نه ئێمه له ئهزەلهوە ژێردەستهو بێدەسهڵاتو بێ نیشتمان بووین‌و نه ئێوەش به‌ر له ئیسلام، هێرشبه‌رو داگیركهرو بهدەسهڵات بوون. . ئێمه بۆ چارەسه‌ری ئه‌و غه‌درە مێژوویییه‌ی به ناوی خوداوە، سوڵتان‌و خه‌لیفه‌كان لێیانكردینو دواتریش به‌ناوی وڵاته پێشكهوتووەكانهوە، خۆرئاوا لێیانكردینو به‌زۆر ماڵی ئێمه‌یان به‌پێی سورەتی ئه‌نفال تاڵانكردو هه‌ر به‌ناوی «ئۆمه‌تی محه‌ممه‌د»ەوە، ئێوە كرانه «حاكم»و ئێمه‌ش به «مه‌حكوم». ئێمه به‌ناچاریی په‌لاماریی چهكمانداو په‌نامان بۆ شاخه سه‌ركه‌شه‌كانی كوردستان برد‌و ئێوەش بۆ دزینی خێروبێری وڵاته‌كه‌مان به ئاگرو ئاسن وەڵامی داوا ڕەواكانتان داینهوە. خۆرئاواش هه‌تا ئهمبارەكانی په‌ترۆڵیان خاڵی بوو، له ئاستی هاوارەكانی ئێمه‌دا، كه‌ڕو كاس و نائینسانی بوون. . به‌ڵام كه «تهیرە ئه‌بابیله»كانی قورئان گه‌یشتنه شارە مێترۆپۆلیهكانی خۆرئاوا‌و بارانی «حجارە من سجیل»یان به‌سه‌ردا باراندن، ئینجا زانیان كه خۆیان بوونه‌ته «ئه‌سحاب»ی فیل‌و دەبێ فریای خۆیان كه‌ون. دەیان ساڵه ئێمه باسی ئهنفالو بارانی ناڕەوای تهیرە ئهبابیلهكانی ئێوە بۆ خۆرئاوا دەكه‌ین، كه‌چی بڕوایان پێنهدەكرد. دەیان ساڵه ئێمه سه‌ری بڕاوی شار‌و گوندەكانی خۆمان له پایته‌خته‌كانی دنیادا دەگێڕینو پێشانگا بۆ خوێنی به‌ناهه‌ق ڕژاوی ڕۆڵه‌كانمان دەكهینهوەو باسی جینۆساید‌و پاكتاوی نهژادیو غه‌درو دەستدرێژیهكانی «قه‌عقاع»ەكانی ئێوە بۆ دنیا دەکه‌ین، كه‌چی كه‌س بڕوای به‌و هه‌موو تاوانه نهدەكردو به تهوسهوە پێیان دەگوتین : ئه‌م جۆرە تاوانانه لهسهردەمی هیتلهرەوە باویان نه‌ماوە. . ! خۆرئاوای دەسه‌ڵاتدار هه‌ركاتێ هاتبێته ناوچه‌كه‌مان، به‌بێ گۆڕانكاریی له نه‌خشه‌و سنووری دەڤهرەكهماندا، نه‌چۆته دەرەوە. . ئیتر ئه‌م قودسیه‌ته‌ی خاكی عێراق له كام ئایهتهوە وەرگیراوەو له كام به‌ندی جاڕنامه‌ی مافی مرۆڤدا تۆماركراوە ؟! خۆرئاوا به‌بێ پرسی ئێمه، دوور له هه‌موو یاسایه‌كی به‌هه‌شته‌كه‌ی خۆیان، ئێمه‌یان لكاند به ئێوەوە، ئێمه‌یان سڕییهوە بۆ ئێوە، وڵاتی ئێمه‌یان كوشت‌و جه‌ژنی له‌دایكبوونیان بۆ وڵاتی ئێوە گێڕا، زمانی ئێمه‌یان به‌ستو زمانی ئێوەیان ئازادكرد، به چه‌قۆی ڕێكه‌وتننامه‌یه‌ك گۆشاوگۆش نیشتمانی ئێمه‌یان سه‌ربڕی‌و كردیانه چوارپارچهوەو به قه‌ڵه‌می ڕەنگاوڕەنگ سنووریان بۆ وڵاته‌كانی ئێوە نه‌خشاندو له هیچی نه‌بوو، له‌سه‌ر خاكی شارستانیه‌تی ئارامیهكانو مادەكانو میزۆپۆتامیا، له‌چاو تروكانێكدا سێ‌چوار دەوڵهتیان بۆ ئێوە دروستكرد‌و ئێوەش به دەروازەی خۆرهه‌ڵاتی نیشتمانی عه‌رەبی ناوزەدتانكرد، له‌هه‌مان چاوتروكاندندا ئێمه‌یان له هه‌موو مافێك بێبهرییكردو له‌سه‌ر نه‌خشه‌كانیان ناوی وڵاته‌كه‌ی ئێمه‌یان سڕییهوەو به وڵاتی فارس‌و تورك‌و عه‌رەب تۆماریانكرد. ئێوە هه‌ر به‌وەوە نهوەستان كه ئێمه‌تان له ناو خۆتاندا كرد به كه‌مایه‌تی (له‌سه‌ر ئیقاعی كۆیلهیهتیی) ، پاش قایمكردنی سنوورەكان، ئیتر به‌ناوی كێشه‌ی ناوخۆ‌و سیادەی وڵات‌و یاسای نێودەوڵهتیو كاسه دراوسێیهتییهوە، كه‌وتنه گیانمان، نه‌ك هه‌ر مرۆڤه‌كانتان كوشتین، بگرە گوند‌و شارەكانیشتان ڕووخاندین. جارێك له دەرسیم، جارێ له چوارچرا، جارێك له قامیشلی، جارێك له هه‌ڵه‌بجه، به‌ناوی خودا‌و ئهنفالو ئوممه‌ی عهرەبیو سوڵتان‌و شیعه‌و خومهینیو بهعسو. . . به نیازی بنه‌بڕكردنی ئێمه دەرگای قهسابخانهكانتان كردەوەو بوونه جه‌للادو دەستان له ژن‌و پیرو مناڵمان نهپاراستو له‌ناوبردنی كوردتان كردە پردی سه‌ركه‌وتنه مهزنهكانتان. . ئێوە به خێروبێری خاكه‌كه‌ی ئێمه، نوێترین چهكو ته‌قه‌مه‌نیتان كڕی‌و له كۆڵان‌و گهڕەكو شار‌و گوندەكانی ئێمه‌دا تاقیتان كردەوە، ئێوە ناونیشانی هێرشو په‌لامارو دەستدرێژیهكانتان بۆ سه‌ر ئێمه، له قورئانهوە قه‌رز كرد‌و، كه‌چی ئێستاشی له‌گه‌ڵا بێ، هه‌موو موسوڵمانێكی شهریفو له‌خواترس ئافهرینتان دەكات‌و بۆ له‌دەستدانی دەسهڵاتتان به‌سه‌ر ئێمه‌دا تووڕەو نیگه‌رانن. . ئێوە سه‌ركه‌وتنی شۆڕشی ئیسلامی خۆتان بهستۆتهوە به له‌ناوبردنی ئێمه‌وە، ئێوە سه‌ركه‌وتنی نایسیۆنالیستانهی نهتهوەكانی خۆتان گرێداوە به ژێركهوتنو سڕینه‌وەی ناتسیۆنالیستی ئێمه‌وە، ئێوە خودا‌و اللهكهی خۆتان له خواكه‌ی ئێمه جیاكردۆتهوە، ئێوە به‌ناوی خواپهرستییهوە ئێمه‌تان كردۆته كافرو ئه‌نفالمان دەكه‌ن: به‌پێی «كهلاموڵڵا»"پیاوەكانمان كوشتن‌یان حه‌ڵاڵه‌و ژن‌و سهروەتو سامانیشمان غهنیمهیهو به‌سه‌ر خۆتان‌و پێغه‌مبه‌رو ئهسحابهكانتاندا دابه‌شی دەكه‌ن. . . . . . " پرسیارەكهی ئێمه پاش ئه‌م پێشه‌كییه كورته ئه‌مه‌یه: • ئێوەیهك ئه‌مه مێژووی كۆن‌و نوێتان بێ له‌گه‌ڵماندا، هیچ یاسایه‌ك هه‌یه له‌م دنیایه‌دا ئێمه بكاته برای ئێوە (جگه له‌و برایانه‌ی ناویان قابیلو هابیله) ؟! ــ ئه‌مه‌ش پرسیاری پیاوو ژنه ئاینییهكانمانه ــ • ئێوەیهك به‌وچه‌شنه بووبن له‌گه‌ڵماندا، هیچ نۆرم‌و یاسایه‌ك هه‌یه له‌م دنیایه‌دا هه‌ردووكمان بكاته هاووڵاتی ناو یه‌ك وڵات ؟! ـ ئه‌مه پرسیاری یاساناسهكانمانه ـ • ئێوە به‌و دڕندەیییهو خۆرئاواش به‌و چاوچنۆكییهو ئێمه‌ش به‌م بێكه‌سییه، هیچ سیاسه‌تمه‌دارێك هه‌یه زات بكات به‌بێ ڕاپرسیی به خه‌ڵك‌و به‌بێ نووسین‌و شایه‌تی وڵاته گرنگهكانو دەزگاو دامه‌زراوە نێودەوڵهتیهكانی دنیا، بچوكترین ڕێكهوتننامهتان له‌گه‌ڵا مۆر بكات ؟! ـ ئه‌مه‌ش پرسیاری سیاسهتمهدارەكانمانه ـ • پرسیاری «به‌رنامه‌ی به‌رنامه»و «كه‌شكۆڵ»و هونه‌رمه‌ندان «كه‌مال سابیر‌و عوسمان چێوار»ی ڕەحمهتیش ئه‌مه‌یه : ئه‌گه‌ر «پۆڵ بریمه‌ر» خاوەن ئوتێلێك بێت‌و ئێمه‌و ئێوەش دوو موسافیر بین، به‌دوای شوێنێكدا بگه‌ڕێین بۆ حهوانهوەو هه‌ردووكیشمان شه‌كه‌ت‌و ماندووبین، ئێمه شه‌كه‌تی ئهنفالو هه‌ڵه‌بجه، ئێوەش شه‌كه‌تی عروبه، كاتێك داوای ههویهكانمان لێدەكهن، هه‌ر یه‌كه‌مان كورته‌ی كاروچالاكییه‌كانی ئه‌م 35 ساڵه‌ی دوایی ژیانمان بخه‌ینه به‌ردەمی ڕیسێپشن، ئه‌وانیش ته‌نیا یه‌ك ژووری به‌تاڵیان هه‌بێت، ژوورەكهش ژمارە 137 بێت‌و بۆنی سووتانی مافه مهدەنییهكانی ژنانی لێبێت، كارمهندەكهش «ئه‌نجومه‌نی حوكمی ئینتیقالی» بێت، هیچ یاسایه‌كی گهشتو گوزار هه‌یه له‌م دنیایه‌دا، هه‌ردووكمان له‌و ژوورەدا، وەك برا «قابیلو هابیل» پێكهوە بخه‌وێنێ؟! • پرسیاری خۆشم ئه‌مه‌یه : به‌ڵێ «ئێمه»و «ئێوە» زۆر له‌یه‌ك دەچین، له نووسینیشدا ته‌نها یه‌ك «میم»و یه‌ك «واو»مان فه‌رقه، به‌ڵام ئه‌و «میم»ە میمی «مه‌رگه» و ئه‌و «واوەش» واوی «وڵات»، له‌به‌رئه‌مه‌شه، جیاوازییه چكۆڵه‌كه‌ی نێوانمان، جیاوازیی نێوان ئاسمان‌و ڕێسمانه، جیاوازیی نێوان ژیان‌و مه‌رگه، جیاوازیی نێوان ههقو ناهه‌قه، جیاوازیی نێوان مهزڵومو زاڵمه، جیاوازیی نێوان ڕووناكی‌و تاریكییه. . بۆیه نیگه‌رانیی من له‌وەدا نییه بڕوام به تۆلێرانس نییه له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌دا كه لێم جیاوازن، به‌ڵكو لهوەدایه كه من داهاتووی خۆمانم بهستۆتهوە به «به دیموكراتیبوون»ی ئێوەوە، ئێوەش لهوەناچێ نیشتیمانپهروەرو شیوعییهكانیشتان، بێپرسی «مه‌رجه‌ع» زاتی قسه‌كردنیان هه‌بێت، دیموكراسیهتێكیش له «مه‌رجه‌ع»ەوە سه‌رهه‌ڵبدا، هه‌ر به شمشێرەكانی قادسیه دەدوێو دیسانه‌وە ڕەشهبای ئه‌نفاله‌كان ههڵدەكاتهوەو سه‌رله‌نوێ دەبێ «عومه‌ری خاوەر»ەكانی ئێمه، باوەشی مه‌رگ بكه‌نه‌وە به كۆرپه‌كانیاندا، جارێكیدی دەبێ «شێركۆ بێكه‌س»ەكانی ئێمه، ڕۆمانهشیعرێكی نوێتر به‌ناوی «گۆڕستانی چراكان»ەوە بنووسن. . . . . كه‌واته باشتر نییه دروشمه‌كانمان بگۆڕین ؟ ئێوە بۆ خۆتان بژین‌و ئێمه‌ش بۆ خۆمان. . جێی خۆی نییه هه‌ر یه‌كه‌مان هه‌وڵی جوانكردنی ماڵه‌كانی خۆمان بدەین ؟ ڕەوا نییه ئێمه به‌پێی تێگه‌یشتنی خۆمان پێناسه‌ی ژیان‌و ژن‌و ژینگه‌و ژوان بكه‌ین‌و ئێوەش به‌پێی تێگه‌یشتنی خۆتان ئیعرابی سه‌درو سیستانی‌و سهحوەو سوننه بكه‌ن؟! به كورتییه‌كه‌ی. . ئێمه بێهیواین له بهدیموكراسیبوونی ئێوە، ئێوەش له‌وە دەچێ بێهیوا بووبن له فیتنه‌و دووبه‌رەكی نانه‌وە له ڕیزەكانی ئێمه‌دا ! كه‌واته. . . ئێوەو ئێمه‌و یه‌ك پڕۆژەی هاوبه‌ش، كوجامهرحهبا ؟! • • • به‌لژیك
|