ده‌رباره‌ی ئه‌و یارمه‌تییانه‌ی ڕێكخراوی مرۆڤدۆستانی كوردستان -RMK-
به‌پێی په‌یڕه‌و و پڕۆگرامه‌كه‌ی پێشكه‌شی ده‌كات

 

13-05-2011 05:09

 

ڕ. م. ك. كه نزیكه‌ی -7- مانگه له لایه‌ن چه‌ند مرۆڤێكی دڵسۆزی كورد و سوێدییه‌وه دامه‌زرا به مه‌به‌ستی پشتیوانیی منداڵان و نه‌داران و پێویستبووانی تری كۆمه‌ڵگه‌ی كورده‌واری و ئێستا خۆی له -50- ئه‌ندامدا ده‌بینێته‌وه، توانیی ئه‌م هه‌نگاوانه‌ی خواره‌وه بنیت:

دوو خاڵ:

bullet

 ئێمه وه‌كوو ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ر وامان پێ باشه كه هه‌ر كۆمه‌كێك پێشكه‌ش بكه‌ین، بۆ ڕای گشتیی ڕابگه‌یه‌نین"

bullet

هه‌ر كه‌سێك یارمه‌تیی بدرێت، ده‌بێ به ئاگاداری و نامه و مۆری دوكتۆر، یاخود مامۆستای خوێندنگه‌ی نزیكترین شوێنی ناوچه‌كه‌وه بێت.

ئه‌و بڕه یارمه‌تییانه‌ی پێشكه‌س كراون:-

1- له مانگی -8-ی ساڵی -2003-دا، دابه‌شكردنی -500- دۆلار به‌سه‌ر شه‌ش منداڵی كه‌مئه‌ندام و خانه‌واده‌ی بێكه‌س له خوارووی كوردستان شاره‌كانی: كه‌لار، كفری، گه‌ڕه‌كی به‌هار\هه‌ولێر و كانی كورده-قه‌ره‌تۆغان\سلێمانی و، سێ نه‌شته‌رگه‌ری بۆ دوو كه‌سی زۆر ناچار له ئۆردووگای -كه‌وركۆزك-.

2- له مانگی -1-ی ساڵی -2004-دا، دابه‌شكردنی -400- دۆلار به‌سه‌ر -14- خانه‌واده‌ی هه‌ژاری ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان كه له ئۆردووگای ڕومادی\عێراق ژیانێكی سه‌خت به‌سه‌ر ده‌به‌ن.

3- له مانگی -1-ی ساڵی -2004-دا، دابه‌شكردنی -550- دۆلار به‌سه‌ر -16- منداڵی كه‌مئه‌ندام و خانه‌واده‌ی بێكه‌س له خوارووی كوردستان.

به‌و ئومێده‌ی بتوانین له داهاتوودا كۆمه‌كی زیاتر بكه‌ین.

-2004.01.15-

هاونیشتیمانییانی به‌ڕێز!
ئه‌وانه‌ی ویژدانی مرۆڤایه‌تی ده‌تانهه‌ژێنێ!

نه‌ته‌وه‌ی كوردی ساڵه‌های قرچاوی ده‌ستی ڕژێمی ئاگر و ئاسن، ئێجگار له‌مه‌ی زیاتر پێویسته. ئێمه هه‌موومان به پشتیوانیی یه‌كتری ده‌توانین كۆمه‌كی زیاتر به بێ-دایكان و بێ-باوكانی كۆمه‌ڵگه‌كه‌مان بكه‌ین و ویژدانی زیندوومان ئاسووده بكه‌ین. ئه‌گه‌ر ده‌توانی بۆ ئه‌م مه‌به‌سته هاوكار به.

http://www.kurdland.com/rmk