خوێنه ری به ڕێز چه ند ڕۆژ له مه و به ر، ووڵاتی به ڵا لێدراوی ئێران تووشی بوومه له رزه یه كی سیاسیی بوو. پاش بوومه له رزه ی شاری به م، ئه م جاره له سه رو به ندی هه ڵبژاردنی مه جلیسی شوورای ئیسلامی دا، شوورای نیگابان به ڕه ت كردنه وه ی سه لاحییه تی زیاتر له 80 نوێنه ری ده وره ی شه شی ئه م مه جلیسه بێ ده سه ڵاته تاقمی به ناو ئیسلاحاتی تووشی گێژی كرد. له وه دا، كه ئه م نیزامه چه نده پابه ندی بنه ماكانی ده سه ڵاتی خه ڵك و دێمۆكراسی یه، كه س قسه ی نی یه و ئه م كۆماره ته پڵه كه، ته نیا له ووشه دا میرات گری دێموكڕاسی یه. به كرده وه، هه رچی دێت و ده ڕوات له سه ر و بنی نیزام دا، هه موویی له دژی ده سه ڵاتی گه ل و خه ڵك دایه. پاشانیش، ئه وانه ی ته نانه ت سه رده مێكی كه م خۆیان تێكه ڵاوی كۆماری دژی ئینسانی ئاخوندی ئێران بن و ته نانه ت به مانه وه یان له م ووڵاته دا بۆ چه ند ڕۆژێك، زۆر به ئاسانی شاره زای مه جلیسی بێ ده سه ڵاتی شوورای ئیسلامی و سه ر و كه گوێلاكی كۆماری عه دلی عه لی ده بن. هه روه ك زۆر گوتراوه و نووسراوه، بناخه ی ئه م نیزامه جه هه ننه می یه، له سه ر ئه سڵی و لایت فقیه دامه زراوه. ویلایه ت و سه رپه ره ستی یه ك، كه ده سه ڵاتی خه ڵك به هێند ناگرێت و ئاشكرا به لاینگرانی ده لێت، كه ئه وان ڕه وه ی ئاژه ڵن و جه نابی نامووباره كی ڕێبه ریش ده سه ڵات داری بێ واتایه. ته نیا ڕێبه ره، كه توانایی لێكدانه وه ی بابه ته پێوه ندی داره كانی كۆ مه ڵگای هه یه و كه سانی تر له م نیعمه ته ی خوداوه ند بێ به ش كراون. كۆماری ئیسلامی، له دوای هه ڵاتنی شای خائیین له ساڵی 1979 دا به ڕێبه رایه تی خومه ینی ده سه ڵاتی گرته ده ست. جێگای ئاماژه بۆ كردنه، كه ئه م كه سه درۆزن و فێڵبازه بۆ به ده سته وه گرتنی ده سه ڵاتی ڕه ش و جه هه ننه می كه وته فرت و فێڵ. له سه ر و به ندی ئاشكرابوونی خه باتی تاقم و گرووپه سیاسیی و سه ندیكایه كان دا، پیلانی ده نگ دان به سیستمی نیزامی هێنایه كایه وه و خه ڵكی ئه وسای ئێرانی، له به ر ده م دوو بابه ت دا راگیرابوو. به ووته یه كی دیكه، دێموكڕاسی و بنه ماكانی ئه م بیرۆ كه یه ش خرابوونه بن عه بای ئاخونده درۆزنه كان. كۆ مه ڵانی خه ڵك، له نه ته وه جیا جیاكانی وه ك به لووچ، كورد، عه ڕه ب، فارس و ئازه ری خرابوونه به ر ده م دووڕێگانه ی هه ڵبژاردنی كۆمارێكی ئیسلامی یان شاهه نشاهی. كورده كان و كوردستان، به ڕێنوێنی بزوتنه وه ی سیاسیی ئه و سای، به شداری ئه م هه ڵبژاردنه ی نه كرد. به ڵام باقی گه لانی دیكه ی ئێرانی وێران، فریوی ئه م دێوه ی جه مارانیان خوارد و ته نانه ت به بزوتنه وه ی سه راسه ری ئه و سای ئێرانیشه وه تێكڕا له ببه یكیان بۆ ئیمام گوت و ده نگیان به نیزامی ئیسلامی ده ا. ئه وه ی جێگای باسی ئه م بابه ته یه، ته نیا ڕوو ڕه ش كردنی به ڕێوه به رانی ئێستا ی ڕێژیمه، كه به داخه وه له ڕۆژهه ڵاتی نێوه ڕاست دا هێشتا مه ودا ی مانه وه یان له سه ر كورسی ده سه ڵات و زوڵم دا هه ر ماوه. كۆماری ڕه جم كراوی مه لاكان، له ماوه ی ده سه ڵاتی 25 ساڵه ی خۆیان دا كارنامه یه كی ڕه شیان پڕ كردۆته وه. فه رمانی جێهادی خوومه ینی بۆ سه ر گه لی كورد، شه ڕی 8 ساڵه ی ئێران و عێراق، كه 6 ساڵی درێژه كێشانی شه ڕ ه كه له ئه ستۆی كاربه ده ستانی ڕیژیم دایه و تێرۆر كردنی سه دان كه س له كه سا یه تی یه سیاسی و فه رهه نگی یه كانی ئێران و كوردستان وێڕای ئێعدامی ده یان هه زار لاوی نه ته وه جیا جیاكانی ئێران، ته نیا به شێكی چووكی ئه م كارنامه یه ی ڕێژیمن. كارنامه ی تێرۆری كه سایه تی یه سیاسی یه كورده كانی وه ك، دوكتۆر قاسملوو، كه له سه ر مێزی گفتو گۆی چاره سه ر كردنی كێشه ی كورد له كوردستانی رۆژ هه ڵات، له شاری وییه نی نه مسا دا به ده ستی نێردراوه تێرۆریسته كانی ڕێژیم تێرۆركرا، به ڵگه ی زیندوویی درۆزنی و پاشه ڵ پیسی مه لاكان ده گه ێنن. هه ر وه ها به ڵگه نامه كانی تیرۆری میكۆنووس، ده ست تێدابوونی كه سانی وه ك عه لی خامنه ئی و وه زیری ئه وسای ئیتتلاعات و ده ره وه ش، له تێرۆری دوكتۆر سادقی شه ره فكه ندی پشت ڕاست ده كه نه وه. به دوایی په لاماری ئه مریكا بۆ سه ر ئه فغانستان و تێك شكانی هێزه كانی تالیبان، ڕێژیمی ئاخونده كانی تاران زیاتر هه ستی به مه ترستی كرد. به تایبه ت پاش ڕاگه یاندنه كه ی بووش، كه ئێرانی به یه كێك له سێ ووڵات پێك هێنه ری سێ كووچكه ی شه یتانی ناو برد، ڕێژیم زیاتر له به رده م سێبه ری مه رگ و نه مان دا خۆی ده بینێته وه. ڕوداوه كانی ئه م دواییانه ی ڕۆژهه ڵاتی نێو ه ڕاست، كه ئاكامه كه ی بوو به هۆی له به ر یه ك هه ڵوه شانی ده سه ڵاتی به عسی و ته نانه ت گیرانی شه خسی سه ددام، بێگومان زه نگی مه ترسی و مه رگن، كه گویی مه لاكانی دژی خودا و خه ڵك ده زرینگێنێته وه. ئاخر مردنی هه ر دیكتاتۆرێك، گیرانی هه ر سه ره ڕۆیه ك وه ك چۆن مایه ی دڵ خۆشی یه بۆ كۆ مه ڵانی خه ڵك، ئه و به هه مان شێوه مایه ی نیگه رانی باقی دیكتاتۆر و شێر ه به فرینه كانه. سیستمی سیاسیی ئێران، پاش مردنی خوومه ینی بۆ ماوه یه ك توانیی به درۆ و ده له سه ی بازسازی، واته ئاوه دان كردنه وه خۆڵ له چاوی خه ڵك بكا. به ڵام تۆ بلێی، كۆ مه ڵانی میلیۆنی چه ندان گه ل و نه ته وه ی لێك جیاواز بۆ هه میشه له سنووری تاریكی دا ڕابگیرێن. بێگومان ئه م ڕه وته، له پاش كۆتای هاتنی شه ری سارد و هاتنه كایه وه ی سیستمی جۆراو جۆری پێوه ندی وه ك ئینترنێت و ته له فوونی گه رۆك یا هاتنه كایه وه ی به كرده وه ی قۆناخی به جیهانی بوون، ده ست و مستی دیكتاتۆره كانی وه ك ڕێژیمه دزه كانی ئێران، توركی یه، عێراق و سووریه زیاتر زنجیر كرد. له پاش كۆ مه ڵه سه رنجێك، كه كۆ مه ڵانی خه ڵكی ئێران به رامبه ر به ده سه ڵات داره خۆ سه پێنه ره كان پێشانیان دا، له ساڵی 1997 دا ده نگیان دا به سه ركۆ مارێك، كه به بڕوای من به حه ق به سه یدی ده م به پێكه نینی سه دی 21 ده ناسرێت. حه مه ی خاته می، به ده نگی كۆمه ڵانی ناڕازی له نیزامی گه نده ڵ بوویی ئیسلامی ده سه ڵاتی گرته ده ست، به ڵام ناوبراو له ماوه ی خولی یه كه می سه ركۆماری دا به غه یری درۆی شاخدار نه بێت، چیدیكه ی پێشكه ش به ده نگده ران نه كرد. ناوبراو، ساڵی 2000 ی پێشنیار كرد، كه ساڵی 2000 به ساڵی گفتۆ گۆی كلتووره كان نێو دێر بكرێت، به ڵام ئه م سه ید ه ده م به پێكه نینه دژی سیستمی فیدراڵییه تی ووڵاتی هه ڵواشوه ی عێراقه. كۆ مه ڵگای مه ده نی له كوێ و دیاری كرردنی مافی چاره نووس له كوێ!!! له ڕه وتی خه باتی كه سانی دژی ڕێژیم له به ره یه ك دا، كه به به ره ی چاكه خوازان به ناوبانگ بوون و به به ره ی دووهه می جۆزه ردان نێو دێریان كرد بوون، بێ نێوه رۆك بوونی چاكه سازی له ئه شلی نیزام دا ڕوون بۆوه. سه ركۆماری درۆزن، له خولی یه كه م دا د ه یگوت، گۆیا مه جلیس له گه ڵی نی یه و بۆیه بۆ مه جلیسی شه شه م ده نگده ران توانیان كه سانی سه ر به باڵی چاكه خواز به رنه مه جلیس. به ڵام، هه یهات دنیای درۆ له سه رده می مه لاكانی شیعه دا هه تا وه ده ركه وتنه وه ی ئیمامی مه هدی بره وی هه یه و به رهه مه كه شی شیرینه. چه ند ڕۆژ له مه و به ر، له ئێران بازاڕێكی دیكه ی خه ڵك فریو ده رانه هاتۆته كایه وه. ئه م بازاڕه، كه به بڕیاری شوورای نیگابانی رژیمه وه هاتۆ ته كایه وه، باڵی به ره ی دووی جۆزه ردان و كه سانی سه ر به ڕه وتی چاكه خوازی تووشی تێك شكانێكی بێ وێنه كردووه. به بڕوای من، چاكه خواز و پاوانخواز پێكه وه به شێكن، له ده سه ڵاتی ناشه رعی و ئامانجی هه ردووك لا له خزمه تی درێژه كێشانی دیكتاتۆری و ڕه شه كوژی دایه. خۆشتر، ئه وه یه كه كۆ مه ڵێك ئووستان دار و كاربه ده ستی ئه م ڕێژیمه، له كۆبوونه وه یه كی تایبه ت دا له گه ڵ عه لی خامنه ئیی دا وێڕای ده ربڕینی ناڕه زایه تی خۆیان هیچ وه ڵامێكیان وه رنه گرته وه. ڕوو ڕه شی ده ره جه یه كه می كۆ ماری ئیسلامی ده لێت:ئه گه ر پێویست بكا، ناو براو ده ست ده خاته كاروباری شوورای نیگابان، به ڵام ناوبراو وه كیلی هیچ كام نی یه. ئه گه ر ته نیا ووته كانی ئه م ڕێبه ر ه دزێوه بێنینه وه یاد، كه ماوه یه ك له مه و به ر وه ك شه كر شكاندنی، بۆ مان ده رده كه وه ێت، ئه وه ی ڕووده دا و له ئۆرگانه كانی سه ر به م ده سه ڵاته نگریسه دێننه كایه وه، هه موویان كه م یا زۆر ڕێگایان ده چێته وه لای جه نابی درۆزنی ڕێبه ر. وه ك كوردێكی ڕۆژهه ڵاتی كوردستان، كه ناسنامه ی ئێرانی بوونم زۆر له مێژه خستۆته نێو زبڵدانی مێژوو، پێم وایه دانیشتوانی نێو زیندانی ئێران، به به شداری نه كردن له پڕۆسه ی هه ڵبژاردن دا ده توانن، بۆ هه میشه بڵێن نا. بۆ كۆتایی نه هامه تیه كان بڵێن، نا بۆ سه ره ڕۆیی، نا بۆ نه عله تیه كانی ڕۆژگاری ئازادی به یان و مافی مرۆڤ و گه لانی بن ده ست. دڵنیام، ڕۆژێك له ڕۆژان مه لاكانی ده سه ڵات داری تاران، پێش هه موویان خامنه ئیی و دۆسته نزیكه كه ی جه لال تاڵه بانی هاشمی ڕه فسه نجانی و عه لی فه للاحیان و. . . له ترسی تۆڵه ی خه ڵك عه بای مه لایه تیان ده كه نه چوارشێوی ژنان و مه ندیلی سه ریانیش ده كه نه مه قنه عه ی سه ریان. به ڵام، وه ك مێژوو ده ری خستووه و داهاتووش نیشانی ده دات، ئه گه ر ئه م ده سه ڵات دارانه، نه بنه په نابه رانی دواڕۆژی ووڵاتی جه هل و درۆ، ئه و له به ر ده م دادگای گه لانی ئه م چوارچێوه جۆغڕافیا یه دا ده بنه ده رسی مێژوو و په ند و عیبر ه ت بۆ نه وه لانیان. زووڵم له ئه ستووری دا ده پسیت و ڕۆژگارێك دێت، كه شار و گوندی ڕۆژهه ڵاتی كوردستان ده بنه مه یدانی ڕاوڕاوێنی نه یاران و جاش و فایل داره كان. به ئاواتی ئه م ڕۆژه ی، كه خه ڵكی ناوچه به گشتی له چنگی ڕه شی سه ره ڕۆیی ڕزگاریان بێت و هیچ تاك و كه سێكی دیكه به ناوی ئایین، نه ته وه، كۆمۆنیزم، كلتوور، ووڵات و ئه منییه ته وه نه بێته سه رێكی گران، كه بۆ لێدانی دووباره ده یان هه زار كه س ببنه وه قوربانی. به ئاواتی ئه و رۆژه ی، نه نیشتمانێك به ناوی ئێرانه وه بمێنێ و نه وێنه ی جۆغڕافیایی ووڵاتی ئێران، شێوه ی پشیله ی مێ یینه بدات. ئه و سایه، كه هه موو مان یه ك ده نگ هاوار ده كه ین نا بۆ سه ره ڕۆیی و به ڵێ بۆ ئازادی. ئازادییه ك، كه له پاش و پێشی خۆی هیچ جۆره پاشگر و پێشگری نه بێت و ووشه ی سه رۆك و رێبه ریش ببنه ووشه ی kakka ی فینله ندی. 12012004 فینله ند |