خهونابینم، له بانحهمرینهوه چاوم لێیه سه‌عدی كوڕی وه‌قاس هه‌ڵهاتووه‌و له گێژاوی گه‌رده‌لوولدا سوپا به‌زیوه‌كه‌ی عروبه قیبله‌ی لێوونه. . شینی حه‌سه‌ن و حوسێنێكی له‌كوردستان كوژراوئهكات. . خهونابینم، لهسهرلوتكهی ئاراراته‌وه تور‌كان ده‌بینم له‌به‌رده‌م لاوانی باكوردا زه‌لیلن و پانتایی ده‌شتی ماردین و ئامه‌دیان لێبوه‌ته حه‌شر. . خهونابینم، شاعهباسێ سه‌فه‌ویی ده‌بینم چاكی عه‌باكه‌ی لهتیغهبهردی قه‌دپاڵێكی كێوی داڵه‌هۆ گیراوه. . یه‌كه‌یه‌كه‌ی پاسداره‌كانی له ئاوی ورمێ‌دا خنكاوون. . چاوم لێیه خاك یه‌كپارچه خوێی كردوه‌ته دڵی دایكه پێشمه‌رگه‌یه‌ك و داگیركه‌ر وهدهرئهنێ. . خهونابینم، . . داروبهند بووهتهشوراكانی قه‌ڵای دهمدهم و باباگوڕگوڕ دوزه‌خی سه‌رده‌م. . خهونابینم، وه‌ك خۆیان ده‌ڵێن: وا ئاگرهسوورهی نه‌ورۆزی سه‌ربه‌خۆیی گه‌لێك كه‌ناوی كورده ئهیانسوتێنێ. . ئاڵای گه‌لێك كه‌ناوی كورده دڕكی چاویانه. . خهونابینم، وا ڕێبه‌ندانی ڕێگای كاروانم بوه‌ته گوڵهجاڕو و لووتكه‌ی هیوام لێدیاره. . خهونابینم، وا زه‌مه‌ن دووگیانه و ساوایه‌كی ده‌بێ ناوی كوردستانه. . خهونابینم، زه‌رده‌شت ده‌بینم نوێترین مژده‌ی به‌خته‌وه‌ری ڕۆژهه‌ڵاتی پێیه. . چیتر شهرمناكهم بڵێم كوردم و كوردێكی كوردستان. . سه‌ربه‌خۆیی خاكم ووزه‌ی ژینمه. . |