بڕوانن توركیا و شیعه كان چۆن هه ڵوێستیان یه كخستووه دژ به كورد……. . له ئا ژانسی ئه‌ نه دۆڵه وه وه رگیراوه…14/1/2004…وه رگێڕانی له ئینگلیزی یه وه (د. ڕزگار هه مه وه ندی)

 

13-05-2011 05:04

 سه ره ك وه زیر ڕه جه ب ته ییب ئه ردۆگان ووتی ** (كورده كان له ئێراق هه وڵی ئه وه ده ده ن كه ناو‌چه نه وتی یه كان له باكوری ئێراق بخه نه ژێر ڕكێفی خۆیانه وه چونكه هه ست ده كه ن له حوزه یرانی داهاتوودا ئه و ده سته ڵاته ی كه ئێستا هه یانه نایانمێنێ كه به كاری بێنن، پێویسته ڕێگه یان پێ نه ده ین، ئه و هه وڵه ترسناكه یان پێویسته ڕابگیرێت) ** ئه مه كاتێك پێشوازی كرد له ئه ندامی شورای حوكمی ئێراق وه سه رۆكی شورای باڵای شۆڕشی ئیسلامی له ئێراق ئه بدول عه زیز ئه لحه كیم. ئه ردۆگان له چاوپێكه وتنه كه دا هه روه ها ووتی له سه ردانی یه كه می ئه لحه كیم بۆ ئه نكه ره ك ه پێش لێدانی ئێراق بوو، توركیا پڕۆژه یه كی سه ره كی پێشنیار كردبوو بۆ پاراستنی یه كپارچه یی خاكی ئێراق. به ڵام هه ردووای ده ستپێكردنی هێرشی ئه مریكا وه ڕوخانی ڕژێمی سه دام یه كجاری ئێراق ڕووی له قه یرانێكی تر كرد، ئێستا پێویسته هه موو نه ته وه كانی ئه وێ پێكه وه كار بكه ن بۆ پاراستنی یه كپار چه یی خاكی ئێراق، پێویسته ڕێگه نه ده ن كه هیچ نه ته وه یه ك له لایه ن نه ته وه یه كی كه وه بچه وسێندرێته وه، ئێمه زۆر به ئاگایی یه وه چاودێری هه ردوو گروو په كوردی یه كه مان كردووه كه مه به ستیانه ئه وهه له ی ئێستای ئێراق بۆ به رژه وه ندی تایبه تی و جێگیر كردنی ده سته ڵاتی خۆیان به كاربێنن، كه به هیچ شێوه یه ك رێگه یان پێناده ین. پێویسته له حوزه یرانی داهاتوو حكومه تی ئێراقی باڵاده ست ی هه موو ئێراق بێت وه هه موو گه لانی ئێراق پێكه وه قه رار له سه ر ئاینده ی ئێراق بده ن، دا به شبوونی ئێراق مانای دروستبوونی نائارامی یه بۆ ئێمه وه هه روه ها بۆ ئێران و سوریاش، بۆیه دابه شبوونی ئێوه نائارامی ئێمه زیاد ده كات وه یه كپارچه یی ئێراقیش ئارامی به خشی ئێمه یه، ئێمه له رووی خۆراك و ووزه وه هاوكاریتان ده كه ین، وه به ته ماین نه خۆشخانه یه ك له كه ركوك وه دانه یه كی كه ش له به غدا دروست بكه ین…. . ئه لحه كیمیش ڕایگه یاند كه بێگومان هه مان تێڕوانینی سه رۆك وه زیران ئه ردۆگانی هه یه كه پێویسته هه موو گه لانی ئێراق به یه كگرتوویی بمێننه وه، هه روه ها ووتی كه پێویسته هه موو گروپه كانی ئێراقی یه كسان بن له ئێراقدا واتا كه س باڵا ده ست نه بێت به سه ر یه كێكی كه دا، هه ر وه ها ڕایگه یاند كه پێویسته توركیا هاوكار بێت له دانانی ده ستوور و ئیداره ی ئێراقدا. به ریتانیا-لێڤه رپوڵ