با عه‌ره‌به‌كانیش زمانی كوردی بخوێنن ! ... ئاسۆ بیاره‌یی

 

13-05-2011 05:02

 

 

كه‌عێراق و‌وڵاتی كورد و عه‌ره‌به و هه‌ردوو نه‌ته‌وه‌كان له‌مافه‌كانیان یه‌كسانن، بایه‌كسانیه‌كه له‌هه‌موو بواره‌كانی ژیاندابێت ! بۆچی ته‌نها زمانی عه‌ره‌بی زمانێكی (ئۆفیسێل) ڕ‌سمی بێت و زمانی كوردیش نه‌بێته زمانێك ئۆفیسێل ؟ با عه‌ره‌به‌كانێش زمانی كوردی له‌قوتابخانه بخوێنن ! ده‌نا تاكه‌ی قوتابیانی كورد كاتی خۆیان به‌فیڕۆبده‌ن به‌زمانێك كه‌ سوودێكی ئه‌وتۆی لێنه‌بینن ؟ با له‌بری ئه‌و زمانه وانه‌یه‌كی تر بخوێنن كه‌ ئاستی ڕۆشنبیریان به‌هێزتربكات و سه‌ریان لێتێكنه‌چێت. فیربوونی دوو زمانی بێگانه كارێكی ئاساننیه.

له‌ووڵاتانی ئه‌وروپا قوتابیان به‌تایبه‌تی له‌قۆناغی سه‌ر‌تایی و ناوه‌ندیدا ته‌نها یه‌ك زمانی بێگانه‌ ئه‌خوێنن، كه‌ئه‌ویش زمانی ئینگلیزیه.

ئه‌مڕۆش كه‌سه‌رده‌می فیدرالیه‌ته ئه‌م كاره ئاسانتره. ئه‌ركی سه‌رشانی ده‌سه‌ڵاتدارنی كوردستانه كه‌ئه‌م داوایه بخه‌نه به‌رده‌م ده‌ستوری نوێی عێراق و بێوچان كاری بۆ بكه‌ن. چونكه ‌زمان دیارده‌یه‌كی زیندوی مانه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌یه. با ڕاده‌ی زاڵبوونی زمانی داگیركه‌ران (عه‌ره‌بی) له‌كورستانه‌كه‌ما‌‌ن كه‌مبكرێته‌وه ! ده‌نا چۆن بتوانین زمانه‌كه‌مان له‌نه‌مان و لاوازی ڕزگاربكه‌ین ئه‌گه‌ر لای نه‌ته‌وه‌ی سه‌رده‌ست به‌های بۆ دانه‌نێین!

من پێم وایه له‌كوردستان له‌پاڵ زمانی كوردیدا ته‌نها زمانی ئینگلیزی بخوێنرێت. ئه‌وه‌ش له‌یادنه‌كه‌ین كه‌زمانی ئینگلیزی زمانێكی جیهانییه و له‌خوێندگه‌باڵاكان كاری پێده‌كرێ.

12-1-2004