ئایا به‌ره‌ی توركمانی نوێنه‌ری  كێ یه؟! ...  سلێمان عه‌بدوڵڵا یونس
 

13-05-2011 05:04

 

مه‌سه‌له‌ی به‌یه‌كه‌وه ژیانی كوردو توركمان مه‌سه‌له‌یه‌كی مێژوویی گرنگه، به‌تایبه‌ت ی له‌شاری مێژوویی كورد شاری كه‌ركوك، ئه‌گه‌ر ئاوڕێكی خێرا له‌م په‌یوه‌ندیه مێژووییه بده‌ینه‌وه ڕاستییه‌ك هه‌یه وه‌كوو خۆر ده‌دره‌وشێته‌وه، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه كه‌په‌یوه‌ ند ی نێوان  كو ردو توركمان  په‌یوه‌ندیه‌كی برایانه‌ی تۆكمه‌و پته‌و بووه ، په‌یوه‌ندیه‌ك بووه له‌سه‌ر بنه‌مای ڕێزگرتنی هاوبش و هه‌ست كرن به‌‌هه‌ستی چوونیه‌كی هاوڵاتی بوونی هه‌‌ردوولا له‌ كوردستاندا،هه‌ستێكی چونیه‌كی وا كه هه‌میشه ده‌وله‌ته داگیركه‌ره‌كانی كوردستانی ترساندوه، په‌وه‌ندی نێوان كوردو توركمان به‌ڕاده‌یه‌ك به‌هێزبووه تا  ‌‌ئه و‌ڕاده‌یه‌ی له‌هه‌موو ئه‌و    شوێنانه‌ی كه‌ ماڵه‌ توركمانێكی لێ بوو بێ دراوسێكه‌یان كه‌ كورد بووه،مه‌سه‌له‌یه‌كی سروشتی بووه كه هه‌ردوولایان به‌ زمانی یه‌كتری بئاخڤن،هه ر بۆیه ڕژێمه داگیركه‌ره یه‌ك له دوای یه‌كه‌كانی عێراق له‌گه‌ل كوردا حسابیان بۆ كردوون و ،وه‌كوو هاوڵاتی كوردستان په‌لاماری ئه‌وانیشیان داوه،هه‌ر له سۆنگه‌ی ئه‌و ڕاستیه‌شه‌وه بوو، له‌دوای ڕاپه‌رینی 5ی ئازاری ساڵی 1991 و دوای  هه‌ڵبژاردن و دامه‌زراندنی په‌رله‌مان و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان،توركمانه‌كانی كوردستان به‌به شێكی زۆر له‌ مافه‌كانی خۆیان شاد بوون ،ده‌رگای ئازادی ته‌‌واویان بۆواڵا كرا ،بێگومان ئه‌مه مه‌سه‌له‌یه‌كی سروشتی و دروست بوو،به‌ڵام ‌ به‌داخه‌وه چاوی ده‌وڵه‌تی  داگیركه‌ری توركیا به‌م هه‌موو ئازادی و دێموكاسیه‌ته‌ی كوردستان هه‌ڵنه‌هات،له لایه‌ك  ئه‌‌م  واقیعه‌ی كوردستان توركیای شه‌رمه‌زار و له‌لا‌یه‌كی تریش ته‌واو شیت و هاری كرد،هه‌ربۆیه به‌ په‌له ئاراسته‌ی سه‌نگه‌ری خه‌باتی به‌ره‌ی [به‌ ناو توركمانیان] به‌ ئاقاری دژایه‌تی ئه‌زموونی دێموكراتی  خه‌ڵكی كوردستان قورمیش كرد،به‌تایبه‌تی سودیان له‌شه‌ڕی ناوخۆی كوردستان وه‌رگرت و ئه‌م فرسه‌ته‌یان به‌هه‌ل زانی بۆ پێكانی دوو ئامانج كه‌بۆده‌وڵه‌تی تورك به‌ڕاستی بوو‌نه‌ته ستراتیژ، ئه‌و دوو ئامانجانه‌ش بریتین له تێكدانی ئه‌زموونی دێموكراسی كوردستان یان لانی كه‌م ڕێگرتن له‌ گه‌شه‌كردن و ده سترۆیشتنی  قه‌واره‌ی فیدراڵی كوردستان به‌سه‌ر هه‌موو خاكی كوردستانی عێراقدا كه‌ سنوره‌كه‌ی شاخی حه‌مرینه و ئامانجه‌كه‌ی تریش قوتار كردنی ده‌وله‌تی توركه له‌و شه‌رمه‌زاریه‌ی تێی كه‌وتووه له‌‌به‌رامبه‌ر ئه‌و كه‌ش و هه‌وا ئازادیه‌ی كه‌توركمانه‌كان تیایدا ده‌ژین له‌سایه‌ی ده‌سه‌ڵاتی كوردیدا،چونكه‌ هه‌میشه  توركیا ڕووبه‌ڕووی ئه‌و پرسیاره ئیحراجه ده‌بینێته‌وه ، كورد له‌ماوه‌ی 12 ساڵ حوكمڕانی خۆیدا باشترین نموونه‌ی پێدانی ماف و ئازادی بۆ ئه‌وانی دی ده‌سته‌به‌ركرد كه چی له ماوه‌ی چه‌ندان سه‌ده‌دا نه‌ك ئه‌وان نه‌یان توانیوه سه‌ره‌تایی ترین مافی ئه‌وانی دی ده‌سته‌به‌ر بكه‌ن به‌ڵكوو حاشایان له‌بوونی 25 ملیۆن كورد كردووه ،بۆیه ده‌یانه‌وێت ئه‌وه‌ی بۆخۆیان پێیان ناكرێ ده‌یانه‌وێت له‌ڕێگه‌ی  به‌ره‌یه‌كی گوومان لێكراوی به ناو توركمانه‌وه دژ به ئێستا و ئاینده‌ی خه‌ڵكی كوردستان جێ به‌جێ‌ی بكه‌ن .


 له لایه‌ن: zamwa_97@hotmail.com