مێژوو واته بوونی گه‌لێك.
به
داخه‌وه مێژووی كورد، له‌به‌ر بیانی بوونی زۆربه‌ی
سه‌رچاوه‌كانمان زۆر چه‌واشه كراوه‌و زۆر جاریش تووشی سانسۆر
هاتووه . تاهه‌نووكه به ده‌گمه‌ن زانراوه كه كورد له
پاكستان ژیان به‌سه‌ر ده‌به‌ن! ئه‌مه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ
سه‌رجه‌م ئه‌و هۆكاره نامرۆیانه‌ی كه بوونه‌ته له‌مپه‌ر
به‌رامبه‌ر به پێكهاته‌ی ووڵاتی كورد تاكو ڕێخۆشكه‌ر بێ بۆ
خۆناسینه‌وه‌و تۆێژینه‌وه‌ی مێژوویی له لایه‌ن مێژووناسانی
كورده‌وه ! به ڕای من ئه‌مه له كاتێكدا له‌ئاستێكی
به‌رفراوان و متۆدیك مسۆگه‌ر ده‌بێ كه كورد خاوه‌نی
ده‌وڵه‌تێكی سه‌ربه‌خۆ
بێ و بشێ سه‌رچاوه ته‌رخان بكرێ بۆ ئه‌م مه‌به‌سته ، نه‌ك
به‌شێ بێ له ووڵاتێكی داگیركه‌ر.
وا
دیاره كه كورد له هه‌موو به‌شه‌كانی كوردستان
و ته‌نانه‌ت له پاكستانیش چه‌وسێنراوه‌و
سه‌رقاڵی تێكۆشانێكی بێووچان بووه بۆ وه‌ده‌ست هێنانی مافه
زه‌وت كراوه‌كانی ... كورده‌كانی پاكستانیش وه‌كوو
به‌شه‌كانی‌تری كوردستان، به به‌رده‌وامی دژی حكومه‌ته یه‌ك
له داوی یه‌كه‌كانی خۆیان بوێرانه ڕاپه‌ڕیون و ئه‌م
ڕووداوانه‌ی سه‌ده‌ی ڕابردوو نوومایانتر و زه‌قترئه‌م ڕاستیه
به به‌رچاو ده‌خه‌ن.
له‌م
نووسینه‌دا هاوڕێی خۆشه‌ویست و نووسه‌رم كاك عه‌ڵی تیشك
ده‌خاته سه‌ر هه‌ندێ زانیاری پێویست سه‌باره‌ت به كورده‌كانی
پاكستان. ئه‌وه‌ی شایانی باسه و جێ‌ی سه‌رسووڕمانه،
بارزانی نه‌مر ته‌نانه‌ت له ناوه‌ڕاستی سه‌ده‌ی ڕابردووش‌دا،
په‌یوه‌ندی هه‌بووه له‌گه‌ل زۆربه‌ی ڕابه‌رانی ئه‌م
كوردانه و له وێش وه‌كوو سه‌ركرده‌یێكی نه‌ته‌وه‌یی بلیمه‌ت
ده‌ناسرێ ! پێویسته
كه مێژووناسانی كورد زۆر بایه‌خ به‌م به‌شه‌ی كورستان بد‌ه‌ن
.
ساقی بارزانیwww.klawrojna.com
ئایا ئه‌زانی كورد هه‌یه له پاكستان؟
عه‌لی حوسێن نیوزلاند
كورته‌یه‌ك له ژیانی میر عه‌بدولڕه‌حمان كورد له پاكستان و
كورده‌كانی
عه‌بدولڕه‌حمان كورد ڕۆڵێكی مه‌زنی هه‌بووه له‌ناو كورده‌كانی
" به‌لوچستان" هه‌ر له سه‌ره‌تای ژیانی‌یه‌وه، ئاشنایه‌تی
هه‌بووه به‌سه‌ر كرده‌كانی كورده‌وه.
ئه‌م كورده له ناو كورده‌كانی پاكستان زۆر خۆشه‌ویست بوو،
كه‌سێكی به توانا‌و به ئه‌مه‌ك بوو له كاری ڕامیاریدا.
كه‌سایه‌تی عه‌بدولڕه‌حمان كورد ، كه‌سایه‌تی‌یه‌كی
ڕاسته‌قینه‌و شۆڕشگێر بوو له به‌لوچستان. هه‌میشه له خه‌بات
و تێكۆشاندا نه‌وه‌ستاوه، هه‌میشه له دژی داگیركه‌رانی
كورستان بابه‌تی گرنگی نوسیبوو به زمانی "به‌راوی - ئنگلیزی"
و چه‌ند جار له زیندانه‌كانی پاكستان به‌ند كراوه له سه‌ر
كاری سیاسی.
كاتێك ئێمه له پاكستان بووین عه‌بدولڕه‌حمان كورد، سه‌رۆكی (
پارتی نه‌ته‌وایه‌تی) بوو. به زمانی " ئوردو" پێیان ده‌گووت
:(عوامی
ناشنال پارتی)
كه‌سێكی
زۆر ئارام وله‌سه‌رخۆ بوو، زۆر زۆر یارمه‌تی په‌نابه‌ره
كورده‌كانی ده‌دا. له هه‌موو ڕویه‌كه‌وه. بۆ نمونه: ئه‌و
كاته‌ی گۆڤاری كڵاوڕۆژنه له پاكستان ده‌رده‌چوو،
له‌هه‌موو ژماره‌یه‌كی یارمه‌تی ماددی ده‌نارد بۆ گۆڤاره‌كه.
ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ی كه له كوردستانه‌وه ده‌هاتن ڕوویان
ده‌كرده " ڕێكخراوی مافی مرۆڤ" له " كویته‌ی پاكستان". ئه‌و
كه‌سانه‌ی كه وه‌رنه‌ده‌گیران وه‌زعی مادیان زۆر خراپ بوو،
له كاته‌دا عه‌بدولڕه‌حمان كورد و كورده‌كانی‌تر ده‌بوونه
په‌ناگه‌یه‌ك بۆ ئه‌و كوردانه. شوێن‌ڕێیان له لایه‌ن
ئه‌وانه‌وه دابین ده‌كرا، یارمه‌تی مادیش ده‌دران.
له به‌لوچستان چه‌ند كه‌سایه‌تی‌یه‌كی كورد هه‌بوون وه‌ك: میر
عه‌بدولڕه‌حمان كورد، سه‌ردار دینارخان كورد، میر عه‌بدول
عه‌زیز كورد ، ئه‌سكه‌نده‌ر كورد. هه‌روه‌ها الله دینارخان
كورد كه باوكی سه‌ردار دینارخان بوو.
كورده‌كانی پاكستانی له هه‌موو یاده نه‌ته‌وه‌یی‌كانی كوردا
به‌شدارییان ده‌كرد. له یادی هه‌ڵه‌بجه‌یی شه‌هید و نه‌ورۆزدا
، ووتاریان به زمانی ئنگلیزی ده‌خۆێنده‌وه.
له غه‌م و خۆشی كورده‌كان هاوده‌نگ ده‌بوون.
یه‌كه‌مین قاره‌مان كه له ساڵی 1920
كۆچی دوایی كرد. میر عه‌بدوڵ عه‌زیز كورد له گه‌ڵ سه‌رۆكه
سیاسی‌یه‌كانی كوردستانی باشوور و ڕۆژهه‌ڵات په‌یوه‌ندی نامه
گۆڕینه‌وه‌ی هه‌بووه. نامه‌كانی مه‌لامسته‌فا بارزانی له لای
عه‌بدولڕه‌حمان كورد پارێزراو بوو كه كاتی خۆی بۆ باوكی
نێردرابوو !!
كورته‌یه‌ك له ژیانی میر عه‌بدولڕه‌حمان كورد:
كوردی هه‌میشه له یادم و هاوڕێی نزیكم میر عه‌بدولڕه‌حمان
كورد له ساڵی 1930
له‌ده‌شتی قه‌ڵعه له دایك بووه كه نزیك شاری كویته‌ی
به‌لوچستانه.
هه‌ر له سه‌ره‌تایی ژیان‌یه‌وه، ئاره‌زووی خوێندنی هه‌بووه،
دوای ته‌واو كردنی خوێندن كه له زنكۆی (په‌نجاب) ته‌واوی
كرد. ده‌ستی كردووه به كاری ڕامیاری. بووه به ئه‌ندامی
(پارتی نیشتمانی قه‌ڵعه له به‌لوچستان). هه‌ر له‌و كاته‌وه
هه‌ستی به ئازاره‌كانی گه‌له بنده‌سته‌كه‌ی كردووه، كه
كورد دابه‌ش كرابوو به‌سه‌ر چوار ده‌وڵه‌تی خاوه‌ن هێز و
ده‌سه‌ڵات.
كاتێك كه به‌شداری پارتی ڕامیاری بوو. واته (پارتی
نه‌ته‌وایه‌تی به‌لوچستان) خه‌باتیان ده‌كرد بۆ وه‌رگرتنی
ئۆتۆنۆمی به‌لوچستان.
میر عه‌بدولڕه‌حمان كورد چه‌ند جار له‌سه‌ر كاری سیاسی
گیراوه، له ساڵه‌كانی 1962-
1965- 19750 1976- 1977
خراوه‌ته نێو زیندانه‌كانی پاكستان. هه‌روه‌ها بۆ ماوه‌ی 5
ساڵ به‌رده‌وام له به‌ڕێوه چوونی ڕۆژنامه‌یه‌ك به ناوی(Hanara
-
Karwan)
واته " كاروانی خۆمان".
چه‌ندجار وه‌ك سه‌رۆكی پارتی نه‌ته‌وایه‌تی عه‌وامی بانگ
كراوه بۆ ووڵاتان له ساڵی 1987
سه‌ردانی (كابول و جه‌لال ئابادی ئه‌فغانستانی) كردووه و چاوی
به سه‌رۆكی ئه‌فغانستان كه‌وتووه (دكتۆر نه‌جیب‌الله). له
كاتی لاوێتیدا حه‌زی به وه‌رزش كردبوو. وه‌ك خۆی جارێكیان بۆ
باس كردین. چوون بۆ یاری بۆ هیندستان بۆ یاریی تۆپی پێ
گووتی: ئێمه به ناوی تیپی كورد چووین. كه یاریه‌كه ته‌واو
بوو كۆمه‌لێك كوردی هندستان هاتن بۆ لامان، گووتیان ئێمه‌ش
كوردین. دوای ناساندی یه‌كتری، مێواندارییان كردین و زۆر به
رێزه‌وه به ڕێیانكردین. هه‌روه‌ها ووتی :تا ئه‌و ساڵانه‌ی
دوایی نامه گۆڕینه‌وه هه‌بووه له‌به‌ینماندا. زیاتر گۆیه
ئه‌و باسه‌ی كرده‌وه كه له هیندستان كورد هه‌یه.
عه‌بدولڕه‌حمان كورد دوای 73
ساڵ ماڵئاوایی لێكردین. واته له مانگی 11
ی 2003
به نه‌خۆشی دڵ كۆچی دوایی كرد. ئێستا پێنج كوڕ و دوو كچی
هه‌یه كه له به‌لوچستان ده‌ژین.
ئه‌و كاته‌ی په‌نابه‌ر بوین له پاكستان نامیلكه‌یه‌كی چه‌ند
لاپه‌ڕه‌یی بڵاو كرایه‌وه به ناوی (كورد و به‌لوچ) هه‌ر له
ڕووانگه‌ی باسه‌كه‌مه‌وه كورته‌یه‌ك له باسی (كورد و به‌لوچ)
له‌م نووسینه‌مدا بڵاو ده‌كه‌مه‌وه تا ئه‌وه‌نده‌ی خۆێنه‌ر
كه‌ڵك له كورته مێژوه وه‌ربگرێت. واته نوسینی كورد و به
لوچ له زمانی میر عه‌بدولڕه‌حمان كورد وه‌رگیراوه و كراوه
به كوردی.
كورد و به‌لوچ هه‌ر له
دێرزه‌مانه‌وه به دوو دراوسێ ناویان هاتووه. میر
عه‌بدولڕه‌حمان كورد ده‌لێت: كورد له‌م ویلایه‌تانه ژیانیان
به سه‌ر بردووه: به‌لوچستان- سند- په‌نجاب پێش سه‌د ساڵ.
ئێستا هه‌ر له‌م جێگایانه‌و زۆر جێگای‌تر كورد هه‌یه.
كورده‌كان له ویلایه‌تی به‌لوچستان به‌ناوبانگن و گرنگی‌یه‌كی
ته‌واویان پێدراوه. هۆزی كورد له ده‌وروبه‌ری ( بۆڵان ،
ساروان ،جهاولان) له شاره‌كانی تریش وه‌ك ( سند و په‌نجاب و
ناحی‌یه‌ی روجهان) نیشته‌جێ بوون. بوون و داب و نه‌ریتی خۆیان
پاراستووه و له هه‌موو شۆێنێك به ناوی كورد ناسراون.
له كتێبی شانامه‌ی فه‌ردوسی ، باسی (كۆچ ، به‌لوچ ، كورد)
كراوه. دۆستایه‌تی قوڵی
" كورد و به‌لوچ" هه‌ر له دێرزه‌مانه‌وه ڕوون و ئاشكرایه
كه هۆزی كورد له "ده‌شت" نیشته‌جێ بوون، كه فه‌ردوسی
باسی ده‌كات به ناوی گۆڕه‌پانی شه‌ڕی (ڕۆسته‌م وكك) ناوی
ده‌بات.
ناوچه‌ی "ده‌شت" له دیوی ڕۆژهه‌ڵاتی كێوی
"چڵته‌نه"
له ناوه‌ندی " دۆڵی بۆڵانه" ئێستاش هه‌ر به ناوی "ده‌شت"
ناسراوه. دوو ده‌شتی پان و گه‌وره هه‌یه كه به ناوی "
ده‌شتی خه‌رگاه و ده‌شتی شاهرامی هیندوستان" زۆر به ناوبانگ
بوون. ده‌شتی ڕێگای هیندوستان ڕێگایه‌كی دوور و درێژه
كه له "
دۆڵی
بۆلانه‌وه" بۆی ده‌چێت. له ده‌شتی "خه‌رگا" شارێكی گه‌وره‌ی
تێدا دروستكراو به ناوی "مه‌ستونگ" كه زۆربه‌ی شاره‌كه
كوردن.
له‌م
كورته باسه‌دا دیار ده‌كه‌وێت كه كورده‌كان هه‌ر له
كۆنه‌وه
له به‌لوچستانی ئێستادا ژیاون. هه‌روه‌ها "پشتۆ و به‌لوچ" له
گه‌ل كورده‌كان كشتوكاڵیان كردووه . ژیانیان به سه‌ر بردووه.
ئێستاش كورد و به‌لوچ په‌یوه‌ندی‌یه‌كی دۆستانه له
نێوانیاندا هه‌یه خزمایه‌تی‌یه‌كی پته‌و و ڕه‌گی داكوتیوه
له ڕێگه‌ی ژنخوازی‌یه‌وه.
كورد له شوێنه به‌رزه‌كانی میریدا پله‌وپایه‌ی تایبه‌تیان
هه‌یه بۆ نمونه
--
1)
میر عه‌بدولڕه‌حمان كورد تا ئه‌و كاته‌ی له ژیاندا بوو
ئه‌ندامی په‌رله‌مان بوو له ئیسلام‌ئاباد.
2)
له هه‌ڵبژاردنی ساڵی 1970
ی پاكستان بۆ ( ئه‌نجومه‌نی سه‌نا) دوو كه‌سایه‌تی كورد بۆ
نوێنه‌رایه‌تی هه‌ڵبژێران
1.
میر عه‌بدولڕه‌حمان كورد ، به ئه‌ندامی (ئیسمبلی) هه‌ڵبژێرا.
2.
مه‌حمود عه‌زیز كورد.
3)
له ساڵی 1985 سه‌ردار
دینارخان،
به ئه‌ندامی (ئیسمبلی) هه‌ڵبژێرا.
كورده‌كان زۆر شانازی به كورد بوونی خۆیان ده‌كه‌ن. له
مێوانداری زۆر به ناوبانگن. ئه‌و كوردانه‌ی له شاری كویته
ده‌ژین زۆربه‌یان له‌به‌ر ده‌م ده‌رگای ماڵه‌كانیان
نوسراوه Kurd
House
.
هه‌روه‌یا دووكانه‌كانیان
یان كارخانه‌كانیان.
من چه‌ند جار له دیهاته‌كانیان ماومه‌ته‌وه. زۆر ڕێز له
مێوان ده‌گرن. هه‌روه‌ها له زه‌ماوه‌نده‌كانیان به‌شداریمان
كردووه. هه‌روه‌كو زه‌ماوه‌ندی كوردستان ئاهه‌نگیان گێڕاوه.
جارێكیان چه‌ند ماڵێك بانگ كراین بۆ زه‌ماوه‌ند له دێ‌ی
(جه‌ڵه‌گبه‌ندان) ئه‌وه‌ی سه‌رنجی ڕاكێشام . شه‌وی
خه‌نه‌به‌ندان بوو. به هه‌مان
ده‌ستوری لای خۆمان ئه‌و شه‌وه ئاهه‌نگه‌یان به‌رێوه برد.
كورده‌كان هیچ كاتێك سه‌ریان بۆ دوژمن شۆڕ نه‌كردووه.
وه‌ك شێر په‌لاماری دوژمنیان داو‌ه. هه‌ستی نه‌ته‌وه‌یی و
هوشیارییان زۆر به‌رزه. زۆربه‌ی كورده‌كان ئاڵای كوردستانیان
له ناو ماڵه‌كانیان هه‌ڵواسیووه . جارێكیان سه‌ردانی شاری
(كه‌راچی)م كرد. چووم بۆ زانكۆ بۆ لای (ئیبرایم كورد) كه
قوتابی بوو. له به‌شی ناو خۆی خوێندكاره‌كان
ژووری خۆی هه‌بوو. له سه‌رده‌گاكه‌ی نوسرابوو ئیبرایم كورد
له ژووركه‌شی ئاڵای كوردستانی هه‌ڵواسیبوو. لیاقه‌ت دینارخان
ده‌ڵێت : كه ئاواره بووین كوردستان یه‌ك
كوردستان بوو. هه‌روه‌ها ئێمه كه هاتین ( 500 ) خێزان بووین
له سه‌رده‌می جه‌نگی جیهانی یه‌كه‌مه‌وه ڕوومان كردۆته
به‌لوچستان. زیاتر ڕوونی ده‌كاته‌وه ده‌ڵێت : ئێمه له
ده‌وروبه‌ری شاری (قامیشلی)یه‌وه هاتوین. ئێمه به‌و
هیوایه‌ن كه ڕۆژێ له ڕۆژان بگه‌ڕێینه‌وه بۆ نیشتمانی خۆمان،
واتا كوردستان.
عه‌لی حوسێن نیوزلاند
2004/1/10
Email: alisadiq@slingshot.co.nz |