ئه‌و قه‌ڵه‌مانه‌ی ‌‌هه‌ر له‌دووبه‌ره‌كی‌دا  به‌‌‌برشتن ! ...  سلێمان عه‌بدوڵڵا یونس

 

13-05-2011 05:09


 

ماوه‌یه كه  ده‌بینم  هه‌ندێ قه‌ڵه‌می كوێر،هه‌ندێ قه‌ڵه‌می هه‌لپه‌رست ،ئه‌‌و قه‌ڵه‌مانه‌ی كه‌ته‌نها له گۆمه لێخنه‌كانی حیزب و حیزبایه‌یه‌تی ته‌سكدا ده‌توانن مه‌له‌ بكه‌ن ،بوونه‌ته هاوخه‌باتی ‌ئه‌و قه‌ڵه‌مه شۆڤێنیانه‌ی داگیركه‌رانی كوردستان و ده‌یانه‌وێ جارێكی تریش یه‌ك ڕیزی گه‌له‌كه‌مان تێك بده‌ن و به‌نوسین و بابه‌تی ژه‌‌هراوی ،تۆوی ئاژاوه‌و دوبه‌ره‌ره‌كی بچێنن و ئاشتی نێوماڵی كورد تێكبده‌نه‌وه ،ئه‌و  ئاشتیه‌ی كه‌میلله‌تێكی له‌ چاوه‌ڕوانی خۆیدا نیگه‌ران كردووه، كه‌چی هه‌ندێك زۆر نامه‌سئوولانه هه‌وڵی نه‌گه‌یشتنی ده‌ده‌ن و ده‌یانه‌وێ ئاخوڕی گه‌وره‌تر بۆ قه‌ڵه‌مه چڵێسه‌كانیان دابین بكه‌ن ،جارێكی تریش ده‌رفه‌تی له‌وه‌ڕانیان بۆ بره‌خسێته‌وه له سه‌ر حسابی گه‌له‌كه‌مان .


 

ئه‌و هه‌ل و ده‌رفه‌ته‌ی كه‌مڕۆ بۆ كورد ڕه‌خساوه  ،هه‌ل و ده‌رفه‌تی چاره‌نوس سازو گرنگن ،هه‌ر بۆیه ئه‌ركی هه‌موومانه  به‌تایبه‌ت نوسه‌ران و ڕۆشنبیرانی ئازاد ،به‌گژ هه‌موو ئه‌و ده‌نگه نه‌یارانه‌دا بچینه‌وه كه‌بوونه‌ته كوونده‌په‌پوو هه‌ر بۆ شه‌ڕ و ئاشوب و ئاژاوه ده‌خوێنن،برینه‌كان ده‌كولێننه‌وه‌و ناكۆكیه بچووك و لاوه‌كیه‌كان قه‌به‌ده‌كه‌ن و ئه‌‌و باس و بابه‌تانه ده‌ووروژێنن و كه بۆ  قوڵكرنه‌و‌ه‌ی ناكۆكیه‌كان ده‌ست ده‌ده‌ن به‌تایبه‌ت ئه و ناكۆكیه بچوك‌و لاوه‌كیانه‌ی كه‌له‌نێوان [ێ ن ك] و[پ د ك] دا هه‌ن ،ئاخر نازانم كه‌‌ی حزبه‌كان ئه‌وه‌نده هوشیار ده‌بن قبوڵی به‌یت و بالۆره‌و ماستاوچێتی و مامه حه‌مه‌یی هه‌ندێك به‌ناو نوسه‌رو ڕۆشنبیریان نه‌بێ و له‌بری  خه‌ڵات كردن و ئیمتازات پێ به‌خشین ،ده‌مكوتیان بكه‌ن، ئاخر نازانم  تاكه‌ی حزبه‌كانی كوردستان حه‌ز له‌مه‌دح و سه‌نای سه‌ركرد‌ه‌كانیان ده‌كه‌ن و له‌زه‌ت له‌ خۆهه‌لكێشان وه‌رد‌گرن له سه‌ر حسابی شكاندی ئه‌وانی دی دا ؟!

ئه‌وه‌ی لای هه‌موومان ئاشكرایه یه‌كێتی و پارتی ئه‌و دوو پارته گ‌‌وره‌یه‌ن، كه‌له‌ئه‌مڕۆدا هیچیان به‌بێ ئه‌وی تریان ناتوانێ به‌ته‌نیا بڕیار له‌سه‌ر چاره‌نووسی كورد بدات ،هه‌روه‌كوو چۆن هیچ كام له‌م دوو حزبانه ناتوانن به‌ ته‌نیا نوێنه‌رایه‌تی خه‌ڵكی كورد بكه‌ن ج له‌سه‌ر ئاستی كوردستان یان ده‌ره‌وه،بۆیه‌ ڕاستیه‌ك هه‌یه پێویسته هه‌ردوو لایان باش ده‌رك به‌و ڕاستیه بگه‌ن كه‌‌هه‌وڵدانی هه‌‌ریه‌كێكیان بۆ بچووك كردنه‌وه‌ی ڕۆلی ‌ئه‌ویتریان هه‌وڵدانێكه به‌ئاقاری كه‌م كردنه‌وه‌و بچووك كردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی كوردی كه‌بێگوومان هه‌ر هه‌وڵێكی له‌م چه‌شنه ڕاسته‌وخۆ له خزمه‌ت داگیركه‌رانی كوردستان دایه، بۆیه تكا ده‌كه‌م لغاوی ئه‌م قه‌له‌مه كوێر و چڵێسانه توند بكه‌ن كه‌له‌ حزبێك و سه‌ركرده‌یه‌ك زیاتر نابینن و ده‌شیانه‌وێت به‌ نوسینه‌كانیان بله‌وه‌ڕێن.


 له لایه‌ن: zamwa_97@hotmail.com