ڕاگه‌یاندن          

 

جه‌ژنی 2ی ڕێبه‌ندان، دامه‌زراندنی كوماری كوردستان له شاری مه‌هاباد،  به‌رابه‌ر به 22ی ژانویه له ساڵی 1946 له هه‌موو نه‌ته‌وه‌ی كورد پیرۆزبایی ده‌كه‌ین.

 

بڕیاری مێژوویی دامه‌زراندنی كۆماری كوردستان به سه‌رۆكایه‌تی پێشه‌وا قازی مه‌حه‌مه‌د، به پێشاهه‌نگ و خه‌باتی پارتی ژیانی ئازادی كوردستان (پ.ژ.ئا.ك) ده‌زانین و به ئاورێكی مێژوویی لێی به‌رده‌وام ده‌بین.

 

ئێمه به بۆنه‌ی ئیعدام‌كردنی 2 ئه‌ندامی تێكۆشه‌ری حیزبی دموكراتی كوردستان، «ڕامینی شه‌ریفی» ڕۆژی 15ی ئازه‌ر (6/12/2003) له شاری سه‌قز و «جه‌لیلی زیوه‌یی» كه ڕۆژی په‌نجشه‌مه 13ی ئازه‌ر (4/12/2003) له شاری مه‌هاباد به ده‌ستی ڕژیمی تێوكراتیك و دیكتاتۆری كۆماری ئیسلامی ئێران و هه‌روه‌ها گرتنی 2 كادری تێكۆشه‌ری پارتی ژیانی ئازادی كوردستان و هه‌روه‌ها گرتنی هونه‌رمه‌ندی نه‌ته‌وه‌یی كورد، ئیسماعیل سه‌رده‌شتی، شه‌رمه‌زار ده‌كه‌ین و له به‌رده‌م سه‌فاره‌تی ئێران له كۆپنهاگن، متینگێك ڕێك ده‌خه‌ین.

 

ئێمه بانگ له هه‌موو مرۆڤێكی ئازادیخواز و نیشتمانپه‌وه‌ری كورد ده‌كه‌ین، كه به به‌شداری خۆیان، ده‌نگی ناڕه‌زایی به‌رابه‌ر به‌م كار دژه مرۆڤانه و هۆڤانه‌ی كۆماری ئیسلامی ئێران ده‌رببڕین، تاكوو له‌مه زیاتر ئازادیخوازان و ڕۆڵه‌كانی دڵسۆزی كورد، به ده‌ستی ڕژیمی سه‌ره‌ڕۆی ئێران زیندان و ئیعدام نه‌كرێن.

 

 

ڕۆژی چوارشه‌مه 21.01.2004

ناونیشان:

Iran Ambassade

Engskiftevej 6 (Svanemøllen Station)

2100 København Ø

 

كاتژمێر: 15.00 تا 18.00

 

كومیته‌ی ئاماده‌كار:

پارتی ژیانی ئازادی كوردستان – دانمارك

Kontakt: Ramin

Telefon: +45 26792557