وه‌زاره‌تی پیشه‌سازی هه‌ولێر و بڕیاریك ... سه‌روه‌ر ته‌ها
له‌و ڕۆژانه له ڕۆژنامه‌ی خه‌بات له ژماره‌ی ڕۆژی ()() \ ()() \()()()()
چاوم به روونكردنه‌وه‌یه‌كی وه‌زاره‌تی پێشه‌سازی هه‌ولێر كه‌وت سه‌باره‌ت
به كێشه‌ی كاره‌با. نامه‌وێ باس له‌و كێشه‌یه بكه‌م، چونكه ئه‌وه
په‌یوه‌ندی بهنووسینهكهی من نیه. به‌ڵام ده‌مه‌وێ ههڵوهێستهیهك له
سه‌ر چه‌ند دێرێك بكه‌م كه ده‌ڵێت ( (هه‌روه‌ك هه‌موو لایه‌كیش ئاگادارن به
بڕیارێكی وزاری له به‌غداوه هه‌موو هاوولاتیانی عێراق تاكۆتایی ئه‌م ساڵ
به‌خشراون له پاره‌ی كاره‌با) ) ئه‌م چه‌ن دێره سه‌رنجی راكشام كه هه‌ندێك
تێبینی بنووسم، حوكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و هه‌موو داموده‌زگاكانی، وه‌ك
هه‌موومان ده‌زانین له ساڵی ()()()() له‌ئه‌نجامی پرۆسه‌یه‌كی هه‌ڵبژاردن،
دامه‌زرا به‌ڵام له ئابی ()()()() هه‌م حوكومهتهكه و هه‌م وه‌زارته‌كان و
په‌رله‌مان به ده‌بابه‌ی (به‌عس) له‌به‌ریه‌ك هه‌ڵوه‌شانه‌وه. حوكومه‌ته
خۆڕاگرهكهش به پشتیوانی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك جارێكتر له سلیمانیه‌وه تروسكه‌ی
هیوای به كورد به‌خشیه‌وه، تا له‌دوای ساڵی (()()()()) دا به هیمه‌تی
وه‌زیره تێكۆشه‌ره‌كان و سه‌ركردایه‌تی (ی ن ك) چه‌ند هه‌نگاوی شایسته‌ی
هاویشت و توانی ئیداره‌كه‌ی هه‌ولێریش له سێبه‌ری به‌عسیه‌كان ده‌ربازبكات.
هه‌ر له‌سه‌رتاش هه‌وڵی به‌رده‌وامیان داوه بۆ ئه‌وه‌ی جارێكی تر له سندوقی
هه‌ڵبژاردن ته‌واوی كێشه سیاسیه‌كان چاره‌سه‌ر بكرین، په‌رله‌مانێكی
كوردستانی دروست بكرێت. به‌ڵام ئیداره‌ی هه‌ولێر به‌پێچه‌وانه و هه‌مێشه
هه‌وڵی به‌ربه‌ست دانانی جۆره‌ها كۆسپی داوه. كه هه‌مووشیان گرنگتر
ئه‌وه‌یه تا بۆیان كراوه هه‌وڵیان داوه. هه‌مووشتێك له نێوان هه‌ردوو
مه‌كته‌بی سیاسی بمێنێته‌وه‌و له‌ده‌ره‌وه باس نه‌كرێت كه ئه‌مش تارادهك
سێبه‌ری له‌سه‌ر هه‌ڵوێستی (ی ن ك) داهێشتۆتهوه.
به‌ڵام ئه‌مڕۆ پارتی و حوكومه‌ته‌كه‌ی واز به ته‌واوی له حوكومه‌تی هه‌رێمی
كوردستان ده‌هێنێ و بڕیاره‌كانی وزاره‌تی به‌غدا ده‌كات به مه‌حه‌ك تا
ڕاستیه‌كان بشێوێنێ و ده‌ڵێت ( (وه‌زاره‌ت له به‌غدا هه‌موو هاوڵاتیانی
به‌خشیوه) ) لێره ئه‌و پرسیار دێته ئاراوه، ئه‌گه‌ر بڕیاره‌كانی به‌غدا بۆ
كوردستان ئه‌ساس بن ئه‌ی وزارهتهكهی ئه‌وان مانی چییه و به‌ناوی چی قسه
ده‌كه‌ن. ئه‌ی نه ئه‌بوو ئاماژه به‌و بڕیاره‌ی حوكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان
كردبا كه كاك به‌رهه‌م سالح خه‌ڵكی هه‌ولێری له‌پاره‌ی كاره‌با به‌خشین و
به‌ڵام ئه‌وان خۆیان هه‌ر وه‌ریان گرت.
به‌ڵام پێ ده‌چێت مۆدێلی ()()()() بێته مۆدێلێكی باو و ئیداره‌ی هه‌ولێر كار
پێبكات و دژی هه‌ر خواستێكی هاوڵاتیانی كوردستان و به‌رز كردنه‌وه‌ی ئاڵای
كوردستانیشیان هه‌ر بۆئه‌و مه‌به‌سته‌یه كه خۆیان له‌مێژه له‌سه‌ری
راهاتوون.
|