لةيادی 11 شه‌هیدی بێتاوانی شاری هه‌ولێری هۆلاكۆ بهزێندا ... ده‌رسیم دیبه‌گه‌یی
هه‌فته‌نامه‌ی جه‌ماوه‌ر له ژماره 54ی دووشه‌ممه 10. 11. 2003دا له لاپه‌ڕه 8دا، له‌ژێر ناونیشانی "یادی شه‌هیدكردنی 11 گه‌نجی كورد له دائیره‌ی ئه‌منی هه‌ولێر"دا ووتارێكی كورتی نووسیوه.
سه‌ره‌تا من زۆر دڵخۆشبووم، به یادكردنه‌وه‌ی ئه‌و 11 شه‌هیده بێ‌تاوان و قاره‌مانه، هه‌روه‌ها ناوهێنانی ئه‌و پۆڵه شه‌هیده لهیادكراوه، كارێكی باشبوو بۆ من، كه جگه‌له هه‌ر سێ شه‌هیدی براو جه‌وادی پورزایان، ناوی ئه‌وانه‌ی تریانم له‌یاد نه‌مابوو. هه‌روه‌ها ئه‌و یاده كورته وای لێكردم كه هه‌ندێك ڕاستی شاردراوه‌ی 15ـ16 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر ئاشكه‌را بكه‌م.
نه‌بوونی ده‌زگایه‌كی شه‌هیدانی كوردستان، بۆ سه‌رجه‌م شه‌هیدان و دوور له سنووری ته‌سكی پارتایه‌تی و كه‌مته‌ر خه‌می هاو ڕێباز‌و ئه‌وانه‌ی له‌نزیكه‌وه ئاگاداری هه‌ندێك ڕووداوی گرنگن و زانیاریه‌كان به‌دیلكراوی لای خۆیان دێلنهوه، بۆته هۆی ئه‌وه‌ی كه به‌هه‌زاره‌ها شه‌هیدی قاره‌مان ناویان و تێكۆشانیان ونبێت و خێزانه‌كانیان له مافی شه‌هیدانه بێبه‌ش بن، ئه‌وه جگه له تۆڵه سه‌ندنه‌وه‌یان، كه هه‌ر باسی ناكرێت. ئه‌و پۆڵه شه‌هیده‌ش، نموونه‌یه‌كی بچووكن له‌و هه‌زاره‌ها شه‌هیده لهیادكراوه.
ئه‌وه‌ی له‌یادم مابێت، شه‌هیدان هه‌رسێ برا، زرار، فاروق، نامیق و جه‌وادی پورزایان له ژووره‌كه‌ی ئێمه بوون، تا له به‌یانی 13. 05. 1987دا ڕاپێچی گۆڕه‌پانی مه‌رگ كران و سزای ناڕه‌وای شۆفینیستهكانیان به سه‌را سه‌پاندن و گیانی به‌رزه فڕیان گه‌ییشته كاروانی سه‌رفرازی نه‌مرانی كورد‌و كوردستان.
ئه‌و سێ برا شه‌هیده، خه‌لكی گوندی حه‌سارۆكانی هه‌ولێر بوون، كه گوندێكی بچووكه‌و ده‌كه‌وێته ڕۆژهه‌ڵاتی شار له‌سه‌ر ڕێگای كۆیه.
ئه‌و پۆڵه شه‌هیده، له‌لایه‌ن ڕائید مه‌دحه‌تی گۆڕبه‌گۆڕ ده‌ستگیركرابوون و هه‌ر ئه‌و تاوانباره‌ش بووه هۆی له‌سێداره‌دانیان. ڕائید مه‌دحه‌ت، كورد و خه‌ڵكی كۆیێ بوو. له‌كاتی گفتووگۆی یه‌كیه‌تی نیشتیمانی كوردستان و ڕژێمدا، لێپرسراوی هۆبه‌ی سیاسی بوو له ئه‌منی ههلێرو دواتریش بوو به لێپرسراوی ئه‌منی ئه‌تراف، واته گشت قه‌زاو ناحیه‌كانی سه‌ر به هه‌ولێڕ. ڕائید مه‌دحه‌ت، زۆر جار شه‌وانه ده‌هاته نێومان بۆ تێهه‌ڵدان و ئیهانه كردنی كورد‌و پارته سیاسیه‌كانی كوردستان. تا بڵێی پیاوێكی به‌د ڕه‌وشت و زمان پیس و جنێوفرۆش بوو. له یه‌كێ له هاتنهكانیدا، به‌ختیار جه‌میل كاوانی و حوسێن زیخۆك ـ ئه‌بو عه‌لی ـ، كه هه‌ردووكیان خه‌لكی شارۆچكه‌ی شه‌قڵاوه بوون، زۆر مه‌ردانه ڕووبه‌ڕوی ئه‌و خۆفرۆشه بوونه‌وه. به‌ختیار یه‌كیه‌تی و مام حوسێن شیوعی بوو. ڕائید مه‌دحه‌ت له كاك به‌ختیاری پرسی كه له‌سه‌ر چی گیراوه؟
به‌ختیار له وه‌ڵاما گووتی: یه‌كیه‌تی.
جه‌نابی ڕائید زۆر توڕه بوو و گووتی: بڵێ جه‌لالی.
به‌ختیار هه‌ر گووتی: یه‌كیه‌تی.
مه‌دحه‌ت زۆر هه‌وڵیدا، به‌ڵام هه‌وڵه‌كانی بێسوود بوون.
ئه‌مجاره‌یان ڕووی كرده ئه‌بو عه‌لی و لێی پرسی كه ئه‌و له‌سه‌ر چی گیراوه؟
ئه‌بو عه‌لی گووتی: شیوعی.
ڕائید مه‌دحه‌ت ئه‌وه‌نده‌ی تر شێت‌و هار بوو. ڕووی كرده‌وه كاك به‌ختیار و پێی گووت، كه له ئه‌بوو عه‌لی بدات. كاكه به‌خه هه‌ر وه‌كو هه‌ڵوێستی هه‌میشه‌یی خۆی گووتی: چۆن لێی ده‌ده‌م! ئه‌وه برامه برا.
ڕائید مه‌دحه‌ت داوای له ئه‌بو عه‌لی كرد كه له كاك به‌ختیار بدات. به‌هه‌مان شێوه ئه‌بو عه‌لیش داواكه‌ی مه‌دحه‌تی ڕه‌تكرده‌وه. بۆیه مه‌دحه‌ت خۆی وه‌رگه‌ڕایه ئه‌بو عه‌لی و كاوانی و زۆری لێدان و هه‌زاره‌ها جنێوی ناشیرینی به مام جه‌لال و یه‌كیه‌تی وهاوڕێ عه‌زیز موحه‌مه‌د و شیوعی و مۆسكۆ دا. گفتووگۆی نێوانیان به‌وه ته‌واو بوو، كاتێ مه‌دحه‌ت به ئه‌بو عه‌لی گووت: پاش چوار ڕۆژی تر له‌سێداره ده‌درێیت و كه‌س تۆی له‌یاد نامێنێت و گوو به گۆڕت ده‌بێت.
ئه‌بو عه‌لی گووتی: ده‌بێت ببووری من تێكۆشه‌رم، گه‌ر له‌سێداره بدرێم و نهشمێنم، ناوه‌كه‌م هه‌ر ده‌مێنێت. هیچ خیانه‌تیشم نه‌كردوه له میلله‌ته‌كه‌م وه‌كو جۆره كه‌سانێك، تاوه‌كو گۆڕه‌كه‌م پڕبێت له گوو، به‌ڵكو نوور له گۆڕه‌كه‌م به‌رزده‌بێته‌وه‌و ده‌بمه مایه‌ی شانازی بۆ نه‌ته‌وه‌كه‌م.
ڕائید مه‌دحه‌ت كه زانی ئه‌بو عه‌لی مه‌به‌ستی له خائین له‌وه، بۆیه زۆر به‌تووندی كه‌وته‌وه سه‌ر ئه‌بو عه‌لی تاوه‌كو هیلاك بوو لێیدا، دوای ئه‌وه‌ی هیلاك بوو وازی لێهێناو چووه ده‌ره‌وه. ئێمه‌ش نزیكه‌ی 40ـ50 زیندانی ده‌بووین له‌و ژووره، یه‌ك له‌دوای یه‌ك، كاكه به‌خه‌و ئه‌بو عه‌لیمان ماچ كردوو سوپاسی هه‌ڵوێستی جوامێرانه‌ی ئه‌و شه‌وه‌مان لێ‌كردن.
ئه‌وه‌ی ده‌رباره‌ی ئه‌و 11 شه‌هیده قاره‌مانه بێت و له‌سه‌ر زاری شه‌هیده‌كان خۆیان گوێم لێبووبێت، به‌تایبه‌تی شه‌هیدان نامیق و فاروق و زرار، كه له ته‌نیشت من ده‌خه‌وتن و نهێنی خۆیان بۆ من باس ده‌كرد، ئه‌وه جگه له‌وه‌ی كه به ئاشكهراش هه‌ر 11 شه‌هید له ژووره‌كه‌دا باسی گرتنی خۆیان ده‌كرد له‌لایه‌ن ڕائید مهدحهتهوه.
ڕائید مه‌دحه‌ت، دوای گرتنی ئه‌و 11 كه‌سه، به فڕتووفێل ئیعترافی پێكردبوون. پێی گووتبوون: "ئێوه به‌وه تاوانبارن كه ئۆتۆمۆبیلتان بۆ پێشمه‌رگه بردوه‌و یارمه‌تی ئه‌وانتان داوه‌و ئیشتان بۆیان كردوه، به‌گوێره‌ی تاوانه‌كانتان له‌سێداره ده‌درێن، به‌ڵام ئه‌وه سه‌یدول ڕه‌ئیس لێبوردنی ده‌ركردوه، گه‌ر بێتوو ئێوه بێن بۆ ته‌له‌فزیۆن قسه‌بكه‌ن و سوپاسی سه‌دام بكه‌ن و هه‌ر یه‌كه‌تان باسی ئه‌و شته بكه‌ن كه پێتان ده‌ڵێین، ئه‌و كاته هه‌مووتان به‌رده‌ده‌ین".
ئه‌وانیش، قسه‌كه‌ی مه‌دحه‌ت چووبووه مێشكیان و باوه‌ڕیان پێی كردبوو، هه‌روه‌ها له‌خۆشی به‌ربووندا، هه‌رچی ئه‌و پێی گووتبوون جێبه‌جێیان كردبوو، ڕائید مه‌دحه‌ت قسه‌كانی ئه‌وانی به ڤیدێۆ گرتبوو.
له‌دواییدا ڕائید مه‌دحه‌ت، پێشه‌كی و سوپاسی هه‌موویانی بۆ سه‌دام بڕیبوو و بۆی كردن به ئیعتراف و سه‌ری هه‌موانی كرده قووڕو ڵاپه‌ڕه‌یه‌كی تری پڕ له‌خیانه‌تی بۆ خۆی تۆمار كرد.
له به‌ره‌به‌یانی 13. 5. 1987، هه‌رچه‌نده من ئه‌و بهورارهم له‌یاد نه‌مابوو، ئه‌و 11 قاره‌مانه‌ی كورد‌و شاری هه‌ولێری هۆلاكۆ به‌زێن، له گرتووخانه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئه‌منی هه‌ولێر بردران و بۆ هه‌تا هه‌تایه له كه‌سوكارو كورد بزركران.
20 ڕۆژی رێك دوای بردنی ئه‌و پۆڵه شه‌هیده، ده‌رسیم دیبه‌گه‌یی، كاكلهڕهش، عوسمان شوانی، شه‌هید سابیر خدر شه‌مشوله، باپیر خدر شه‌مشوله، شه‌هید سه‌مه‌د مه‌خمووری، ته‌حسین مه‌خموری، موحه‌مه‌د مرور، موحه‌مه‌د حه‌مه‌دئه‌مین سیان، شێرزاد كورانی، تاریق، براده‌رانی شه‌قڵاوه مامۆستا جه‌لال، كاك جه‌لال، جه‌میل و كۆمه‌له براده‌رێكی تر كه ناوی هه‌موویانم له‌یاد نه‌ماوه‌و ژماره‌مان گه‌یشته 22 كه‌س، به‌ره‌و به‌غدا به‌ڕێكراین بۆدادگایكردن و چاوه‌ڕوانی شیره هه‌رده‌م تیژكراوهكهی ده‌ستی جه‌للاد عه‌واد حه‌مه‌د به‌نده‌ری تینوو به‌خوێنی ڕۆڵه‌ی كوردمان دهكردو ئه‌وه‌بوو، كاكه سابیر خدر‌و كاكه سه‌مه‌د مه‌خموری له‌سه‌ر ده‌ستی ئه‌و تاوانباوه خوێنمژه، مانگی 6ی 1987 هه‌ردوكیان بۆ ژووری سێداره ڕهوانكران.
دوای ئه‌وه‌ی حوكم بووم و چه‌ند مانگێك بوو له ئه‌بوغرێب بووم، له سه‌ردانێكدا هه‌واڵی به‌سزا گه‌یاندنی تاوانبار ڕائید مه‌دحه‌ت له لایه‌ن ڕێكخراوی هه‌ولێری یه‌كیه‌تی نیشتیمانی كوردستانه‌وه وه‌كو بروسكه به‌ناو زیندان له‌نێو هاوڕێیانی زیندان بڵاو بووه‌وه. ئه‌و هه‌واڵه هه‌ر هه‌موو زیندانیه‌كانی دڵخۆشكرد، به‌تایبه‌تی براده‌رانی هه‌ولێری كه ئه‌و گۆڕبهگۆڕهمان باش ده‌ناسی. تۆڵه‌ی ئه‌و 11 شه‌هیده‌و چه‌ندین شه‌هیدو كه‌سانی تر له ڕائید مه‌دحه‌ت كرایه‌وه‌و ئێمه‌ش تا ڕاده‌یه‌ك دڵمان ئاسووده‌بوو به كوژرانی ئه‌و.
من لێره‌دا دێمه كۆتایی باسه‌كه، چونكه زیاتر مه‌به‌ستی من ڕوونكردنه‌وه‌ی چۆنیه‌تی گیران و گولله‌باران كردنی ئه‌و 11 شه‌هیده بوو، ئه‌گینا شتی زۆر ماوه له‌سه‌ر ڕائید مه‌دحه‌ت بنووسرێت.
شه‌ممه 15. 11. 2003 دانمارك