داهاتووی گه‌لی ‌‌‌‌كورد به‌گشتی‌و له‌ باشور به‌ تایبه‌تی به‌ره‌و كوێ ده‌چێت؟ (مێزیگردو باسی ئازاد) هه‌روه‌كو تائێستا چاره‌نوسی گه‌لی كورد له‌ سه‌ره‌وه‌و له‌ دژی ویستی خۆی دیاری كراوه‌، ئێتاش پاش ڕوخاندنی ڕژێمی ڕه‌گه‌زپه‌رستی به‌عسی عێراق هه‌مو هه‌وڵه‌كان له‌ پێناو به‌زۆر پێكه‌وه‌لكان‌و پێكه‌وه‌ژیانی گه‌لی كورد له‌گه‌ڵ گه‌لانی تری عێراق دایه‌. ئایا له‌م هه‌ڵوومه‌رجه‌ تایبه‌ته‌ی ئێستا له‌ عێراق‌دا هاتۆته‌ كایه‌وه‌ كاتی ئه‌وه‌ نه‌هاتوه‌ گه‌لی كورد خۆی سه‌ربه‌ستانه‌ بڕیار له‌سه‌ر چاره‌نووسی خۆی بدات؟ به‌ مه‌ستی به‌دیهێنانی ئه‌و ئامانجه‌، ئه‌وه‌ ماوه‌یه‌كه‌ كه‌ به‌شێكی زۆر له‌ گه‌له‌كه‌مان، به‌ شێوه‌یه‌كی چالاكانه‌ له‌ هه‌وڵ‌دان بۆ ئاماده‌كردن‌و خۆش‌كردنی زه‌مینه‌ بۆ رفراندۆم (گشتپرسی). هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌داو له‌ به‌ر گرنگی ئه‌و بابه‌ته‌ ماڵی كوردو ئاڵمان (مكا). هه‌ڵده‌ستێ به‌ سازكردنی كۆڕێكی به‌رفراوان به‌ مه‌ستی ڕۆشنایی خستنه‌سه‌ر لایه‌نه‌ تاریك‌و نادیاره‌كانی چاره‌نووسی گه‌له‌كه‌مان به‌ گشتی‌و به‌ تایبه‌ت له‌ باشوور. به‌شدار بوونت پێویسته‌ چونكه‌ تۆش به‌شێكی له‌ كێشه‌كه‌و به‌ ئاماده‌بونت راده‌ربڕینت له‌ گفت‌وگۆكه‌دا پڕۆسه‌ی ئازادی‌و دیموكراسی پته‌و‌تر ده‌كه‌یت! به‌شداربووانی مێزگرد: به‌ختیار عه‌لی، ئیبراهیم جه‌لال، سدیق بابایی، ڕه‌زا حه‌مه‌ فه‌ره‌ج. ماڵی كوردو ئاڵمان (مكا) كات: شه‌ممه‌ ٢٠٠٣/١١/١٥ كاتژمێر: ٢،٣٠ ی پاش نیوه‌ڕۆ. Samstag: 15.11.2003 14:30 شوێن: Köln: Alte Feurewache (Projektraum) Melchiorstrasse 3 TELEFON: 0221/97315518 Haltestelle Ebertplatz Kontakt: Deutsch-Kurdischer Verein/mal Dasselstr. 75-77 D-50674 Köln, Tel:01718075182 ماڵی ‌كوردو ئاڵمان مكا