02-10-2003 01:56

بۆ هێژایان مام جه‌لال و كاك مه‌سعود. . . . ئامانج شاكه‌لی ه‌ێژایان! شه‌ش ساڵ زیاتره‌‌ڕێكه‌وتننامه‌ی واشنتۆنتان مۆر كردوه‌، یه‌كێك له‌خاڵه‌‌گرنگه‌كانی یه‌كخستنه‌وه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رییه‌كانتان بوو. له‌و ماوه‌ درێژه‌دا، ده‌یان و سهدان گۆڕانكاری لهسهرانسهری دنیادا ڕوویان دا، حكومهت و پهرلهمان ڕووخان و هی تازه ههڵبژێرانهوه. تالیبان و بهعس گۆڕ به گۆڕ بوون. یورۆ بوو به پارهی یهكگرتووی ئهوروپایی. ڤایرۆسی ئیبۆلا و سارس سهریان ههڵداو بنبڕ كران. مۆدێلی كۆن لهبیركران و هی تازه دهبهر كران، كهچی خهونی یهكگرتنی دوو حكومهتهكهی ئێوه نههاته دی! پرسیاری سۆنگهی یهكنهگرتنهكهتان لێناكهم، چونكه دڵنیام هیچ وهڵامێك پاساوی پشتگوێخستنی ئهو ئهركه وهكو خوێن و ئۆكسجین بۆ كورد پێویسته، ناداتهوه. بهم نامهیه، دهمهوێ، وهكو تاكێكی ئهو ملیۆنان كوردهی ئێوه پێیان دهڵێن جهماوهر، دهنگ ههڵبڕم و بڵێم : خۆ گنخاندن له ههرچی زووتر جێبهجێكردنی ئهو ئهركه نیشتمانی و نهتهوهییه خزمهت كردنی دوژمنانی نهتهوهی كورده! ئهمه یاری به ئاگر كردنه، ئاگرێگ گڕ بهردهداته ئێستا و داهاتوومان و به هیچ هێز و هیچ لافاوێك ناكوژێتهوه. ئێوه ههردووكتان، وهكوو دوو سهركردهی سیاسیی ناسراو لهئێستاو داهاتوودا بهرپرسیاری یهكهم دهبن لهههموو بهرهنجامێكی دواخستنی ئهو ئهركه. هێژایان: بێگومانم لهوهی كه ههردووكتان زۆر چاك ئهو حهقیقهته دهزانن كه پهتپهرتی دوو بهرهكی جگه له لهناو چوون و ئاوڕوو چوون هیچ بهرههمێكی نییه. كوردستان به یهكبوونهوه جوان و مهزن و بههێزه. كوردستانی یهكگرتوو جێگهی سهدان سهركردهی خۆتان ئاسایی تێدا دهبێتهوهو ههرگیز رووباری پیت و بهرهكهتی وشكایی نایهت. هێژایان! چوار ئهنفال سهرو زیادمانه! پشتی بربندارمان له ههڵهبجهیهك زیاتری بۆ له كۆڵ ناكرێ! بهسه ئیدی تاكهی سۆزانیخانهكانی میسر به پاكیزهكانی ئێمه ئاوهدان بكرێنهوه؟! سهدو ههشتا ههزار ئهنفال كراو بهدهم خۆشه! زیڕهی منداڵ و ژنه ئهتك كراوهكانمان گوێی دنیای كهڕ كرد و ئێوهش ئاماده نین خۆتان یهكخهنهوه! شهرمه له سهرهتای سهدهی بیست و یهكهمدا هێشتا ئیمهی به دوای ساده ترین ماف دا گورگه لۆقه بكهین! ههقی خۆمه لێتان بپرسم؛ بۆچی ئامادهن له گهڵ دوژمنانی خوێنهخۆردا گفتۆ گۆ بكهن و بگهنه ئهنجامی! دڵخۆشكهر بهڵام ئاماده نین بۆ خاتری بهرژهوهندی خاك و نهتهوهكهتان، وهكو خاوهنی یهك مهسهله دهست بخهنه دهستی یهكتر؟ بۆچی ئامادهن له سهدان و ههزاران خۆفرۆش و خاك فرۆش خۆش ببن، بهڵام له مهسلهحهتی حزبایهتیتان خۆش نابن؟! دڵنیابن یهكگرتنی ئێوه كڕینهوهی شهرهف و كهرامهتی رووشێنراوی نهتهوایهتیمانه. مانای یهكێتی و سهرهتای سهربهخۆیی كوردستانه. كوردستانێك كه ڕۆڵه دڵسۆزه، راستگۆكانی دهیپارێزن. هێژایان! من لێتان ناپاڕێمهوه، دهستهو داوێنتان نابم، به یهكگرتنهوهی حكومهتهكانی ئێوه نه فلسێك دێته سه ر داهاتم و نه به تهمای كورسی و پایهشم. ئهوه تهنها ئهركی ویژدانه به جێی دێنم و هیوا دارم نهبێته هاواری خنكاوی نێرێنهی زهریا. له گهڵ ڕێزمدا لوێڤن_ بهلژیك 30-09-2003 تيَبينى كوردستان نيَت: ئةم نووسينة بيروبؤضونى نووسةرةكةيةتى، كوردستان نيَت لة ناوةرِؤكةكةى بةرثرسيار نيية.