شه پۆلی نامۆیی ئه مشه و ...  شه یدا بڵباس

 

 هه مدیسان هاتمه وه لات! هاتووم تابمگریه ئامێزی جوانی سروشتی بێ وێنه ت. جۆن خۆم به هاوده ردو ئازارێک له گه ڵتاده بینم. به گرنگی نازانم سات وئانی به یه ک گه یشتنمان. تۆّّّش وه کومن له به یانی یه وه بێداریت و شه ویش هه مدیسان ده بیته وه ئێشک گه ری ترپه ی دڵی خه وه ڕاوگه ی جه رگه ی شاران.

 له وه ته ی هه م هه ر ده مه وێت بسه لمێنم بوونم هه یه. که چی ئازاره کان به مێشکمدا ده ئاڵۆزێن.. سێبه رێکن به دوام ده خشێن.. تارمایی ته لیسمێکن و پێمه وه ده لکپت.. هاوارێکه و ده نگی تازه ترین سه مفۆنیای بێ ده نگی له به سه رهاتێکی چاوه ڕێ نه کراو له چاره نووسی وونبوومدا،له چیرۆکی کاریگه رترین تراژییدیای دڵته زێنی ئه مڕۆو به یانی،یه خه م ده گرێ.. به رم نادات،تاگێژم نه کات.

 جاهه ر چۆنێک بێت،ئه مشه وپێکه وه ین! وه کو چه نده ها شه وانی تر. چاک ده زانم که چیتر هێمنی و جوانی شه وانت تێکه ڵ به ئازارم ناکه یت! تاکو هێورم کاته وه... که سیش شک نابه م هێنده ی تۆ غه م ڕه وێن و گوێڕایه ڵی هه ست و سۆزم بێت.

 له گه ڵ تۆمه: هۆ ئه ی تاڤگه ی جوان په رستی گوێم لێ بگره.. ئه گه ر چی ئه مشه و ووشه کانم به رگی نامۆییان پۆشیوه و به ڕووکه شیش زه ق و ڕه قن! به س هه ر تۆ هاوکی ڕاسته قینه و تروسکه ێک به برۆتا ناهێنی. خۆزگه ئه مشه و به سه رسینگی سه بووریتدا ڕاده شکام و تێر ده خه وتم.. ده خه وتم تا ته واوی ئازاره کانم لێده ترازا.

 هه ر له و ساته ی خۆرئاواده بێ و هه نگڵ ده دا،به سه ر ده ریاکاندا ده کشێ و کوڵمی چیاکان ده لێسته وه.. گلۆپه کانی سه ر شه قام تابلۆی شار ڕووناک ده کاو زه نگی په رده ی یه که می شانۆی ئه مشه وه لێده درێت و ده ست پێده کا.. سه رگه ردانێکی وه ک منیش ده که وێته سه ر ئه م ته خته و به بێ نه خشه کێشه ی مان و نه مانی له گه ڵ ته واوی جانه وه ران ده ست پێده کات،هه ر چوار لای لێده ته نێت، تاله خۆشی نامۆ ده کات. ئه وشه وانه نه فره ت له هه موو بوونێک ده که م.. له ڕوو تۆڕا ده وه ستم له به رامبه ربێ ئاگایی ویژدان..!

 ئه مشه و سه ره تایه کی بێ کۆتایی یه.. ئه مشه و گیانم گڵپه ئاگرێکه و تۆ نه بی که س نی یه هه ناوم فێنک کاته وه. ئه مشه و کۆتایی سه فه ره و به یانی سه ره تای سه فه رێکی تر ده ست پێده کا. چارم نی یه هه ر ده بێ له گه ڵتابم!جائه گه ر له گه ڵتابم ده بێ له ناختابم!!

 شه و تاریکی به دوای خۆیدا ڕاده کێشێ و درێژی ده کاته وه؛ ئه مشه و به دووقۆڵی له خاڵێکدا به یه ک ده گه ین و هه زاره ها میل ده بڕین.. هه ربه مشه وه هه تا زووه ده روازه ی ته واوی سنووره ناجۆره ده ستکرده کان ده پچڕێنین و له خه ونیش له بیریاندا ده سرینه وه. ده وه ره ده ی؛.. به یانی پێکه وه ده ڕۆین،ده خزێینه ناو ده ریاکان.. شۆڕده بینه وه ناو که نداوو چڕده بینه وه ناو ڕێچکه ی ڕووباران و،تاده گه ینه ده م ووشکایی ئاشناییه تیم. له وێش سروشتی ئه وناوه ت پێناسده که م.

 چۆن نه متوانی بێ قه راری خۆم له م شاره دا ئاشنا بکه م! ناسیاوانم له م شاره دا خه ڵکانی به رده م کۆگاکانن؛له و دیوچاویلکه سه د ڕه نگیه کانیانه وه له ده ورووبه ریان ده ڕوانن و له ده ست یه کتری ڕاده که ن. ده ده ی وه ره ؛با ئه مشه و شه وی گیاندان و بووژانه وه بی.خواکه م،ئاخ خ؛چه نده بێ تاووی په رێشانی کردووم!!هه ناسه م به سه ر هه بووندا قڵپ ده خواته وه و تیشکێ به قۆڵایی گیانمدا زمانی ده سوێ و ده مسوتێنێ.. دڵم ده له رزێ و ده ترسێ و سوێری هه یه.. گوێم له ده نگی ترپه ی دوواساته ناکامه کانیدا ڕاگرتووه..!

 که نه دا- ئۆتاوه