خۆم
و بێرییه‌که‌م ... فه‌خره‌دین تاهیر
پێتان سه‌یر نه‌بێت،
ئه‌گه‌ر ببێژم له کوردستانه‌که‌ی له مه‌ڕ خۆماندا، هه‌موو شتێک به
چاوێکی سه‌یر سه‌رنج ده‌درێت، یانیش به‌عه‌یبه رێی هه‌موو شتێکت لێ
ده‌گیرێت، که نابێت ئه‌وه بکه‌ی و ئه‌م جۆره جلوبه‌رگه ببپۆشیت، که
له وڵاتی ئێمه‌دا باو نییه، یان چۆن ده‌بێت کورد ئه‌م جۆره جل‌و
به‌رگانه له‌به‌ر خۆی بکات، که له کورده‌واری خۆماندا له‌به‌ر نا‌کرێن.
هه‌نوکه من به‌باشی نازانم ئاماژه به‌م هه‌موو شته نابه‌جێیانه
بده‌م،که باس کردنیان لێره‌دا جێی نابێته‌وه.
من ئیمساڵ نزیکه‌ی
حه‌وت مانگێک له کوردستان له شاری هه‌ولێر مامه‌وه، بێرییه ڕه‌شه‌که‌ی
سه‌رم زۆر جاران گرفتی بۆ دروست ده‌کردم و هه‌ندێک جاریش تووشی حاڵه‌تی
سه‌یر و سه‌ر سوڕهێنه‌ری کردووم، و زۆرجار له‌به‌ر خۆمه‌وه بیرم
ده‌کرده‌وه و ده‌مگوت: (پێویسته خۆ له
بێرییه‌که‌م ده‌رباز بکه‌م، بۆ ئه‌وه‌ی چیدیکه
تووشی ئه‌م جۆره حاڵه‌تانه نه‌بمه‌وه، چونکه هه‌ندێک حاڵه‌ت هه‌بوون سه‌ر
ئێشه‌ی بۆ دروست ده‌کردم و ئه‌و که‌سه‌ی ڕوو به ڕووم ده‌بۆوه ڵێم
تێنه‌ده‌گه‌یشت یان نه‌یده‌ویست ڵێم تێبگات) . هه‌وڵده‌ده‌م له‌م
نووسینه‌مدا هه‌ندێک حاڵه‌تی سه‌یر و سه‌مه‌ره‌تان بۆ بگێڕمه‌وه که
به‌هۆی له‌سه‌رنانی بێرییه ڕه‌شه‌که‌م چ له شه‌قامی هه‌ولێر یان له
جێیه گشتییه‌کان یانیش له نێو تاکسی له‌گه‌ڵ شوفێره‌کاندا ڕوو به ڕووی
حاڵه‌تی سه‌یر و پرسیارگه‌ڵێک ده‌بوومه‌وه، وه‌ک هه‌ولێریی ده‌ڵێن: (له
قووتی هیچ عه‌تاران دا نه‌بوو) .
باشتروایه
به‌رله‌وه‌ی چه‌ند حاڵه‌تێکتان بۆ بگێڕمه‌وه که له هه‌ولێرێ ده‌رباره‌ی
بێرییه‌که‌م ڕوویان دا. باشتروایه له ده‌ستپێکدا ناوی بێرییه له کوێوه
هاتووه شرۆڤه بکه‌م.
بێری
یان بێرییه:
په‌یڤێکی لاتینی کۆنه و له ده‌ستپێکدا تا ئه‌و شوێنه‌ی من ئاگاداربم له
فه‌ره‌نسادا ئه‌و ناوه سه‌ریهه‌ڵداوه‌و له‌وێوه به‌وڵات و شوێنی جیا جیای
دونیا بڵاوبۆته‌وه. هه‌ڵبه‌ته وڵاتی ئێمه‌ش له‌م ناوه بێ به‌ش نه‌بووه.
تا هه‌نوکه‌ش له کوردستان بێرییه بۆ ئه‌م جۆره کڵاوه به‌کار ده‌هێنرێت،
که پۆلیس و سه‌رباز له‌سه‌ری ده‌که‌ن.
بێگومان هه‌روه‌ک له
ده‌ستپێکیشدا ئاماژه‌م پێدا، ئه‌و حاڵه‌ته سه‌یر و سه‌رسوڕهێنه‌رانه‌ی به
ده‌ست ئه‌م بێرییه‌ی سه‌رمه‌وه تووشی بووم، هه‌ر چه‌نده حاڵه‌ته‌کان
ئێجگار زۆرن، به‌ڵام هه‌وڵده‌ده‌م له چه‌ند خاڵێکدا ڕوونیان بکه‌مه‌وه.
*
له فیستیڤاڵی کورته فیلم دا، که له هه‌ولێر ساز کرا، ڕۆژێکیان تۆزێک
له کاتی نیشاندانی فیلمه‌کاندا دواکه‌وتبووم، و له‌سه‌ر سه‌کۆی نزیک
شه‌قامی به‌ر ماڵمان له چاوه‌ڕوانی تاکسیدا بووم، له‌پڕ تاکسییێکی شه‌ق و
شڕم لێ په‌یدا بوو، شوفێرێکی سمێڵ ئه‌ستووری قه‌ڵه‌وی تێدا بوو، مرۆڤ له
نیوه‌شه‌و دا چاوی پێ بکه‌وتابایه زه‌نده‌قی ده‌چوو. قه‌ده‌ر وابوو
ده‌بوایه هاوسه‌فه‌ری ئه‌و شوفێره بم تا هۆڵی گه‌ل، له‌گه‌ڵ کاکی شوفێر
به‌رێکه‌وتم، هه‌رکه پێی له‌سه‌ر به‌نزین هه‌ڵگرت و گێره‌که‌ی گۆڕی و
له‌گه‌ڵ مندا که‌وته ئاخاوتن و وتی: مامۆستا ده‌رێی عه‌جه‌له‌ته،
واپێده‌چێت له مه‌رکه‌ز شرطه‌ی گه‌ڕه‌کی ئیسکان خه‌فه‌ر بیت . ؟
ئه‌منیش له‌سه‌رخۆ
به‌بێ تاقه‌تی سه‌رم وه‌رسوڕانت و وه‌ڵامم دایه‌وه و وتم: کاکی شوفێر
خه‌فه‌ری چی، ئه‌توو باسی چ ده‌که‌ی. . ؟
کاکی شوفێر
ته‌ماشایه‌کی کردم و زۆر بێباکانه وتی: مامۆستا لۆ ئه‌توو
ضابط شرطه نیت
له مه‌رکه‌زی ئیسکان. . ؟ خودا ده‌زانیت
ضابطێکی لێیه هه‌ر ده‌رێی
ئه‌تووی، ماشالڵا گه‌له‌ک به توو ده‌چیت، ئێ خۆ مامۆستا بێرییه
ڕه‌شه‌که‌ی سه‌رت و ئه‌و جلوبه‌رگه‌ی به‌رتان هه‌ر ده‌رێی
ضابط شرطه‌ی
ئه‌وێنده‌رێی، ببووره مامۆستا ئه‌گه‌ر غه‌ره‌ت بم عه‌فووم بکه، (سه‌رێکی
لێباده‌م) کوڕه مامۆستا دونیا گۆڕایه گۆڕا، که‌س ئه‌وڕۆکه وه‌ک
جاران نه‌مایه، جلوبه‌رگی کورده‌واری قه‌در و قیمه‌تی جارانی نییه.
دوباری ده‌که‌مه‌وه مامۆستا عه‌فووم بکه، مه‌خسه‌دم جه‌نابتان نییه.
له‌و قسانه دابووین گه‌یشتینه به‌ر ده‌رگای هۆڵی گه‌ل، هه‌زار و پێنجسه‌د
دینارم خسته ناو مستی،کاکی شوفێر هاته وه‌ڵام و گوتی: کوڕه لۆ ڕایی
خودای با له حیسابی من بیت، منیش پێم گوت: نه‌خێر زۆر سوپاس بۆ قسه
خۆشه‌کانت و خودا حافیزیم لێکرد و ئه‌ویش به زه‌رده‌خه‌نه‌یه‌کی سه‌یر
ماڵئاویی لێکردم و کوڕه مامۆستا درت عێدز نه‌بیت و پێی له به‌نزین ناو
بۆی ده‌رچوو.
**
هاوڕێیه‌کی
خۆشه‌ویستم شه‌وێک له شه‌وه‌کانی زستانی هه‌ولێر، ته‌له‌فۆنێکی بۆ کردم،
دوای چاک و چۆنی، داوای لێکردم ده‌مژمێری (9) ی شه‌و له یانه‌ی
مامۆستایان‌دا یه‌کتری ببینین. منیش له‌سه‌ر سۆزی خۆم بووم و ڕووم له شوێنی
مه‌به‌ست کرد. هه‌ر که گه‌یشتمه ئه‌وێ، ئه‌و که‌سه‌ی له پرسگه‌ی
یانه‌که‌دا دانیشتبوو، به شێوازێکی نابه‌جێ و دوور له ئه‌ته‌کێت و
هه‌ڵسوکه‌وتی ناشارستانی ڕووی تێ‌کردم و وتی: ها کوڕه ئه‌و بێرییه چییه
له‌سه‌رت ناوه. . ؟، نازانی قه‌ده‌غه‌یه، هه‌نوکه له‌وانه‌یه سێ چوار
ئه‌فسه‌ری پۆلیس له یانه‌دا دانیشتبن به جلوبه‌رگی مه‌ده‌نی، ئه‌تووی
ببینن که که‌سێکی مه‌ده‌نیت کڵاوی ده‌وڵه‌تت له‌سه‌رخۆ کردووه،
له‌وانه‌یه من تووشی لێپرسینه‌وه ببم. خۆت ده‌زانیت ئه‌و جۆره جل‌و
به‌رگانه له وڵاتی ئێمه‌دا نایخوات. تا ئه‌و کڵاوه‌ی له‌سه‌رت
دانه‌که‌نی، پێچکه‌ت ناچێته ژووره‌وه. قسه‌یه‌ک له‌من دوو قسه له‌و،
له‌پر براده‌رێکم لێ په‌یدا بوو، کابرای پرسگه‌که‌ی له من دوورخسته‌وه‌و
تێگه‌یاند، کابرا لێم نزیک که‌وته‌وه و وتی: مامۆستا ببووره ئێمه‌یان وا
فێرکردووه،جارێ کاتمان زۆر گه‌ره‌که، تا خۆ ده‌گۆڕین. منیش له وه‌ڵامدا
وتم نه‌خێر برا له‌وانه‌یه من پێویستم به‌وه بێ، وه‌ک ئێوه‌م
لێبێته‌وه،چونکه دوای (13) ساڵ ئازادی کوردستان، داموده‌زگا
په‌یوه‌ندیداره‌کان نه‌یانتوانیوه کارێکی وابکه‌ن، چۆن چۆنی کۆمه‌ڵگه‌ی
کورده‌واریش ڕوو له گۆڕران بکات و سه‌رده‌میانه ژیانی خۆی له گه‌ڵ
ڕۆژگاری ئه‌مڕۆکه‌ماندا بگونجێنێت. هه‌رچه‌نده به‌پله‌ی یه‌که‌م وه‌زیفه‌ی
مێدیای کوردییه ئه‌م کاره گرنگ و به‌رچاوه بخاته ئه‌ستۆی خۆی، که
هه‌تا ئێستاکه له ئه‌ستۆی خۆی نه‌گرتووه، ئێستاکه‌ش دره‌نگ نییه و
زووه، ئه‌گه‌ر کار بۆ هوشیارکردنه‌وه‌ی کۆمه‌ڵگه‌که بکات که زۆر
پێویسته. کابرای پرسگه‌که به‌پێکه‌نینه‌وه وتی: ئه‌ی ئافه‌رین مامۆستا
به‌ڕاستی قسه‌کانت له جێی خۆیدا بوو، به‌ڵام خۆت ده‌زانی زۆری گه‌ره‌که
تا ئێمه مانان گۆڕرانمان به‌سه‌ر دادێت، وانییه مامۆستا. . . ؟ هه‌ر خۆی
درێژه‌ی به قسه‌کانی دا‌و و له‌سه‌ری به‌رده‌وام بوو، له‌و حاڵه‌ته‌دا
هه‌وڵبده ئه‌توو خه‌مه‌کی له خۆت بخۆ. ده‌وجا که‌ره‌مکه بڕۆ ژوورێ
به‌خێربێی سه‌ر چاوان، مامۆستا له که‌م وکوڕیشمان ببووره.
من چارێگێک زێده‌تر
بوو، قسه‌م بۆ کابرای پرسگه‌که ده‌کرد، که‌چی واپێده‌چوو گوێزی بۆ
ده‌ژمێرم، ناچار خوا حافیزیم لێکرد و له یانه‌ی مامۆستایان به ژوور
که‌وتم.
***
ده‌م و ئێواره‌یه‌ک له نزیک گازینۆی مه‌چکۆ له هه‌ولێر له‌گه‌ڵ
هاوڕێیه‌که‌م بڕیاربوو یه‌کتری ببینین. هه‌ر چه‌نده ئێمه ماڵمان له
سه‌نته‌ری شاری هه‌ولێر زۆر نزیکه، به‌ڵام له‌به‌ر گه‌رمای هاوینی هه‌ولێر
پیاوم ده‌وێت بتوانێت له‌سه‌ر شه‌قامه‌کانیدا گوزه‌ر بکات. به‌ناچاری به
تاکسیێک ڕووم له شوێنی مه‌به‌ست کرد و له‌به‌ر قه‌ڵه‌باڵغی نێو شار له
نزیک چێشتخانه‌ی تاجریان له تاکسییه‌که دابه‌زیم و ڕووم له‌لای
ده‌سته‌چه‌پی شه‌قامه‌که کرد و په‌ڕیمه‌وه، به ده‌نگێکی به‌رز یه‌كێک له
دواوه بانگی ده‌کردم، ده‌نگه‌که له‌لام غه‌ریب نه‌بوو، که ئاوڕم
لێدایه‌وه، ته‌ماشام کرد، وه‌ستا عه‌بدۆک فیته‌ر بوو.
فه‌خره‌دین گیان به
قوربان ئه‌وه که‌ی گه‌ڕایه‌وه، ده‌رفه‌تی پێنه‌ده‌م وورته‌م له ده‌م
بێته ده‌ره‌وه و له‌سه‌ر قسه‌کردنی خۆی به‌رده‌وام بوو، باشه باش،
ئه‌گه‌ر نیازی گه‌ڕانه‌وه‌ت هه‌بوو، له‌به‌رچی ئه‌و وه‌زیفه‌یه‌ت
وه‌رده‌گرت. . ؟
منیش هه‌ر زوو
تێگه‌یشتم وه‌ستاعه‌بدۆک فیته‌ر (1) به
هه‌ڵه‌دا چووه، لێم پرسی کاکه عه‌بدۆک باسی چ ده‌که‌ی هه‌ی سه‌لامه‌ت
بیت. . ؟
کاکه عه‌بدۆک فیته‌ر
به زه‌رده‌خه‌نه‌یه‌که‌وه، وتی: ئه‌وه نییه بوویه پۆلیس.
منیش به
پێکه‌نینه‌وه، وه‌ڵامم دایه‌وه: وه‌ستا گیان هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌م
بێرییه‌م له‌سه‌ر ناوه، بوومه‌ته پۆلیس. . . ؟ خه‌مت نه‌بێت نابمه
پۆلیس، من که ڕقی ئه‌ستوورم له نووسه‌ری پۆلیس بێت، چۆن ڕێ به خۆم
ده‌ده‌م ببمه پۆلیسی راسته‌قینه. کاکه عه‌بدۆکی به‌ڕێز، مه‌به‌ستم له‌و
پۆلیسانه‌یه که زه‌بروزه‌نگ به‌رپا ده‌که‌ن و ده‌بنه مرۆڤی دڕنده، نه‌ک
پۆلیسی نۆرماڵ که بۆ بژێوی ژیان ڕوو له‌و جۆره وه‌زیفانه ده‌که‌ن.
کاکه عه‌بدۆک له
وه‌ڵامدا، وتی: ئه‌رێ وه‌ڵلإ له‌به‌ر ئه‌و بێرییه‌ی سه‌رت بوو، وا به
هه‌ڵه‌ت بردم هه‌ی خوا سه‌لامه‌تت کات، منیش پێم گوت: ئه‌م ڕووداوه به
وتارێک ده‌نووسمه‌وه، به‌پێکه‌نینه‌وه ده‌ستی له‌ملم کرد و خوا حافیزی
لێکردم.
ئه‌وه‌شیان به‌شێکی
ئێجگار که‌می به‌سه‌رهاتی خۆم و بێرییه‌که‌م بوو له هه‌ولێری
پایه‌ته‌ختدا.
ستۆکهۆلم
30. 08. 2005
fakhradintahir@hotmail. com
(1) :
وه‌ستا عه‌بدۆک فیته‌ر کوڕه خاڵی هه‌ندێک له کوڕه مامه‌کانمه، مرۆڤێکی
به‌ڕێزو خزم دۆسته و پیاوێکی خانه‌دان و
خۆشه‌ویسته له‌لام. |