Stop
... مه‌لا جه‌عفه‌ر گوانی
دوای دانپێداهێنانه‌كانی گروپی تیرۆریستی (زانا) خه‌ڵكێك كه ئه‌سڵه‌ن نه
به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر مه‌قسه‌د و مه‌به‌ستیان بوو، نه به‌و كارانه‌ش
دڵته‌نگ ببوون، ده‌ستیان كرد به تۆمه‌تباركردنی تیرۆر، چونكه (كورد له
مێژوودا هه‌میشه دیلی به‌رده‌ستی ئیسلام بووه، كه به‌ریتانیان و وڵاته
زلهێزه‌كان كوردستانیان كرده چوار پارچه و هه‌ر به‌شێكیشیان كرده خۆراكی
دیكتاتۆرێك خه‌تای ئیسلام بوو، كه حیزبی به‌عسی عه‌ره‌بی دامه‌زراوی
ده‌ستی مشیر عه‌فله‌قی هه‌ڵگه‌ڕاوه له مه‌سیحیه‌ت و ، ده‌ست سووركردنی
به‌عسیه‌كانی بإ باوه‌ڕ به خوا و به پێغه‌مبه‌ر و به ئیسلام و به‌ناو
عه‌لمانی و دیموكراتی خه‌تای ئیسلام بوو، شێخ زانای تیرۆریست و
هاوكاره‌كانی سه‌ری مرۆڤه‌كان ده‌بڕن و زینا و نێربازی دوور له ئیسلام
ده‌كه‌ن و نوێژ و رۆژیش ناگرن و به شاهیدی ژنه‌كه‌ی خوتبه‌ش ناكات خه‌تای
ئیسلامه، كه توركیای عه‌لمانی ناوی كوردیش ده‌كاته بڤه خه‌تای
ئیسلامه، كه سه‌ركرده‌كانی كورد له مزگه‌وت پێگه‌یشتن تاوانێك بوو
ئیسلام پێشكه‌شی كورده كرد، فه‌ڕه‌نسای عه‌لمانی و روسیای شیوعی نه‌یان
ده‌هێشت سه‌دام بڕوخێت و كورد و عه‌ره‌ب و توركمان ئازاد بن خه‌تای
ئیسلامه، ئێستاش كه ئه‌مه‌ریكا ئێمه‌ی ئازاد كرد به‌ڵام فیدڕاڵیه‌تی
ته‌واومان ناداتإ خه‌تای ئیسلامه، هه‌رچه‌نده ئیسلام له بنه‌ڕه‌ته‌وه
دژی كوشتنی ئافره‌ت بووه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر پیاوێكی كوردی نوێژنه‌كه‌ر
هه‌ندێكجار مولحیدیش ژنێك بكوژێت خه‌تای ئیسلامه، ئیسلام رێی به
ماره‌كردنی چوار ژن داوه به‌ڵام به دادپه‌روه‌ری كه بكرێته پێنجیش هه‌ر
خه‌تای ئیسلامه، ئافره‌تێكی زیناكار منداڵێكی بوو له لاكۆڵانێكی ئه‌و
شاره دۆزرایه‌وه هه‌رچه‌نده ئیسلام نه‌زه‌ریشی به حه‌رام داناوه هه‌ر
خه‌تای ئیسلامه، لاوانی كورد له‌به‌ر خاریج و تێكه‌ڵبوون له‌گه‌لڕ دونیای
رابواردن و دووركه‌وتنه‌وه له دابی ره‌سه‌نی كورده‌واری هه‌ستی
نه‌ته‌وه‌یی لاواز ده‌بێت خه‌تای ئیسلامه،. . . . ) ئیدی هه‌ر شتێك روو
بدات كه هیچیان له‌گه‌لڕ ئیسلام تێكناكه‌نه‌وه و ئیسلام پێی رازی نییه
هه‌مووی ده‌كرێته خه‌تا به‌سه‌ر ئیسلامه‌وه، وه‌ك بڵێی ئه‌و به‌ڕێزانه
مه‌به‌ستیان هه‌ر ئه‌وه نه‌بێت كه تیرۆر چییه و كإ تیرۆریسته و ئایا
مه‌ودای زه‌ره‌ری چه‌نده؟ ئه‌وانه شتێك نه‌بوون، ئه‌وه‌ی گرنگ بوو ئه‌و
رووداوانه بكرێنه ده‌رفوت بۆ ئه‌وه‌ی له شتێك بده‌یت كه هیچ په‌یوه‌ندی
به باسه‌كه‌وه نه‌بێت، تا كار گه‌یشته ئه‌وه‌ی هه‌ندێك له‌و به‌ڕێزانه
ئه‌و سنووره‌شیان به‌زاند و وایان ده‌زانی كارێكی باشیان كردووه، بێ‌ئاگا
له‌وه‌ی تانه و ته‌شه‌ر دان له دین و عه‌قیده‌ی هاووڵاتیان و قسه‌ی بإ
ئه‌ده‌ب كردن به‌رامبه‌ر به خوا و پێغه‌مبه‌ر ئه‌گه‌ر به‌ری تیرۆر زۆر
زیاتر نه‌كات له‌وه‌ی هه‌یه تێیده‌په‌ڕێنێت، نه‌یان ده‌زانی ئه‌و فكره
ئێكسپایه‌ره‌ی هه‌یه و ، ئه‌و گڵۆپه‌ی كاره‌باری له ده‌بڵه ره‌ئیسیه‌كه
كوژاوه‌ته‌وه ته‌نها چه‌ند كه‌سانێكن و ئه‌وانیش لێره‌وه هه‌رچه‌نده
په‌نجه له‌سه‌ر پلاكه‌كه دابنێن هه‌ر كار ناكات، بۆیه وه‌ك شوفێری نا
یاسایی هه‌ڵستان به (سه‌رپێچییه‌كی یاسایی) و له گڵۆپی سووریا‌ن دا،
له‌گه‌لڕ ئه‌وه به ئاگا هاتنه‌وه ئه‌وان هه‌موو سنووریان به‌زاندووه و
ده‌بێت به‌گ دابگرنه‌وه بۆ شوێنی راسته‌قینه‌ی خۆیان و له هیچ جێگای
دیكه جێگایان نابێته‌وه.
j_gwani2005@yahoo. com
|