شیعر ... ئه‌حمه‌د تازه‌دێیی
سوید شیعری 1988
شیعر گوڵه
شیعر بولبوولی
سه‌ر چڵه
شیعر ژانه
ده‌ربڕینی هه‌ست
و سۆزی
هه‌ژارو بێ
نه‌وایانه
شیعر ئاوه
به‌ره به‌ره
ووشه‌كانی یه‌ك ده‌گرن و
هه‌تا ده‌بێ به
سه‌رچاوه
شیعر ژینه
شیعر تینه
سارێژكهری
ده‌رد و ئۆف و زام و قینه
به‌هره‌یه‌كه
زۆر پیرۆزه
بۆ هه‌ژارو ماف
خوراوی هه‌موو جیهان
چه‌كه‌و هێزه
شیعر ئاورنگی
به‌یانه
دڵۆپه فرمێسكی
چاوی
دایكانی ڕه‌ش
پۆش له به‌ری
كوردستانه
شیعر ئاوێنه‌ی
ڕاستیی یه
گوڵه گه‌نمی
هه‌ژاران و
خونچه‌ی ژینی
سه‌ربه‌ستی یه
شیعر چرای
ڕووناكییه
له بۆ شه‌وی
ئه‌نگوسته چاو
ڕۆشنكه‌ری
تاریكییه