پلانی "ب"ی 1 کورد و ته‌نگژه‌ی ده‌ستوور!. . . ساقی
بارزانی
ڤیرجینیا - ئه‌مریکا
www. klawrojna. com
گه‌لی کورد له ناو
قۆناغێکی
چاره‌نووسسازدا تێده‌په‌ڕێت. تا دێت بازنه‌ی ئه‌لترناتیڤه‌کان ته‌سکتر
ده‌بێت و و ڕێگه‌ی ڕزگاریی دورتر. دۆخی ئێستای کوردستان سه‌ره‌تایه‌که
بۆ داهاتوویه‌کی
نادیار و
درێژخایه‌ن که ڕه‌نگه به ده‌یان ساڵ نه‌گۆر بمێنێت. ئه‌زموونی ده‌یان
ساڵه‌ی
هه‌ڵسوکه‌وتی کورد له‌گه‌ل حکومه‌ته داگیرکه‌ره‌کان و ئۆپۆزیسیونه‌کانی
عه‌ره‌ب و
فارس و تورک بۆیان سه‌ڵماندووین که له په‌یوه‌ندییه
دیپلۆماسییه‌کانییاندا له گه‌ل کورد،به‌رژه‌وه‌ندی و هه‌لخوازی و
هیپوکراسی
پتر ده‌ور
ده‌بینێت تاکو هه‌ستی مرۆڤایه‌تی و دۆستایه‌تی، چۆنکه دیپلۆماته‌کانی
ئێستای
حکومه‌تی عێراق، پێشووتر له به‌ره‌ی ئۆپۆزیسیون دا، هاوخه‌بات و
هاوسه‌نگه‌ری کورد بوونه و له کۆنفرانسه‌کانی پێش ڕووخانی به‌عس، بڕوایان
به
مافی
گه‌لی کورد و دیموکراسی و سڕینه‌وه‌ی ئاسه‌وار و سیاسه‌تی
ڕه‌گه‌زپه‌ره‌ستیی
و
شۆڤێنییانه‌ی به‌عس هه‌بووه، له سه‌ر سیستمه‌کی عادیلانه‌ی یاسایی،
ئابووری،
سیاسی، کۆمه‌ڵایه‌تیی کۆکبوون. لێ ئه‌و گاڤه‌ی چنگیان گیر بووه کورسیی
حوکم، له سه‌رجه‌م به‌ڵێنه‌کانیان پاشگه‌ز بوون و و هه‌ستی مرۆڤایه‌تیی و
دڵسۆزییان گۆڕا به بیری شۆڤێنیانه‌و باڵانواندنی خۆیان و پشتگوێخستنی
بایه‌خه‌کان. زۆربه‌ی کێشه هه‌نووکه‌یی‌یه‌کان به تێر‌و ته‌سه‌لی له
کۆنفرانسه‌کانی
ئۆپۆزیسیونی پێش و پاش ڕووخانی سه‌ددام تاوتۆ و قبوولکرابوون، لێ پاشان
به‌شدارانی ناکورد لێی پاشگه‌ز بوونه‌وه. ئه‌م نه‌ریته به درێژایی
مێژوو، دووپات بۆته‌وه. کوردیش له‌وپه‌ڕی ساویلکه‌یی، به به‌رده‌وامی له
لایه‌ن
داگیرکه‌رانه‌وه فریواوه. . .
ئێستا پێکهاته‌ی
ستره‌کتۆری
عێراق 3
گرووپی سه‌ره‌کیین که بریتین له کورد و سووننه و شیعه. پسپۆڕانی
سیاسه‌تی
نێونه‌ته‌وه‌یی هاوڕانه که بۆ پێشگیری له دابه‌ش بوونی عێراق، ده‌بێت
ئه‌م سێ
کۆپله‌یه پێکڤه داهاتووی عێراق ده‌ستنیشان بکه‌ن و پێویسته به بێ
ڕه‌زامه‌ندیی یه‌کێ له‌م 3 گرووپه، هیچ هه‌نگاوه‌کی مازن نه‌نرێت. بۆیه
له
دامه‌زراندنی پارله‌مان و داڕشتنی ده‌ستووری عێراق دا، نوێنه‌رانی کورد و
شیعه بۆ
باره‌گای
سووننییه‌کان ده‌چوون، مه‌بادا ئه‌و برا عێراقییانه له پرۆسه‌ی داڕشتنی
دیموکراسی
و ده‌ستووری (عێراقی ئاشتی و برایه‌تی) بێبه‌ش بن! ئه‌گه‌رچی تا ئێسقان
ڕقییان له
کورد بێت و ڕه‌نگه ته‌نیاش بۆ دژایه‌تیی کورد به‌شداری ئه‌و پرۆسه‌یان
کردبێت و
ده‌رکه‌وت که له کۆبۆونه‌وه‌کانی ده‌ستوور دا سه‌رجه‌م داخوازییه‌کانی
کوردی‌یان
ڕه‌ت کرده‌وه. .
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش
که جیاوازیی
قوولی
هزریی و ئایدیۆلۆژیا له نێوان ئه‌م 3 گرووپه‌دا هه‌یه، وێکچوونه‌کی
سه‌ره‌کی و گرنگیش له نێوان سوننه و شیعه به‌دی ده‌کرێت که هاوڕه‌گه‌ز
بوونه!
هه‌ر
دووکیان عه‌ره‌بن و ئه‌مـه‌ش فاکته‌ره‌کی گرنگی هاودژی کورده و
مه‌ترسییه‌کی نه‌بینراوه یان چاوه‌ڕوان نه‌کراوه‌یه. ئایا"
پلانی ب"
ی سیاسه‌تمه‌دارانی کورد چییه کاتێک ئه‌م دوو کۆپله‌یه
له پێناو دژایه‌تیی کورد و
مه‌سه‌له
چاره‌نووسسازه‌کانیی یه‌ک گرن؟!؟! ئه‌مه گریمانه‌یه‌کی زۆر گونجاو و
پراکتیکه! له ئاکامدا زۆرینه‌ی عاره‌ب زۆر دیموکراسییانه هه‌موو
داخوازییه‌کانی
کورد له
په‌رله‌مان و حکومه‌تی داهاتووی عێراق ڕه‌ت ده‌که‌نه‌وه‌و کوردیش زۆر
دیموکراسییانه و ساویلکه‌یانه ده‌ئاخنرێته ناو بنبه‌ستێکی سیاسیی و
قه‌یرانێکی
چاوه‌ڕوانکراودا. بۆیه ئه‌گه‌ر پرۆسه‌ی دیموکراسی، وێڕای هه‌موو کێشه و
ته‌نگژه‌کانی له عێراق سه‌رکه‌وێت، هێشتا کورد زه‌ره‌رمه‌ند ده‌بێت، له
به‌ر
ئه‌وه‌ی،
له هه‌ڵبژاردنی داهاتوودا سووننه‌ش به‌شدار ده‌بن و ئه‌م جاره کورد
یاسایییانه ده‌دۆڕێنێت! و بزاڤی ڕزگاریخوازییشی نووشست دێنێ و تووشی
قه‌یرانێکی
خۆسازانه‌ی‌تر ده‌بێت که هه‌ڵسانیی، ئه‌مـجاره زۆر ئاسته‌متره.
هه‌ندێک له پرسه
هه‌نووکه‌یی‌یه‌کانی کورد بریتین له: ده‌ستوور، مافی چاره‌ی خۆنووسین،
که‌رکووک، فیدرالیزم، سنووری جۆگرافیایی کوردستان، جۆری ده‌سه‌ڵات له عێراق
و کوردستان،
پێکهاته‌ی
سیاسیی و حکوومیی عێراق و کوردستان و ڕێژه‌ی به‌شداریی کورد، مافی ژن و
ڕۆلی ئایین له ناو حکومه‌تدا. . . . . . . به بوچوونی من ده‌ستوور و
مادده‌ی 58 و
مافی
چاره‌ی خۆنووسین له‌م کاته‌دا، له‌وانه‌ی تر خۆیان گرنگتر
د‌ه‌نوێنن.
ده‌ستوور
ده‌ستوور کۆی
باڵاترین یاساکانی
به‌ڕێوه‌بردنی ده‌وڵه‌ته که سه‌رجه‌م پێکهاته‌کانی حکوومیی و یاسایی و
ئیداری
وهتد. . .
مل که‌چی ده‌بن. به پێی ده‌ستوور، مافه‌کانی مه‌ده‌نی، کۆمه‌ڵایه‌تی و
سیاسیی
زۆرینه و که‌مینه‌کان دیاری و مافی دانیشتووانی دابین ده‌کرێن. له
ووڵاتێکی
وه‌ک ئه‌مریکا که کۆنگریس بڕیارده‌ری گۆڕانکاریی و دادگای باڵا به‌رپرسی
ده‌ستووره، ده‌شێن سه‌رکۆمار، که به‌رزترین پله‌ی ده‌سه‌ڵاته له‌م
ده‌وڵه‌ته،
بانگهێشتی
دادگا بکه‌ن و لێکۆڵینه‌وه و لێپێچینه‌وه‌ی له گه‌ل بکه‌ن (وه‌کو
سه‌رکۆمار
کلینتن) . ئه‌مه جه‌خت له‌سه‌ر گرنگی و ڕێز له ده‌ستوور ده‌کات. ئایا
کورد
ده‌توانێت سه‌رانی حکومه‌تی عێراق ڕاپێچی دادگا بکات ئه‌گه‌ر به
پێچه‌وانه‌ی ده‌ستوور هه‌ڵسوکه‌وتیان به‌رامبه‌ر به کورد و کێشه کانیی
کرد؟
ئه‌گه‌ر
ده‌ستووریی نوێی عێراق
مافی
گه‌لی کورد وه‌کو تاک و کۆمه‌ڵ دابین نه‌کات و کێشه هه‌ستیاره‌کانی کورد
دوا خرا،
کورد خۆی ده‌ئاخنێته ناو زیندانه‌کی ده‌ستکردی ئه‌به‌دیدا! پاشڤه‌خستنی
کێشه
سه‌ره‌کییه‌کانی کورد بۆ دوای ده‌ستوور به بیانوووی ناسه‌قامگیریی باری
ئێستای
عێراق، خیانه‌تێکی زۆر گه‌وره و فریوێکی ئاشکرایه. دوو ساڵه به
بیانووی
جۆراوجۆر مافه‌کانی کورد دوا ده‌خرێن. له کاتی ڕووخانی حکومه‌تدا تا
دامه‌زراندنی حکومه‌تی کاتیی و پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن و ده‌ستوور. . . . کام
داخوازییه‌ی
کورد
جێبه‌جێ کراوه؟؟؟! ئێمه ئێستا له دوایین قۆناغ و له نێوان مان و
نه‌مانین.
دواخستنی مادده‌ی 58 و که‌رکووک و سنووری کوردستان و شێوازی فیدرالیه‌ت
ئه‌گه‌ر په‌یوه‌ندیدار به ده‌ستووری عێراق نه‌بن، ئه‌ی له کوێ و له کام
کتێب و
یاسای تر
باس ده‌کرێن؟ مه‌گه‌ر چه‌ند ده‌ستوور هه‌ن؟ و له کامیاندا ئاماژه به
داخوازییه‌کانی کورد ده‌که‌ن؟؟؟! ئه‌گه‌ریش دوا خران، چۆن کورد ده‌توانێت
له
که‌ش و
هه‌وایه‌کی دیموکراسییانه‌ی ناو په‌رله‌مانی عێراقدا (به گریمانه‌ی
چاودێرانی
ده‌ستوور له عێراق پارله‌مان ده‌بێت نه‌ک کۆنگریس) ، که زۆرینه‌ی
عه‌ره‌ب
بڕیارده‌ر و براوه‌ن، ئه‌رتیکله‌کان و داخوازییه‌کانی خۆی بچه‌سبێنن؟
ئێستا که
جه‌سته‌ی عێراق له کزترین و لاوازترین و نه‌خۆشترین دۆخدایه،بۆ
ده‌بێت
کورد ببێ به تیمارگه‌ری؟ ئه‌گه‌ر ئێستا هیچمان پێنه‌کرا، قه‌ت نا‌توانیین
له
دۆخێکی سه‌قامگیر و یه‌کگرتووی سووننه و شێعه‌دا، مافه‌کانی خۆمان مسۆگه‌ر
که‌ین.
مادده‌ی
58 و
که‌رکووک
و سنووری کوردستان
ئه‌گه‌ر سه‌رجه‌م
فاکته‌ره
سیاسییه‌کان و کێشه و پێکداده‌کانی نێوان کورد و عاره‌ب و تورک له عێراق
نادیده
بگرین
وبه دوور له به‌رژه‌وه‌ندییه سیاسییه‌کانی هیچ لایه‌نێ، ته‌نیا له
ڕوانگه‌ی
هیومانیستیی (مرۆڤدۆستی) یانه‌وه بنواڕینه بارودۆخی که‌رکووک، ده‌گه‌ینه
ئه‌و
ئاکامه‌ی که مافی یاسایی وکۆمه‌ڵایه‌تیی ئه‌و ئاواره کوردانه‌یه که
بگه‌ڕێنه‌وه سه‌ر زێدی به زۆر پێ چۆڵکراویان. به بۆچوونی من ئه‌مه
په‌یوه‌ست نیه به ده‌ستووره‌وه و ده‌بوایه له کاتی ئه‌نجومه‌نی
فه‌رمانڕه‌وایی کاتیی
چاره‌سه‌ر
کرابا، چۆنکه هه‌مووی له سه‌ر کرۆکی کۆکن. ده‌بوایه جه‌وهه‌ری
کێشه‌که
ئه‌وه بوایه که چۆن عاره‌به‌کان بگه‌ڕێنه‌وه سه‌ر شوێنی خۆیان!! نه‌ک
چۆن و
که‌ی ئاواره کورده‌کان بگه‌ڕێنه‌وه!!!
پرسیاره‌ک که ده‌بێت
ئاراسته‌ی
تورک و
عاره‌به‌کان بکرێت ئه‌وه‌یه ئایا ئه‌گه‌ر ئه‌م سیاسه‌ته له لایه‌ن
کورده‌وه
په‌یڕه‌و کرابا و به زۆره‌ملی له لایه‌ن کورده‌وه داگیر کرابان
ئێسته‌ش
هه‌ر ئه‌و هه‌ڵوێسته‌یان ده‌نواند به‌رامبه به نه‌گێڕانه‌وه‌ی عاره‌بی
هاورده؟!!!
مافی
چاره‌ی
خۆنوسین:
ئه‌مه مافی گشت
گه‌لانه که
له
لایه‌ن ڕێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان و کۆمه‌ڵانی یاسای نێو
نه‌ته‌وه‌یی
دانی
پێنراوه و کوردیش وه‌کو هه‌موو گه‌لێک سزاواریی ئه‌م مافه‌یه. مافی
چاره‌ی
خۆ نووسین
بۆ گه‌لی کورد له عێراق ته‌نیا کلیله‌که بۆ سه‌ربه‌خۆیی و هه‌روه‌ها
گه‌ره‌نتی‌یه‌ک بۆ به‌ره‌نگار بوونه‌وه‌ی ئه‌گه‌ری هاوپه‌یمانێتی شیعه و
سووننه
به‌رامبه‌ر به کورد! بۆ ده‌بێت ئه‌م مافه ته‌نیا کورد وه‌کو جیاخواز
بناسرێنێت؟ ئه‌مه ده‌بێت مافی عه‌ره‌بیش بێت که ریفراندۆم بکه‌ن و بڕیار
بده‌ن
که ئایا
له گه‌ل کورد بمێنن یاخود داوای سه‌ربه‌خۆیی بکه‌ن! منتالیتیی و شێوازی
باڵاده‌ستی هه‌میشه وای کردووه عه‌ره‌ب به گه‌وره‌ی خۆمان بزانین!! بۆ
مه‌گه‌ر
کورد له
سه‌ر خاکی عه‌ره‌ب و سامان و سه‌روه‌تی ئه‌وان دانیشتووه که مۆڵه‌تیان
لێ
وه‌رگرین؟ ئیستا که نه ده‌ستوور هه‌یه و نه حکوومه‌ته‌کی سه‌قامگیر،
هێشتا سه‌رقالی په‌راوێز کردنی کوردن. ئه‌ی له کاتی ئارامی و سه‌قامگیریدا
چۆن
کورد
ده‌شێ متمانه به حکومه‌ته‌کانی داهاتووی عێراق بکات؟ ڕژێمی به‌عسی
ئیشتراکیی
و حکومه‌تی شیعه‌ی ئسلامیی و سوونه‌ی ده‌مارگیر هه‌ر هه‌موویان دژایه‌تی
داخوازییه‌کانی کورد ده‌که‌ن، که واته ته‌نیا ڕواڵه‌ت گۆڕاوه و
ناواخنیان
نه‌گۆڕه. گۆڕینی جه‌وهه‌ری بیرۆکه‌یان له‌هه‌مبه‌ر کورد زۆر دژوار و
ناموومکینه و ئه‌گه‌ریش مومکین بێت کاتێکی زۆر ده‌خایه‌نێ و قوربانییه‌کی
بێشووماری
گه‌ره‌که، که واتا بۆ ئێمه ده‌یان ساڵی تر بچه‌وسێینه‌وه تا ئه‌وان فێری
دیموکراسیی و ئازادیی و مرۆڤدۆستی بکه‌ین تا ڕێز له مافی کورد بگرن و
ڕایان
به‌رامبه‌ر کورد بگۆڕین. بۆ چی داوای سه‌ربه‌خۆیی نه‌که‌ین و ئه‌م کێشه‌یه
بۆ
ئه‌به‌د
چاره‌سه‌ر نه‌که‌ین. بۆ به‌دیهێنانی مافه‌کانی
گه‌لی
کورد چه‌ندین ڕێگه و قۆناغ ببڕین، و چه‌ندین کتێب ئه‌زموون تۆمار که‌ین،
ڕێگه‌ی
ڕزگاری گه‌لی کورد، ته‌نیا و ته‌نیا یه‌ک ڕێچکه‌یه و ئه‌ویش ڕێگه‌ی
سه‌ربه‌خۆیی‌یه!!
1
پلانی ب
- Plan B =
ئه‌و پلانه‌یه که
له کاتی
سه‌رنه‌که‌وتنی پلانی سه‌ره‌کی وه‌کو ئه‌لترناتیڤێ پیاده
ده‌کرێت.
|