له ده‌ست عارفه‌كان سیاسه‌تم له پێش چاو كه‌وت ... ئه‌نتی عارفێك
ئه‌ری
گه‌لۆ به‌لاتانه‌وه سه‌یر نییه ته‌نها عارفه‌كانن بانگه‌واز به‌ناوی
خۆیانه‌وه بڵاو ده‌كه‌نه‌وه، بوونه به قائیدی به‌ڕوو به‌حر، تا
ڕێبوار عارف بوو به ته‌نها وتمان به زیاد بێت، كه ناوه‌كه‌یم له
هه‌رشوێنێك ده‌بینی هه‌ڵده‌هاتم، یه‌كێك له وڵاتی یه‌جوج و ماجوج
بوایه، وا تێده‌گه‌یشت ئه‌م به‌ڕێزه هه‌رچی په‌نابه‌ری عێراقی
هه‌یه، وه‌ك ڕه‌فیق حه‌ریری نانیان ده‌دات، كاتێك حكومه‌تی سلێمانی
نه‌زانانه زیندانیان كرد، ئه‌و به ئاواتی خۆی گه‌یشت، به ئه‌ندازه‌ی
دوو ترلیۆن نامه كارایی زیاتر بوو.
به‌م مه‌منون بووین
زۆری نه‌برد عارف باوه‌جانییه‌كیشمان لێ په‌یدا بوو، سه‌ت خۆزگه‌م به
عارفی یه‌كه‌م، ئه‌گه‌ر عارفی یه‌كه‌م بابه‌ته‌كانی به‌یه‌ك وێنه‌وه بڵاو
بكاته‌وه، ئه‌و به جووت وێنه‌وه، ئه‌وه ئه‌گه‌ر بیتوانیایه دوو ڕسته
به‌باشی بنوسێت، ده‌بوایه له‌هه‌موو ماڵێك وێنه‌یه‌كیمان له شوێنی باوه
گه‌وره هه‌ڵبواسیایه.
ئه‌م دووه‌شمان
ته‌واو كرد، كه‌چی یه‌كێكی دیكه‌ش له‌م ڕۆژانه هاته سه‌ری، ئه‌ویش
به‌ختیار عارف ناوێكه، كه به وته‌ی خۆی وه‌رگێڕه له هۆڵه‌ند، قوڕ
به‌سه‌رمان بۆ داهاتووی ئه‌م، ئه‌وان به‌یه‌ك بانگه‌واز ده‌ستیان پێكرد
ئه‌م به جووت.
ئیتر ده‌بێت
به‌یانییان نان و ڕێبوار عارف، نیوه‌ڕۆ ئاو‌و عارف باوه‌جانی، شه‌وان
به‌ختیار عارف بخۆین.
ئه‌رێ گه‌لۆ وتمان
عارفه‌كه‌ی فینله‌ند سه‌رۆكی 4 ملیۆن په‌نابه‌ری عێراقه، ئه‌وه‌ی نه‌رویج
نماینده‌ی كوردی ئێرانه، ئه‌ی ئه‌وه‌ی هۆڵه‌ند؟.
ئه‌وه‌ی باشه ناو
عارفه‌كان له هانده‌ران كه‌من، ده‌نا عارف كوژی زوو په‌یدا ده‌بوو له‌سه‌ر
بانگه‌واز و به‌یاننامه.
خوایه به
گه‌وره‌یی خۆت له هه‌ر سه‌رۆك و به‌رپرسێك بمانپارێزیت ناوی عارف بێت.
ساتر له‌باتر نه‌ده‌یت عارف بۆ گه‌ل نازڵ بكه‌یت، قوڕ به‌سه‌ر ئه‌و وڵاته‌ی
عارف ناو ده‌بێت به سه‌رۆكی.
ئه‌گه‌ر ناوه‌كان
دیكه وێنه‌یه‌كیان هه‌ڵواسرێت، عارفه‌كان له ئاوده‌ستیش به‌بان
سه‌رمانه‌وه ده‌بن.
باشه له كوردستان
ده‌بێت چه‌ند عارفی له‌م چه‌شنانه هه‌بێت؟.
|