كه‌ركوك
كی به به‌رپرسانی كه‌ركوك ده‌بێژی:
ماڵ‌و مندالتان به‌رنه‌وه كه‌ركوك هه‌ڵبژاردن
له پێشه!ّ. .. كاوێز
مه‌لاپه‌روێز
كه‌ركوكیه
و له كه‌ركوك به‌رپرسیارێته‌كی گه‌وره‌ی له
ئه‌ستۆ گرتوه مالیشی له شاره‌كانی تری كوردستانه خۆشتر له‌وه داواش له
ئاواره‌و خه‌لكی
كه‌ركوك ده‌كات بگه‌رێنه‌وه، به‌داخه‌وه وا نێزگ به دووساڵ‌و نیوه
ژماره‌یه‌كی زۆری مالی
ئه‌و براده‌ره به‌رپرسانه نه‌گه‌راوه‌ته‌وه كه‌ركوك،له‌گه‌ل رێزدا بۆ
هه‌ندێكی كه هه‌ر زوو
گه‌رانه‌وه لی تا به‌ئێستاش زۆرینه نه‌گه‌راوه‌ته‌وه.
به‌رپرس له كۆمه‌لگای ئێمه
پێشه‌وایه خه‌لك چاو له‌وان ده‌كه‌ن بۆیه تا راده‌یه‌ك ناحه‌قی خه‌لك
نیه كه ناگه‌رێنه‌وه بۆ
كه‌ركوك،كاتی خۆی له نوسینێكی تر ئه‌و پرسیاره‌مان وه‌رژاند به‌رپرسان بۆ
مالیان ناهێننه‌وه كه‌ركوك ئه‌مرۆ شتێكی ترجێگای ئه‌و پرسیاره
ده‌گه‌رێته‌وه كه له
شاشه‌كانی ته‌له‌فزێۆن ئه‌و به‌پرسانه ده‌بینین به حه‌ماسێكی نیشتمانی و
نه‌ته‌وه‌یی داوا
له كه‌ركوكێكان ده‌كه‌ن بگه‌رێنه‌وه ئا زۆرتر ئه‌وانه ده‌بینین لێرا
به‌رپرسیارێتیان
هه‌یه یان ئه‌وانن تا ئێستا هه‌ر له شاره‌كانی تری كوردستان،ده‌كرا
به‌رپرسان رۆلی
پێشره‌وایه‌تی بگرێن له ماوه‌ی رابردووی رووخانی رژێمی به‌عس له كه‌ركوك
و ناوچه‌كانی
تری كوردستان به‌وه‌ی پێش خه‌لك گه‌رابانه‌وه رێك مه‌شولی ئه‌وا بان كه
بارودۆخی شار
ده‌یخواست نه‌ك گه‌رانه‌وه به سه‌لتی گه‌رانه‌وه‌ش بۆ خۆ ده‌وله‌مه‌ند
كردن!.
.
ئێستا
هه‌ست ده‌كری كێشه‌كان له كوێدان بۆ كورد هه‌نده‌ی كێشه‌ی كه‌ركوك
په‌وه‌سته به عه‌قلی
نه‌خۆشی به‌رپرسانی كورد‌و هه‌له‌ی ئه‌وان هه‌نده تایبه‌ت نیه به لایه‌نی
تر نمونه‌ش شاره‌كانی
تری به عه‌ره‌بكراوه كه تا راده‌یه‌كی باش ئاماده‌كراوه بۆ گه‌رانه‌وه
بۆ سه‌ر كوردستان لی
له كه‌ركوك هه‌نگاوێك به‌و ئاراسته‌یه نه‌نراوه كه مایه‌یی دڵخۆشی بێت
هۆكاره‌كه‌شی
دیار‌و روونه،ناچمه سه‌ر یه‌ك به‌یه‌كی ئه‌و هۆكارانه لی قسه‌مان له‌سه‌ر
ئه‌وه‌یه كه بۆ خۆی
یه‌كێكه له‌و هۆكارانه نه‌گه‌رانه‌وه‌ی مالی به‌رپرسانه بۆ
شاره‌كه‌یان،بۆیه وا چاكه وه‌ك
چۆن له سالانی نه‌وه‌ته‌كان بریارێك هه‌بوو بۆ گه‌رانه‌وه‌ی مالی
به‌رپرسان له هه‌نده‌رانه‌وه
بۆ كوردستان هه‌مان بریار گرنگی خۆی ده‌بی بۆ به‌رپرسانی كه‌ركوك،یان ده‌بی
به‌و مانایه
بی حه‌ماسێك بۆ به‌رسان بخولقێنن كه ماڵ و منال بێننه‌وه كه‌ركوك ئه‌وه‌ش
با له یاد
نه‌كه‌ین وه‌ك چۆن ئه‌وان هه‌میشه ده‌لێن بگه‌رێنه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی
بیسلمێنین كه‌ركوك
كوردستانیه ئه‌ز به‌وان ده‌لێم كه گومانی ئه‌وه‌ش ده‌كه‌م به‌شێكیان هه‌ر
له‌م شاره ده‌نگ
بده‌ن بۆیه تكایه بیرتان نه‌چی ده‌نگمان له‌گه‌ل ده‌نگی مندالی ئێوه
چاره‌نوس و ئاینده
ده‌خولقێنی.
kawezparwez@yahoo. com
|