دیوه‌خانی میر ... دكتۆر چیا عباس
چوارده ساڵه كورد
حوكمرانی خۆی ده‌كات، حه‌وت ساڵی یه‌كه‌می ساڵه‌كانی مه‌ینه‌تی وشه‌ری
ناوخۆ وماڵوێرانی وباری سه‌ختی گوزه‌رانی زۆربه‌ی زۆری خه‌ڵكی كوردستان
بوو. ساڵانێك بوو پر له مه‌ترسی وهه‌ره‌شه‌ی سه‌دام ووڵاتان وهێزه‌كانی
ناوچه‌كه. ساڵانێك بوو مالێكی كورد نه‌بوو تووشی سه‌رگه‌ردانی نه‌بوبێت
وكه‌سێكیان رووی له غوربه‌ت نه‌كردبێت وئاواره‌ی ئه‌م وڵات ئه‌و وڵات
نه‌بوبێت. سه‌دان كورد له‌م ده‌ریا وله‌و رووبار خنكان ومه‌رگ یه‌خه‌ی
ده‌گرتن. ئه‌گه‌ر ئاماری وورد لامان هه‌بن تێده‌گه‌ین كه كورده‌كانی
تاراوگه به سه‌دان ملیۆن دۆلار، كه به‌كاركردنی سه‌خت وقورس په‌یدایان
كردوه، ناردویانه‌ته‌وه بۆ خێزان وخوشك وبراو دایك وباوكیان بۆ
دابینكردنی پێداویستیه‌كانی سه‌ره‌تایی ژیانیان.
ئاواره‌كان
وبنه‌ماڵه‌كانی شه‌هیدان وقوربانانی كیمیاوی وئه‌نفال وشه‌ری ناوخۆ ته‌نها
ووزه‌ی هه‌ناسه‌یان تێدا مابوو. ئه‌و پاره زۆره‌ی میلله‌ت كه به‌زۆری
زه‌وت ده‌كرا یا بۆ پروپاگه‌نده وپیلان وكرینی ئه‌م وئه‌و سه‌رف ده‌كرا
وئه‌وه‌ی بۆ پركردنی گیرفان وده‌وڵه‌مه‌ندكردنی كه‌س وكار ودۆست وپیاوكرین
سه‌رف ده‌كرا ده‌یان جار زیاتر بوو له‌وه‌ی بۆ خوێندن وته‌ندروستی
ورێگاوبان وخزمه‌تگوزاریه‌كانی تر ته‌رخان كرابوو. میره‌كانی شه‌ری ناوخۆ
به سه‌دان ملیۆن دیناریان ده‌ست ده‌كه‌وت، دیوه‌خانه‌كانی شه‌و ورابواردن
تا ده‌كرا گه‌رمتر وسۆزتر ده‌بوون، بێئه‌وه‌ی خاوه‌ن دیوه‌خان تۆزێ شه‌رم
بیگرێت به‌رامبه‌ر به ویژدان ومێژوو.
باسمان له بار
وگوزه‌رانی چه‌ند ملیۆنێك كورده كه به ناچاری كه‌وتبوونه نێۆ
ئاگره‌كانی سه‌دام و وڵاتانی ناوچه وشه‌ری ناوخۆ وچه‌ندین ئابلوقه‌ی
ئابووری وسه‌ربازیه‌وه. باس له هه‌ڵس وكه‌وتی دژ به یاسا وشه‌رمداری
ئه‌و كه‌سانه‌یه كه له نێو دۆزه‌خی مه‌رگدا به‌هه‌شتێكی قه‌شه‌نگ
ورازاوه‌یان بۆ خۆیان ساز دابوو.
جارێكی تر ئه‌گه‌ر
ئامارێكی باوه‌ر پێكراو له‌به‌ر ده‌ستدا هه‌بێت، ده‌كرێت بزانین له‌و
ماوه‌یه‌دا چه‌ند ملیۆنێرێكی كورد دروست بوه له بازرگانه‌كانی شه‌ر،
ده‌كرێت بزانین چه‌ند كۆنه جاش وبه‌عسی له كوردستاندا كونجی ئارام
وپارێزراویان پێبه‌خشراوه وته‌نانه‌ت له یه‌كه‌م په‌رڵه‌مانی كوردستاندا
شوێنیان بۆ كرابوه‌وه.
ئاماره‌كانی
نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان ورێكخراوه خێرخوازه‌كان كه له‌و ساڵانه‌دا له
كوردستان كاریان ده‌كرد پیشان ده‌ده‌ن كه پتر له 40% له كورده‌كان به
هه‌ژاری ده‌ژیان به پێی پێوه‌ره ناسراوه نێوده‌وڵیه‌تیه‌كان،
نیشته‌جێبوانی موجومه‌عه‌كان وئاواره‌كان بێ یارمه‌تی ده‌ره‌وه مه‌حال بوو
خواردنی رۆژانه‌یان بۆ دابین بكرێت، ده‌رمان وپێداویستیه‌كانی پزیشكی زۆر
به ده‌گمه‌ن وته‌نها بۆ خاوه‌ن ده‌رامه‌ته‌كان هه‌بوو، رێژه‌ی خوێندكاران
كه خوێندنیان به‌جێ ده‌هێشت بۆ كرێكاری وكاری تر زیاتر له 30% بوو. رێگا‌و
بان وئاو كاره‌با له لاوازترین ئاستی كاركردندا بوو، رێژه‌ی بێكاری خۆی
له 70% دابوو، ئه‌مه جگه له‌چه‌ند دیارده‌یه‌كی تری سه‌ختی وئاڵۆزی باری
ژیان. كه‌چی دیوه‌خانه‌كانی میرانی شه‌ر رازێنرابوونه‌وه به گشت
كه‌ره‌سه‌كانی ره‌فاهیه‌ت ورابواردن.
شێخی ئه‌مجاره‌مان
تازه پێگه‌یشتوو بوو، شێخی بێ شه‌هاده‌ت وبێ ته‌ریقه بوو. هه‌رزه‌كاری
وچاوچنۆكی وپه‌له‌یی سیماكانی شێخایه‌تی ودیوه‌خانه‌كه‌ی بوون. شێخێكی بێ
شه‌رم بوو، نووشته وئه‌فسانه وسه‌رگوزشته ودرۆده‌له‌سه میوانه‌كانی
دیوه‌خانه‌كه‌ی بوون.
خۆشبه‌ختانه كورد
له‌م حه‌وت ساڵی پرمحنه‌ته رزگاری بوو، بریاری نه‌وت به خۆراك كه‌وتبوه
كار، گری شه‌ری ناوخۆ تا راده‌یه‌ك دامركابوه‌وه، فشاری ئه‌مریكا
ودۆسته‌كانی له‌سه‌ر سه‌دام بێ ئه‌ندازه بوو، جیهانگیری وكردنه‌وه‌ی
كۆمه‌ڵگای كوردی چاوی خه‌ڵكی كردبوه‌وه، هه‌ندێك له سه‌ركردایه‌تی كورد
دڵسۆزانه وبه په‌رۆشه‌وه بازووی كاری خستبوه گه‌ر بۆ خزمه‌تكردن،
مه‌ده‌نیه‌ت هێدی هێدی خۆی ده‌چه‌سپاند، كورد تینووی سه‌ربه‌ستی وئازادی
وئاشتی وحوكمی یاسا وعه‌داله‌تی كۆمه‌ڵایه‌تی بوو. داهاتی كورد له
رێژه‌كه‌ی له پرۆگرامی نه‌وت به خۆراك دابینی پێداویسته‌كانی رۆژانه‌ی
خه‌ڵكی ده‌كرد، پرۆژه‌كان به نیوه چڵی وبه نیوه دزی كه‌لێنیكیان
پرده‌كرده‌وه.
به كورتی كورد
ئاهێكی پیدا هاتبوه‌وه. میرانی شه‌ر ماسۆڵكه‌ی پاڵه‌وانیه‌تیان جارجار
ده‌رده‌خست، لایان وابوو ده‌توانن كورد بترسێنن وده‌سته‌مۆی كه‌ن. به‌ڵام
باش تێش گه‌یشتبوون ئه‌گه‌ر ده‌رامه‌تی خه‌ڵك باش نه‌كه‌ن وبه‌شێك له‌و
پاره زۆره بۆ خزمه‌تگوزاری وگوزه‌رانی خه‌ڵك سه‌رف نه‌كه‌ن ئه‌وا میلله‌ت
ئاماده‌یه راپه‌رێنێكی تر بكات، ئه‌مجاره‌یان دژ به سه‌دام نا، به‌ڵكو دژ
به میرانی شه‌ر وگه‌نده‌ڵی وبێ ره‌وشتی. له ئه‌نجامی ئه‌و باره‌دا بۆیان
لوا گری تینویه‌تی خه‌ڵك تا راده‌یه‌ك دابمركێننه‌وه، له پشت په‌رده‌وه
وبه‌ناوی جیا جیا هه‌ر خه‌ریكی خۆ ده‌وڵه‌مه‌ند كردن بوون، خه‌ریكی
رازانه‌وه‌ی دڵگیرانه‌تری دیوه‌خانی درۆ وده‌له‌سه‌یان بوون. شێخانی ئه‌م
جاره‌مان وه‌ك جوجوڵه‌ی مه‌كینه سه‌ریان هه‌ڵده‌هێنا وچاوچنۆكتر ودرنده‌تر
له جاران وهه‌ندێكیشیان فێری
سه‌ر وقاچ برین
بوبوون. شێخی مه‌رجه‌ع وته‌ریقه‌ت
دڵنه‌وا بوو كه
موریده‌كانی ئه‌و به‌رز ده‌نرخێنن، پشت ئه‌ستورتر به‌وه‌ی كه چراخانی
دیوه‌خانی شێخه‌كان له زیاد بووندایه، دڵنه‌وا بوو كه شێخی شێخان ره‌حم
وبه‌ره‌كه‌تی زۆره.
میلله‌ت به
هوشیاریه‌كی به‌رزه‌وه گوناهه‌كانی ئه‌م شێخ ومیرانه‌ی ده‌به‌خشی له‌بری
ئه‌و ترسانه‌ی حه‌شاردراو بوون له ژیانی رۆژانه‌یدا، چاوی له هه‌ڵس
وكه‌وت وگه‌نده‌ڵیان ده‌نوقاند تا لایه‌ك به لایه‌كدا ده‌كه‌وێت.
سه‌دام روخێنرا و
كۆنه میره‌كانی شه‌ر ودۆسته‌كانی بوون به كۆتری ئاشتی وبۆنی ده‌سه‌ڵات
وپاره‌یان ده‌كرد. ئه‌مریكا پاش چه‌ندین هه‌ڵه‌ی كوشنده فێر بوو كه رشتنی
پاره له عێراقدا به‌شێك له كێشه‌كانی چاره ده‌كات. له ئه‌فغانستان
هه‌مان سیاسه‌تی په‌یره‌و كردوه، سه‌رۆك هێزه‌كان ومیره‌كانی شه‌ر
وموخه‌درات له‌و وڵاته، سیاسیه باڵا ده‌سته‌ڵاتداره‌كان وتا راده‌ی
به‌رێوه‌به‌ری گشتی وپۆلیس وئاسایش به پاره كران، ته‌نانه‌ت سه‌رۆك
كۆماری پاكستان نوزه‌یه‌ك به‌رگری تێدا نه‌ما به‌رامبه‌ر به‌و ده‌یان ملیۆن
دۆلاره‌ی له لایه‌ن ئه‌مریكاوه پێی به‌خشرا وه‌ك نرخی پشتگیریكردنی
ئه‌مریكا له شه‌ریدا دژ به تێرۆریزم. ئه‌زموونی ئه‌فغانستان
كه‌ره‌سه‌یه‌كی گونجاوه بۆ دراسه‌ت كردنی له‌لایه‌ن كورده‌وه. به‌ڵام
شێخه هه‌رزه‌كاره‌كانمان هه‌روه‌ك نه‌عامه سه‌ری خۆیان له خۆڵی سه‌كۆی
دیواخانه‌كانیان نوقم كردوه ولایان مه‌به‌ست نیه ته‌نانه‌ت ئاورێك له‌م
لاو ئه‌ولا بده‌نه‌وه.
ئه‌م ووشانه‌ی من
ته‌نها ئه‌وانه ده‌گرێته‌وه كه وان، مه‌به‌ستیش زیادكرنی گشت ئه‌و كاره
باشانه‌شه كه له كوردستان ئه‌نجام دراون، بۆ پركردنه‌وه‌ی كه‌لێنێكی
گه‌وره‌ی كوشنده‌یه كه مه‌ترسییه‌كی مه‌زندی له‌سه‌ر حوكمی یاسا
وعه‌داله‌تی كۆمه‌ڵایه‌تی دروست كردوه كه كۆڵه‌كه‌ی سه‌ره‌كیه بۆ
دیموكراسیه‌ت وئازادی وحوكمرانی هاوچه‌رخ.
زیاتر له دوو ساڵه
حوكمی سه‌دام نه‌ماوه، دوو ساڵه كوردستان ئه‌وه‌نده ئارامه كه به
نموونه له ناوچه‌وكه باس ده‌كرێت، دوو ساڵه ئاستی گوزه‌رانی خه‌ڵك به
ئه‌ندازه‌یه‌كی به‌رچاو به‌رزبۆته‌وه، دوو ساڵه كوردستان پێویستی به
كرێكاره بیانیه‌كان هه‌یه، دوو ساڵه كورد به یه‌ك ده‌نگ متمانه‌ی خۆی
به سه‌ركردایه‌تیه‌كه‌ی به‌خشیوه له هه‌ڵبژاردنه‌كانی سه‌ره‌تای
ئه‌مساڵدا، دوو ساڵه چه‌ندین پرۆژه وكاری باش بۆ بنه‌ماڵه‌ی شه‌هیدان
وقوربانیانی ئه‌نفال وكیمیاباران كراوه، دوو ساڵه سه‌ركردایه‌تی كورد
هه‌وڵێكی به‌رده‌وام ده‌دات بۆ پچراندنی گه‌وره‌ترین ده‌ستكه‌وت بۆ كورد.
كه‌چی دوو ساڵه گه‌نده‌ڵی ودزین وساخته‌ی شێخ ومورید ئاسمانی ئه‌م هه‌موو
ده‌ستكه‌وتانه‌ی به هه‌ورێكی ترسناك گرتوه.
كاتی ئه‌وه هاتوه
كه خاوه‌ن دیوه‌خانه‌كانی ژوان وهارونه ره‌شیده‌كانی حوكمرانی ساخته‌و
ناره‌وا به پێی یاسا سزا بدرێن. ترسناكترین میكرۆب بۆ حوكمی یاسا
وعه‌داله‌تی كۆمه‌ڵایه‌تی گه‌نده‌ڵیه، گه‌نده‌ڵی ئه‌مجاره‌مان له
ئه‌ندازه ده‌رچوه وله‌هه‌مووی سه‌یرتر شێخه‌كانی گه‌نده‌ڵی وبازرگانی
ره‌ش وقاچاغ به هیچ شتێك ته‌ر نابن ومیسقاڵێك شه‌رم نایان گرێت. كاتی
ئه‌وه هاتوه هه‌موو كوردێكی به‌شه‌ره‌ف وخاوه‌ن ویژدان بێ سه‌ڵماندنه‌وه
و به راشكاوی دیوه‌خانه‌كانی توێژه رزیوه گه‌نده‌ڵه بۆگه‌نه‌كه‌ی
كۆمه‌ڵگاكه‌مان بخه‌نه به‌رده‌م خه‌ڵك وبه پێی یاسا سزای تاوانباران
بدرێت. چونكه ئه‌مه هه‌ڵێكی مێژوویه له‌ده‌ستی كورد دا، با خۆمان به
ده‌ردی فه‌له‌ستینیه‌كان نه‌به‌ین وای لێبێت ئه‌مریكا وئه‌وروپا دادگای
پاكسازی بۆ گه‌نده‌ڵه‌كان سازبكه‌ن وئه‌و ئاوه‌ی خۆیان رشتبویان به‌وانی
ووشك كه‌نه‌وه.
نووسینی: دكتۆر چیا
عباس
رۆته‌ردام 30/8/2005
|