ده‌ستور. . . لایه‌نی شاراوه‌ی ...
ڕزگار گوڵه‌باخ
گه‌ر به ووردی ماده‌کانی ده‌ستوره تازه‌که‌ی عێراق بخوێنرێته‌وه، ئه‌وا
چه‌ند مه‌ده‌یه‌کی به مه‌به‌ست نووسراوی تیدبه‌رچاوده‌که‌وێت، که
شایه‌نی خستنه به‌ر سه‌رنجن.
ئه‌وه‌ی جێگه‌ی سه‌رنجه، ئه‌وه‌یه، که شیعه چۆنی ویست، ده‌ستور وا
نوسرا، وه کو‌رد چۆنی ده‌ویست، وا نه‌نوسرا!!. په‌رله‌مانی کوردستان له
سه‌ر ڕێنماییه‌کانی لیژنه‌ی به دوا چوونی ده‌ستوردا، پرۆژه‌یه‌کی ئاماده
کرد‌و به خۆ گیڤ کردنه‌وه‌وه گه‌یاندیانه به‌غدا. من به‌ش به حاڵی خۆم،
ئه و پرۆژه‌یه‌ی په‌رله‌مانم تا راده‌یه‌ک به دڵ بوو، هه‌رجه‌نده
ده‌مزانی، که شیعه به پرۆژه‌ی وا ڕازی نابیت. بۆیه بڕیاری چاوه‌ڕوانی
کردنم دا، که ئاخۆ به چی ده‌گات. ئاکام ده‌ستور نووسرا، وه ده‌رکه‌وت
که چاره‌نووسی ئه‌و پرۆژه‌یه به چی گه‌یشت. یه‌که‌ێک له‌ما‌ده‌کان به‌م
ده‌قه نووسراوه
تتكون الاقالیم من محافڤه ڕو اكپر، ویحق لاقلیمین ڕو اكپر ان ینتڤموا فی
اقلیم واحد.
به بۆچونی من ئه‌م ماده‌یه، نیازێکی گڵاوی له پشته‌وه‌یه، که ئه‌وه‌یش
ئه‌وه‌یه: ده‌یانه‌ویت، وه هاوکات ده‌یده‌ن به‌گوێ ی سه‌رکردایه‌تی
کورددا، وه هانیان ده‌ده‌ن، که ئه‌و باری دوو حکومه‌ته له کو‌ردستاندا
په‌ره پێبده‌نه‌ن و له ڕێگه‌ی ده‌ستوره‌وه شه‌رعیه‌تی بده‌نێ. له‌م
ماده‌یه‌دا به ئاشکرا بانگه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌کات، که هه‌ریه‌ک له حیزبی
ده‌سه‌ڵاتدار له شاره‌کانی سلێمانی و هه‌ولێردا ده‌توانی شاره‌که‌ی ژێر
ده‌سه‌ڵاتی بکاته هه‌رێمێک وبودجه وپاره‌ی خۆی هه‌بیت و هاوکات له‌لایه‌ن
ناوه‌نده‌وه پشتگیری لێده‌کرێت. ئا‌ما‌نجی ئه‌م جۆره هاندانه ده‌کرێت
له‌م خاڵانه‌دا کورت برێنه‌وه: 1\که‌لین خستنه نێوان هه‌ردوو حیزبی
ده‌سه‌ڵاتداره‌وه. 2\ هاندان بۆ ئه‌وه‌ی که ئه‌و باره به‌رده‌وام بیت و
هێزو توانای کو‌رد دابه‌ش بێت. 3\ هه‌ولدان بۆ گه‌وره‌کردنی ناکۆکیه‌کانی
نێوان هه‌ردوو حیزب، تا زه‌مینه‌ی شه‌ڕی براکوژی له بار بکرێته‌وه. 4ا
دروست کردنی دوو بۆچوونی جیاواز له سه‌ر که‌رکوک و هوڵویست له که‌رکوک.
5\ پشتگیری کردنی لایه‌نێکیان له‌لایه‌ن حکومه‌تی ناوه‌نده‌وه، به حوکمی
ئه‌وه‌ی که لایه‌نێکیان زیاتر له نا‌وه‌دندا ده‌سه‌ڵاتداره. 6ا تا
بتوانن زیاتر و ئاسانتر ده‌ستی ده‌سی به چاره‌نووسی که‌رکوک بکه‌ن. 7\
پاشه‌رۆژ هه‌ردوو حیزبی ده‌ساڵاتدار ده‌بێته کێشه‌یان و دواتر ئه‌و
پرسیاره دروست ده‌بێت، که ئایا که‌رکوک بگه‌ڕێننه‌وه سه‌ر کام حکومه‌ت
یان کام هه‌رێمیان؟ 8\ دروست کردنی ڕۆحی به‌ربه‌ره‌کانێ (منافسه) که ئاخۆ
کامیان زیاتر دڵسۆزی بۆ ناوه‌ند پیشان ده‌دات و کامیان زیاتر لایه‌نگری
ناوه‌ند ده‌بێت. . که‌ی ده‌سه‌ڵاتی کو‌رد دابه‌ش ببێت، ئه وا یه‌کسه‌ر
ئه‌و باره دروست ده‌بیت، که ئاخۆ کامیان ده‌توانێت زیاتر خزمه‌ت به
حکومه‌تێکی تر ده‌کات. . وه‌ک چۆن ده‌بینین، که هه‌ڵوێستیان له ئاست
تورکیادا چۆنه‌و چی به‌سه‌ر هاتووه؟ ده‌بینی، که لایه‌نێکیان هه‌ست
ده‌کات، که لایه‌نه‌کی تر له‌گه‌ڵ تورکیادا ڕێک نییه، ئیتر ئه‌و لایه‌نه
ئه‌وه‌نده‌ی تر ده‌که‌وێته خزمه‌ت کردنی تورکیا،که خۆی له کردنه‌وه‌ی
کۆلێژی زمانی تورکی، هه‌ڵواسینی وێنه‌ی ئه‌تا تورک و دڵنه‌وایی کردنی
تورکمان و. . . . . ده‌بینێته‌وه. دروست کردنی دوو هه‌رێم له کو‌ردستاندا
ئه‌و ئامانجه باش ده‌پێکێت.
9\ کاری کارکردن و وه‌زیفه فه‌رمیه‌کانی حکومه‌ت و سوپا وا لێده‌کات، که
که‌مترین که‌س (کو‌رد) یان تێدابێت. 10\ کار ئاسان کردن بۆ ئه‌وه‌ی له
هه‌ڵبژاردندا ده‌نگه‌کان دابه‌ش ببن و هێزی کو‌رد نه‌مێنێ. 11 \ کار کردن بۆ
ئه‌وه‌ی که له‌داهاتودا به ئاسانی ڕێبگرن له (خوانه‌خواسته
گه‌رانه‌وه‌ی که‌رکوک بۆ سه‌ر هه‌رێم)
. . هه‌رچه‌نده من به‌ش به‌حاڵی خۆم، چه‌نده له‌و باوه‌ره‌دام که
که‌رکوک ده‌خرێته سه‌ر به‌رلین،ئه‌وه‌نده‌ش له‌و باوره‌دام که که‌رکوک
ده خرێته سه‌ر هه‌رێمی کوردستان. ساڵانی داهاتوو سه‌لمێنه‌ری ئه‌م
ڕاستیه له ماده‌یه‌کی تردا و له داننان به المرجعیه دا و له دانانی
دینی ئیسلام به تاکه سه‌رچاوه‌ی یاسا دانان، عێراق به ئاقارێکی وادا
ده‌بات، که به‌دڵنییاییه‌وه، ڕه‌ش ده‌بێت. ئه‌وه‌تا بائاشکرا
نووسیویانه، که ئه‌م ماده‌یه و ماده‌کانی تری الباب الاول، واته ئه‌و
مادانه‌ی که ڕوناکیان تیانییه و که دژایه‌تی ویسته‌کانی کو‌رد ده‌که‌ن،
تا لایه‌نی که‌م 8 ساڵی تر شایانی ده‌ستکاری کردن نین و هه‌روا
ده‌مێننه‌وه. ئه‌نجا دوای 8 ساڵی تر به وێنه‌ی ئێران ده‌کرێت به‌هه‌وای
شان زیاد له 20 ساڵ ووڵات به ئیسلام ببه‌ن به ڕێوه‌و زیاتر ڕه‌گ داکوتن.
خۆ ئه‌گه‌ر، کو‌رد دڵی خۆی به‌وه خۆش ده‌کات، که ئه‌مریکا نایه‌وێت ئیسلام
ببێته خاوه‌ن ده‌سه‌ڵات، ئه وا کو‌رد له‌و بۆچونه‌یدا هه‌ڵه‌یه.
ئه‌مه‌ریکا له‌کاتی ئێستایدا چمکێکی عه‌باکه‌ی سیستانی به کو‌رد
ناگۆڕێته‌وه، چونکه دڵنیایه له‌وه‌ی که کو‌رد دژایه‌تی ناکه‌ن. له
دنیای سیاسه‌تیشدا، تا به‌ره‌نگاری نه‌که‌یت، هیچ ده‌ستکه‌وت نابێت. به‌ش
به‌حاڵی خۆم، هیچ به‌دووری نازانم، که له‌داهاتوویه‌کی نزیکدا فه‌رمان
ده‌ربچێت، که نابێت ئافره‌ته ئه‌ندا‌مه‌کانی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی و
وه‌زیره‌کان به بێ له‌چکه‌و په‌چه‌وه ده‌وام بکه‌ن، چونکه ئه‌وه
پێچه‌وانه‌ی به‌نده‌کانی ئیسلامه. دوێنێ سه‌رۆکی په‌رله‌مانی کوردستان له
چاوپێکه‌وتنێکدا ووتی: له‌ده‌ستوره‌که‌دا ئه‌وه هاتووه که ده‌بێت که‌س
سه‌رپێچی له و ده‌ستوره ناکات و وه هه‌موو لا‌یه‌نه‌کان پابه‌ند بن
پێوه‌ی، وه ووتی ئه‌وه مانای مافی چاره‌ی خۆنوووسینه بۆ کو‌رد. . . من
ده‌پرسم ئاخر به‌کام پێودانگ؟ من ده‌ڵێم، ئه‌و جۆره لێکدانه‌وانه هیچ
لۆجیکێکیان ده‌ستور له هه‌موو دنیادا له چه‌ند ماده‌یه‌کی بنه‌ڕه‌تی پێک
دێت که زۆر به ووردی ده‌نووسرێت، تا ته‌فسیری تر وه‌ر نه‌گرێت. . لێره‌دا
پرسیارم له هه‌ر که‌سێک که ئه‌و ده‌ستوره به باش له‌قه‌له‌م ده‌دات
ئه‌وه‌یه: تکایه خاڵه پۆزه‌تیفه‌کانی ئه‌و ده‌ستوره‌مان پێبڵێن، ماده
به ماده بۆمان ڕوون بکه‌نه‌وه که چین؟ نه ک وه‌ک ئه‌وه‌ی دڵی خۆمانی
پێخۆشبکه‌ین و خۆمان ته‌فسیری دڵخۆشکه‌رانه‌ی بۆ دروست بکه‌ین که هیچ
واقیع نه دواجار ئومێد ده‌که‌م، که زۆرینه‌ی خه‌ڵک له‌دژی ده‌نگ بده‌ن،
هه‌رچه‌ند دڵنیام که وا نابێت، چونکه خه‌ڵک بنێشتی حیزبه‌کان ده‌جونه‌وه
و زۆر باش وه‌سفی ده‌که‌ن. لێره‌دا گرنگ ئه‌وه‌یه که هه‌رکه‌س له‌گه‌ڵ
خودی خۆیدا ڕاستگۆ بێت و بۆ جارێک ئه‌رکێکی مێژوویی سه‌رشانی له
به‌رانبه‌ر نه‌ته‌وه‌که‌یدا جێ به‌جێ بکات و ده‌نگ نه‌دات بۆ: ده‌ستورێک،
که تازه به تازه سیستانی ڕیشپان ده‌کاته مه‌رجه‌عی ڕۆحی.
ده‌ستورێک که له کوله‌که‌ی ته‌ڕیشدا ناوی کوردستانی نه‌هێنابێت.
ده‌ستورێک که پێشمه‌رگه ده‌کاته پاسه‌وان.
نا.
. بۆ مه‌رجه‌ع
نا.
بۆ پێشێلکردنو زه‌لیل کردنی مرۆڤ
نا
بۆ گێڕانه‌وه‌ی مرۆڤ بۆ 1430 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر
نا
بۆ ده‌ستورێک که کوردستانی فه‌رامۆش کردبێت.
نا
بۆ ده‌ستورێک کا باس له ئه‌هواره‌کان ده‌کات و 4500 دیهاتی کوردستان ناو
ناهێنێت.
|