جه‌زا چنگیانی و کچه‌ چاوشینه‌که. . . . . هیوا موحه‌مه‌د‌‌

 

ئه‌م نووسه‌ره‌ رۆژنامه‌ نووسه‌م (جه‌زا چنگیانی) له‌ شاشه‌ی میدیا ته‌له‌فزیونه‌وه‌ ناسی. . . کاتیک تیکه‌ڵ به‌ ڕووداه‌وکان و کاره‌ساته‌کانی شه‌ڕی برا کوژی ده‌بوو. بۆ مێژوو ڕاست گووتنه‌ ئه‌گه‌ر بڵێم هه‌ڵویسته‌کانی خراپ نه‌بوون و ڕۆشنایی له‌ ڕایه‌کانیدا هه‌بوون. . به‌ڵام دیاره‌ که ده‌ڵین‌ مڕۆڤ ئه‌گه‌ر له‌ هه‌موو ده‌رگاکانی دا تووشی هه‌ڵه‌ش ده‌بیت له‌ ئاخافتندا،.  له‌ بابه‌تێکدا له‌ ژێرناوی (له‌ نیوان تۆ و دایکمدا من چیم؟) هه‌ندێک شتی زانستی له‌ ده‌ست ده‌دات و پێێ وایه‌ مندال به‌ چه‌ند جووت بوونیک دروست ده‌بیت، واتا له‌ گه‌ڵ هه‌ر جووت بوونیکی نیرو مێ هه‌ر جاره‌ی ئه‌ندامێکی له‌شی ئه‌و منداڵه‌ دروست ده‌بێت، یاخود چاکتره‌ بڵێین پێی وایه‌ که‌ له‌ یه‌که‌م جووت بوونی نیر و مێ منداڵ دروست نابێت و به‌مه‌ش هه‌موو ئه‌وانه‌ی که‌ له‌ سکی دایکیاندا یه‌ک مانگ بوون و باوکیان له‌ سێداره‌دراوه‌ (ده‌بێ زۆڵ بن) . [ ڕه‌نگه‌ بوونی منیش له‌ تیکه‌ڵاوی کۆمه‌ڵێ شه‌هوه‌تی پیاوی جیاوه‌ بووبێ، ئه‌مه‌ ڕاستیی ئه‌و نهێنیانه‌ ده‌دات که‌ زۆر که‌س پرسیارم لێ ده‌که‌ن (ئه‌رێ ئه‌م هه‌موو جوانییه‌ت له‌ کوێوه‌ هێناوه‌؟) ] و هه‌روا ده‌ڵێت[پێم وایه‌ هه‌ر به‌شێکی جوانی جه‌سته‌م له‌ دڵۆپی شه‌هوه‌تی پیاوێکه‌وه‌ دروست بوو بێت] باسه‌که‌ ڕوونه‌ له‌ سه‌ر دایک و کچێکی ڕووسه‌ به‌وه‌ی که‌ ڤۆدکا و جگه‌ره‌ بووه‌ته‌ ئامانجی باسه‌که. . . . من ده‌پرسم له‌کوێی ئه‌م ئه‌وروپایه‌ دایک و کچیک به‌و جۆره‌ ده‌به‌سترێنه‌وه‌ به‌به‌رژه‌وه‌ندی که‌سێکی ده‌وڵه‌مه‌نده‌وه‌ که‌ کار بگاته‌ ئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ر ئه‌و کچه‌ یاخی ببێت ئه‌وه‌ خۆی و دایکی بێ نان و ئاو له‌ سه‌ر شه‌قام ده‌که‌ون. . ؟ ڕاسته‌ ئافره‌تی ڕووس زۆر یاری پێ ده‌کریت له‌لایه‌ن پیاوه‌وه‌ به‌ تایبه‌ت له‌م پانزده‌ ساڵه‌ی دواییدا، به‌ڵام هێشتا ناگاته‌ ئه‌وه‌ی که‌ کچێک له‌ پێناوی دایکیدا [ به‌و هه‌موو جوانیه‌ی که‌ باسی لێ ده‌کات] له‌به‌ر ئه‌وه‌ی‌ ڤۆدکا و جگه‌ره‌ی بۆ دابین بکات، خۆی بفرۆشێت و به‌‌م هه‌موو ئازاره‌ی دڵی (چنگیانی) ڕازی بێت. . . . . ده‌کرێت بڵێم ئه‌م نووسینه‌ ڕه‌نگه‌ به‌ ئه‌ڵمانی نووسرا بێت دواتر کرا بیته‌ کوردی، چونکه‌ دیاره‌ بۆ ڕازی کردنی دڵی سه‌رمایه‌داران و بۆرژواکانی ئه‌لمانه‌ بۆیه‌ باس له‌وه‌ ده‌کات که‌ دایکه‌که‌ سه‌ر به‌ خێزانێکی کۆمۆنیست بووه‌ و له‌ لایه‌ن ژه‌نه‌راله‌کان و هاوڕێ کۆمۆ نیسته‌کانه‌وه‌ یاری به‌جه‌سته‌ی کراوه. . هاوڕێیه‌کم له‌ ساڵی 1974 به‌ ناوی ئاوات له‌ قووتابخانه‌ی پیره‌مه‌گروون ووتی ده‌ڵێن کۆمۆنیسته‌کان خوشکی خۆیان ماره‌ ده‌که‌ن، ووتم چۆن؟ ووتی باوکم وا ده‌ڵێت. . وتم له‌به‌ر چی؟ له‌ کوێ وه‌ ئه‌مه‌ی هێناوه‌‌؟ ووتی لینین ووتویه‌تی هه‌رچی چاندت خۆت به‌رهه‌مه‌که‌ی بخۆ. . . لێره‌دا ده‌ڵێم ده‌بێ مه‌به‌ست له‌وه‌ چی بیت که‌ کوڕه‌که‌ی چنگیان ئه‌و هه‌موو که‌سه‌ کۆمۆنیستانه‌ی سه‌ر به‌ گونده‌که‌ی خۆی له‌ بیر کردبێت له‌وانه‌ (که‌ریم چنگیانی) که‌ کۆمۆنیستیش بوون و له‌ شه‌ره‌ف و کرده‌وه‌ و پاراستنی بنه‌ماڕه‌وشتیه‌کانی ناو کۆمه‌ڵی کورده‌واریدا هه‌ میشه‌ له‌ لووتکه‌ دا بوون. . . چاکتر وا بوو ئه‌م باسه‌ ببه‌ستێته‌وه‌ به‌و کولتوره‌ی ئه‌وروپا که‌ له‌ مێژه‌ به‌ڕیزیان خۆی تیایدا ده‌ژی؟ دیاره‌ ئه‌وانه‌ی کۆمۆنیست نه‌بوون (ئه‌نساری) شێخن!!!! له‌ کۆتاییدا ده‌ڵێم ئه‌م بابه‌ته‌ چاکتر بوو کاک جه‌زا بینێرێت بۆ سایتێک یان بڵاو کراوه‌یه‌کی یه‌کگرتووی ئیسلامی چونکه‌ لانی که‌م ئه‌و بڕه‌ ده‌نگه‌ی دڵ خۆش ده‌کرد به‌م قسانه‌. . . . . . .