به‌یانامه‌یه‌ك له‌ مه‌كته‌بی ته‌نفیزی یه‌كێتی زانایان به‌بۆنه‌ی كۆچی دوایی مامۆستا مه‌لا عه‌بدولكه‌ریمی بیاره‌

بسم الله الرحمن الرحيم

ياأيّتها النفس المطمئنة ارجعى الى ربك راضية مرضية، فادخلى فى عبادى وادخلى جنتى

جه‌ماوه‌ری ئاینپه‌روه‌ری خۆشه‌ویست:

به‌ گیانێكی رازی به‌ قه‌زا و قه‌ده‌ری خوای گه‌وره‌ و میهره‌بان هه‌واڵی كۆچی دوایی و له‌ دنیا ده‌رچوونی عارف و زانا و خواناسی پایه‌به‌رزی ئیسلام و كورد مامۆستا مه‌لا عبدالكریم مدرس كه‌ ناسراوه‌ به‌ مامۆستا مه‌لا كه‌ریمی بیاره‌مان پێگه‌یشت.

مامۆستای خوالێخۆشبوو هه‌ڵكه‌وتووی چه‌رخ و سه‌ده‌ی خۆی بوو له‌ زۆر بواره‌كان به‌تایبه‌تی بواری زانسته‌كانی ئایینی پیرۆزی ئیسلام به‌ فیقه و ته‌فسیر و ئوێولی فیقه و حه‌دیس و زانسته‌كانی زمانی، نه‌ك هه‌ر شاره‌زا به‌ڵكه‌تیایاندا بلیمه‌ت بوو، له‌ زۆربه‌ی ئه‌و بوارانه‌دا به‌ زمانی كوردی و عه‌ره‌بی و فارسی دانراوی زۆر نایاب و دانسقه‌ی نووسیوه‌.

هه‌روه‌ها مامۆستای خواڵخۆشبوو له‌ بواری نووسینی مێژووی ئه‌ده‌بی كوردیدا په‌ڕتوكخانه‌ی كوردی زۆر ده‌وڵه‌مه‌ند كردوه‌ و ، تا ئێستاش شه‌رحی ئه‌و زاته‌ به‌سه‌ر دیوانی (مه‌وله‌وی و نالی) یه‌و، تاك و بإ وێنه‌ی په‌ڕتوكخانه‌ی ئه‌ده‌بی كوردین.

ئێمه‌ وه‌ك زانایانی ئایینی ئیسلام و كورد به‌ له‌ده‌ستچوونی مامۆستای پایه‌به‌رز، كه‌له‌به‌رێكی زۆر گه‌وره‌ له‌ هه‌موو ئه‌و بوارانه‌ی كه‌ له‌ پێشه‌وه‌ گووتران، ده‌بینین و بڕواشمان وایه‌ كه‌ پڕكردنه‌وه‌شیان نه‌ك به‌ تاكه‌كه‌سێك به‌ڵكو به‌ سه‌دان كه‌سیش له‌ ئیمكاندا نییه‌.

ئێمه‌ له‌ یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان بۆ وه‌فا و رێزلێنان له‌ مامۆستای خوالێخۆشبوو به‌یانی رۆژی چوارشه‌مه‌ رێكه‌وتی 31/8/2005 دوای نیوه‌ڕۆ له‌ هۆڵی بۆنه‌ ئایینیه‌كان له‌ مزگه‌وتی ێه‌واف مه‌راسیم بۆ پرسه‌ و ته‌عزیه‌كه‌ی داده‌نێین و تكا له‌ زانایانی ئایینی و سه‌رجه‌م موسڵمانانی شاری هه‌ولێر ده‌كه‌ین بۆ ته‌عزیه‌ و فاتیحه‌ خوێندن به‌شداریمان بكه‌ن.

به‌و بۆنه‌یشه‌وه‌ له‌ خوای گه‌وره‌ و میهره‌بان ده‌پاڕێینه‌وه‌ كه‌ گیانی مامۆستا به‌ به‌هه‌شتی به‌رین شاد بكات و سه‌بووری ئێمه‌ و كه‌س و كار و كوڕان و خانه‌واده‌ی خوالێخۆشبوو بدات

إنا لله وإنا الیه راجعون

مه‌كته‌بی ته‌نفیزی

یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان

30/8/2005