به شه‌هیدانی
ووڵاتم شكۆبێت ... جه‌مال عه‌زیز
له‌یاد ناچی. . . . .
!!
ئه‌ی شه‌هیدانی حیزب‌و گه‌ل
تۆ هه‌ڵۆیت
له‌لووتكا ئارامت گرتووه
له‌پێده‌شتا سه‌نگه‌رت
هه‌ڵكه‌ندوه
ده‌یجوری ڕه‌شی ووڵاتت تاساندوه
له‌یاد ناچی
تۆ كانیاوی نیشتیمانی
تینوێتی زه‌وی ئه‌شكێنی
تۆداربه‌ڕوویت
ڕه‌گت له‌نێو كارگه‌راندا داكوتیوه
كه‌شكۆڵی غه‌مێكی زۆری چه‌وسانه‌وه‌ت
له‌كۆڵناوه
تۆبارانی ڕه‌حمه‌تیت
له‌ئاسمانه‌كه‌ی ووڵاتم دێیته
خوارێ
تیشكی خۆری
ڕێگه‌ی حیزب ڕۆشن ئه‌كه‌ی
له‌یاد ناچی
تۆ مامۆستای وانه‌كانی
پێشه‌نگی كاروانی سه‌ركه‌وتنی
شنه‌ی شه‌ماڵی هاوینی
ئاره‌قه‌ی ماندوێتی ئه‌سڕی
تۆ تریفه‌ی مانگه شه‌وی
بوونی حیزب ئه‌سه‌لمێنی
تۆ چیایت
به‌ڕووی سته‌مكار ئه‌وه‌ستی
له‌یاد ناچی
تۆ گوڵیت
له‌یه‌خه‌ی ئازادی خواز ئه‌درێ‌ی
تۆ گه‌نمی
برسێتی هه‌ژار ئه‌شكێنی
تۆ ناسنامه‌ی ووڵاتێكی پڕئازاری
له‌یاد ناچی
تۆ هه‌وێنی شیعری جوانیت
بزه‌ی ده‌می مناڵانی
تۆ نه‌ورۆزی
دروشمی‌و ڕه‌مزی ئازادیت
گڕی له‌شكری شیعری
هه‌ڵچووی
به‌ڕووی بۆرژوا
هه‌ڵئه‌شاخێی
له‌یاد ناچی
ئه‌ی شه‌هیدانی حیزب‌و گه‌ل