ئاوڕدانه‌وه‌یه‌ك له یاری زانه دێرینه‌کان ... ئه‌نوه‌ر خه‌راجیانی
له ناو
یاریگای سوله‌یمانیدا دا ڕوبه‌ڕوی یاری زانێکی دێرینی ئه‌م شاره بوینه‌وه
پاش سڵاوکردن داوام لێکرد که‌وا کورته‌باسێکی ژیانی وه‌رزشیمان بۆ باس‌بکات
هه‌تاوه‌کو خوێنه‌ری به‌ڕێز به ئاگا بهێنینه‌وه ئه‌م پیاوه سه‌رسپیه
کێیه؟؟؟ توانای وه‌رزشی له چی ئاستێک‌دا بووه ئه‌گه‌ر که‌سێك نه‌ی ناسێت
نازانێت چی وه‌رزش کارێك بووه، ئازاد وه‌هاب
له ساڵی 1953 له شاروچکه‌ی سورداش سه‌ر به شاری هه‌ڵمه‌تو
قوربانی له‌دایك بووه له خێزانێکی وه‌رزش کارپه‌روه‌رده بووه، له
سه‌ره‌تای منداڵیه‌وه عه‌شقی یاری کردن بووه هه‌ر بۆیه له ساڵی 1968 دا
هه‌ڵبژارده‌ی په‌روه‌رده‌ی سوله‌یمانی بووه وه‌ك یاری زانێکی تۆپی پێ و
یاری گۆڕه‌پان له ساڵی 1970 به دواوه کاك ئازاد ده‌رکه‌وت وه‌ك یاری
زانێکی هێڵی به‌رگری زۆر باش، له هه‌مان کاتدا یاری زانی هه‌ڵبژارده‌و
یانه‌ی سوله‌یمانی بووه تاوه‌کو ساڵی 1981. له ساڵی 1971 تیپی سۆلاڤی
دامه‌زراند که وه‌ك یاری زان و ڕاهێنه‌ری تیپ زۆر خۆی ماندوده‌کرد ده‌کرد
به تیپه‌که‌یه‌وه هه‌ر بۆیه توانی تیپه‌که‌ی بگه‌یه‌نێته ئاستێکی زۆر
زۆر باش که وا زۆربه‌ی یاری زانه‌کانی که په‌روه‌رده‌ی ده‌ستی خۆی بوون
گه‌شتنه ئاستی یانه‌و هه‌ڵبژارده‌ی سوله‌یمانی. ساڵی 1974 ڕاهێنه‌ری
لاوانی سوله‌یمانی بووه. کاك ئازاد ماندووبونی قه‌د نه‌زانیوه چونکه
هه‌موو ڕۆژێك به‌یانیان مه‌شقی ده‌کرد له‌گه‌ڵ یانه‌ی پۆلیس پاشان دوای
نیوه‌ڕۆ مه‌شقی به تیپ ده‌کرد ئه‌گه‌ر یاریان نه‌بوایه. پاشان له ساڵی
1987 ته‌وه بووه به جێگری ڕاهێنه‌ری هه‌ڵبژارده و یانه‌ی سوله‌یمانی
پاشان بووه به ڕاهێنه‌ر تاوه‌کو ڕاپه‌ڕینه مه‌زنه‌که‌ی به‌هاری ساڵی
1991.
ئه‌ندامی
ده‌سته‌ی کارگێڕی یانه و هه‌ڵبژارده‌ی سوله‌یمانییه،پاشان بووه به به‌ر
پرسی یاریگای سوله‌یمانی ئێستا ئه‌ندامی لیژنه‌ی ئۆڵۆمپی کوردستانه. له
کۆتای چاوپێکه‌تنه‌که‌دا زۆر سوپاسی کاك ئازادمان کرد و هیوای له‌ش ساغ و
ته‌مه‌ن درێژیمان بۆ خواست. دوا ووشه‌ی کاك ئازاد بۆ یاری زان
وڕاهێنه‌ره‌کان هیوای خواست کۆڵنه‌ده‌رانه هه‌وڵ بده‌ن بۆ به‌ره‌و پێش
خستنی هه‌موو وه‌رزشێك له کوردستاندا به بێ جیاوازی هیچ لایه‌نێك با
وه‌رزش دوور بێت له سیاسه‌تی و حیزبایه‌تی، به وه‌رزش گه‌ل و نیشتیمان
بناسێنین به جیهان.
ئه‌نوه‌ر خه‌راجیانی
یاری زانی
هه‌ڵبژارده‌ی سوله‌یمانی کۆن
لای
ڕاست له سه‌ره‌وه:
نه‌جات
وه‌هاب. حه‌مه بچکۆل. ئه‌نوه‌ر خه‌راجیانی. ئازاد وه‌هاب. ئومێد حه‌مه
فه‌ره‌چ
زه‌یدان.
فه‌ره‌یدون ئۆزیبۆ. فازیل حاجی عه‌بدولا. سه‌باح. به‌هادین ئه‌حمه‌د
که‌لان. گۆڵچی نه‌جم.
ئه‌م
یاریه له گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی که‌رکوك ئه‌نجاماندا که‌وا سه‌رکه‌وتن
به‌سه‌رماندا به سێ گۆڵ به‌رامبه‌ر به یه‌ك له یاریگای شه‌ریکه‌ی نه‌وتی
که‌رکوك.
|