بارزانی
و
وه‌فده یاوه‌ره‌كه‌ی، خواستی خه‌ڵكی كوردستانیان سه‌ركوت كرد! ...
وه‌فدی ئه‌حزابی كوردی به‌سه‌رۆكایه‌تی مه‌سعود بارزانی، پاش ئه‌وه‌ی كه
به ماندوبونێكی زۆر له ڕه‌شنوسی ده‌ستوردا كوردستانیان لكاند به
عێراقه‌وه‌و خه‌ڵكی كوردستان و عێراقیان خسته ژێر چنگی كۆنه‌په‌رسترین
یاسا و ڕیساوه و كۆمه‌ڵگای عێراقیان خستۆته به‌رده‌م هه‌ڕه‌شه‌ی جه‌نگی
تائیفی و قه‌ومی ئه‌مه‌شیان نێو ناوه "ده‌ستكه‌وتێكی گه‌وره بۆ خه‌ڵكی
كوردستان و عێراق" دوینی 29/ئاب له گه‌ل گه‌یشتنه‌وه‌ی وه‌فدی "ئه‌حزابی
كوردی" بۆ شاری هه‌ولێر بارزانی ڕایگه‌یاند". . .
من
پێموایه زۆر روونه، له دیباجه‌كه ده‌ڵێت، ئیلتزام به‌م ده‌ستووره
زامنی پاراستنی یه‌كێتی عێراقه، پاشان له شوێنێكی تر ده‌ڵێت به ئاره‌زوی
خۆمان ئێمه بڕیارماندا كه یه‌ك بگرین، ره‌نگه ئه‌و ده‌سته‌واژه‌ی كه
ئێمه دمانه‌ویست زۆر به زه‌قی مه‌سه‌له‌ی مافی چاره‌ی خۆنووسین نه‌دات،
به‌ڵام هه‌مان واته ده‌به‌خشێت و عێراقێكی یه‌كگرتووی ئاره‌زومه‌ندانه
به واتای دیاریكردنی چاره‌نووس دێت، له‌به‌ر ئه‌وه زۆر روون و ئاشكرایه
و له‌وه‌دا هیچ دوودڵیه‌ك مه‌كه‌ن". (سایتی په‌یامنێر) .
هه‌لومه‌رجی ئێستا هه‌لومه‌رجی نوسینی ده‌ستور نیه، ده‌ستور له هیچ كویی
دنیا له‌سایه‌ی سه‌ركوت و جه‌نگی تیرۆریستی و به ئه‌مری داگیركه‌ران
نه‌نوسراوه، به‌ڵام ئه‌حزابی قه‌ومی و كورد‌و ئیسلامی سیاسی شیعی به
شێوه‌یه‌كی ئاشكرا هاواری ئه‌وه‌ده‌كه‌ن كه "فرسه‌ته". سه‌رگه‌ردانی و
شه‌ر و كوشتن و جه‌نگی تیرۆریستی و برسێتی و نه‌بونی و ئه‌سیركردنی
كۆمه‌ڵگایه‌ك و نه‌بونی كاره‌با و و ئاو‌و. . . . بۆ ئه‌م هێزانه بۆته
مایه‌ی خۆشی شادی و بۆیه به ئاشكرا چه‌مك و مه‌فهوم و ده‌سته‌واژه‌كانیش
بی هیچ سڵه‌مینه‌وه‌یه‌ك هه‌ڵده‌گێردرێنه‌وه‌و پروپاگه‌نده‌ی پێچه‌وانه و
بریقه‌داریان بۆ ده‌كرێت. ئه‌وه‌تا
بارزانی له ڕیگای ئه‌م ڕاگه‌یاندنه‌یه‌وه ده‌وێت به خه‌ڵكی كوردستان
نیشان بدات كه له سه‌فه‌ره‌كه‌یدا " مافی دیاریكردنی چاره‌نوس"ی بۆ
مسۆگه‌ر كردون و له‌مباره‌وه پێویست به " به‌هیچ دوودڵیه‌ك" ناكات. ئه‌م
لێدوانه به‌جیا له‌وه‌ی له نێو خۆیدا دژ به‌یه‌كه، چه‌واشه‌كارانه‌یه‌و
ڕووی له هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندنی خه‌ڵكی كوردستانه. بارزانی ئاره‌زوی پارتی و
یه‌كێتی ده‌خاته جێگای ئاره‌زوی خه‌ڵكی كوردستان، به‌ڵام بۆ بارزانی و
هه‌ردوو حزبی ده‌سه‌لاتدار ڕۆشنه كه ئاره‌زووی خه‌ڵكی كوردستان شتێكی
تره. ئاره‌زوی خه ڵكی كوردستان ئاره‌زوی ژیان و گوزه‌ران كردنه له
سایه‌ی ده‌سه‌لات و ده‌وله‌تێكی عه‌لمانیدا، له سایه‌ی یاسا‌و ده‌ستورێكدا
كه دین جیابێت له‌ده‌وڵه‌ت و په‌روه‌رده‌و خوێندن، كه ژن و پیاو یه‌كسان
بن له به‌رامبه‌ر یاسادا، كه ژن كۆیله نه‌بێت له سایه‌ی ده‌سه‌لاتی
ئیسلامی سیاسی‌دا. ئاره‌زوی ژیانكردنیانه له‌سایه‌ی ده‌وڵه‌تیكدا كه
ئازادییه سیاسیه‌كان به‌ڕه‌سمی بناسێنێت، به‌بی هیچ قه‌یدو به‌ندێكی
"ئاداب و نیزامی عام و مقدساتی وه‌ته‌نی و ئاینی و قه‌ومی" ئاره‌زووی
كۆتایهێنانیانه به سه‌ركوت و بیمافی، كۆتایهێنان به ژیانكردن له ژێر
سایه‌ی میلیشا و پسوڵه‌ی ته‌عین بون و ژه‌مه نانی خێزانه‌كانیان به كارتی
سه‌وزو زه‌رد. ئاره‌زووی كۆتایهێنانیانه به گه‌نده‌ڵی ئیداری و . . .
ئاره‌زوی ژیانكردنیانه له‌سایه‌ی ده‌وڵه‌تێكدا كه به‌دوربن له‌شه‌ری
قه‌ومی و تائیفی، كه دوربن له دڵه‌راوكیو ترسی دوباره‌بونه‌وه‌ی
كاره‌ساته‌كان له ئاواره‌یی و ئه‌نفال و سه‌ركوتی ڕۆژانه. ئه‌وه‌ی
بارزانی بردی و هێنایه‌وه له‌گه‌ڵ خۆیدا، به‌ته‌وای دژ به ته‌واوی
ئاره‌زوو داواكارییه‌كانی خه‌ڵكی كوردستانه. خواستی خه‌ڵكی كوردستان،
جیابونه‌وه‌ی كوردستان و پێكهێنانی ده‌وله‌تێكی سه‌ربه‌خۆیه، ئاره‌زوی
ده‌نگدانیانه له ڕیگای ریفراندۆمێكی گشتی و ئازاده‌و بۆ جێبه‌جێبونی ئه‌م
خواسته‌یان.
مێژووی ئه‌م ده‌وره‌یه‌ی ده‌سه‌لاتدارێتی ئه‌حزابی ناسیونالیستی كورد بۆ
جارێكی دیكه‌ش نیشانی دایه‌وه كه له ڕیگای سات و سه‌وداو به‌ندو
به‌سته‌وه، به‌بی گوێدانه ئیراده‌ی خه‌ڵكی كوردستان، له‌پیناو مانه‌وه‌ی
كورسیه‌كانی ده‌سه‌لاتی خۆیاندا ئاماده‌ن مافیبڕیاردانی سیاسی خه‌لكی
كوردستان سه‌ركوت بكه‌ن، هه‌روه‌كو له به‌غدا كردیان. به‌ڵام بارزانی و
سه‌ركردایه‌تی ئه‌حزابی ده‌سه‌لاتداری كورد و بزوتنه‌وه
ریفراندۆمه‌كه‌شیان و به‌شێك له نوسه‌رانی ناسیونالست، ده‌یانه‌وێت، ئه‌م
لكاندنی كوردستان به "مافی چاره‌نوس" نیشانی خه‌ڵك بده‌ن و
به‌ده‌ستكه‌وتێكی گه‌وره بیقبولێنن به خه‌ڵكی كوردستان و به‌م پێیه‌ش
ده‌یانه‌وێت له‌م ڕیگایه‌وه ڕاپێچیان بكه‌ن بۆ ریفراندۆمێكی ڕیسوا و پوچ و
جاریكی تر په‌نجه مۆریان پیبكه‌نه‌وه بۆ سه‌ركوتكردنی ماف و
خواسته‌كانیان. ئه‌حزابی كوردی له به‌غدا نوێنه‌ری خه‌ڵكی كوردستان
نه‌بون، وه‌فدی كوردیش نوێنه‌ری سه‌ركردایه‌تی حزبه كوردییه‌كان بوون.
خه‌ڵكی كوردستان ئه‌ركیانه
بێنه مه‌یدان
و به‌ر به‌م پیلانه بگرن، به‌ر به‌م گالته جاریه بگرن، حوكم و ده‌ستوری
فاشیانه‌ی قه‌ومی و دینی قبول نه‌كه‌ن. بڕژێنه شه‌قامه‌كان له پێناو
دابینكردنی خواسته‌كانیان، كه بریتیه له ریفراندۆم بۆ جیابونه‌وه‌ی
كوردستان و پێكهێنانی ده‌وله‌تێكی سه‌ربه‌خۆ و مۆدیرن، كه دین تیایدا
جیایه له ده‌وڵه‌ت و خوێندن و په‌روه‌رده‌و
كه ته‌واوی
دانیشتوانی كوردستان له‌سه‌ر پایه‌ی مافی هاوولاتیبونی یه‌كسان ڕیكده‌خات،
بێنه مه‌یدان له پێناو ئه‌وه‌ی ئازادانه ڕه‌ئی ده‌رببڕن و قسه‌بكه‌ن و
خۆپیشاندان بكه‌ن و به‌هۆیه‌وه زیندانی نه‌كرێن و ته‌قه نه‌كرێت لییان و
له سه‌ر كاره‌كانیان ده‌رنه‌كرێن، بێنه مه‌یدان له پێناو ئه‌وه‌ی لاوان
ئازادنه بژین و له‌سایه‌ی فه‌رهه‌نگی داریزیو دواكه‌وتوی ئیسلامی سیاسی‌دا
ماف و ئاره‌زوه‌كانیان سه‌ركوت نه‌كرێت و ناچار نه‌كرێن به‌ره‌و هه‌نده‌ران
مل بنێن، كه ڕۆژانه ڕیژه‌یان له زیادبوندایه. بێنه مه‌یدان له پێناو
مافی یه‌كسانی ژن و پیاو دا، له پێناو گێرانه‌وه‌ی كه‌رامه‌ت و
حه‌یسه‌یه‌تی ئیسنانی ژناندا، بێنه مه‌یدان له دژی گه‌نده‌ڵی ئیداریدا. .
. حزبی كۆمۆنیستی كرێكاری عێراق له‌م خه‌باته‌دا له‌گه‌ڵ ئیوه‌یه و ئه‌مه
مه‌یدانێكی خه‌باتی سه‌ره‌كی ئێستامانه.
سامان كه‌ریم
به‌رپرسی ڕێكخراوی
كوردستان
حزبی كۆمۆنیستی
كرێكاریی عێراق
30/ئاب/ 2005
|