عه‌ره‌بی سوننه هێنده به‌ته‌نگ داواکاریه‌کانی خۆیانه‌وه نین هێنده
به گژ داواکاری خه‌لکانی ترن. . . ڕه‌شید عه‌لی
ده‌لین جارێکیان له
ژووری هه‌لواسین دوو که‌س به‌ر له‌وه‌ی هه‌ڵیانبواسن پێیان گووتن ئێوه
چیتان ده‌وێ بۆتان بکه‌ین به‌ر له‌وه‌ی هه‌ڵتانبواسین، یه‌کیان گوتی ته‌نها
ده‌مه‌وێ دایکم ببینم ئه‌وی تر گوتی من هیچم ناوێ ته‌نها ده‌مه‌وێ
براده‌ره‌که‌م دایکی نه‌بینی. .
سه‌دام له ماوه‌ی سی
وپێنج ساڵی فه‌رمانڕه‌وای سه‌رکوتکه‌رانی خۆیدا به هه‌موو شێوه‌یه‌ک
هه‌موو جۆره ئازادیه‌کی مرۆڤی له‌م ووڵاته زه‌وت کردبوو،کوردی به‌ناوی
کوردی بوون ده‌کوشت وله‌ناوی ده‌بردن. عه‌ره‌بی به‌ناوی شیعه‌و ناوی تر
ده‌کوشت وله ناوی ده‌بردن گه‌لانی وه‌ک وتورکمان و ئاشوری و ئه‌رمه‌نی
ئه‌وانی تری سه‌رکوت ده‌کردو به زۆر له گوند وشوێنه‌کانی خۆیان ده‌ر
ده‌کران و به زۆر ده‌بوایه قومیه‌تی خۆیان بگۆڕن و خۆیان بکه‌ن به
عه‌ره‌ب. به‌ڵام له پاش ڕوخانی ڕژێمی په‌ت وسێداره‌ی به‌عسیه‌کان گه‌ڵانی
عیراق به گشتی له هه‌وڵی ئاوه‌دان کردنه‌وه‌ی عێراقدان له هه‌موو
ڕوویه‌که‌وه. گه‌ڵی کوردشێوازی فیدرالی بۆ ئه‌مڕۆی خه‌باتی خۆی
هه‌ڵبژاردووه و خه‌باتی بۆ ده‌کات. شیعه‌کانیش هه‌ندێک خه‌ریکن فیدرالی
بکه‌ن به دروشم وئامانجه‌کانی خۆیان،عبدوالعزیز حکیم فیدرالی به باشترین
سیسته‌م ده‌زانی بۆ ئه‌مڕۆی عێراق و ناوه ناوه پارێزگاری به سراش له‌گه‌ڵ
سێ پارێزگای تر دروشمی فیدرالی به‌رز ده‌که‌نه‌وه، به گشتی زۆربه‌ی
گه‌ڵانی عێراق ئه‌مڕۆ خه‌ریکن به دوای مافه له ده‌ست چووه‌کانیان
ده‌گه‌ڕێن و ده‌یانه‌وێ هه‌ناسه‌یه‌کی ئازادی و دێموکراتی هه‌ڵمژن. به‌شی
هه‌ره زۆری کۆمه‌ڵانی خه‌لکی عێراق به دوای دروست کردن وڕێکخستنی پارت
وحیزب ورێکخراوی تازه‌ن، به ده‌یان وبگره به سه‌دان رێکخراوی جۆراو جۆر‌و
تازه له عێراق دروست بووه که به‌شی زۆریان به ته‌نگ داواکانیان خه‌بات
ده‌که‌ن جا ئه‌م خه‌باته چ له ڕووی نه‌ته‌ویی بێ یان ئایینی یان به ته
نگ داواکانی مافی مرۆڤی تاکی عێراقی. له پاڵ ئه‌مانه‌دا عه‌ره‌بی سوننه
له سه‌ره‌تای ڕوخانی ڕژێمی سه‌ددامه‌وه تا ئێستا ته‌نها خه‌ریکی کۆسپ
دروست کردنن له به‌رده‌م ئه‌م هه‌موو ته‌وژمی دێموکراتیه‌ی که خه‌ریکه
عێراق وده‌ورو به‌ر بگرێته‌وه. به‌شی هه‌ره زۆری ته‌قینه‌وه‌کانی عێراق
که قوربانیه‌کی زۆری له دوای خۆی جی هێشتووه له خه‌لکی سیڤیل وبێتاوان
له ئه‌ستۆی عه‌ره‌بی سوننه‌دایه‌و به ده‌ست وداواکاری عه‌ره‌بی سوننه
به ئه‌نجام گه‌یێنراوه، پیاوانی ئایینی سوننه به ئاشکراو بی هیچ
شووره‌ییه‌ک به‌رگری له سه‌ددامی کۆنه دکتاتۆرده‌که‌ن و به شان و باڵی
بکوژانی منداڵان و بێ تاوانه‌کانی سه‌ر جاده‌و ناو بازاڕه‌کانی عێراق
هه‌ڵده‌ده‌ن و ده‌ست خۆشێیان لێ ده‌که‌ن و داڵده‌یان ده‌ده‌ن
وبرینداره‌کانیان داوده‌رامان ده‌که‌ن. له به‌رده‌م هه‌ڵبژاردنه‌کانی
سه‌رتاسه‌ری عێراق سه‌دان وهه‌زاران ته‌نگ وچه‌ڵه‌مه‌یان دروست کرد وبوقی
سه‌رنه‌کوتنی ئه‌م پرۆسه‌یان لێده‌دا هه‌رچه‌نده نه‌یانتوانی ئامانجی
خۆیان بپێکن، که هاته سه‌ر مه‌سه‌ڵه‌ی دانانی ده‌ستورێکی به‌رده‌وام بۆ
عێراق ئه‌وان دیسان هه‌وڵیان دا که نه هێڵن به هیچ شێوه‌یه‌ن ده‌ستورێکی
باش بۆ هه‌موو عێراقیه‌کان بێته کایه‌وه‌و عێراق هێمنی وئاسووده‌ی به
خۆوه ببینی
عه‌ره‌بی سوننه
هه‌رگیز ڕۆژێک بیری له‌وه نه‌کردۆته‌وه که هه‌ر هیچ نه‌بێ به ته‌نگ
داواکاریه‌کانی عه‌ره‌به سوننیه‌کانه‌وه بێت به‌لکو هه‌میشه به ته‌نگ
ئه‌وه‌ن که نا‌هێڵن خه‌لکانی تر هه‌ناسه‌ی ئازادی هه‌ڵمژن، هه‌میشه به
تووندی فیدراڵی بۆ کوردستان ڕه‌ت ده‌که‌نه‌وه‌و نا‌هێڵن ئاواره‌کانی
که‌رکووک بگه‌ڕێنه‌وه سه‌ر زێدی باب وباپیرانیان خه‌لک به ئاسوده‌ی بژیت
له هه‌مان کاتدا به‌رده‌وام خه‌ریکن به گژ داواکانی شیعه‌کانیش دا
دێنه‌وه‌و ڕێگا ده‌گرن له به‌رده‌م دروست بوونی کیانێکی فیدراڵی
شیعه،ئێستا کاتی ئه‌وه هاتووه عێراقیه‌کان له عه‌ره‌به سوننه‌کان
بگه‌یه‌نن که باوی ئه‌وه به‌سه‌ر چوو جارێکی تر بتوانن وێنه‌که‌نی
سه‌ددام ته‌نها بۆ ئیهانه کردنی عێراقیه‌کان هه‌ڵبگرن و برینی سه‌دان
هه‌زار دایکی شه‌هیدان وئه‌نفاله‌کان وهه‌موو قوربانیه‌کانی گۆڕه به
کۆمه‌له‌کان بکوڵیننه‌وه. با عه‌ره‌بی سوننه بۆ خۆیان به ته‌نگ داواکانی
خۆیان بن نه‌ک به گژ داوا ڕه‌واکانی کۆمه‌ڵانی خه‌لکی تر. . |