ئامانه‌ت ...
ئیسماعیل که‌ریم
ئه‌ڵمانیا
به (چل چرا)
پێشکه‌شه
که‌ی
قه‌ده‌رێ
ته‌نها ئه‌گه‌ر
بۆ ساتێ بێ
خه‌می من وو
کاڵێ‌ی له
نیشتیمان جێماوو
له ئامێزی
گه‌رمی ده‌گرێت،،،
به‌م چه‌پکه
گوڵه په‌ژمورده‌ی باخچه‌ی شێعرم
به‌م هه‌موو
مه‌غریبه تاره‌ی پڕ غوربه‌تم
جگه له تۆ
گوڵه خاتوون
کێ باوه‌شی پڕ
له میهری واڵا ده‌کات؟
کێ بۆ چرۆی
هه‌ڵوه‌ریووی
پیره داری ئه‌م
ته‌مه نه‌م
گه‌رمه شینێک
بۆساز ده‌دات؟
کێ ده‌بێته
که‌نارێکی ئارامی به‌خش
بۆ ئه‌م
که‌شتیه وێڵه‌ی دڵم؟
کێ بول بولی
خۆشخوان ده‌بێت
بۆ باخچه‌ی بێ
نازی گووڵـم؟
گوڵه خان
گیان،،،!!!
ئه‌م ئێستاکه
هه‌رچه‌ند
که‌نارێکی ئارام پێ شک نابه‌م
له‌نگه‌رێکی
تێدا بگرم
به هێمنی
نامه‌یه‌کت بۆ بنووسم
خه‌می دووریت
له کۆڵ گرم
گۆزه‌ی دڵم هه‌ر
شکاوه
بول بوولیش
ساڵانێ زوو وه
باخچه‌ی گووڵمی
جێهێڵاوه،،،
به‌ڵام،،،
به‌ڵام بۆنێک
له دووره‌وه
له نیشتیمانی
گووڵه‌وه
تێکه‌ڵ به
هه‌ناسه‌وو
خه‌موو
ژانم
بووه،،
بۆنی ئه‌و چوار
گووڵه سووره‌ن
سه‌دان دڵۆپه
فرمێسکم بۆ ڕشتوون،،
به ئامانه‌ت تا
دێمه‌وه بۆ نیشتیمان
له چاووی تۆ
له دڵی تۆ
جێهمشتوون،،
گووڵه خان گیان. . .