31 ئاب ڕۆژی مه‌رگی منه ... فواد کوردی
ئێستا له‌چی
جێگایه‌ك دانشتون
ئێوه ئه‌ی
سه‌ركرده‌كان
له‌كام مه‌ی
خانه سه‌رگه‌رم
به‌خوێنی
شه‌هیدان
برا كوژیتان
ته‌واو بوو
ئێستا ماوه
بیفرۆشن كوردستان
ڕووتان ڕه‌ش بێ
وه‌ك به‌رگی
دایكی شه‌هیدان
بێرم هاته‌وه 31
ئابه
چه‌ژنتانه برا
گه‌وره‌كان
بێرتان نه‌چی
چه‌ژنی سه‌ركه‌وتنه
به‌سه‌ر
دوژمانان. . . .
وانیه بڵێن
به‌گۆڕی شه‌هیدان
* * *
ئاه بیرم
هاته‌وه له‌م یاده نه‌ته‌وه‌یه
كوردستان كرا
به‌گۆره‌پانی جه‌نگ
له‌پێناو چی. . .
له پێناو
به‌روهه‌ڵگردنی ئاڵای كوردستان
یا خۆێنی پاكی
شه‌هیدان
نا. . . نا. . .
نا
له‌سه‌ر برایم
خه‌لیلو موڵكی كوردستان
هه‌موو لاوان
كوژران. . .
ڕووتان ڕه‌ش بێت
سه‌ركرده‌كان. .
. .
بیرمان ناچی نه
31 ئاب
ڕۆژی سه‌ركه‌وتنی
شه‌هیدان
ئابی 2005
گه‌رمیان