سه‌رۆكی كوردستان وشاندی كوردستان به‌خێربێنه‌وه، ئێستاش نوَره‌یی
كوردستانه ... بێكه‌س به‌رواری
دوای ته‌واوبوونی
گفتۆگۆه‌كانی نوسین وپێشكێشكردنی ره‌شنوسی (یاسایی بنه‌ره‌تی) ده‌ستوری
(كوماری عێراق یه‌كگرتوو (فیدرال) سه‌رۆكی كوردستان وشاندی كوردستان
گه‌رانه‌وه كوردستان.
پێش هه‌موو شتێك
به‌خێرهاتنێكی گه‌رم لێیان ده‌كه‌ین ماندی نه‌بن وده‌ستیان خۆش،
هه‌رچه‌نده ئه‌وئۆمێدانه‌یی كه‌هه‌مانبووه له‌ناو ره‌شنووسی (یاسایی
بنه‌ره‌تی) ده‌ستور جێگیر نه‌كران وه‌گه‌لی كورد له‌باشوری كوردستان ئه‌م
جاره‌ش نه‌گه‌یشته لۆتكه‌یی سه‌ركه‌وتن وه وا دیاره كه‌بێجگه له‌ره‌نج
وخه‌باتێكی دور ودرێژ پێویستمان به‌قۆربانی تر ببێت وه‌قۆناغی خه‌باتی
سیاسی وسه‌ربازی به‌رده‌وام ده‌بێت به‌رێگاێك له‌رێگاكان.
ئێمه‌یی كورد
ده‌زانین كه‌نۆێنه‌رانی گه‌لی كورد (لیستی هاوپه‌یمانی كوردستان) هه‌ولێكی
یه‌كجار زۆریان داوه وه‌ئه‌نجامه‌كه‌ش ئه‌وه‌یه كه‌له‌ره‌شنوسه‌كه‌دا
هاتووه وه هۆیه‌كان زانراون وه‌من له بواره‌وه له‌وتارێك دا
تێبینیه‌كانی خۆم ده‌رباره‌یی ره‌شنوسی ده‌ستور نوسیوه وه‌هه‌موومان
ده‌زانین كه گه‌یشتن به‌هه‌موو ئامانجه‌كانمان ئێستا كارێكی قورسه
چۆنكه
له‌ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست به‌شێوه‌ێكی گشتی زه‌مینه‌ێكی بابه‌تیانه نیه
بوو دیموكراتیزه‌كردنی ناوچه‌كه له ماوه‌ێكی كورتدا وه‌ئه‌مه‌سیسته‌مێكه
تازه ده‌ستی پێكردووه وجێگیركردنی پێویستی به‌چه‌ندین سال وه‌گۆرانكاری
بنه‌ره‌تی هه‌یه وه‌هۆیه‌كان زۆرن هه‌ر له پێكهاته نه‌ته‌وه‌ییه‌كان
وئاینیه‌كان وكێشه ئابوری وكومه‌ڵایه‌تیه‌كان، وه‌مێژووی ناوچه‌كه
كه‌پره له‌سیسته‌مه‌كانی چه‌وسێنه‌ر (برۆتال) وئالۆزیێكی ئابوری
وه‌ململانێیه‌كی فراوانی ناوخۆیی وناوچه‌یی وجیهانی
وه‌عێراق وه‌ك نمونه
وه ئێمه‌یی كورد به‌دبه‌خترین وزه‌ره‌رمه‌ند ترین گه‌لین له‌و ره‌وشه
نادیموكراتی وداگیركه‌ریه‌یی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راستین،
وه چونكه كێشه‌ی
هه‌ره‌گه‌وره نه‌بوونی كۆمه‌ڵگاێكی دیموكراسییه وه وا چاوه‌ران ناكرێت
كه له‌داهاتووێكی نزیكدا دیموكراسی جێگرببێت بۆویه جێبه‌جی كردنی
فیدرالیێكی راسته‌قینه كارێكی زۆر قورسه له‌كومه‌ڵگاێكی نادیموكراتی دا "
وه‌بریادن له‌مافی
چاره‌ی خۆنوسین ودامه‌زراندنی وڵاتێكی سه‌ربه‌خۆ بریارێكه وه‌پێوستی
به‌زه‌مینه‌یی بابه‌تیانه‌یی هه‌یه وه كار وبه‌رنامه‌یی بۆده‌وێت.
لێره‌دا ده‌مه‌وێت
ده‌رباره‌یی وته‌كانی به‌رێز سه‌رۆكی كوردستان (سه‌رۆك مه‌سعودبارزانی)
وه‌به‌تایبه‌ت ئه‌وتكایه‌یی كه‌به‌رێزیان له‌گه‌لی كوردی كردووه بدوێم وه
وه‌ك تاكێكی گه‌لی كورد وه‌ڵامی به‌رێزیان به‌تكاێكی تر له‌به‌رێزیان
بده‌مه‌وه هیوادارم كه دواكاری وتكایه‌كه‌م بگاته به‌رده‌ستی به‌رێزیان
"".
له‌چاوپێكه‌وتنه‌كه‌یی سه‌رۆكی كوردستاندا هاتووه:-
(سه‌رۆك
بارزانی خۆشحالی خۆی له گه‌ڕانه‌ی خۆی بۆ كوردستان ده‌ربڕی و رایگه‌یاند:
هه‌ر وه‌كوو هه‌مووتان ئاگادران دوێنێ ره‌شنووسی ده‌ستووری هه‌میشه‌یی
عێراق به ره‌سمی راگه‌یه‌نرا، بێگومان دوای هه‌وڵێكی زۆر و گفتوگۆیه‌كی
دورودرێژ ئه‌م ره‌شنووسه رێككه‌وتنی له‌سه‌ر كرا، به‌ڵام ئه‌وه نییه
بڵه‌ین هه‌موو داواكاری و چاوتێبڕینه‌كانی ئێمه‌ی جێبه‌جێكردووه، به‌ڵام
ئه‌مه ده‌سكه‌وتێكی گه‌وره‌شه، له‌م هه‌لومه‌رجه‌دا زه‌حمه‌ته
ده‌سكه‌وتێكی له‌وه گه‌وره‌تر به ده‌ست بێت، له‌به‌رئه‌وه من تكام
وایه له گه‌لی كوردستان له كاتی راپرسیدا ده‌نگی بۆ بده‌ن، چونكه
ئه‌مه بناغه‌یه‌كی پته‌وه بۆ بنایتنانی عێراقێكی فیدرالی، دیموكراسی،
فره‌حزبی له‌سه‌ر بنه‌مایه‌كی ئاره‌زومه‌ندانه، هه‌روه‌ها هه‌نگاوێكی
یه‌كجار زۆر پێشكه‌وتووشه هه‌م بۆ گه‌لی كوردستان و هه‌میش بۆ هه‌موو
گه‌لی عێراق، بۆ به‌ده‌ستهێنانی هه‌موو مافه‌كانمان و بۆ چه‌سپاندنی
دیموكراسی له عێراقدا، هه‌ر وه‌كو گوتم ئه‌وه نییه بڵه‌ین هه‌موو
مافه‌كان و چاوتێبڕینه‌كانی ئێمه‌ی تێدابێ به‌ڵام به راستی سه‌ركه‌وتنێكی
گه‌وریه بۆ گه‌له‌كه‌مان)
لێره‌دا من له‌وه‌ڵامی ئه‌وتكایه‌یی كه‌به‌رێزیان له‌گه‌لی كورد كردووه
ده‌ڵێم دڵنیابن كه‌گه‌لی كورد ئه‌مرۆ له‌یه‌ك رێزی خۆیی
وله‌پارته‌سیاسیه‌كانی كوردستان وسه‌ركردایه‌تی كوردی وه‌دام ده‌ز گایی
خۆیی كه‌سی تری نییه ورێز له‌بریاره‌كانی په‌رله‌مانی خۆی ده‌گرێت وه‌پشت
به‌هێز وتوانایی خۆیی ده‌به‌ستیت.
به‌رێزان دوایی
ئه‌وه‌یی كه‌یه‌ك هه‌ڵوێستی پارته‌سیاسیه‌كان وسه‌ركرده‌كان له‌دوایی
ڕۆخانی رژێمی سه‌دام وه‌تاكوكفتۆگۆه‌كانی ره‌شنوسی ده‌ستور به‌دیكراوه
یه‌ك رێزیێكی به‌رچاو له‌ناوگه‌لی كوردا به‌دی ده‌كرێت وه‌هه‌ڵبژاردنه‌كانی
عێراق وكوردستان وڕێفراندووم بۆ سه‌ربه‌خۆیی كوردستان باشترین به‌ڵگه‌ن
بۆیه بۆ به‌رده‌وامی وگه‌شه‌پێدانی ئه‌م یه‌ك رێزییه وره‌وه‌اندنه‌وه‌یی
ئه‌وبێ ئومێدییه‌یی كه‌له نه‌یه‌گرتنی هه‌ردوو ئیداره وه‌هه‌ندێكی شتی تر
سه‌رچاوه‌وه‌رگرتووه
تكا
له‌به‌رێزیان ده‌كه‌م كه ئه‌وهه‌موو هه‌وڵانه‌یی به‌رێزیان وه‌نوێنه‌رانی
گه‌لی كورد له‌به‌غدایان داوه بوو نزیكردنه‌وه‌یی عه‌ره‌بی شیعه وسونه
ئه‌گه‌ر له‌وهه‌وڵانه زیاتر نه‌بێت به هه‌مان ئاست هه‌وڵ بده‌ن
بۆیه‌كخستنه‌وه‌یی ماڵی كورد وه ئه‌م داوكاریانه ده‌خه‌مه‌به‌رده‌ستی
به‌رێزیان وتكا له‌به‌رێزیان وه‌ك سه‌رۆكی كوردستان وه‌به‌رێز مام جه‌لال
سه‌رۆكی عێراقی فیدرال وه‌هه‌موو سه‌رۆكه‌كانی پارته‌سیاسیه كان وه‌دام
وده‌زگاكانی گه‌لی كورد ده‌كه‌م كه ئه‌ئه‌ركی مێژوویی خۆیان هه‌ڵسن
وه‌چیتر ئه‌مه‌چاوه‌روانیه چه‌ند ساڵه‌یی گه‌لی كورد درێژه‌یی پێ نه‌ده‌ن
وه‌به‌هێوایی ئه‌وه‌ی كه‌مژده‌یی سه‌ركه‌وتنی گه‌وره له‌یه‌ك خستنی ماڵی
كورد له‌به‌رێزیان ببیستنین وه‌ئه‌مه‌ش داواكاریه‌كانمه:-
1- توندكرن
وپراكتیزه‌كردنی یه‌كگرتن ویه‌ك هه‌ڵوێستی كورد وه‌ئاوردانه‌وێكی
راسته‌قینه له‌گه‌لی كورد وڕێكخستنه‌وه‌یی مالی كورد ویه‌گرتنی هه‌ردوو
ئیداره‌و وبه‌هێزكردنی ڕۆلی په‌رله‌مان ویاسا وه‌بشتبه‌ستن به‌هێز وتوانایی
گه‌لی كورد وه‌هه‌نگاونان به‌ره‌وكومه‌ڵگاێكی دادپه‌روه‌ر وپێشكه‌توو.
ده‌كرێت.
2-دوركه‌وتن
له‌وعاتیفه له‌سیاسه‌ت وگفتوگودا له‌گه‌ل لایه‌نه عێراقیه‌كان چونكه
گه‌لی كورد زۆر پێوستی به‌و دڵه گه‌ورانه‌یی سه‌رۆكه‌كانمان هه‌بووه
وهه‌یه كه‌له به‌غدا وه‌له‌گه‌ل لایه‌نه كانی برایی عه‌ره‌ب دڵ فراوانن
وه‌ده‌یانه‌وێت گه‌لی عه‌ره‌ب وه‌برایی سنه وشیعه ئاشت بكه‌ن وه‌ك
ئه‌وه‌یی گه‌لی كورد تاوانباره وخۆیی پاك ده‌كاته‌وه باله‌مه‌ودووا
ئه‌دڵه گه‌ورانه له‌كوردستان به‌كاربێنن چۆنكه گه‌لی كورد گه‌وره‌ترین
گه‌لی جیهانه كه سه‌دان ساله به‌خاك وگه‌له‌وه به‌فرمێسك وخوێن ده‌ژیت
وه‌بێجگه له‌هه‌موو جیهان كوردستانیه‌كان خۆشیان به‌شداریانكردووه
له‌برینداركردنی گه‌ل وخاكی كوردستان چۆنكه به‌راستی وه‌ك فه‌رمووتان
لایه‌نه عه‌ره‌بی واهه‌یه‌ته‌نها بیر له‌به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان ده‌كه‌ن
وه‌هیچ چاكه‌ێكی گه‌لی كورد له‌به‌رچاوناگرن وه‌ئێستاش پێیان بكرێت هه‌موو
كوردستان ته‌عریب وداگیرده‌كه‌ن ده‌بێت گه‌لی كورد هه‌موو ئومێده‌كانی خۆیی
به‌وده‌ستوره‌وه نه‌به‌ستیت به‌لام ده‌ستیشی لێ به‌رنه‌دات بویه زۆر
پێویسته بزانین جیاوازی له نێوان ستراتیج وته‌كتیك زۆره
وه له‌باشترین
حاڵه‌تدا ده‌بێت بزانین كه ئه نجام ونرخی دیموكراتیێك كه‌گه‌لی كورد
ده‌كاته كه‌مینه وگه‌لی عه‌رب زۆرینه دڵخۆشكه‌رنیه ئه‌گه‌ر وه‌ك كوردێك
بروانینه هاوسه‌نگی داهاتوو له عێراقدا.
3- گه‌لی كورد
ستراتیجه‌یه‌تێكی درێژ خایه‌ن دابڕێژێت وه‌هه‌ر له ئێستاوه ده‌ستورێكی
پێشكه‌وتوو بو كوردستان دابنێت وه‌باشوری كوردستان خۆیی به‌هێزبكه‌ت له
هه‌موو لایه‌نه‌كانه‌وه ئابوری، كومه‌لایه‌تی، رامیاری (سیاسی) وسه‌ربازی
وتایبه‌تمه‌ندیێكی زۆر به‌ناوچه كوردستانیه‌كانی ته‌عریبكراو بدات
وه‌له‌پراكتیكیه‌وه بكات راستێكی نه‌گۆر كه‌ئه‌مه‌به‌شێكی كوردستانن.
4- هه‌وڵی دروستكردنی
په‌یوندیێكی باشتر بدرێت له‌گه‌ل ده‌ره‌وه به‌شێوه‌ێكی گشتی وه
ولاته‌كانی دراوسێ وگه‌لی كوردستان له‌به‌شه‌كانی تری كوردستان
به‌تایبه‌تی.
5- گه‌لی كورد كه‌ڵك
له هه‌رگورانكارێك وه‌ربگریت وه‌بریار له‌چاره‌موسی خۆیی بدات چونكه
نیشانه‌ی گورانكاری جۆرارجۆر له‌ناوچه‌كه به‌دی ده‌كرێت.
بێكه‌س به‌رواری
2005. 8. 30
bekesmayn@yahoo. no
|