رۆڵه‌یه‌کی کورد له ژێر ئه‌شکه‌نجه‌دا ده‌کوژرێ و له ژێر چاودێرییدا به
خاک ده‌سپێردرێ
رۆژی پێنجشه‌مه 3ی خهرامانانی 2705 (25ی ئاگۆستی2005) ، ته‌رمی
ئه‌شکه‌نجه کراوی لاوێکی کورد به ناوی"شه‌فیع سوهه‌یلی" کوڕی حامیدی
مه‌لاجه‌لالی ساردکێ، که له شاری سنه له ژێر ئه‌شکه‌نجه‌دا گیانی خۆی
له ده‌سدا بوو، به کفن کراوی و له ژێر چاوه‌دێریی پیاوانی ئیداره‌ی
ئیتلائاتی سنه‌دا، را ده‌ستی بنه‌ماڵه‌که‌ی له ئاوایی"سیاومه‌ی" سه‌ربه
شاری بانه کرایه‌وه به‌بێ ئه‌وه‌ی رێگا بدرێن که‌س و کاره‌که‌ی کفنه‌که
بکه‌نه‌وه و چاویان به رۆڵه‌که‌یان بکه‌وێ. ئه‌و کاربه‌ده‌ستانه‌ی که
چاودێری ناشتنی بێده‌نگی ئه‌و شه‌هیده‌یان کردووه به بنه‌ماڵه‌که‌ی و
زێدهوانهکهی و شورای گوندی سیاومهیان راگه‌یاندووه که به هیچ
شێوه‌یه‌ک نابێ ئه‌و قه‌بره بدرێته‌وه و چاو له‌و ته‌رمه بکرێ.
به‌م جۆره رۆژ به رۆژ ژماره‌ی ئه‌و رۆڵه کوردانه‌ی له زیندانه‌کانی
رێژیم‌دا له ژێر ئه‌شکه‌نجه و ئازاردا گیان به‌خت ده‌که‌ن له زیاد
بوونه.
یه‌کێتی شۆڕشگێڕانی کوردستان
7/ خه‌رمانانی/2705
29 /ئاگۆستی/2005
|