زۆر به ڕێز سه رۆکی کوردستان کاک مه سعود بارزانی:

زۆر به ڕێز: سه رۆکی هه رێمی کوردستان ئیداره ی سلێمانی کاک عومه ر فه تاح،

 

وێرای سڵاو و ڕێزمان.

به ڕێزان: وه ک ئاگاداری مێژوون له ساڵه کانی 1979 و 1980،له کاتی هاتنه سه رکاری کۆماری ئیسلامی ئێران و ده ست پێکردنی شه ڕی نێوان عێراق و ئێران،ئاکامی هه ڵگیرساندنی ئه و شه ڕه، کوشتارو وێرانکاری وئاواره ی زۆری بۆ گه لی کورد له باشوور و ڕۆژهه ڵات هه بووه، یه کێک له ئاکامه کانی ئه و شه ڕه بووه هۆی ئاواره بوونی ده یان هه زار کوردی ڕۆژهه ڵاتی کوردستان، که ئیستا به ئاواره کانی ئۆردوگای ئه ڵتاشی ڕۆمادی ناویان ده به ن. ئه و بنه ماڵانه له ساڵێ 1982 هه رله به ر ئه وه ی که ئاماده نه بوون چه ک بۆحکومه تی عێراق هه ڵبگرن واته (جاشێتی) بکه ن،له لایان مخابراتی پێشووی حکومه تی به عس گۆێزرانه وه بۆ ئه ڵتاش له نزیکی ڕۆمادی له خۆرئاوای به غدا.

پاش پرۆسه ی ئازادی عێراق، ئاواره کانی ئه ڵتاش پرش وبڵاوه یان پێ کراو به شێک به ره و سنووری عێراق وئۆردون،به شێک به ره و شاره کانی خانه قین وکه لار وده ربه دندیخان وهه ڵه بجه ی تازه و زه ڕایه ن وعه ربه ت گیرسانه وه،به شێکیشیان به ناچاری به ره وخاک وزێدی خۆیان گه ڕانه وه، چاره نووسی خۆیان دایه وه ده ستی کۆماری ئیسلامی ئێران،که ئاکامێکی خرابی هه بوو. باس کردنی ئاکامه کانی له م نامه دا کاتی ئێوه ی به ڕێزی پێ ناگرم.

ئه وه ی که زۆر مه به سته له م نامه دا ئاراسته ی به ڕێزتانی بکه م: له 27. 7. 2005 تا کاتی نووسینی ئه م نامه یه بۆ خزمه تی ئێوه ی به ڕێز،له سه ر بڕیاری حکومه تی ئیستای عێراق وکۆمیساریای به رزی په نابه ران،31 بنه ماڵه وه ک یه که مین کاروانی بارکردن له سه رئه و بڕیاره، ئۆردوگای ئه ڵتاشیان به جێ هێشت و به ره و خاکی پیرۆزی باشووری کوردستان به ڕێکه وتن،به ڵام مخابن له پرسگه ی نزیکی گوندی شێخ له نگه ری گه رمیان ڕا گیراون وڕێگایان ناده ن بێنه ناوچه کانی که لارو شاره کانی دیکه ی کوردستان،وا بۆ 34 ڕۆژی ته واوه ئه و بنه ماڵانه له به رهه تاوی به تینی

گه رمای گه رمیان گیریان کردوه. به شێکی زۆریان له به ر تیشکی ئه گه رما تووشی نه خۆشی بوون، هه تا ڕێگایان نادرێت که سه ردانی خه سته خانه کانی که لاریش بکه ن.

به ڕێزان ئایا ئه م کورده ئاوارانه له چی وڵاتێکی نامۆبه خۆیان گیریان کردوه؟؟؟؟ بۆ ده بێت له وڵاتی خۆمان،که پارچه یه که له و کوردستانه ی خه و خه یاڵی هه موومانه، هاوبه رگ وهاوزمانین ئاوا داماو بێ په نابن؟.

هه روه ها ڕۆژی 28. 8. 2005 له پێوه ندییه کی ته له فونی له ئه ڵتاشه وه ئاگادارکراین،که 2 بنه ماڵه ی دیکه که له ئه ڵتاشه وه به ره و کوردستان هاتوون،له پرسگه ی جه له ولا ڕاگیراون، پرسگه که ده ڵێن گوایا حکومه تی هه رێم پێیان ڕاگه یاندووین ڕێگاتان نه ده ین به ره و کوردستان بچن.

به ناوی کۆمیته ی پشتیوانی له په نابه رانی ڕۆژهه ڵاتی کوردستان و به ناوی ته واوی ئاواره کانی گیرهاتوو له وناوچه دا،داواتان لێ ده که ین که هاوکاریان بکه ن وبه هانایانه وه بچن وڕێگایان بده ن بێنه نێو خاکی کوردستان، که خاکی باو باپیریانه.

ئه و ماڵانه ش که تا ئیستا له ئه ڵتاش ماونه ته وه، به بیستنی راگیرانی ڕێگای چوونه ناوخاکی کوردستان ماونه ته وه و ڕۆژانه لێیان ده کوژرێت و ون ده کرێن.

هه ر له م 2 حه فته ی ڕابووردودا 4 کاره ساتی دڵته زێن له کامپی ئه ڵتاش ڕۆیداوه. ئه گه رحکومه تی کوردستان به و شێوه به رامبه ریان بێده نگ بێت،چاوه ڕوانی کاره ساتی زۆرله وه زیاتر ده کرێت.

به وهیوایه: که به هانای نامه که مانه وه بێن وکێشه ی ئه وپه نابه ره گیرهاتووانه یه ک لاکه نه وه،له ونه هامه تییه نه جاتیان بده ن،هه مان کات داواش له ڕیکخراوی کۆمیساریایی به رزی په نابه رانی جیهان بکه ن، که ئه وانیش بێنه ناو کێشه کانیانه وه خۆیان له ئاست ئه و په نابه رانه گێل نه که ن، به بیانووی نه بوونی ئاسایش له عێراقدا.

له گه ڵ ڕێزی زۆرمان

 

عارف باوه جانی: به رپرسی کۆمیته ی پشتیوانی له په نابه رانی ڕۆژهه ڵاتی کوردستان.

 00 47 92 81 78 73 ته له فوون:

. 00 47 64 87 43 39 فاکس:

Email ; altash_refugee@yahoo. com

altash_refugee@hotmail. com

30. 7. 2005 ئۆسڵۆ