له‌ژێر رۆشنایی ره‌شنووسی ده‌ستووردا:  عێراقچێتی هه‌ر هێنده‌ی لێده‌ست ده‌كه‌وێت .. كاوه‌ نادر

Sapankawa@yahoo. com

 له‌وه‌ته‌ی رژێمی سه‌دام حوسێنی نه‌ژاد په‌رست رووخاوه‌، هه‌ردوو حزبی ده‌سه‌لاتداری باشووری كوردستان تابۆیان كرابێ و لوابێ، ته‌نزیریان بۆ عێرقچێتی و موزایده‌یان به‌عێراقی بوونی خۆیان كردووه‌!! وعێراقی به‌ناو نوێیان پێ (هیواو ئاشتی) یه‌و له‌سه‌ربڵند گۆ و سه‌كۆو كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندنیاندا به‌ئاشكراو راشكاوی ڕای ده‌گه‌یه‌نن ئه‌و رۆژه‌ رۆیشت خه‌ڵكی باشووری كوردستان بێ ماف بكرێ و به‌هاوڵاتی پله‌ دوو دابنرێ! وزوڵم زۆرداری عێراقی كۆنیان به‌سه‌ردا دووباره‌ بێته‌وه‌!؟ ره‌نگه‌ ئه‌وه‌ حقیقه‌ت بێ،به‌ڵام نه‌ك له‌به‌ر ئه‌وه‌ی عێراقین، به‌پێچه‌وانه‌وه‌ زۆر له‌وهێزو لایه‌نانه‌ی ئێستای عێراقی نوێ بۆیان بلوی و له‌تواناییان بێ ئه‌و دكره‌ی ئه‌وان به‌كوردی ده‌كه‌ن، سه‌دام هه‌ر رێی پێ نه‌بردووه‌!

 ئه‌وخۆش باوره‌ِییه‌ بوو وای لێكردن بكه‌ونه‌ ناو ئه‌و وه‌همه‌ی و وا مه‌زه‌نده‌ بكه‌ن كه‌لانی كه‌می مافه‌كانی خه‌ڵكی كوردستان له‌به‌ناو عێراقی نوێدا مسۆگه‌ره‌و به‌ئاسانی ده‌ست ده‌كه‌وێ!! زۆر هه‌ل و بوار هاته‌ پێش له‌كاتی روخانی رژێمی سه‌دام و ده‌سكه‌وتی باش لێ ده‌كه‌وته‌وه‌، كه‌چی له‌ئاكامی ئه‌و لێكدانه‌وه‌ ئه‌ندێشه‌ییه‌، له‌ده‌ست درا.

 ئه‌زموونی ئه‌و دووساڵه‌ی به‌ناو عێراقی نوێی به‌ناوه‌ڕۆك كۆنپارێزی و پاشڤه‌ڕۆ! پتر ئه‌و وه‌همه‌و خۆش باوه‌ڕییه‌ی ئه‌و هێزو لایه‌نه‌ كوردستان و دووڕوویی ئه‌مریكا و نمه‌ك حه‌رامی و راده‌ی شۆڤێنزمی هێزو لایه‌نه‌ عێراقیه‌كانی به‌شه‌قامی كوردستانی ناساندو ئاشكرا كردو بۆ جارێكی دیكه‌ش به‌ پراكتیك ئه‌وه‌ سه‌لمێنرایه‌وه‌،كه‌عه‌قڵی سیاسی عه‌ره‌بی عێراقی به‌ناو نوێش هه‌رله‌جغزی عه‌قڵی سیاسی عێراقی كۆن ده‌سوڕێته‌وه‌و گۆڕانكاریه‌كی ته‌نیا به‌رواڵه‌تی به‌ده‌رله‌ناوه‌رۆك به‌سه‌ردا هاتووه‌و له‌ئاست مه‌ده‌نیه‌ت و ره‌هه‌نده‌كانی ئازادی ئه‌و رۆژگاره‌ دانیین، تابتوانن دان به‌چاره‌سه‌رێكی دیموكراسی و مه‌ده‌نیانه‌ی پرسی باشووری كوردستان نێن.

خه‌ڵكی كوردستان نه‌ك هه‌رووبه‌ڕووی په‌شیمانی له‌رێككه‌وتن و به‌ڵێنه‌كانی له‌وه‌وپێشی ئه‌ولایه‌ن و هێزانه‌ی عێراقی بوونه‌ته‌وه‌و ئاسته‌نگ و كێشه‌ ده‌خه‌نه‌ به‌رده‌م ده‌سته‌به‌ركردنی ماف و خواسته‌كانی خه‌ڵكی باشووری كوردستان،به‌ڵكو پاشقولیان لێ ده‌گرن و به‌ئاشكراو نهێنی پلان ومانۆر له‌گه‌لڕ داگیركه‌ران و دوژمنانی كوردستان ده‌گێرن.

راسته‌ به‌پێی واقیعی ئێستای رۆژهه‌لاتی ناوه‌ڕاست شكستی ئه‌مریكا له‌وناوچه‌یه‌، كاریگه‌ری سلبی و مه‌ترسیداری لێ چاوه‌ڕوانده‌كرێ! بۆسه‌ر چاره‌سه‌رنووسی كوردستان، بۆیه‌ زه‌روره‌ت واله‌ سه‌ركردایه‌تی سیاسی ده‌خوازێ له‌وسۆنگه‌وه‌سه‌یری وه‌زعه‌كه‌ بكه‌ن و تابكرێ و بلوێ و بوارو دره‌فه‌ت هه‌بێ هاوكاری و هاریكاری ئه‌مریكابن بۆ سه‌رخستنی پرۆژه‌كه‌یان له‌ناوچه‌كه‌ به‌تایبه‌تی له‌عیراقدا، ئه‌وه‌ش مانای ئه‌وه‌ نییه‌ كوردستانیان (كچی خۆیان به‌قوربانی كوڕی خه‌ڵكی بكه‌ن) !و ده‌ست له‌لانی كه‌می مافه‌كانی خۆیان هه‌ڵگرن!!.

له‌ده‌ستدانی هه‌ندێ و خواست له‌نێو ره‌شنووسی ده‌ستووردا ته‌نیا بۆ دووڕوویی ئه‌مریكاو به‌ڵێن شكاندنی هێزه‌ عێراقیه‌كان ناگه‌ڕێته‌وه‌ به‌ڵكو به‌شێكیشی باجی ئه‌و هه‌ڵه‌و بێ به‌رنامه‌یی وهزری نادیموكراسی و باش نه‌خوێندنه‌وه‌و درك نه‌كردن به‌راستیه‌ بابه‌تیه‌كان ومیكانیزمی گۆڕانكاریه‌كان و هه‌ڵبژاردنی وتاری سیاسی نابایه‌تی وبچوك كردنه‌وه‌ی پرسه‌كه‌له‌پرسی نیشتمانێكی داگیرو دابه‌شكراو بۆ پرسی نه‌ته‌وه‌یه‌كی نێو چوار چێوه‌یه‌كی نامۆو ناسروشتی ئه‌وهێزه‌ باڵا ده‌ستانه‌ی باشووری كوردستان ده‌گه‌ڕێته‌وه‌، كه‌له‌ئاكامدا دووفاقیه‌كی سیاسی له‌نێوان عێراقچێتی وكوردستانی بوونی لێ ده‌كه‌وێته‌وه‌و خیتابه‌ سیاسیه‌كه‌ ده‌بێته‌ هه‌وڵدان بۆ رازی كردن و دلڕ راگراتنی بگره‌ جۆرێك له‌پارانه‌وه‌ له‌هێزه‌ سیاسیه‌كانی عێراقی و شه‌قامی عه‌ره‌بی له‌سه‌ر حیسابی مه‌زاج تێكدان و زه‌وق بردنی شه‌قامی كوردستانی وپتر زاڵبوونی مه‌ركه‌زیه‌ت و به‌رته‌سك بوونه‌وه‌ی ئازادییه‌كان له‌باشووری كوردستاندا.

ده‌ستووری عێراقیش به‌وهه‌مووپێكهاته‌و عه‌قڵییه‌ته‌ فره‌ چه‌شن و لایه‌نه‌ی كۆمه‌ڵگای عێراقی هه‌رهێنده‌ی لێ ده‌كه‌وێته‌وه‌و هه‌ڵده‌كڕێ وره‌چاوكردنی ته‌واوی توخمه‌كانی پێكهاته‌ی عێراقی وئاوێزانكردنی شیعه‌ گه‌ری و ئیسلام گه‌رایی له‌گه‌لڕ دیموكراسیدا گومانی تێدانییه‌ هه‌ندێك له‌بنه‌ماكانی دیموكراسی وپێشكه‌وتن و به‌شێك له‌مافه‌كانی خه‌ڵكی كوردستان قوت ده‌دات!! و حیكمه‌تیش له‌به‌جێ گه‌یاندنی بڕگه‌كانی ده‌ستووره‌ نه‌ك داڕشتنی!!؟

دیسان عه‌قڵی سیاسی كوردستان له‌ئاست رووداو ته‌حداكانی سه‌رپرسی كوردستان نه‌بوون وه‌ك پێویست به‌وعه‌قلیه‌ته‌و میتۆدو پێكهاته‌ فیكریییه‌ی عێراقچێتی یه‌یان، شكستێكی دیكه‌ی نۆیان له‌سه‌ر خۆ تۆمار كرد له‌داڕشتنی ره‌شنووسی ده‌ستووردا، كه‌ده‌مێكه‌ فیكری عێراقچێتی كوردی گره‌و له‌سه‌رخستنی (فیدرالی بۆ باشووری كوردستان ودیموكراسی بۆ عێراق) ده‌كا كه‌چی نه‌ئه‌و فیدرالیه‌ته‌ هاته‌ ئاراوه‌و نه‌دیموكراسیش له‌نێو ئه‌وچوارچێوه‌عێراقیه‌ ئه‌ومافانه‌بۆ كورد به‌ده‌ست ده‌هێنێ و ئێستا خۆیان ناتوانن به‌و ناوه‌ڕۆكه‌ هه‌ڵبده‌ن و بڵێن رێگای به‌غدا رێگای چاره‌سه‌ری كێشه‌ی باشووری كوردستانه‌!!وفیكری عێراقچێتی مه‌سه‌له‌كان تێكه‌لڕ به‌یه‌ك ده‌كات و ته‌نیا هێلی كوردستانی بوونه‌ ئه‌رك و خواسته‌كان لێكتر هاوێر ده‌كاته‌وه‌و پرسه‌كه‌ به‌ره‌و چاره‌سه‌ری راسته‌قینه‌ ده‌بات، ئه‌وه‌ی وڵات ومیلله‌تی خۆشی خۆش بوێ و ئۆقره‌یی بۆ بخوازێ ده‌بێ رێز له‌ئیراده‌و ره‌هه‌نده‌كانی ئازادی تاك و كۆبگرێ و هیچ بینایه‌كی فیكری وسیاسی له‌سه‌ر حسابی وڵات ومیلله‌تی دیكه‌ دروست نه‌كات وتوڕ له‌لۆژیكی هێزو خۆ به‌زلزانی هه‌ڵبداو بره‌وبه‌دیالۆك و لێكترحاڵی بوون بداو چاره‌سه‌ری عادیلانه‌ بۆ كێشه‌كانی بدۆزرێته‌وه‌ به‌پێی به‌رژه‌وه‌ندی گه‌لانی ناوچه‌كه‌و په‌یوه‌ندی له‌سه‌ربنه‌مای رێز گرتن له‌ئیراده‌و خواستی یه‌كتر دابرێژته‌وه‌.

هه‌ولێر - كوردستان

25/8/2005