له ئیرهابی كۆمۆنیسته‌وه، بۆ ئیرهابی ئیسلامی ...و/ حه‌مه كه‌ریم
عه‌بدوڵڵا
له دوو توێی چل ساڵی جه‌نگی سارد دا، له‌نێوان ویلایه‌ته
یه‌كگرتووه‌كان و یه‌كێتی سۆڤیه‌ته‌وه، ململانێی نێوانیان له‌سه‌ر
به‌ده‌ستهێنانی ناوچه‌ی
نوێی هه‌ژموونیان، له وڵاتانی جیهانی سێ‌دا. گرنگترین هۆكاری ئه‌و جه‌نگه
راگه‌یاندن و
پڕوپاگه‌نده و كاركردنه سه‌ر ڕای گشتی بوو.
هه‌ر یه‌كێك له‌و دوو ده‌وڵه‌ته
زه‌به‌لاحه ناچاربوون كه خولگه و ته‌وه‌ره‌یه‌ك هه‌ڵبژێرن كه
پڕوپاگه‌نده‌ی به‌ده‌ورا بكه‌ن،
وه‌كو شتێكی سروشتی سوودینه‌بووه كه هیچێكیان راستیه‌كه‌ی بڵێن كه
بریتیه له (من
ده‌مه‌وێت جێپێی خۆم له‌و وڵاته‌دا بكه‌مه‌وه بۆ به‌ده‌ستهێنانی سوودی
ئابووری و
رامیاری بۆ خۆم) . ته‌وه‌ره‌ی پڕوپاگه‌نده‌ی ئه‌مریكا له‌وكاته‌دا: به‌رگری
له (جیهانی
ئازاد) و دیموكراسی رامیاری بوو، ته‌وه‌ری پڕوپاگه‌نده‌ی سۆڤیه‌تیش:
دادگه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی
و
پشگیری كردنی سته‌ملێكراوانی جیهان بوو. .
له‌و كاره‌ساته‌ی كه ویلایه‌ته
یه‌كگرتووه‌كان بۆی ده‌ركه‌وتبوو كه كاریگه‌ری به هێزی هه‌یه بۆ سه‌ر
رای گشتی له وڵاته
عه‌ره‌بی و ئیسلامییه‌كاندا: چه‌كی ئایین بوو، به سوودوه‌رگرتن له
هه‌ڵوێسته
به‌ناوبانگه‌كه‌ی ماركسیه‌ت و، قسه به‌ناوبانگه‌كه‌ی ماركس كه ده‌یوت:
(ئایین تلیاكی
گه‌لانه) له كۆمه‌ڵگه‌ی ئایینی‌دا ئه‌وه‌نده به‌سبوو كه نووسه‌رێكی، یا
بزاڤێكی سیاسی به
كوفر ناو ببرێت، بۆئه‌وه‌ی خه‌ڵكی لێ دووره په‌رێزبن.
ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان
به چاڵاكیه‌كی بێ وێنه ئه‌و چه‌كه‌ی خسته‌كار و، هه‌ركارێكی نیشتمانی
نه‌گونجابا له‌گه‌ڵ
ئامانجه‌كانی ئه‌مریكا، به كۆمه‌نستی ناوده‌برا، هه‌موو كۆمه‌نیستێكیش به
كافر ناوده‌برا،
هه‌روه‌ها هه‌ر بانگه‌وازێك یا بیرۆكه‌یه‌ك نیشانه‌یه‌ك له نیشانه‌كانی
بانگه‌واز بۆ هه‌ندێك
دادگه‌ریی له دابه‌شكردنی تێدابوایا، به سۆشیالیست داده‌نرا، هه‌موو
شۆسیالیستێكیش به
ماركسیه‌ت و، ماركسیه‌تیش بانگه‌واز بوو بۆ كوفر.
ئه‌م هه‌مو تێكه‌ڵ و
پێكه‌ڵكردنه، له نێوان هه‌موو كارێكی نیشتمانی و، هه‌موو بیرۆكه‌یه‌كی
سۆشیالیستی‌و،
بزاڤێكی كۆمه‌نیستی، كارێكی سته‌مكارانه‌بوو، چونكه زۆربه‌ی نیشتمان
په‌روه‌ران
كۆمه‌نیست نه‌بوون، زۆربه‌شیان ئیمانیان به خوا هه‌بوو، هه‌روه‌ها
كه‌سانێكیش هه‌بوون كه
سۆشیالیست خوازبوون و ماركسی نه‌بوون، ده‌شكرێت كه‌سێك شۆسیالیست بێت،
به‌بێ ئه‌وه‌ی
ماركسی بێت، به‌ڵكو هه‌تا بیروبۆچوونه ماركسیه‌كه‌ش خۆی ده‌توانرا به‌شه
فه‌لسه‌فیه‌كه‌ی كه
په‌یوه‌ندی به ئایینه‌وه هه‌بوو، جیابكرایاته‌وه له بیروبۆچوونه‌كانی
تری، ئه‌وه‌یان ڕه‌ت
بكرێته‌وه و، ئه‌میان وه‌ربگیرێت، هه‌تا له‌ناو به‌شه فه‌لسه‌فیه‌كه‌شدا،
ده‌توانرا
دیالیكته ماركسیه‌كه وه‌ربگرێ به‌بێ ئه‌وه‌ی ناچار ببێ به كوفركردن
به‌خوا، ئه‌و جۆره
جیاكارییه‌ش، هیچ خزمه‌تێكی به پڕوپاگنده‌ی ئه‌مریكای سه‌رمایه‌داریی
نه‌ده‌كرد، به‌ڵكو
ئه‌و ئاسانكارییه بۆ كاره‌كان پێویست و سوودبه‌خش بوو، له‌پێناوی
دوورخستنه‌وه‌ی خه‌ڵكی
له وڵاته عه‌ره‌بی و ئیسلامیه‌كاندا، له هه‌ر شتێك كه په‌یوه‌ندی
به‌دادگه‌ری
كۆمه‌ڵایه‌تیه‌وه هه‌بێت.
هه‌روه‌ها زۆر ئاشكراش بوو، كه ناوبردنی جیهانی
سه‌رمایه‌داریی، به جیهانی ئازاد، هه‌ڵه‌یه‌كی زۆر گه‌وره‌ی تێدایه، له
كاتێكدا
پڕۆپاگنده‌ی ئه‌مریكا باسی جیهانی ئازادی ده‌كرد، (مه كارپی) له ئه‌مریكا
دادگایی هه‌ر
چالاكیه‌كی نه‌یاری حكومه‌تی ده‌كرد، به تۆمه‌تی چالاكی دژ به
به‌رژه‌وه‌ندی نه‌ته‌وه‌یی
ئه‌مریكا و، به كۆمۆنیستیش ناوی ده‌برد، میدیاكانی راگه‌یاندنی ئه‌مریكاش
زۆر چاڵاكانه
كاریان ده‌كرد بۆ شۆردنه‌وه‌ی مێشكی ئه‌مریكیه‌كان و ورده ورده
بیركردنه‌وه‌ی ئازادی
ڕه‌خنه‌گرتن له سه‌رمایه‌داری لێزه‌وت ده‌كردن، هه‌روه‌ها ده‌زگای سیاسی
ئه‌مریكا هه‌ڵده‌ستا
به كوده‌تای سه‌ربازیی ده‌وڵه‌ت له‌دوای ده‌وڵه‌ت له وڵاتانی جیهانی
سیدا، له‌و
كوده‌تایانه‌ش، جاری وا هه‌بووه حكومه‌تی له سه‌داسه‌د دیموكراسی‌و
نیشتمان په‌روه‌ریان
رووخاندووه، چونكه هه‌ستاوه به كارگه‌لێك كه نه‌گونجاوه له‌گه‌ڵ
به‌رژه‌وه‌ندی
كۆمپانیاكانی ئه‌مریكادا. (1)
ئه‌وه‌ی لێره‌شدا به‌تایبه‌تی له‌لای من گرنگه
بریتیه له هه‌ڵوێستی كۆمه‌ڵێك له نووسه‌ران و رۆشنبیرانی میسری له‌م
سه‌رده‌مه‌دا، له
هه‌موو وڵاتێكداو، له هه‌موو سه‌رده‌مێكیشدا، هه‌میشه له‌ناو نووسه‌ران و
رۆشنبیراندا
كه‌سانێك هه‌بوون و، كـه هیچ بــایـه‌خێكیان نــه‌داوه بـه (مبدڕ) چ
كه‌م چ زۆر،
به‌ڵكو ته‌نها به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌تی و راسته‌وخۆی خۆیان نه‌بێت، ئه‌وه‌ی
كه له بنه‌ڕه‌تدا
ده‌گه‌ڕێت به‌دوای سامان و ده‌سه‌ڵاتی زۆرتردا، ئه‌م توێژه هه‌میشه
به‌دوای ئه‌سپی
براوه‌دا ده‌گه‌ڕێن، گره‌وی له‌سه‌رده‌كه‌ن و خزمكاریی ده‌كه‌ن (به زمانی
ئه‌و قسه ده‌كه‌ن و
دروشمه‌كانی ئه‌و ده‌ڵێنه‌وه) ، (كورد واته‌نی له‌كوێوه با هه‌ڵبكات
له‌وێوه شه‌ن
ده‌كه‌ن) . (2)
له‌و كاته‌شدا له میسر له دوای جه‌نگی دووه‌می جیهانی ئه‌سپی براوه
ئه‌مریكا بوو، بۆیه ئه‌و توێژه نووسه‌ر و رۆشنبیره میسرییه گره‌ویان
له‌سه‌ر
ده‌كرد.
بۆ نموونه قوتابخانه‌ی (اخبار الیوم) له رۆژنامه‌نووسیدا، كه ته‌نها به
كۆتایی هاتنی جه‌نگ خێرا دامه‌زرا، به‌تایبه‌تیش بۆ ئه‌و مه‌به‌سته، هه‌ر
ئه‌وه‌شبوو كه
هاوكارانی ده‌ركردنی گۆڤاره‌كان، وه‌كو گۆڤاری (المختار) و، وه‌رگێڕانی
كتێبی
پۆروپاگه‌نده بۆ سه‌رمایه‌داری و جیهانی (ئازاد) ، كه چاپخانه‌كانی میسر
له‌و كاته‌دا به
زۆری چاپده‌كرا، له‌سه‌ر كاغه‌زی زۆر نایاب و به نرخی هه‌رزانیش
ده‌فرۆشرا. هه‌روه‌ها
له‌وكاته‌دا كتێبی زۆریش له‌سه‌ر (ئیسلام و كۆمه‌نیستی) چاپكرا كه ناكۆكی
نێوان ئه‌و
دوانه‌ی روونكرده‌وه.
به‌ڵام به رووخانی یه‌كێتی سۆڤیه‌تی له كۆتایی
هه‌شتاكانداو، كۆتایی هاتنی جه‌نگی ساردی نێوان سه‌رمایه‌داریی و
كۆمه‌نیستی، كاره‌كه به
ته‌واوی گۆڕا، نه‌ك هه‌ر ئه‌وه‌ش به‌ڵكو یه‌كێتی سۆڤیه‌تی بوو به دۆستێكی
ده‌سته‌مۆی
ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان، جیهانیش پێی نایه سه‌رده‌مێكی نوێوه، كه له
راستیدا سه‌رچاوه‌ی بنه‌ڕه‌تی بۆ سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندی ویلایه‌ته
یه‌كگرتووه‌كان نه‌گۆڕا، به‌ڵكو تا
ئێستاش له راپه‌ڕینی گه‌لانی جیهانی سێ‌دا و، كۆنتڕۆڵكردنی ده‌رامه‌ته‌كانی
و،
دیاریكردنی چاره‌نووسی خۆی بۆ خۆی، خۆی ده‌نوێنێ.
به‌ڵام دروشمی (له‌ناوبردنی
كۆمه‌نیستی) بۆ ئێستا كارێكی گونجاو نیه، چونكه به رووخانی جیهانێكی
كۆمه‌نستی و،
شكست خواردنی ئایدۆلۆژیای ماركسیه‌ت، ده‌سه‌ڵاتی كۆتایی هات و ناچاربوون
بگه‌ڕێن بۆ
دروشمێكی نوێ،
زیاد له‌وه‌ش، رووخانی یه‌كێتی سۆڤیه‌تی، هاوكاتبوو له‌گه‌ڵ
گۆڕانێكی دیاری له په‌یوه‌ندی نێوان ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان و
ئیسرائیل‌دا، بێگومان
ئه‌و په‌یوه‌ندییه، هه‌ر له دروست بوونی ده‌وڵه‌تی ئیسرائیله‌وه له
ساڵی 1948وه، دۆستانه
بووه، به‌ڵام له دوای رووخانی یه‌كێتی سۆڤیه‌تی، وا ده‌رده‌كه‌وێت كه
ڕێكبوونی
به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌مریكاو ئیسرائیل گه‌یشتۆته ئاستێكی چاوه‌ڕوان نه‌كراو،
به‌ڵكو زۆرجاریش
وا ده‌رده‌كه‌وێت كه ئیسرائیل سیاسه‌تی ئه‌مریكا ئاراسته ده‌كات نه‌ك
به‌پێچه‌وانه‌وه،
كه‌واته زۆر پێویسته دروشمێكی نوێ كه جێگای (له‌ناوبردنی كۆمه‌نیستی) و
(به‌رگری له
جیهانی ئازاد) واته: كۆمه‌نیستی، بگێڕێته‌وه، گونجاوه بۆ پیاده‌كردنی
پڕۆژه‌ی
ئیسرائیل له‌ناوچه‌ی عه‌ره‌بیدا.
ده‌ركه‌وتنی ئه‌ستێره‌ی (فۆكۆیاما) و پرۆسه‌ی
ڕه‌واجدان و، به مه‌زن دانانی گه‌وره، كه هاوڕێ بوو له‌گه‌ڵ كتێبی
(كۆتایی مێژوو) ، (كه له راستیدا له‌وه زیاتر ناڵێت كه: سه‌رمایه‌داری
باشترین سستمه، هه‌ر وه‌كو هه‌میشه
باشترین سستم بووه، له هه‌موو كات و شوێنێكیشدا) ، كارێكه تێگه‌یشتن و
راڤه‌كردنی
ته‌نها به‌كۆتایی هاتنی جه‌نگی سارد، زۆر ئاسانه، به‌شوێن ئه‌وه‌شدا
راسته‌وخۆ ڕه‌واج
پێدان و پڕۆپاگه‌نده‌كردن بۆ وتاره‌كانی سامۆئیل هنتنگتون، له باره‌ی
ناكۆكی
ژیاره‌كانه‌وه سه‌ری هه‌ڵدا، كه ناكۆكی له‌نێوان خۆرئاوا و ئیسلامدا
جێگای تایبه‌تی
هه‌بوو، به‌ڵام ئه‌و دروشمه‌ی كه پشكی زۆری ره‌واج پێدانی و سووربوون
له‌سه‌ری به‌ركه‌وت،
دروشمی (له‌ناوبردنی ئیرهاب) بوو، به‌تایبه‌تی ئیرهابی ئسولی و،
به‌تایبه‌تیش (ئیرهابی
ئسولی ئیسلامی) و، ترس و دڵه‌ڕاوكێ بۆ داهاتووی جیهان، بابه‌تی كۆنگره و
سمینار و
گوتاره‌كان بێت، هه‌روه‌ها كتێبی زۆر رازاوه و جوانی ئێستا باسی هیچ شتێك
ناكه‌ن
زیاتر له‌وه‌ی كه باس له مه‌ترسی ئیسلامی له‌سه‌ر مرۆڤایه‌تی ده‌كه‌ن.
ئه‌وه‌ی
ئاشكراشه ئیرهابی ئیسلامی، جێگای كۆمه‌نیستی گرته‌وه له ترساندنی
خه‌ڵكان و
حكومه‌ته‌كان.
دووباره ده‌بینین پرۆسه‌یه‌كی تواندنه‌وه‌ی ده‌ستكردوو، تێكه‌ڵكردنی
دیارده جیاجیاكان كه لێره‌دا رووده‌دات كه په‌یوه‌ندی به ئیسلامه‌وه
هه‌بێت، به ئیرهابی
ناوده‌برێت هه‌روه‌كو پێشوو هه‌رچی په‌یوه‌ندی به دادگه‌ری
كۆمه‌ڵایه‌تیه‌وه هه‌بوایا به
كۆمۆنیستی ناوده‌برا.
له روانگه‌ی ئه‌م هێرشه پرۆپاگه‌نده، زیانبه‌خشه‌وه،
جیاوازی نییه له‌نێوان كاره توندوتیژه‌كان و تاوانكاریه‌كان، كه خۆی
ده‌به‌ستی به
ئیسلامه‌وه و خه‌ڵكی تر ده‌یده‌نه پاڵ ئیسلام و، له‌نێوان هه‌ر بزاڤێكی
سیاسی كه
خوازیاری پیاده‌كردنی بنه‌ماكانی ئیسلام و شه‌رعه و، له‌نێوان ئایینداڕێكی
رووت و
به‌جێهێنانی فه‌رزه ئاینییه رۆژانه‌كان.
هه‌موو ئایینداره‌كان
ئیرهابین، هه‌تا پێچه‌وانه‌كه‌ی ده‌سه‌لمێنێت، هه‌روه‌كو جاران هه‌موو
نیشتمانپه‌روه‌رێك
كۆمه‌نیست بوو، هه‌تا پێچه‌وانه‌كه‌ی ده‌سه‌لما. ئینجا هه‌روه‌كو له
رابردوودا له رۆژانی
جه‌نگی ساردا روویده‌دا كه هه‌ڵده‌ستان به ته‌گبیركردنی چه‌نده‌ها تاوان
و تۆمه‌ته‌كه‌ی
ده‌درایه پاڵ كۆمه‌نیسته‌كان، بۆئه‌وه‌ی بكرێت به بیانوو بۆ لێدانی
نیشتمانپه‌روه‌ران،
یا روودانی كوده‌تا دژی حوكمی نیشتمانیی، ئیستاش ته‌گبیریی تایبه‌تی
ده‌كرێت بۆ
ئه‌نجامدانی تاوانگه‌لی سه‌رسورهێنه‌ر و ده‌شدرێته پاڵ ئیرهابی ئیسلامیی،
به مه‌به‌ستی
ملكه‌چكردنی حكومه‌تێك له حكومه‌ته‌كان بۆ ئاره‌زووه‌كانی ئه‌مریكا و
ئیسرائیل.
ئینجا هه‌روه‌كو كۆمه‌ڵێك له نووسه‌ران و رۆشنبیرانی میسری، چووته
پاڵ ئه‌سپی براوه، له سه‌رده‌می جه‌نگی ساردا بۆ به‌گژاچوونی مه‌ترسی
كۆمه‌نیستی. ئێستاش كۆمه‌ڵێك له‌وانه چوونه‌ته پاڵ ئه‌سپی براوه، بۆ به
گژاچوونی ئیرهابی
ئیسلامی.
ئه‌وه‌ی
سه‌یره ئه‌وانه لایان نه‌كردۆته‌وه به‌لای ئه‌وه‌دا كه ئێستا
ئایین به‌كارده‌هێنرێت به به‌كارهێنانێكی پێچه‌وانه‌ی به‌كارهێنانه
پێشووه‌كه‌ی،
به‌ڵام بۆ خزمه‌تی هه‌مان مه‌به‌ست، له دوو توێی جه‌نگی ساردی دژی
كۆمه‌نیستدا، دروشمی
ئاشكرا بریتی بوو له پارێزگاریی ئایین له كۆمه‌نیستی، به‌ڵام ئێستا
دروشمی
به‌رزكراوه پاراستنی ئازادیی ئایین له ئایین، خراپترین تۆمه‌ت كه
ده‌درایه پاڵ
بانگه‌واز بۆ هه‌رجۆره داده‌گه‌رییه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی و، تۆمه‌تی كوفر بوو،
به‌ڵام ئێستا
خراپترین تۆمه‌ت به ته‌واوی پێچه‌وانه بۆته‌وه، ئه‌ویش خه‌ڵكی تر
به‌كافر ده‌كرێت، به
ده‌ربڕینێكیتر، تۆمه‌ت له رابردوو ئه‌وه‌بوو كه ئیمان به ته‌واوی به‌هێز
نه‌بوو، به‌ڵام
تۆمه‌تی ئێستا ئه‌وه‌یه كه ئیمان زیاتره له پێویست.
دروشمی رابردوو به‌رگری
بوو له جیهانی ئازاد، ئه‌و دروشمه‌ش دوورترین شت بوو له وه‌سفی راستی،
به‌ڵام دروشمی
ئێستا بریتییه له (رۆشنگه‌ریی) ئه‌میش دوورترین شته له راستی. .
زۆربه‌ی ئه‌وانه‌ی
ئه‌مڕۆ دروشمی (رۆشنگه‌ریی) به‌رزده‌كه‌نه‌وه، میراتگرانی راستوخۆی
ئه‌وانه‌ن كه پێش
په‌نجا ساڵ دروشمی به‌رگریی له جیهانی ئازادیان هه‌ڵگرتبوو، ئیتر هیچیان
نه ئه‌وان و
نه ئه‌مان، نه‌كۆن و نه تازه‌ش، نه ئازادی و نه رۆشنگه‌ریی، مه‌به‌ستی
راسته‌قینه‌یان
نه‌بووه، به‌ڵكو گرنگ ئه‌وه‌یه پاشكۆیه‌تی خۆیان بۆ ئه‌سپی براوه
رابگه‌ینن، له‌پێش
په‌نجا ساڵه‌وه ئه‌وانه‌ی فرمێسكی تیمساحی ده‌ڕێژن بۆ ئه‌و مه‌ترسیه‌ی
رووی كردۆته
ئیسلام، ئه‌مڕۆ فرمێسكی تیمساحیان ده‌ڕێژن بۆ ئه‌و مه‌ترسیه‌ی رووی كردۆته
رۆشنگه‌ریی!.
بێگومان ئێستا هه‌ندێك له رۆشنگه‌رانی راسته‌قینه هه‌یه، هه‌وره‌كو
جارانیش پێش په‌نجا ساڵ هه‌ندێك خه‌مخۆری راسته‌قینه‌ی ئیسلام هه‌بووه،
به‌ڵام سه‌رنجی
خوێنه‌ر راده‌كێشین بۆ خه‌ڵكانێكی تر كه ئێستا به زۆری بڵاوبوونه‌ته‌وه،
ئه‌وانه‌ی
بازرگانیی به (ڕۆشنگه‌ریی) یه‌وه ده‌كه‌ن. ئه‌وان بۆیان ده‌ركه‌وتووه
كه سوودمه‌نترین
بازرگانیی ئێستا بریتییه له بازرگانی كردن به (رۆشنگه‌ریی) یه‌وه،
چونكه ویلایه‌ته
یه‌كگرتووه‌كان و هه‌وادارانی به خۆرئاوا ئێستا به‌خشنده‌نین به‌رامبه‌ر
به رۆشنبیرانی
جیهانی سێ، به‌تایبه‌تی رۆشنبیرانی عه‌ره‌ب و موسڵمانان، وه‌كو ئه‌وه‌ی بۆ
بانگخوازانی (رۆشنگه‌ریی) ده‌ریده‌بڕن. ئیسرائیلیش هه‌مان ره‌زامه‌ندی و
پێشوازییان بۆ
ده‌رده‌بڕێت.
په‌راوێزه‌كان:
(1)
وه‌كو حكومه‌تی د. محه‌مه‌دی موسه‌دیق له
ئێران.
(2)
له كوردستانی خۆشمان‌دا له شه‌سته‌كان و حه‌فتاكاندا باو باوی
چه‌پڕه‌وی بوو، به‌شێوه‌یه‌ك هه‌ندێ له چه‌په‌كان به شیوعیه‌كانیان ده‌وت
(تحریف) و خۆیان
به ماركسی راسته‌قینه‌و (ما‌و) ی له قه‌ڵه‌م ده‌دا، كه‌چی ئێستا بانگه‌واز
بۆ بازاڕی
ئازاد و سه‌رمایه‌داری ده‌كه‌ن، چونكه خۆیان ده‌وڵمه‌ندبوون و بوون به
سه‌رمایه‌دار!!
سه‌رچاوه:
(دكتور جلال امین / عولمه القهر)
دار
الشروق 2002 |