لالۆ
منیش زیندانیی سیاسی بووم! به‌شی (19) کۆتایی. . . . عه‌تای مه‌لا که‌ریم
به‌ریتانیا
گه‌یشتنه سلێمانی
به گه‌یشتنمان بۆ
ده‌روازه‌ی شاری سلێمانی کابرای شۆفێر ده‌ستیکرده‌وه به بۆڵه بۆڵ و
گرمه گرم و ووتی من هه‌ر فولکه‌ی خانه‌قا شاره‌زام و له‌وه زیاتر ناڕۆم.
ئێمه له شوێنێکه‌وه نه‌هاتبووین که ده‌مه‌ده‌مه بکه‌ین له‌سه‌ر هیچ
شتێک و به‌هه‌موو شتێک ڕازی بووین، به‌و مه‌رجه‌ی په‌شیمان نه‌بنه‌وه‌و
نه‌مانبه‌نه‌وه بۆ هه‌یئه.
گه‌یشتینه ناوشارو
دوو دوو سێ سێ لێمان دابه‌زی تا گه‌یشتینه فولکه‌ی خانه‌قا. له‌وێ که دوا
قۆناغی گه‌شته‌که‌ی بوو ناچار هه‌موومان دابه‌زین. ئه‌وانه‌ی که شێوه‌یان
باش بوو ته‌کسییان گرت و کاتێکم به‌خۆم زانی تاق و ته‌نیا مابومه‌وه.
ده‌ستم له ته‌کسی ڕاده‌گرت هه‌ندێکیان هه‌ر ڕانه‌ده‌وه‌ستان و هه‌ندێکی
دیکه‌شیان گاڵته‌یان پێده‌کردم و به شێتی تازه‌یان ده‌زانیم! ئه‌گه‌ر
خۆیشم له ئاوێنه‌یه‌کدا چاوم له خۆم بوایه بێگومان خۆمم به شێت
ده‌زانی.
کابرایه‌کی پێ په‌تی،
سه‌ری پاکه‌لیره‌یه‌و ڕیشی لاونیوێکی نه‌تاشراوه و چاره‌کێکی تاشراوه.
شه‌رواڵێکی له پێدایه له چڵک و خوێن و ئاره‌قدا ده‌ڵێیت ساختیانی
سه‌خته. چاکه‌تی بیجامه‌یه‌کی سپی به‌سه‌ردا له‌به‌رکردووه هه‌تا
سه‌رئه‌ژنۆکانی هاتووه، ده‌ڵێیت دیشداشه‌یه. ئه‌رێ کێ هه‌یه ئه‌م
زه‌لامه به شێت نه‌زانێت!؟
خه‌ڵک و مناڵم
لێکۆبوه‌وه‌و ئه‌وه‌نده‌ی نه‌مابوو هه‌ر به‌ڕاستی شێتم بکه‌ن. ووتم کاکه
به‌خوا شێت نیم، من زیندانی بووم، زیندانی سیاسی، ئه‌مڕۆ له که‌رکوک
ئازادبووم، زۆر بووین هه‌موومان ئازادبووین، لێبوردنی گشتییه،
نه‌تانزانیوه؟
له‌پڕ ئینزیباتێک دڕی
به خه‌ڵکه‌که دا‌و به‌ناو ئه‌و حه‌شاماته‌دا به‌وپه‌ڕی توڕه‌ییه‌وه هاته
پێشه‌وه‌و ووتی چییه، ئه‌وه چییه؟ تۆ چیت؟ منیش حاڵه‌که‌م تێگه‌یاند،
که‌مێک ڕاماو ووتی: هه‌ر ئێسته وه‌لبه‌و له‌م ناوه نه‌مێنیت.
پۆلیسێکی هاتوچۆی
کوردی لێ‌بوو، زۆر به چاوی سۆزه‌وه سه‌یری ده‌کردم، ووتم کاکه تۆ پۆلیسی
هاتوچۆیت ته‌کسییه‌کم بۆ بگره، ده‌ست له‌هه‌رچی ڕاده‌گرم جرتم بۆ لێده‌دات
و گاڵته‌م پێده‌که‌ن؛ واده‌زانن شێتم!
کابرای پۆلیسیش
هه‌وڵیدا بۆ ته‌کسی به‌ڵام بێ‌سود بوو. ووتم کاکه تۆ جوتێک نه‌علم بۆ
په‌یدا بکه من خۆم به پێ ده‌ڕۆم. ووتی جا نه‌علت له‌کوێ بۆ په‌یدا بکه‌م،
ووتم ئا له‌و دوکانانه، تۆ بڵێیت دوکاندارێک جوتێک نه‌علی شڕم نه‌داتێ!
کابرای پۆلیس به‌ڕیز به دوکانه‌کانی به‌رانبه‌ر ده‌رگای سه‌ره‌کی مزگه‌وتی
خانه‌قادا گه‌ڕا، یه‌ک دوکاندار لێنه‌بڕا جوتێک نه‌علم بداتێ!
له‌پڕ کابرایه‌ک
په‌یدا بوو، که‌سێکی که‌مێک به‌خۆوه‌بوو بوو، به‌رازیلییه‌کی پێ‌بوو، ووتی
ڕاوه‌سته من ده‌تبه‌مه‌وه! له‌گه‌ڵ خۆی سواریکردم و به‌ده‌م ڕێگاو
پرسیار‌و خوازیاره‌وه زۆری دوورخستمه‌وه. که‌مێک دڵم ترسا، ووتم کاکه من
ده‌چم بۆ شه‌قامی ئیبراهیم پاشا، که‌چی وا تۆ ده‌مبه‌یت بۆ گۆیژه‌و
شه‌ستییه‌که! ووتی قه‌یناکات کاکه هه‌ر ئێستا ده‌گه‌ڕێمه‌وه، ئێ کاکه
گیان ووتت هه‌موومان ئازادبووین، زۆریان ئازاردان!؟ به‌مجۆره هه‌تا ته‌نکی
ئاوه‌که‌ی توی مه‌لیک ڕۆیشت ئینجا له‌وسه‌ره‌وه گه‌ڕایه‌وه بۆ ئیبراهیم
پاشا. وادیار بوو زۆر تامه‌زرۆی هه‌واڵی ئه‌و جیهانه په‌نهانه بوو.
گه‌یشتنه‌وه خاڵی ده‌ستپێکردن
کات نیوه‌ڕۆی ڕۆژی
20/7/1982 بوو کاکی خاوه‌ن به‌رازیلی هێنامییه‌وه به‌رماڵی حاجی
مه‌حه‌مه‌د. چه‌ند مه‌ترێک له‌ملا ئه‌و شوێنه‌وه که له 5/6 دا سواری
لاندکرۆزه‌ره‌که‌ی ملازم موحسین‌یان کردم و بردمیان دایبه‌زاندم. ده‌رگا
دانه‌خرابوو به‌ڵکو هه‌ر جوتکرابوو. به‌په‌له خۆمکرد به ژوردا ووتم با
هه‌مدیس خه‌ڵکم لێ کۆنه‌بێته‌وه. پوره سه‌لمه که خوشکی باوکم بوو له
حه‌وشه‌که‌دا بوو، به‌و حاڵه‌وه منی نه‌ناسی و وای زانی سواڵکه‌رم، ووتی
به‌قوربانت بم چیت ده‌وێت؟ ده‌ڵێیت چی؟ ووتم پورێ گیان خۆ سواڵکه‌ر نیم من
عه‌تام، عه‌تای کوڕی مه‌لا که‌ریمی برات. ووتی بێده‌نگ به هه‌موو خه‌وتون
به‌خوا دایکیشت لێره‌یه، ئه‌ئاوا له‌پڕ بچیته ژوره‌وه هه‌موویان
تێکده‌چن. وه‌ره لێره دانیشه با من بچم هه‌ڵیانبسێنم و پێیان بڵێم ئینجا
تۆ وه‌ره ژوره‌وه.
پورم زۆر ژیر بوو،
خۆی به په‌له چووه ژوره‌وه‌و یه‌که‌مجار به‌ئاگای هێنانه‌وه‌و ئینجا
پێی‌ووتن. دایکم که به‌و شێوه‌یه بینیمی ده‌ستی کرد به گریان. ئیتر بوو
به خۆشی و ئاهه‌نگ و هه‌موان له هه‌واڵی ئازادبونم ئاگادارکران و هه‌موو
خزمان کۆبونه‌وه. پوره ئامین که هه‌میشه دایکی دووه‌مم بووه ئه‌و
ڕۆژه یه‌کێک له خۆشترین و سه‌رقاڵترین ڕۆژه‌کانی ژیانی بوو.
دوای نیوه‌ڕۆ کاک
کامیل تۆفیق به ئۆتۆمۆبێله‌که‌ی خۆی بردمی بۆ شه‌قامی کاوه. له‌وێ کابرای
ده‌لاک براده‌ری خۆی بوو هه‌ر له‌دوره‌وه ووتی کامیل ئه‌مه‌ت له‌کوێ
په‌یداکرد! ئه‌ویش وایزانی مۆدێلی نوێی شێت که‌وتۆته بازاڕه‌وه. کاک
کامیل مه‌سه‌له‌که‌ی تێگه‌یاندو ئه‌ویش سه‌رو ڕیشمی ئه‌وه‌نده‌ی ده‌کرا بۆ
ڕێککردمه‌وه.
یه‌که‌م شه‌و له
سلێمانی له‌لایه‌که‌وه له خۆشیداو له تامه‌زرۆی قسه‌و باس و
ده‌مه‌ته‌قه‌داو له‌لایه‌کی دیکه‌شه‌وه له‌تاو ئازاری گونم یه‌ک چرکه
نه‌خه‌وتم. دوای چه‌ند ڕۆژێک گه‌ڕامه‌وه پاڕه‌زان، له‌وێ له‌لایه‌ن هه‌موو
خه‌ڵکی گوند‌و زۆر له خزمانی ده‌وروبه‌رو هاوڕێیانی کۆمه‌ڵه‌وه پێشوازیم
لێ‌کرا. من زۆر خۆم به دڵشاد و سه‌رفراز ده‌زانی، وه‌کو هه‌ر زیندانییه‌کی
دیکه زۆر شانازیم به برینه‌کانم و ئاسه‌واره‌کانی ئه‌شکه‌نجه‌و
خۆڕاگرییه‌وه ده‌کرد. به‌ڵام بێهێزو لاواز بووم، هه‌تا یه‌ک مانگ کاکم و
دایکم به‌و ده‌رمانانه‌ی که نه‌زیره‌خان له نه‌خۆشخانه‌ی فریاگوزاری و
هۆبه‌ی نه‌شته‌رگه‌ری بۆی ده‌رکردبووم ته‌داوی پشت و لاڕانه‌کانیان
ده‌کردم. باڵی ڕاستم جێگه‌ی حه‌بلی هه‌ڵواسینی ئه‌منی سلێمانی کردبوی به
گرێ و ڕه‌شی کردبوو؛ هه‌تا چه‌ند ساڵێک خورانێکی تایبه‌تی هه‌بوو. سمتم
هه‌مووی دومه‌ڵ بوو، به ئیسپه‌رتو ڕۆژی چه‌ند جارێک پاکژم ده‌کردنه‌وه،
ددانه‌کانم دابویانه ئازار‌و یه‌ک به‌یه‌ک دوکتۆر هه‌ژار خرێ
به‌ئازاره‌کانی بۆ هه‌ڵکێشام. گوێی ڕاستم ده‌تووت هه‌وای لێده‌رده‌چێت.
په‌نجه گه‌وره‌ی ده‌ستی چه‌پم سڕ بوو. به‌شێوه‌یه‌کی گشتی قاوغه‌که‌م
گه‌ڕابوه‌وه، به‌ڵام زۆر هه‌ستم به‌سه‌ربه‌رزی ده‌کرد.
ڕاپۆرتی
پزیشکی- یاسایی
دوکتۆر
Gordon Barclay MA MB BChir LRCP FRCS BSc
له دامه‌زراوه‌ی پزیشکی- سه‌رپه‌رشتی قوربانیانی ئه‌شکه‌نجه [
Medical Foundation- Caring for victims of Torture
] ڕاپۆرتێکی
پزیشکی/یاسایی ئاماده‌کرد ده‌رباره‌ی ده‌رئه‌نجامه‌کانی پشکنینی من. من
په‌یمانم دابوو وێنه‌یه‌کی ئه‌و ڕاپۆرته بڵاو بکه‌مه‌وه. له‌ڕاستیدا
ڕاپۆرته‌که به‌شی یه‌که‌می بریتییه له کورته‌ی ئه‌و به‌سه‌رهاتانه‌ی که
من له‌م باسه‌دا به درێژی باسم کردون. به‌شی دووه‌می ده‌رباره‌ی
بیروڕاکانی خۆیه‌تی ده‌رباره‌ی ئاسه‌واره جه‌سته‌یی وده‌رونییه
دیاره‌کانی ئه‌و به‌سه‌رهات و ئاسه‌وارانه.
من لێره‌دا ئه‌و
بیروڕایانه وه‌ک خۆیان به ئینگلیزی و به کوردی بڵاوده‌که‌مه‌وه.
Preface:
The history in this report is restricted to those aspects that I
consider relevant to physical or psychological findings. The absence of
reference to an incident in this report does not necessarily mean that
it was not described to me.
Opinion:
1.
The penile scar is،
I believe،
a long standing one exacerbated by his beating but his shoulder scars
are highly consistent with cigarette burns.
2.
Mr. Arif had a very unpleasant،
at times life threatening imprisonment from which he has recovered
largely but not completely.
3.
His remaining scars of his penis،
his shoulders،
his left kidney operation،
and right eardrum are symptomless،
but still they are a reminder of his past imprisonment.
Declaration:
The contents of this report are true to the best of my knowledge and
belief. I understand that in preparing this report I have an overriding
duty to the Court and I can confirm that I have complied with this duty.
پێشه‌کی:
مێژوی
به‌سه‌رهاته‌کان له‌م ڕاپۆرته‌دا تایبه‌ته به‌و دیاردانه‌وه که من له‌و
باوه‌ڕه‌دام گرنگن بۆ ده‌رخستنی کاریگه‌ری جه‌سته‌یی یان سایکۆلۆژی.
نه‌بونی ئاماژه به ڕوداوێک له‌م ڕاپۆرته‌دا نیشانه‌ی ئه‌وه نییه که
منی لێ ئاگادار نه‌کراوه.
بیروڕا:
1.
ئه‌و جێگا
برینه‌ی که به کێریه‌وه‌یه‌تی، من له‌و باوه‌ڕه‌دام که جێگایه‌کی کۆن
بێت و به‌هۆی لێدانه‌که‌یه‌وه خراپتر بووبێت به‌ڵام جێگا برینه‌کانی
سه‌رشانه‌کانی به‌ته‌واوی له‌گه‌ڵ جێگای سوتانی جگه‌ره‌دا هاوته‌ریبن.
2.
میسته‌ر
عارف زیندانیبوونێکی زۆر سه‌ختی هه‌بوه‌و زۆرجار هه‌ڕه‌شه بووه له‌سه‌ر
ژیانی، ئاسه‌واره‌کانی ئه‌و ناخۆشییانه تاڕاد‌ه‌یه‌کی زۆر له‌سه‌ری
ڕه‌ویونه‌ته‌وه به‌ڵام به‌ته‌واوی نا.
3.
ئه‌و
ئاسه‌واری برینانه‌ی که به کێرو سه‌رشانه‌کان و جێگا نه‌شته‌رگه‌ری
گورچیله‌ی چه‌پی و په‌رده‌ی ته‌پڵی گوێی ڕاستی هیچ کاریگه‌رییه‌کیان نییه
له‌سه‌ری، به‌ڵام هێشتا هه‌ر به‌رده‌وام زیندانیبونه‌که‌ی ڕابوردی
ده‌هێننه‌وه یاد.
په‌یماننامه:
ئه‌وه‌ی که له‌م
ڕاپۆرته‌دا هاتووه تا ئه‌وپه‌ڕی زانیاری و باوه‌ڕ‌ی من ڕاستن. من له‌وه
تێده‌گه‌م که له ئاماده‌کردنی ئه‌م ڕاپۆرته‌دا ئه‌رکێکی گه‌وره‌م له‌سه‌ر
شانه به‌رانبه‌ر دادگا، من ده‌توانم پێ له‌سه‌ر ئه‌وه دابگرم که ئه‌و
ئه‌رکه‌م بردۆته سه‌ر.
دوکتۆر گۆردن بارکلی
ده‌رباره‌ی خۆم:
ناوم عه‌تا که‌ریم
عارفه‌و خێزانم پێکهێناوه‌و خاوه‌نی سێ کوڕم. ده‌رچوی کۆلێژی ئاداب به‌شی
ئینگلیزیم له به‌غا ساڵی 1988. ساڵی 2002 گه‌یشتومه‌ته به‌ریتانیاو
لێره‌ش سه‌رقاڵی خوێندنی کریمینۆڵۆجیم (تاوانناسی) و یه‌ک ساڵم ماوه
بڕوانامه‌ی به‌کالۆریۆس وه‌ربگرم له‌و بواره‌دا.
بێجگه له بابه‌تی
سه‌ره‌کی خوێندنه‌که‌م ئه‌م بڕوانامانه‌شم وه‌رگرتووه:
OCA Criminology
OCB Law
OCB Psychology
OCR-RSA- Computer
NCFE in Drug Awareness Studies and Their Applications
NCFE Computer Practioners
·
له گه‌لێک
گۆڤار و ڕۆژنامه‌دا بابه‌تی نوسراو، ئاماده‌کراوو وه‌رگێڕراوم
بڵاوکردۆته‌وه.
·
کتێبی
[تیرۆریزم: چونه ناو ناخی دیارده‌یه‌کی جیهانییه‌وه] به‌شی یه‌که‌مم له
ئینگلیزییه‌وه وه‌رگێڕاوه بۆ کوردی.
·
نامیلکه‌یه‌کم نوسیوه به‌ناوی؛ [ده‌رمان و ماده سڕکه‌ره‌کان: هۆکاره‌کانی
ئالوده‌گی و شێوازه‌کانی خۆپاراستن و به‌ره‌نگاربونه‌وه‌یان] ئێستا
ئاماده‌یه بۆ چاپ.
·
له
به‌ریتانیا له گه‌لێک چالاکی ڕۆشنبیری و کۆمه‌ڵایه‌تی و ته‌ندروستیدا
به‌شداریم کردووه‌و چه‌نده‌ها جار له ڕادیۆی
BBC
ناوچه‌ی
لانکه‌شێر و که‌ناڵه ته‌له‌فیزیۆنییه‌کانی ناوچه‌که‌دا چاوپێکه‌وتنم
له‌گه‌ڵدا سازدراوه.
·
ئه‌ندامی
خۆبه‌خشی کۆمه‌ڵه‌ی کۆمه‌کی قوربانیانی تاوان
Victim Support
م.
·
ئه‌ندامی
خۆبه‌خشی کۆمه‌ڵه‌ی سه‌لامه‌تی کۆمه‌ڵگا
Community Safety
م.
دوا
ووته:
·
تا
ئه‌وپه‌ڕی توانا هه‌وڵمداوه که واقیعیانه‌و هه‌قخوازانه ڕوداوه‌کان
بگێڕمه‌وه، مه‌به‌ستم بووه هه‌ست و نه‌ستی که‌سانی دیکه بپارێزم و ڕێز
له که‌سایه‌تیان بگرم، له‌گه‌ڵئه‌وه‌شدا هه‌رکه‌سێک ناوی هاتبێت له‌م
باسه‌داو پێی خۆش نه‌بێت، یان ناوی خزم و که‌س و خۆشه‌ویستانی چ زیندوو چ
مردوو به‌بێ ڕه‌زامه‌ندی خۆیان ئاشکراکرابێت من داوای لێبوردنیان
لێده‌که‌م.
·
هه‌موو
ئه‌و ووشه‌و ڕسته‌و په‌ره‌گرافانه‌ی که به شێوه ئه‌کسنتی هه‌ولێری،
پشده‌ری، کرمانجی باکور یا هه‌ر شێوه‌یه‌کی دیکه هاتوون به‌مه‌به‌ستی
سه‌لماندنی ڕاستی په‌یڤینه‌کانه‌و من به‌هیچ کلۆجێک مه‌به‌ستم ناوچه‌گه‌ری
و تایه‌فه‌گه‌ری و جوداخوازی نییه له‌ناو گه‌لی کورددا، هه‌رکه‌سێک به‌و
شێوازانه دڵی گه‌ردی گرتبێت من داوای لێبوردنی لێده‌که‌م.
·
ئه‌م باسه
به مه‌به‌ستی وون نه‌کردنی ئه‌و ڕوداوانه‌یه که به‌سه‌ر خۆم و خه‌ڵکانی
دیکه هاتون له‌و ماوه مێژوییه دیاریکراوه‌دا، نه‌مویستووه زۆر له
باسه‌که ده‌ربچم و خوێنه‌ر تووشی بێزاری بکه‌م، هه‌ر بۆیه زۆر نه‌چومه
ناو باسه‌کانه‌وه‌و زۆر مه‌سه‌له‌ی گرنگم هه‌ڵپڕوکاندووه. هیوادارم له
داهاتودا له دوو توێی کتێبێک‌دا هه‌موو به‌سه‌رهاته‌کانی خۆم و
ده‌وروبه‌ره‌که‌م شیبکه‌مه‌وه‌و هه‌ڵیبسه‌نگێنم به‌شێوه‌یه‌ک که شایانی
ئه‌و ڕوداوانه بێت.
·
ئه‌گه‌ر
هه‌موو ژیانم ته‌رخان بکه‌م بۆ نوسین له‌سه‌ر جه‌میل عارف عه‌زیزی هاوڕێ و
خزم و هه‌موو شتێکم هێشتا هه‌ر خۆم به قه‌رزاربار ده‌زانم؛ من داوای
لێبوردن ده‌که‌م که له‌م باسه‌دا زۆر به‌کورتی باسی ئه‌و که‌سه‌م کردووه
که هه‌میشه و هه‌تا هه‌تایه هه‌ر به‌شێکه له گیان و هۆشم.
·
له‌کۆتاییدا زۆر سوپاسی هه‌موو ئه‌و به‌ڕێزانه ده‌که‌م که به ئیمه‌یڵ و
ته‌له‌فون و ڕوبه‌ڕو یان به‌هۆی خزم و هاوڕێیانی دیکه‌وه ده‌ستخۆشییان
لێکردوم، هاوسۆزییان نیشانداوه، له ئازار‌و ئه‌شکه‌نجه‌کانم تێگه‌یشتون.
له‌گه‌ڵم گریاون و چه‌ند ساتێکیش له‌گه‌ڵم پێکه‌نیون، یاخود وورده
گله‌ییه‌کیان لێکردوم! هیوادارم توانیبێتم قاقای پێکه‌نینیان به‌سه‌ر
فرمێسکه‌کانیاندا زاڵ بکه‌م.
·
زۆر سوپاسی
ناسکه خانی هاوسه‌رم ده‌که‌م که هه‌رکات سه‌رقاڵ ده‌بوم یارمه‌تی تایپ
کردنی ده‌دام، هه‌میشه هاوسۆزو هانده‌رم بووه بۆ نوسین و له‌زۆر کێشه‌دا
ڕاوێژم پێکردووه. به‌بێ یارمه‌تی و هاوڕێیه‌تی ئه‌و نه‌مده‌توانی ئه‌م
به‌رهه‌مه پێشکه‌ش بکه‌م.
·
زۆر سوپاسی
کوردستان نێت ده‌که‌م که له بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌م یاداشتانه‌دا نه‌ک هه‌ر
یارمه‌تیده‌رم بوون به‌ڵکو هانده‌ریشم بوون.
تێبینی:
تکا
ده‌که‌م له هه‌ر که‌س له‌وانه‌ی ئه‌ڵقه‌کانی ئه‌م بابه‌ته ده‌خوێننه‌وه و
شتێکی ئه‌و ڕۆژگاره‌یان دێته‌وه یاد، یان ناویان هاتووه، یان شاهیدی ئه‌و
ڕۆژانه‌ن له‌گه‌ڵ من؛ هه‌ر تێبینییه‌ک یان ڕاستکردنه‌وه‌یه‌ک یان که‌م یان
زیاد و پێوه‌لکاندنێکیان به‌دیکرد به‌و ناونیشانه ئه‌له‌کترۆنیانه‌ی
خواره‌وه په‌یوه‌ندیم پێوه‌بکه‌ن تا ڕاستیان بکه‌مه‌وه، من زۆر مه‌منون
ده‌بم.
parsendow@hotmail. com
www. knowledgesource.
tk
Mobile 00447754878293 |