ئێواره یه‌ك له گه‌ڵ منا پێبكه‌نه. . ئه یوب گه ڵاڵی
پێشكه شه به تۆ (شه‌وین) هه‌رچه‌نده ناویشت (شه‌وین) نیییه.
بڕیار نه بوو. . .
له پڕێكا جێم بهێڵی و
دڵی وێڵم به حه‌سره‌ته‌وه
بشكێنی.
قه‌رار نه بوو. . .
لێك دابرێین و
به بێ ده‌نگی له فرمێسكی
قه تی‌س ماوم
بمخنكێنی.
ئاخر كچێ. . . . .
من نازانم
تۆی په‌ری وڵاتی هات و نه هات
چ قه ده‌رێك وای لێكردی؟!!!
چ ده ستێكی چه په‌ڵ نگریس
به وئاشوبهو ده‌رده‌ی بردی.
وه‌لێ گوڵێ. .
باش ده‌زانم. . .
به‌ڵێ. . . به‌ڵێ. . . دڵنیاشم
رۆژێك دادێ. . .
له ده‌رگای دڵم ده دهیتهوهو
منیش دووباره
له به ردهمتا. .
وه‌ك چۆن هه موو جار
به هێمنی
كڕنۆش ده‌به‌م و
ئێواره‌یه‌ك به یه‌كه‌وه پێده كه‌نین و
كه ڤاڵێك له عه شق و جوانیش
چێ ده كه‌ین و
به كرۆ كه كانیش
ریسوا ده كه‌ین.
28/8/2005
هه ولێر