بانگه‌واز. . . هیوا موحه‌مه‌د
ئازادیم
ده‌وێ بۆ گه‌لی بێ سه‌رو شوێنم
نامه‌وێ
وه‌ک گا له پێستێکدا بمێنم
نیشانه‌ی
خه‌باتی دێرینه‌م ده‌رنه‌که‌وێ
بیرم
ده‌گۆرم تا ئامانجم به‌دی دێنم
لێم
مه‌گرن به تانه که‌سانی ڕاستی خواز
ناڵه‌ی
منیش گوێ گرن دۆستانی ئاشتی خواز
تاکه‌ی
هاوار که‌م لێم گه‌ڕێن منیش بژیم
وا
هه‌موو گه‌لان گه‌یشتن به ڕاز‌و نیاز
ده‌سا
له کوێن چینه‌کانی خێر نه‌دیو
هه‌وێنی
شۆڕش بوون ساڵانێکی من نه‌دیو
بیری
ئێوه تیژه گه‌لێ ڕزگار ده‌کا
گه‌ر
ماوتانه هه‌ستی خه‌باتی نه‌پسیو
خه‌ڵکی
کوێن؟ جێگه پرسیاری یه‌که‌مه
نه‌ته‌وه‌مان ژێرده‌سته‌ی زۆر و سته‌مه
مافی
ده‌خورێت وه‌ک قه‌دی داری پڕ کرم
تێ‌بکۆشن
هه‌رچه‌ند بکه‌ن بۆ کورد که‌مه
سه‌رمایه‌دار پێشبڕکێی ته‌کنۆ لۆژیا ده‌کا
به
دوگمه‌یه‌ک قه‌ڵایه‌ک خاپوور ده‌کا
هه‌رچی
زانیاری و مێشکیان هه‌یه
بۆ
خۆیانه و چه‌وساوه‌ش به‌رباد ده‌کا
مێژوو
گه‌ڕاوه‌ته‌وه ئایین کاری و ده‌ره‌به‌گ
هێشتا
ده‌ژین که‌سانی بێ مێشک و ده‌به‌نگ
چه‌وسانه‌وه دیاره بیردۆزی گه‌ره‌ک نیه
ڕابن
بڵێن نا به یه‌ک ئاڵا به یه‌ک ده‌نگ
خواستمان
خواستی مڕۆڤایه‌تییه
بۆ
هه‌موو گه‌لان مافه و سه‌ربه‌خۆییه
ئێمه‌ی
کوردیش مرۆڤین وه‌کو ئه‌وان
بێنه‌و
بالۆره و فێڵ و ته‌ڵه‌ی بۆچییه؟
مه‌ترسن
داوا که‌ن ئه‌وه‌ی ئێمه که‌مه
بێژن
هه‌قه و دابه‌ش کراوی سه‌رده‌مه
کورد
دێرینه له‌وان زیاتر بۆ مێژوو
ده‌ستی
دیاره و تا بووه دژی سته‌مه
مێژوو نا
گۆڕین ئه‌وه‌ی هه‌یه به‌سمانه
زانایان،
دانایان، له خۆمانه
داستانه
کۆنه‌کانی تۆمار کراو
گه‌ر
نه‌شێوێ له ئه‌لف تا ێ مانه
. . . . . .
13-02-2003