ئه‌وه‌ی ئێستابه‌ده‌ست هاتووه‌بۆکوردگرنگه، وه‌ئه‌وه‌ش که‌ماوه ... جه‌مال
فه‌تاح
له‌سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی
ڕابردووه‌وه کورد به‌گشتی وکوردستانی باشور به‌تایبه‌تی له‌شۆڕشدایه
بۆبه‌ده‌ستهێنانی مافه‌نه‌ته‌وایه‌تیه‌کانی به‌چه‌ندین قۆناخی جیاجیای
شۆڕشوڕاپه‌ڕینو خه‌باتدا گوزه‌ری کرد به‌ڵام به‌درێژایی ئه‌وسه‌دساڵه
هیچکاتێک مه‌کسه‌بی وه‌کوئه‌وه‌ی ئه‌مجاره له‌کوردستانی باشوردا به‌ده‌ستی
کورد که‌وتووه تاکوئه‌م قۆناخه ده‌ستی کورد نه‌که‌وت،دیاره‌هۆکاری
به‌ده‌ستنه‌هاتنی مافه‌کانی کوردبه‌درێژایی سه‌ده‌یه‌ک زۆرن به‌ڵام به‌پێی
توانا هۆکاره‌گرنگه‌کانی له‌م وتاره‌دا به‌رجه‌سته ئه‌که‌م،وه له‌م
قۆناخه‌ی ئێستادا بۆچی ئه‌ومه‌کسه‌بانه‌ی کورد به‌ده‌ستهات ئه‌وه‌ش
کۆمه‌ڵه‌هۆکارێکی دیکه‌ی هه‌یه‌وپاشان به‌پێی توانا ئاماژه‌یان
ئه‌خه‌مه‌سه‌ر.
دیاره سه‌ده‌ی
ڕابدوو ئه‌توانین به‌سه‌ده‌ی خه‌باتی گه‌لان به‌گشتی وسه‌ده‌ی خه‌باتی
نه‌ته‌وه‌ی کورد به‌تایبه‌تی بژمێرین چونکه له‌سه‌ده‌ی ڕابردوو دا کورد
کۆمه‌ڵێک شۆڕشوڕاپه‌ڕینی شۆڕشگێڕانه‌ی یه‌ک له‌دوای یه‌کی ئه‌نجامداوه
که‌ئه‌شێت مێژوی نه‌ته‌وه‌که‌مان له‌ئێستاوله‌ئاینده‌دا شانازیان پێوه‌بکات
ئه‌شۆڕشو ڕاپه‌ڕینانه‌ش وه‌ک شۆڕشی شێخ عبدالله‌ی نه‌هری شۆڕشی شیخ محمودی
نه‌مرو شۆڕشی شیخ سه‌عیدی پیران وشۆڕشی سمکۆی شکاک و شۆڕشی یه‌که‌م
ودووه‌می بارزان و شۆڕشی یه‌که‌می کوردستانی خۆرهه‌ڵات واته‌شۆڕسی مهابادو
شۆڕشی ئه‌یلولی مه‌زن وئیتر له‌دوای شۆڕشی ئه‌یلولیش گشت پارچه‌کانی
کوردستان به‌گشتی وکوردستانی باشوربه‌تایبه‌تی له‌ناوه‌ڕاستی حه‌فتاکان
به‌دواوه‌وتاکو ڕاپه‌ڕینی شۆڕشگێڕانه‌ی خه‌ڵکی کوردستانی باشور‌و کوردستانی
خۆرهه‌ڵاتوکوردستانی باکوریش له‌کۆتایی حه‌فتاکان وله‌سه‌ره‌تای
هه‌شتاکانه‌وه‌خه‌بات ئه‌که‌ن له‌پێناوی به‌ده‌ستهێنانی مافه‌ڕه‌وا
نه‌ته‌وایه‌تیه‌کانیانداو تائێستاش به‌رده‌وامه،وه‌ک وتمان سه‌ده‌ی
ڕابردووسه‌ده‌ی خه‌باته بۆنه‌ته‌وه‌ی کورد به‌ڵام دواین شۆڕشی کوردیش
ئه‌توانین ناوبنێین شۆڕشی سه‌رفه‌رازی نه‌ته‌وه‌ی کورد چونکه پارچه‌یه‌ک
له‌نیشتمانی کوردستان به‌مافه‌ڕه‌واکانی خۆی گه‌یشتوگشت پارچه‌کانی دیکه‌ی
کوردستان له‌سه‌رڕێگای ڕزگاربوونن،هه‌روه‌ها درێژخایه‌نترین شۆڕشی
نه‌ته‌وایه‌تی میله‌تی کوردبوو که‌تاکوئێستاوبۆماوه‌ی 30ساڵ زیاتره‌درێژه‌ی
هه‌یه.
هۆکاره‌کانی
سه‌رنه‌که‌وتنی شۆڕشه‌کانی نه‌ته‌وه‌ی کورد له‌مێژودا زۆرن هه‌رچه‌ند
هه‌رشۆڕشێک له‌شۆڕشه‌کان له‌بارودۆخو سه‌رده‌مێکی جیوازدا ده‌ستی
پێکردووه‌و له‌بارودۆخو سه‌رده‌مێکی جیاوازیشدا کۆتایی پێهێنراوه
وه‌هه‌رشۆڕشێکیان بارودۆخی ناوه‌کی وده‌ره‌کی خۆی هه‌بووه بۆله‌ناوچونی
ئه‌وباسه‌ش باسێکی زۆردورودرێژه‌و له‌م وتره‌کورته‌دا ناکرێت جێگای
بکه‌ینه‌وه بۆیه به‌گشتی شۆڕشه له‌ناچووه‌کانی کورد ته‌نها ئاماژه
بۆخاڵه‌سه‌ره‌کیه‌هاوبه‌شه‌کانی له‌ناوچونیان ئه‌که‌ین،إ-نه‌بوونی
ڕێکخستنێكی پته‌وبۆڕێکخستن وهاندانی جه‌ماوه‌ر بۆپاڵپشتیکردنی شۆڕش
وڕاهێنانی ڕۆڵه‌کانی گه‌ل به‌گیانی شۆڕشگێڕانه‌ی ئه‌تۆ که‌له‌ئاستی پێویستی
ئه‌وسه‌رده‌مه‌دا بووبێت که‌شۆڕشه‌که‌ی تێداکراوه،ب-نه‌بوونی وشیاری گشتی
ڕۆڵه‌کانی گه‌ل به‌گشتی وپێشمه‌رگه شۆڕشگێڕه‌کان به‌تایبه‌تی له‌ڕوی
ناسینی ئه‌رکی سه‌رشانی خۆیان وه‌ک پێشمه‌رگه‌یه‌ک له‌لایه‌ک وله‌ڕوی
ناسینی دوژمنانی کوردوشۆڕشو پلان وستراتیجه‌کانی دوژمنان که‌دژایه‌تی
شۆڕ‌شیان پێکردووه،ج-نه‌بوونی ئاگایی ته‌واو له‌لایه‌ن شۆڕشگێڕانی
کورده‌وه له‌ڕووی خه‌باتی گه‌لانی شۆڕشگێڕ وجۆری خه‌باتیان
وسه‌رکه‌وتنه‌کانیان به‌سه‌ردوژمنه‌کانیاندا،د-زالبوونی باڵی عه‌شایه‌ری
کورد به‌سه‌رباڵی ڕۆشنبیری وهه‌ستیاری کورددا له‌گشت شۆڕشه‌کاندا،ه-نه‌بوون
یان که‌مبوونی هۆکاره‌کانی ڕاگه‌یاندن ونه‌گه‌یشتن یان دره‌نگ گه‌یشتنی
هه‌واڵوده‌نگوباسه‌کانی شۆڕش چی له‌ڕوی سه‌که‌وتنه‌کان وچی له‌ڕوی
په‌لامره‌دڕنده‌کانی دوژمنانی نه‌ته‌وه‌ی کورد له‌لایه‌ک له‌ناوچه‌یه‌ک
بۆناوچه‌یه‌کی دیکه‌ی شۆڕش له‌لایه‌کیترله‌نێوان
شۆڕشوجه‌ماوه‌ربه‌گشتی،و-نابه‌رانبه‌ری هێزی هه‌ریه‌ک له‌شۆڕشه‌کانی
کوردوهێزی دوژمنانی نه‌ته‌وه‌ی کورد که‌هه‌رده‌م هێزی دوژمنانی
نه‌ته‌وه‌که‌مان هێزێکی زۆر‌و پڕچه‌کوچۆڵوباخه‌ڵ پڕوپۆشته‌ی سه‌رده‌می خۆیان
بوون وهێزی شۆڕشی کوردیش هێزێکی که‌می جه‌ربه‌زه‌ی ڕه‌شوڕوت بوون له‌ڕوی
چه‌کیشه‌وه هه‌رده‌م چه‌کی شۆڕش یان ئه‌وچه‌کانه‌بوون که‌پاشماوه‌ی
جه‌نگه‌جیهانیه‌کان بوون له‌ڕێگای قاچاخه‌وه ده‌ستی کورد که‌وتبوون یان
ئه‌وچه‌کوشتومه‌که سه‌ربازیانه‌بوون که‌له‌جه‌نگه‌کاندا له‌دوژمن ئه‌گیران
ئه‌وانه‌ش به‌سنه‌بوو بۆبه‌رانبه‌ری ئه‌وهه‌موو چه‌کوچۆڵه به‌هێزه‌ی
دوژمنان که‌له‌چه‌کی سوکه‌وه ئه‌یگرته‌وه هه‌تاتانکو تۆپخانه‌و فڕۆکه‌ی
جه‌نگی وهتد. . ،ز-ڕۆڵی توندوتیژوتۆقاندنی دوژمن بۆجه‌ماوه‌رهه‌میشه
ڕوویه‌کی دیکه‌ی لاوازکردنی شۆڕشبووه ئه‌مه‌ش وای کردووه‌له‌لایه‌ک
هه‌رده‌م جه‌ماوه‌رنه‌وێرێت به‌شێوه‌ی ڕه‌هاپشتگیری خۆی بۆشۆڕشوپێشمه‌رگه
ده‌رببڕێت وله‌لایه‌کیتربه‌شێک له‌جه‌ماوه‌ری کردووه به‌پیاوی دوژمن دژی
شۆڕش‌و پێشمه‌رگه له‌هه‌شۆڕشێکدا،ئه‌مانه‌و ده‌یان نمونه‌ی تری ناوه‌کی
ده‌ره‌کی بۆهه‌رشۆڕشێک له‌شۆڕشه له‌ناوچووه‌کانی کورد هۆکاربوون
بۆسه‌رنه‌که‌وتنیان وله‌ناوچونیان،.
ئه‌وهۆکارانه‌چین
که‌سه‌رکه‌وتنی کوردستانی باشوری مسۆگه‌رکرد وه‌له‌ئاینده‌شدا
ئه‌وهۆکارانه‌چین ئه‌بنه‌هۆی ڕزگاری گشت پارچه‌کانی دیکه‌ی کوردستان
به‌بیری من خاڵه‌بنه‌ڕه‌تیه‌کانی لێره‌دا به‌رچه‌سته‌ئه‌بێت،إ-جیهان
له‌دوای ڕوخانی یه‌کێتی سۆڤیه‌تی جاران وله‌دوای کۆتایی هاتنی جه‌نگی ساردی
نێوان بلۆکی خۆرهه‌ڵات وخۆرئاوا وبوونی جیهان به‌تاک جه‌مسه‌ری
به‌سه‌رکردایه‌تی ئه‌مریکا جیهان به‌گشتی گۆڕانی بنه‌ڕه‌تی به‌سه‌ردا هات
له‌زۆر ڕووه‌وه له‌ناویشیاندا مافی نه‌ته‌وه ژێرده‌سته‌کان که‌نه‌ته‌وه‌ی
کوردیش وه‌کو‌نه‌ته‌وه‌یه‌کی بنده‌ست یه‌کێک بووله‌وانه،ب-دوای ڕووخانی
یه‌کێتی سۆڤیه‌ت سه‌رکردایه‌تی سیاسی کورد به‌گشتی که‌وتنه‌خۆ له‌لایه‌ک
بۆئه‌وه‌ی بارنامه‌ی حزبه‌شۆڕشگێره‌کانی کوردستان پێویستی به‌وه‌هه‌بوو
هه‌ندێک گۆڕانی تێدابکرێت چونکه بارنامه‌ی پارته‌کوردیه‌کان کاتێک
داڕێژرابوون له‌به‌ر ڕووناکی هه‌ردووجه‌مسه‌ری خۆرهه‌ڵاتوخۆرئاوادا
داڕێژرابوون وه‌ستراتیجه‌کانی سیاسه‌تی کوردی به‌زۆری سه‌نته‌ره‌که‌ی ڕووی
له‌یه‌کێتی سۆڤیه‌تی جاران بووکه‌یه‌کێتی سۆڤیه‌تیش ڕووخابوو واته
ئه‌وبڵۆکه‌ی نزیکی 76ساڵ جیهان چاویتێ بڕیبوو
ڕووخابوو،له‌لایه‌کیترهه‌رله‌کۆتایی ساڵی 1989 کورد چاوه‌ڕوانی گۆڕانی
بنه‌ڕه‌تیان ئه‌کرد له‌سه‌رئاستی ناوچه‌که به‌گشتی چونکه سه‌رده‌مه‌که
سه‌رده‌می گۆڕانبوو،ج-هه‌ردوابودوای هه‌ره‌سهێنانی یه‌کێتی سۆڤیه‌ت
کۆمه‌ڵێک له‌گه‌لان ڕزگاریان بووچی له‌ناویه‌کێتی سۆڤیه‌ت وچی له‌ئه‌وروپای
خۆرهه‌ڵات وبه‌تایبه‌تی له‌دۆڵی به‌ڵکان وبڕیاری چاره‌نوسی خۆیان دا‌و بوون
به‌ده‌وڵه‌ت ونه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کانیش باوه‌ڕیان پێبه‌خشین
وه‌کوده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆ ئه‌وانه‌ش زیاتر هانی کوردیان دابۆخۆئامده‌کردن
بۆپێشوازی کردن له‌وشه‌پۆله که‌بگاته‌کوردستانو
ناوچه‌که‌به‌گشتی،د-به‌نسبه‌ت سه‌رکه‌وتنه‌کانی کوردستانی باشور سه‌دام
وبه‌عس هه‌رپاش ده‌ست هه‌ڵگرتنیان له‌جه‌نگی ئێران ئێراق که‌هه‌شت ساڵی
خایاند یه‌کسه‌رهه‌رپاش ماوه‌یه‌کی که‌م له‌ڕووخانی یه‌کێتی سۆڤیه‌ت
بووکه‌په‌لاماری وڵاتی کوێتی دا وئه‌مه‌ش جیهانی عه‌ره‌بی ونێوده‌وڵه‌تیشی
هه‌ژاندو پێیان قبوڵنه‌کراو ئه‌وه‌بووپه‌لاماری سه‌ربازی سه‌دام
وبه‌عسیاندا وهه‌تانزیکی به‌غداش هاتن وپاشان سه‌دام له‌په‌لاماره‌کانی
بۆسه‌رکوێت پاشگه‌زبوویه‌وه‌و بڕیاریدا له‌کوێت بکشێته‌وه‌وئیتر
نێوده‌وڵه‌تیش بڕیاریاندا شه‌ڕله‌دژی به‌عس ڕابگرن،ئه‌وجه‌نگه‌ش وای کرد
که‌ڕژێمی به‌عس چی له‌ڕووی سه‌ربازی وچی له‌ڕووی ده‌رونیه‌وه به‌ته‌واوی
لاوازببێت بۆیه کوردیش له‌کوردستانی باشوردا ئه‌ولاوزیه‌ی به‌عسیان
به‌هه‌لزانی بۆتۆڵه‌ی تاوانی چه‌ندین ساڵه‌ی به‌عس وله‌گشت
شاروشارۆچکه‌کانی کوردستاندا په‌لاماری هه‌مووداموده‌سگاکانی سه‌ربازی
وئه‌منی به‌عسیانداوله‌ماوه‌ی دووهه‌فته‌دا هێزی پێشمه‌رگه‌ی کوردستان
وجه‌ماوه‌ری ڕاپه‌ڕیوی کوردستان ته‌واوی کوردستانیان به‌که‌رکوکیشه‌وه
له‌ڕژێمی به‌عس وداموده‌سگاداپڵۆسێنه‌ره‌کانی پاک کرده‌وه،پاشئه‌وه‌ش
که‌دوژمنی به‌عس به‌له‌شکره‌شکست خواردووه‌که‌ی خۆی وبه‌له‌شکری هه‌ندێک
وڵاتی عه‌ره‌بی په‌لاماری جه‌ماوه‌ری ڕاپه‌ڕیوی خه‌ڵکی کوردستانی
باشوریانداو پاشان کۆڕه‌وی پێنج ملێۆنی ده‌ستی پێکردوو ڕاپه‌ڕینو کۆڕه‌ویش
وایانکردکه‌نێوده‌وڵه‌تی له‌سه‌رکورد به‌ده‌نگ بێن وناوچه‌ی پارێزراو
بۆکورد له‌سه‌رخاکی خۆی له‌سه‌روی هێڵی 36ده‌ستنیشان بکرێت وشه‌پۆلی
گۆڕانکاریه نوێیه‌کانی جیهان بگاته‌کوردستان،ئیتر ڕاپه‌ڕینی شۆڕشگێڕانه‌ی
خه‌ڵکی کوردستان وکۆڕه‌وی سه‌رتاسه‌ری خه‌ڵکی کوردستان ئه‌م بارودۆخه‌ی
ئێستای دروستکرد،ه-به‌ڵام به‌عس وسه‌دام به‌هه‌موئه‌و تێکشکانوڕیسوابوونه
ئاقڵ نه‌بوون وه‌به‌خۆیاندانه‌چونه‌وه له‌باتی به‌خۆداچونه‌وه له‌سه‌ر
سه‌رسه‌ختیه‌کانی خۆیان به‌رانبه‌ر داواکاریه‌کانی نێوده‌وڵه‌تی به‌رده‌وام
بوون بۆیه جارێکی که نێوده‌وڵه‌تی به‌سه‌رکردایه‌تی ئه‌مریکا په‌لاماری
سه‌دام وڕژێمه‌که‌یان دایه‌وه‌وهێزی پێشمه‌رگه‌ی کوردستانیش شانبه‌شانی
هێزه‌کانی هاوپه‌یمانان په‌لاماری ڕژێمی به‌عسیاندا وسه‌دام وڕژێمه‌که‌یان
له‌ڕه‌گوڕیشه‌هه‌ڵکه‌ندو بۆدواجار خرایه زبڵدانی مێژو، و-پاش ڕوخانی به‌عس
بارودۆخێکی له‌بارتر بۆکورد له‌سه‌ر ئاستی ناوچه‌که به‌گشتی وله‌سه‌رئاستی
ئێراق به‌تایبه‌تی هاته‌کایه‌وه‌بۆیه سه‌رکردایه‌تی سیاسی کوردستانی باشور
به‌گشتی زۆر به‌چاکی که‌وتنه‌خۆ بۆچه‌سپاندنی مافه‌کانی کورد له‌وئێراقه
نوێیه‌دا که‌پاش ڕووخانی به‌عس دروستبوو ئه‌وه‌بوو له‌کۆتایی داله‌ده‌ستوری
هه‌میشه‌یی ئێراقدا توانرا مافی فیدڕاڵی جوگرافی به‌شێوه‌یه‌کی دیموکراسی
بچه‌سپێنرێت وه‌له‌ماوه‌ی یه‌کساڵوسێ مانگدا گشت ناوچه داگیرکراوو
به‌عه‌ره‌ب کراوه‌کان به‌که‌رکوکیشه‌وه ئاسایی بکرێته‌وه‌وپاشان
به‌ڕاپرسیه‌ک بگه‌ڕێنرێنه‌وه سه‌رهه‌رێمی کوردستان،ئه‌مه‌ش له‌خۆیدا
فیدڕاڵی جوگرافیه بۆکوردستانی باشور وه‌له‌لایه‌کی تره‌وه ئه‌وئێراقه
فیدراڵیه له‌ماده‌یه‌کی ده‌ستوره‌که‌دا دیاری کراوه که گشت
نه‌ته‌وه‌وئاینو مه‌زهه‌به‌کان که‌یه‌کیان گرتووه یه‌گرتنێکی ئاره‌زو
مه‌ندانه‌یه ئه‌مه‌ش له‌ئاینده‌دا ئه‌گه‌رعه‌ره‌ب یان هه‌رکه‌سێکی تر
له‌ئێراقدا بیه‌وێت هه‌رجۆره ملپێچی یان هه‌ڵه‌یه‌کی نایاسایی به‌رانبه‌ر
به‌مافه‌کانی کوردبکات کورد بۆی هه‌یه ئه‌ویه‌کگرتنه ئاره‌زومه‌ندانه‌یه
هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه‌و بڕیاریتر له‌چاره‌نوسی نه‌ته‌وایه‌تی خۆی بدات ئه‌مه‌ش
خۆی له‌خۆیدا مافی چاره‌ی خۆنوسینه نه‌ک شتی‌تر،ز-ئه‌وده‌ستکه‌وتانه‌ی
کوردستانی باشور ده‌ستکه‌وته بۆسه‌رجه‌م نه‌ته‌وه‌ی کورد له‌گشت
پارچه‌کانی کوردستاندا،ئه‌مڕۆ یان سبه‌ی پێویسته‌ڕژێمه داگیرکه‌ره‌کانی
تری کوردستان بیر له‌دانپێدانانی مافه‌کانی کورد بکه‌نه‌وه، هه‌ربۆنمونه
ڕژێمی داگیر که‌ری تورکیا که‌تاکوئێستاش حاشایان له‌بوونی 25ملێۆن کورد
ئه‌کرد له‌کوردستانی باکور دا له‌هه‌فته‌ی ڕابردوودا‌و له‌سایه‌ی
ئه‌وبارودۆخه‌ی که‌له‌کوردستانی باشورهه‌یه ئۆردوگان سه‌رۆک وه‌زیرانی
تورک به‌ڕاشکاوی باسی مافه‌پێشێلکراوه‌کانی کوردی باکوری کوردستانی ئه‌کرد
ئه‌مه‌ش ده‌نگ دانه‌وه‌یه‌کی گرنگوگه‌وره‌ی هه‌بوو له‌سه‌ر ئاستی
ناوچه‌که‌وجیهانیش،بۆیه کورد سه‌رکه‌وتنی یه‌کجاره‌کی زۆرنزیکه‌وهیوازۆره
به‌م نزیکانه گۆڕانی بنه‌ڕه‌تی له‌ناوچه‌که‌دا ڕووبده‌ن له‌سه‌ر ئاستی
مافه‌کانی کوردبه‌گشتی. . . |