ئاین،
په‌یوه‌ندێکی ده‌روونی یان داپڵۆسینی خه‌ڵک؟ ... وه‌هاب شاه محمد
ئه‌گه‌ر مرۆڤ چاوێک
بخێشێنێته ئه‌و هه‌موو ئاینانه‌ی تاکو ئێستا هاتوون وپه‌یدابوون، چی
ئاسمانی بن یان ئه‌وانه‌ی مرۆڤ خۆێ وه‌ک ترسێک یان رێزێک به‌رامبه‌ر هێزی
سرووشت درووستی کردون، بۆی ده‌رده‌که‌وێ که فه‌لسه‌فه‌ی ئه‌و هه‌موو
ئاینانه له‌سه‌ر په‌یوه‌ندیه ده‌روونێکانی که‌سه‌کانه‌وه له‌گه‌ڵ
یه‌زدان له‌گه‌ڵ یه‌زدان، یان ئه‌و شتانه‌ی ده‌یپه‌رستن درووست بووه، نه‌ک
په‌یوه‌ندی نێوان که‌سه‌کانی ناو کۆمه‌ڵ.
هه‌موو ئاینه‌کان
به‌رنامه‌و په‌یره‌وپرۆگرامی تایبه‌تیان هه‌یه، که‌وا له‌که‌سه‌کانی ناو
کۆمه‌ڵ ده‌کات به رێژه‌ی جیاواز په‌یره‌وی ئاینه‌کانیان بکه‌ن، هه‌رچی
که‌م و کورێکانی ئه‌و په‌یره‌وکردنه‌شه وه‌ک گوناهێک به‌رانبه‌ر
ئاینه‌که‌و یه‌زدان ده‌که‌وێته ئه‌ستۆیان و له دووای مردن سزا ده‌درێن.
هیچ کام له ئاینه‌کان
رێگا به که‌سانێکی تری ناو باوه‌ره‌که یان ئاینه‌که نادات رۆڵی خوا له
سه‌ر زه‌وی ببینن بۆ سزادانی خه‌ڵک، ئه‌گه‌ر بێتوو ره‌فتار و کرده‌وه‌کانی
ئه‌و خه‌ڵکانه زیانێکی گیانی و ده‌روونی گه‌وره‌ی بۆ ده‌رووپشت و کۆمه‌ڵ
نه‌بێ. نه‌ک ته‌نها ئاین و باوه‌ره‌کانی ئإین، به‌ڵکو یاسا مودێرنه‌کانی
ئه‌مرۆش سزای که‌سانێک نادات شێوه‌ی ژیانێکی تایبه‌تیان بۆ خۆ
هه‌ڵبژاردووه که زیانی گیانی و ده‌روونی بۆ که‌سه‌که‌خۆی بێت. ناشبێ ئإین
په‌یوه‌ندی به ره‌فتار و کرده‌وه‌کانی رۆژانه‌ی خه‌ڵکی هه‌بێ که زیانی بۆ
کۆمه‌ڵ و ده‌ورووپشت نیه.
کاتێ ئاین ده‌کرێ به
ئامرازێک بۆ گه‌یشتن به ئامانجێکی سیاسی له ده‌ره‌وه‌ی چوارچێوه
ئاینێکه، ئه‌وکاته ده‌بێته مه‌ترسێک نه‌ک ته‌نها بۆ ئه‌ندامانی ئه‌و
باوه‌ره خۆی، به‌ڵکو بۆ سه‌رجه‌می تاکه‌کانی ناو کۆمه‌ڵ. کاتێ ئاین تێکه‌ڵ
به سیاسه‌ت ده‌کرێ ئه‌و ئاینه فه‌لسه‌فه رووحێکه‌ی که گرێدراوه له
نێوان که‌سه‌کان و یه‌زدان له‌ده‌ست ده‌دات.
زۆر له وڵاتانی جیهان
هه‌ن، ته‌نانه‌ت وڵاته دیموکراسێکانیش که پارتی ئاینیان تیا به‌دی
ده‌کرێ، به‌ڵام ئه‌و پارت و لایه‌نانه مافی ئه‌وه‌یان نیه ره‌فتار و جۆری
ژیانی که‌سه‌کان بخه‌نه ژێر پرسیاره‌وه، به‌ڵکو په‌یره‌وپرۆگرامی ئه‌و
پارته ئاینانه هه‌وڵ بۆ چاره‌سه‌رکدنی کێشه‌کانی ئابووری، سیاسی،
کۆمه‌ڵایه‌تی، خوێندن وه زۆر شتی تر ده‌دات وه‌ک له‌وه‌ی ته‌نها قاڵبێکی
ئاینی هه‌بێ.
بوونی پارت و لایه‌نی
سیاسی ئاینی مافی خه‌ڵکانه له‌ناو کۆمه‌ڵ، که ئه‌وانیش وه‌ک هه‌موو
لایه‌نه سیاسێکانی ناو کۆمه‌ڵگای دیموکراسی مافی دانانی پرۆگرامێکی سیاسی
هاوچه‌رخ، که بتوانێ کێشه ئابووری، سییاسی کۆمه‌ڵایه‌تێکانی ناو وڵات
چاره‌سه‌ر بکات، به‌ڵام له چوارچێوه‌ی پرنسیپه دیموکراتی و مه‌ده‌نێکان،
که مافه‌سه‌ره‌کێکانی سه‌رجه‌م تاک و کۆمه‌ڵانی خه‌ڵک بپارێزێ، نه‌ک
له‌سه‌ر بۆچوونی تۆقاندن و ترساندنی خه‌ڵک، یان له سه‌ر پرنسیپی زۆرداری و
به‌زۆر باوه‌رهێنان به پرنسیپه ئاینێکان.
ئاینه ئاسمانێکان
ته‌نها بۆ باوه‌رکردن به یه‌زدان نه‌هاتنه خواره‌وه، به‌ڵکو بۆ رێکخستن
و دانانی مافه سه‌ره‌کێکانی خه‌ڵک بوون له‌و کاته، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌ش
بوو ناوه‌رۆکی هه‌رسێ ئاینه ئاسمانێکه جیاوازی تیایه له‌رووی
چاره‌سه‌کردنی کێشه کۆمه‌ڵایه‌تێکان، ئه‌گینا پێویستی نه‌ده‌کرد له کاتی
جیاواز بهاتنایه‌ته خواره‌وه. ئه‌گه‌ر گۆرانکاریه کۆمه‌ڵایه‌تیانه
نه‌بووایه له پاش سه‌ده‌ها ساڵ، ئه‌وا هه‌رسێ ئاینه‌که له یه‌ک کات و
به‌یه‌ک شێوه ده‌هاتنه خواره‌وه.
ئێستاش
کۆمه‌ڵگاکان گۆرانێکی گه‌وره‌یان به‌سه‌ر هاتووه‌و پرنسیپه دیموکراتی و
مه‌ده‌نێکان زۆربه‌ی کێشه‌کانی ناو کۆمه‌ڵگای چاره‌سه‌رده‌کات، بۆیه
پێویسته ناوه‌رۆکی فه‌لسه‌فه‌ی پارته ئاینێکان جیاوازبێ له جاران و
له‌گه‌ڵ ئه‌م چه‌رخه‌دا بگونجێ، نه‌ک له‌سه‌ر هه‌مان شێوه کۆنه‌که‌ی بروات
و شتێکی سه‌یر بێ به‌لای خه‌ڵکه‌وه
ناکرێ هه‌مان شێوه‌ی
ژیانی هه‌زاره‌ها ساڵی پێش ئێستا فه‌رزبکرێته سه‌رخه‌ڵکانێک که گۆرانکاری
گه‌وره به‌سه‌ر ژیانیان هاتووه له هه‌موو بواره‌کاندا. ناشکرێ ئه‌مرۆ
وه‌ک هه‌زاره‌ها ساڵ له‌مه‌وبه‌ر کاته‌کانی خه‌ڵک ته‌نها بۆ مزگه‌وت و دوعا
به‌کاربهێنرێ، دووریشخرێنه‌وه له پێویستێکانی ژیانی ئه‌م سه‌رده‌مه.
دنیای ئه‌مرۆ به‌هۆی پێشکه‌وتنه ته‌کنه‌لۆجی و کۆمه‌ڵلیه‌تێکه وا فه‌رز
ئه‌کات خه‌ڵکی شێوه‌ی ژیانیان جیاوازبێ له جاران.
پێویسته پارته
ئاینێکان باوه‌ریان به میکانیزمی گۆرانکاری کات و چه‌رخه‌کان هه‌بێ له
ناو کۆمه‌ڵگاکان، ئه‌گینا خۆیان و خه‌ڵکانێکی تریش له‌گه‌ڵ خۆیان ده‌خه‌نه
گێژاووی تووندره‌ووی، که‌ئه‌نجامه‌که‌ی ته‌نها کاره‌ساتی گه‌وره‌ی به
دوواوه ده‌بێ. ئه‌و. ه‌ی ئه‌مرۆ به ناوی ئإینی ئیسلام و بۆچوونه‌که‌ی
ده‌کرێ، که به‌داخه‌وه زۆر دووره له‌راستێکانی فه‌لسه‌فه‌ی ئیسلامی،
جیهانی غه‌یه‌ره ئیسلامی خستۆته مه‌ترسیه‌وه.
وڵاتانی
غه‌یره ئیسلام گومانێکی گه‌وره‌یان له هه‌رکه‌سێکی موسڵمان په‌یدا
کردووه، ئه‌م گوومانه‌ش له ئه‌نجامی کاره تیروورستێکانی ئه‌و
لایه‌نانه‌وه په‌یدا بووه که به ناوی ئیسلام کاره توندره‌وی و
تیروورستێکانیان ئه‌نجام ده‌ده‌ن، ده‌شیانه‌وێ ئیراده‌و بۆچوونی خۆیان نه‌ک
ته‌نها به‌سه‌ر خه‌ڵکی موسڵمان فه‌رز بکه‌ن به‌ڵکو به‌سه‌ر هه‌موو
میله‌تان.
زۆر له‌و
کاره توندره‌وی و تیروورستانه‌ی به ناوی ئیسلامه‌وه ئه‌نجام ده‌درێ له
پێناو ئامانجه سیاسێکان، نه‌ک ته‌نها خه‌ڵکانێک ده‌بن به قوربانی که نه
له نزیک و نه‌ک له دووره‌وه په‌یوه‌ندیان به رووداوه سیاسێکانه‌وه
نیه. به‌ڵکو ده‌بێته هۆی شێوان و وێرانکردنی باری ئابووری خه‌ڵک.
نه‌بوونی شاره‌زای
میله‌تانی غه‌یره ئیسلام له زمانی قورئان و فه‌لسه‌فه‌که‌ی، که دووره
له هه‌ر کارێکی توندره‌ووی و تیروورستی، ترسێکی گه‌وره‌ی خستۆته دڵیان
به‌رامبه‌ر ئیسلام و فه‌لسه‌فه‌که‌ی. ئه‌وه‌ی جێ نیگه‌رانیه ئه‌مرۆ،
ئه‌گه‌ری په‌یدابوونی تووندره‌ویه له‌ناو میله‌تانی غه‌یره ئیسلام
به‌رامبه‌ر هه‌موو موسڵمانان به‌هۆی کاره تیروورستێکان، که ئه‌نجامه‌که‌ی
زۆر ترسناکه. دنیای غه‌یره ئیسلام له رووی ته‌کنه‌لۆجیای سه‌ربازی و
ئابووریه‌وه زۆر پێشکه‌وتووه، بۆیه هه‌ر توندره‌وێک له نێوان دنیای
ئیسلام و ته‌کنه‌لۆجیای پێشکه‌وتوو ماڵوێرانێکی گه‌وره‌ی به دوواوه
ده‌بێ.
پێویسته هه‌موو
زانایانی ئاین دان به میکانیزمی گۆرانکارێکانی ناو کۆمه‌ڵ بهێنن و به
پرۆسه‌ێکی ئاسای ببین، ئه‌گینا جیهانی ئیسلام هه‌میشه له گێژاووی
توندره‌ووی ده‌مێنێته‌وه‌و چاره‌سه‌رکردنیشی له دووارۆژ زۆر سه‌ختر ده‌بێ.
وه‌هاب شاه محمد
Shah. wahab@gmail. com
|