ئه‌گه‌ره‌كانی دوای ئاماده‌كردنی ده‌ستوور ... مه‌ریوان نه‌قشبه‌ندی
ده‌ستوور
ئاماده‌یه و چاوه‌ڕێی راپرسی ده‌كات، به‌پێی سه‌نگ و قورسایی ئه‌و
هێزانه‌ی له‌عێراقدا
هه‌ن،مه‌فروز وایه ئه‌م ده‌ستووره له‌لایه‌ن زۆربه‌ی زۆری
عێراقیه‌كانه‌وه (به‌ڵی) ی
پێبدرێت،به‌ڵام ده‌بی ئه‌گه‌ری ده‌نگدانی عه‌ره‌بی سوننه‌مان له‌پێشچاو بێت
و له‌وانه‌شه
ئه‌و پێشنیاره‌ی كورد له یاسای ئیداره‌ی ده‌وڵه‌تی عێراقدا جێگیری كردوه
كه ده‌ڵێت:
دوو له‌سه‌رسیی ده‌نگده‌رانی هه‌ر سێ پارێزگایه‌كی عێراق ده‌توانن شكست یان
سه‌ركه‌وتن
به‌ده‌ستوور بێنن، له‌راپرسی (15/10/2005) دا به سوودی عه‌ره‌به
سوننه‌كان (به‌عسیه‌كان) كۆتایی بێت و ڤیتۆی (تكریت و رومادی و دیاله)
پرۆژه‌ی ده‌ستوور
هه‌ڵوه‌شێنێته‌وه و بگه‌رێینه‌وه بۆ هه‌ڵبژاردنێكی نوی و پرۆژه‌ی
ده‌ستوورێكی نوێ
كه به‌بۆچونی من له‌م ئه‌گه‌ره‌دا مافه‌كانی كورد زیاتر و چه‌سپاوتر
ده‌بێت،چونكه شێوازی
سه‌رده‌میانه‌ی گفتوگۆكارانی كورد له‌نوسینه‌وه‌ی ده‌ستوور و سه‌نگی سه‌رۆك
و سه‌ركرده‌كانی
كوردستان له عێراق و ناوچه‌كه و له‌كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تیشدا به‌جۆرێكه
یاری گوریس
راكێشانی ده‌ستوور له‌كوردستان دووركه‌وتۆته‌وه و زیاتر له‌نێوان شیعه و
سوننه‌دایه،
به‌واتایه‌كی دیكه ده‌كرێت بڵێین له‌مه‌ودوا تۆپه‌كه له‌گۆره‌پانی
عه‌ره‌بی
عێراقدا
ده‌بێت، كه‌ئه‌مه‌ش پێچه‌وانه‌ی پێشبینیه‌كان بوو، شیعه و سوننه‌ی عێراق
له زۆربه‌ی
داواكاری و مافه‌كانی كورد و چه‌سپاندنی له ده‌ستووردا گرفتێكی ئه‌وتۆیان
نیه،ئه‌گه‌رچی
له‌وانه‌یه ئه‌م حاڵه‌ته له‌هه‌موو سه‌رده‌م و ته‌وقیتێكدا به‌رده‌وام
نه‌بێت،به‌ڵام ئه‌و
هێڵه گشتیانه‌ی سه‌رۆكی كوردستان له‌سه‌ردانه ماراسۆنیه‌كه‌یدا بۆ به‌غدا
دیاری كرد
گه‌ره‌نتیه‌ك یان بنه‌مایه‌كی به‌هێزه بۆ هه‌ر قۆناغ و پرۆسه‌یه‌كی سیاسی
دیكه و ئه‌وه‌ش
واده‌كات له‌هه‌ر پرۆسه‌یه‌كی سیاسی عێراقدا كورد له سۆنگه‌ی هێزه‌وه
هه‌نگاوبنێت و وه‌ك
چۆن له‌گفتوگۆی دوارۆژه‌كانی پێشكه‌شكردنی ده‌ستووردا، كورد ئیداره‌ی
پرۆسه‌ی
لێكنزیكبونه‌وه‌ی لایه‌نه عێراقیه‌كانی ده‌كرد، به‌هه‌مان شێوه
له‌ئاینده‌دا كورد
كه‌شتیه‌وانی ئه‌و پاپۆره‌بێت كه عێراق ده‌گه‌یه‌نێته كه‌ناری دیموكراتی
و سه‌قامگیری و
سستمێكی فیدرالی پێشكه‌وتوو و هاوچه‌رخ، كه له‌لایه‌ك عێراقیه‌كان و
له‌لایه‌كی
دیكه‌شه‌وه ئه‌مریكا و كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی شانازی پێوه بكه‌ن و
وه‌ڵامی ئه‌و ره‌خنه‌و
ناره‌زاییه‌شی پێبده‌نه‌وه كه دوای پرۆسه‌ی ئازادكردنی عێراق و زیادبوونی
ژماره‌ی
كوژرانی سه‌ربازه ئه‌مریكی و فره‌ره‌گه‌زه‌كان په‌یدابوو. به‌شێوه‌یه‌كی
گشتی
كورد
به‌سه‌ركه‌وتوویی له چه‌ندین قۆناخی گفتووگۆ و پرۆسه‌ی سیاسی عێراق
ده‌رچووه و ئه‌گه‌ر ئه‌م
ده‌ستووره‌ی ئێستاش په‌سه‌ندكرا ئه‌وا كورد به‌به‌شداریكردنی له حیوار و
گفتوگۆكانی ئه‌م
دووساڵه‌ی رابردوو چه‌ندین ده‌سكه‌وتی گه‌وره‌ی نه‌ته‌وه‌یی و ئامانجی
ستراتیژی به‌ده‌ست
هێناوه كه به ده‌یان ساڵی خه‌باتی چه‌كداری و شه‌ری پارتیزانی نیوه‌ی
ئه‌م ده‌سكه‌وتانه‌ی
به‌ده‌ست نه‌هێناوه،ئه‌گه‌رچی من پێموایه ئه‌م ده‌سكه‌وته ده‌رهاویشته‌ی
شۆرشی رزگاریخوازی
گه‌لی كورده و شۆڕشی ئه‌یلولی مه‌زنه. جائه‌گه‌ر كورد جاران جه‌نگاوه‌ر و
پێشمه‌رگه‌ی
قاره‌مان بووبن ئێستا دبلۆماتكار و سیاسه‌توان و گفتووگۆكار ی
سه‌ركه‌وتوون، یه‌كده‌نگی
و
یه‌كهه‌ڵوێستی هێز ولایه‌نه كوردیه‌كانیش له‌م پرۆسه‌یه‌دا و ئیلتیزامی
شانده
یاوه‌ره‌كه‌ی سه‌رۆكی كوردستان له پرسه چاره‌نوسسازه‌كاندا هۆكارێكی
سه‌ره‌كی سه‌ركه‌وتنی
دبلۆماسیه‌تی كورد بوو له‌م پرۆسه ئاڵۆزه‌ی كه ده‌ستووری هه‌میشه‌یی
عێراقی لێهاته
به‌رهه‌م و پته‌وكردنی ئه‌م یه‌كده‌نگییه له‌یه‌كگرتنه‌وه‌ی هه‌ردوو
ئیداره‌ی هه‌رێمی
كوردستاندا ده‌بێته زه‌مانه‌تی پاراستنی سه‌نگ و قه‌باره‌ی كورد وه‌ك
نه‌ته‌وه‌یه‌كی سه‌ره‌كی
له‌عێراقدا و له‌وانه‌شه كاریگه‌ریه‌كی ئیجابی گه‌وره‌ی له‌سه‌ر دۆزی
ره‌وای
كورد
له‌ناوچه‌كه‌دا درووست بكات. |