ترس ....  شاڵاو

 

كه‌ منداڵ بووم

زۆرئاشقی کێوی به‌فرو

هه‌ڵۆی به‌رزو مانگه‌ شوه‌ بووم

من گیرۆده‌ی

دونیای کپ وئاسمانێکی پڕ ئه‌ستێره‌و

قاسپه‌ی که‌و بووم

زۆر ده‌ترسام که‌ گه‌وره‌ بم

ده‌ستی حه‌زم

نه‌گات به‌ عیشق وسۆزی ئه‌و

زۆر ده‌ترسام که‌ گه‌وره‌ بم

ڕامچله‌کێنێ

ترس وته‌نیایی نیوه‌ شه‌و

زۆر ده‌ترسام

که‌ گه‌وره‌ بم

نه‌گه‌م به‌ پێکی پڕ ئه‌وین

له‌ هه‌ڕه‌تی ته‌مه‌نی خۆم

 دڵم پر ببێ له‌ برین

زۆر ده‌ترسام

که‌ گه‌وره‌ بم

کچێکی جوانم خۆش بوی

له‌ دوو چاوی خۆم زیاتر

بیپه‌رستم

به‌ڵام ئه‌و ڕۆژێك نه‌توانێ

 بمدوێنی و بیدوێنم

تا ئه‌و کاته‌ی له‌گۆڕ ده‌نێم به‌ یه‌کجاری

دڵی پڕ له‌ تاسه‌و له‌ هه‌ستـــــــــم

که‌ گه‌وره‌ش بووم

زۆر ده‌ترسێم پیری ببێت به‌و گه‌ڵایه‌ی

هه‌موو رۆژێ هه‌ڵبوه‌رێ له‌ ته‌مه‌نی لقه‌کانم

زۆر ده‌ترسێم کاتێ پیر بم

ته‌نیایی ببێت به‌ سێبه‌ر

له‌گه‌ڵ خۆمدا بێت وبچێت

که‌سێک نه‌بێ له‌م دونیایه‌ پی بزانێ ژانه‌کانم

زۆر ده‌ترسێم کاتێ پیر بم و ته‌نیا بم

که‌س نه‌مبینێ

له‌ گۆشه‌یه‌کی بێ که‌سی

خۆم وپێکی په‌شیمانی پڕ شه‌رابم

به‌ڵام نازانم که‌ پیر بم

ئه‌وسا ئیتر

چیتر هه‌یه‌ لێی بترســـــــــــــــــــــــــــم

www. dldary. info. se