په‌نابه‌ران فدراسیون، پاساوه‌كانی كۆمه‌له كوردی یه‌كانی به‌ریتانیا قبول ناكه‌ن. له‌په‌روایزی هه‌ڵویستی كۆمه‌له كوردی سالفورد له به‌ریتانیا ... ده‌شتی جه‌مال
شه‌وی هه‌ینی قسه‌كه‌رێكی ره‌سمی كۆمه‌له‌ی كوردی سالفورد به‌پێچه‌وانه‌ی ڕاستیه‌كانه‌وه له خۆپشاندانێكی ڕاگه‌یه‌نراوی كۆمه‌له‌ی كوردی سالفورد له‌مانچسته‌ر و له ده‌زگاكانی راگه‌یاندی بی بی سی یه‌وه به‌ئاشكرا ڕایان گه‌یاند كه كوردستان ئامنه، په‌نابه‌رانیان له‌ژێر ناوی خۆپیشاندان به دژ ناردنه‌وه كۆكردۆته‌وه‌و به‌جلی كوردی و ئالای كوردستانه‌وه گوایه ئه‌وان ریش سپی په‌نابه‌ران و به‌رگریان لێ ده‌كه‌ن. ئه‌م ته‌بلیغات و هات و هاواره له‌كاتێكدایه كه تائیسته 33 په‌نابه‌ری كورد دور له‌خواستی خۆیان دیپۆرتی كوردستان كراونه‌ته‌وه‌و هه‌روه‌ها ده‌یان په‌نابه‌ری تر راپیچی گرتووخانه‌كان كراون و ترسی گه‌رانه‌وه هه‌ڕه‌شه له ژیانیان ده‌كات. ئه‌م جموجوڵه‌ی كۆمه‌له كوردی كه ناڕه‌زایه‌تێ كانی په‌نابه‌ران ناچاری كردون شتێك له‌خۆ نیشان بده‌ن له‌چوارچێوه‌ی سیاسه‌ته‌كانی یه‌كیتی و پارتی یه كه‌له‌به‌ندو به‌ستێكی نیهنی و پشتپه‌رده‌وه گه‌ره‌كیانه له‌پێناو قازانج ومانه‌وه‌ی ده‌سه‌لات وئیمتیاز وه‌رگرتن وشه‌رعیتی ده‌سه‌لاته‌كه‌یان له‌گه‌ل حكومه‌تی به‌ریتانیا سات وسه‌ودا به‌ژیانی په‌نابه‌رانی كورده‌وه بكه‌ن. ئه‌م ریكخراوانه به ده‌ر له‌هه‌رنیه‌تیك كه هه‌یانه، به‌لام به كرده‌وه نووینه‌ری ئه‌و حزب ولایه‌نانه‌ن كه به ته‌واوی مانا هاوكاری كردنه‌وه‌ی نوسینگه‌ی (IOM) یان كرد له شاری هه‌ولیردا، بۆ زه‌مینه‌خۆش كردن و كارسازی بۆ ناردنه‌وه‌ی په‌نابه‌ران. هه‌ر ئه‌وانن كه‌ادعای كردنه‌وه‌ی فرۆكه‌خانه‌كانیان به گیرانه‌وه‌ی په‌نابه‌ران ئیفتیتاح ده‌كه‌ن. له‌بیرمانه كه‌چۆن له چه‌ند سالی رابردودا فۆتۆكۆپی پاسپۆرته‌كانی ئه‌و په‌نابه‌رانه‌یان ده‌كرد كه چه‌ندین ساله له‌م وولاتانه‌دا نیشته‌جی بوون، پاشان راسته‌خۆ ئه‌و زانیاری و كۆپیانه‌یان ده‌دایه‌وه به وولاتانی ئه‌وروپا. هه‌ر ئه‌مانیش بوون كه له‌ماه‌وی چه‌ند سالی رابردودا چه‌ندین جار له‌گه‌ل حكومه‌ت و وه‌زاره‌ته‌كانی ئه‌م وولاتانه‌دا له دانوساتدابوون بۆ تاوتۆی كردنی گه‌رانه‌وه‌ی په‌نابه‌ران له‌به‌رامبه‌ر به ده‌ستكه‌وتیكدا. ئه‌و چه‌واشه‌كاری و فریوودانه‌ی كه ده‌زگاكانی راگه‌یاندنی پارتی و یه‌كیه‌تی به‌گه‌ریان خستووه به‌راستی ته‌مه‌نی كورته‌و ناتوانێت خۆی له‌به‌مبه‌ر به هاتنه‌مه‌داینی په‌نابه‌ران رابگریت. ئه‌مانه له لایه‌كه‌وه وانیشان ده‌ده‌ن كه خه‌م خۆری په‌نابه‌رانن و به كردوه‌ش سه‌رگه‌رمی مامه‌له‌و بازرگانی كردنن به‌سه‌ر ژیان وچارنووسی په‌نابه‌رانه‌وه. بۆیه كاره‌كانی ئه‌م كۆمه‌له كوردیانه‌ش شاكاریكی له‌وه باشترنابیت و به‌ڵكو له‌خزمه‌ت ئامانجه‌كانی حزبه ده‌سته‌لاتداره‌كانی كوردستاندان. بۆیه ئیدعای ئامنی بوونی كوردستان له سه‌ر زبانی نووینه‌ری ئه‌م ریكخراوه‌وه به دلنیای هیچ ئاكامیكی نابیت به‌ده‌ر له‌وه‌ی كه خۆیان له‌به‌رامبه‌ر رق و بیزاری په‌نابه‌راندا ده‌بینه‌وه. ئه‌م ریكخراوانه‌و نووینه‌ره‌كه‌یان له‌وه دلنیان كه ئه‌مرۆ ئه‌وه ته‌نها فیدراسیونی سه‌رتاسه‌ری په‌نابه‌رانی عیراقی یه كه‌وه‌ك ریكخراویكی په‌یگیرو پیشره‌و به‌دوای ماف و به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی په‌نابه‌رانه‌وه‌یه و هه‌ر ئیسته ئه‌م ریكخراوه بووته جیگه‌ی ئومیدی زۆربه‌ی زۆری په‌نابه‌ران نه‌ك هه‌ر بۆ ریگرتن به دیپۆرت كردنه‌وه‌ی په‌نابه‌ران، به‌لكو بۆ مسۆگه‌ر كردنی مافه‌كانیشان. كۆمه‌ڵه‌ی كوردی سالفورد به‌و هه‌ڵویسته‌ی دۆینیان له‌شاری مانچسته‌ر رایان گه‌یاند له‌رێگای ئه‌وانه‌وه خواستی په‌نابه‌ران به‌دی نایه‌ت،كاتی ئه‌وه‌یه ریزه‌كانی خۆتان جیابكه‌نه‌وه،ناره‌زایه‌تێكانی خۆتان یه‌كگرتووانه رووبه‌رووی ئه‌م لایه‌نانه بكه‌نه‌وه. به ده‌نگی به‌رز بلین كوردستان ئامن نیه‌و ئیمه خوازیاری مافی په‌نابه‌ری و ژیانیكی شایسته به ئینسانین. په‌نابه‌ران ئازادیخوازان ئیمه نابیت بۆ یه‌ك ساتیش له خه‌باتی خۆمان بكه‌وین بۆ به‌ده‌ستهینانی مافه‌كانمان هه‌ره‌وه‌ها ده‌بیت هیچ جۆره پشتگیری كردنیك له سیاسه‌ته‌كانی پارتی و یه‌كیه‌تی و بۆ مامه‌له‌كردن و بازرگانی كردن به‌سه‌ر په‌نابه‌رانه‌وه قبول نه‌كه‌ین و به ته‌واوی توانای خۆمانه‌وه په‌رده له رووی كارنامه‌ی دژی په‌نابه‌ریان هه‌ڵبدریته‌وه. په‌نابه‌ران! هاتنه مه‌یدانی ئه‌م رۆژانه‌مان نیشانی دا ته‌نها ڕیگه‌یه‌ك كه بتوانیت كاریگه‌رو به سوود بیت هه‌لبرینی ده‌نگی ناره‌زایه‌تیمان و یه‌كگرتنی ریزه‌كان و له ده‌وری ریكخراوه‌یك كه دێرزمانه ئه‌وه‌ی سه‌لماندوه كه ته‌نها نووینه‌ری شه‌رعی په‌نابه‌ران ده‌بیت، به كۆبوونه‌مان له ده‌وری ئه‌م ریكخراوه به‌هیزو به‌هیزتر ده‌بێت. تا له‌پال پوچه‌لكردنه‌وه‌ی سات و سه‌وداكانی پارتی و یه‌كیتی و ریكخراوه ره‌نگكروه‌كانیاندا پیكه‌وه بتوانین پاشه‌كشه به بریاره‌كانی حكومه‌تی به‌ریتانیا بكه‌ین بۆ دیپورت كردنه‌وه‌ی په‌نابه‌ران. بۆیه هاوپیچ له‌گه‌ل ئه‌م بانگه‌وازه‌شدا ده‌بیت (كۆمه‌له‌ی كوردی سالفورد) ئه‌و راستیه باش بزانیت، كه نه كلكایه‌تی كردنی ئه‌وان و نه‌مامه‌له‌و بازرگانی كردنی حزبه‌كانیان ناتوانن به‌م ئیزدواجه‌یه‌ت و فیریووكاریانه‌یان و به پاكانه كردن بۆ بوونی ئه‌منیه‌ت له كوردستان مافه سه‌ره‌تای یه‌كانی ئیمه‌ی په‌نابه‌ران بكه‌نه قوربانی سیاسه‌ته‌كانی خۆیان. بۆیه چاكتر وایه كه كۆمه‌له‌ی كوردی سالفورد له‌به‌رامبه‌ر به دانی ئه‌وزانیاریه هه‌لانه به ده‌زگاكانی راگه‌یاندن، داوای لیبوردن بكات له په‌نابه‌ران و خه‌لكی كوردستان له په‌یوه‌ند به ئیدعای بوونی ئاسایش له كوردستاندا!
ده‌شتی جه‌مال سكرتیری فیدراسیونی سه‌رتاسه‌ری په‌نابه‌رانی عیراقی له‌به‌ریتانیا 28 / 8 / 2005 |