كه‌ركوك
له په‌راوێزی نوسینه‌وه‌ی ده‌ستوور (هاوبه‌شیكردنی عه‌ره‌ب تاڵه لی ده‌بی نۆشی كه‌ین! ... كاوێزمه‌لاپه‌روێ زۆرێك رایان وایه به به‌نده‌شه‌وه ره‌شنوسی ده‌ستور كامل ده‌بی ده‌نگی پێویست به‌ده‌ست دێنی ئه‌م رایه له‌وه‌ه سه‌رچاوه‌ی گرتوه كه له پرۆسه‌ی بنیاتنانه‌وه‌ی ئێراق به‌لای ئه‌مه‌ریكاوه ئه‌وه‌ی گرنگه سه‌ركه‌وتنی ئه‌و پرۆسه سیاسیه‌یه له ئێراق كه هه‌ر بۆ خۆیان له‌گه‌ل وولاتانی تری هاوپه‌یمانیان دایانناوه بۆیه ئه‌وله‌ویات به‌لای ئه‌مه‌ریكاوه ئه‌وه‌یه ئه‌م پرۆسه‌یه سه‌ركه‌وتوو بێت وه‌ك ئه‌وه‌ی پشتیوانی له ته‌رفێك لایه‌نێك بكه‌ن تا سه‌ر ئێسقان لیبرالی و علمانی دیموكرات بێت،ده‌ركه‌وت به‌لای ئه‌مه‌ریكاوه ئه‌وه‌ش گرنگ نه‌بوه له ده‌ستور هێزی ئاین چه‌ند به‌رامبه‌ری هێزی دیموكراتی و علمانی بێت له ره‌شنوسی ئه‌م ده‌ستووره به روونی پاشه‌كشیی ئه‌مه‌ریكا ده‌بینین له‌بنه‌ماكانی كۆمه‌لگای دیموكراتی و مه‌ده‌نی، سه‌ركه‌وتنی ئیراده‌ی ئاخونده‌كان له‌و ره‌شنوسش به‌رچاوه،لی ئه‌وه‌ی من تێبینم كردوه وه‌ك رایه‌ك گه‌ره‌كمه ده‌ریبرم و قسه‌ی له‌سه‌ر بكه‌م به‌م شێوه‌یه: ده‌سه‌ڵات سه‌ركردایه‌تی كوردستان مه‌دحی ئه‌م ده‌ستوره ده‌كات. به‌شێوه‌یه‌كی گشتی میلله‌ت به ناچاری هه‌زمی ده‌كات كه جێگای خۆشحالیه. به‌شێك له رۆشنبیرانی ده‌ره‌وه قسه‌ی زیادی له‌سه‌رده‌كه‌ن. ده‌بوو پێش ئه‌وه‌ی سه‌ركردایه‌تی كوردستان ستایشی ئه‌م ره‌شنوسه‌ی ده‌ستور بكات كه ئه‌وان به نوێنه‌رایه‌تی گه‌لی كوردستان كه‌وتنه كێشمه‌كێش له‌گه‌ل عه‌ره‌ب ئه‌ركێكی ماندوو كه‌رو پر زاحمه‌ته له‌گه‌ل عه‌ره‌ب دانوستان بكه‌یت و بگه‌یته ئه‌نجامێك نه‌خسمه دانوستان له‌سه‌ر چاره‌نوس و ماڤی میلله‌تێك كه به درێژایی مێژوو له‌لایه‌ن عه‌ره‌به‌وه ره‌تكرابیته‌وه، زه‌حمه‌تێكه لێرادایه تۆ له نوسینه‌وه‌ی ده‌ستووردا هاوبه‌شی ده‌كه‌ی له‌گه‌ل لایه‌ن و ترافی تر كه تا ئه‌و شوێنه‌ی پیان بكری نه‌ك دان به ماف و حه‌ق وحقوقتا نانێن به‌لكو له‌سه‌ر نه‌خشه‌ی زه‌وی ره‌شت ده‌كه‌نه‌وه بۆیه هه‌ر كه‌س و گروپێكی تر له جیایی سه‌ركردایه‌تی ئێستای كوردستان ئه‌و رۆله‌ی گێرابا كه‌متری له‌وه نه‌كردبا زیاتری وه ده‌ست نه‌ده‌خست. زه‌ند ده‌كه‌م سه‌ركردایه‌تی كوردستان به ئه‌ركی خۆیان هه‌ڵساون تا ئه‌وه‌یان وه ده‌ست خستوه لی بۆ ئه‌م قۆناغه وله‌گه‌ل به‌رامبه‌ر زۆرنا لی لایه‌نی كه‌می ماڤمان وه‌ده‌ست هاتوه به‌و پێوه‌ره‌ی ئێمه ئه‌و ماڤانه‌مان به ته‌وافق له‌گه‌ل عه‌ره‌بی ئه‌م وولاته ده‌ست خستوه كه ئه‌مه هه‌م گۆرانه له عه‌قلی عه‌ره‌ب جا هه‌رچیه‌ك بێت هۆكاره‌كه‌ی كه عه‌ره‌ب ره‌زامه‌نده له‌سه‌ر ئه‌وه‌نده‌ی ماڤه‌كانمان لاوازی و لێقه‌ومانی ناسۆنالیستی عه‌ره‌بی بی یان هه‌رشتێكی تر هه‌میش چه‌رده‌یه‌ك چوینه پێش له چه‌سپاندنی ماڤه‌كانمان له ئاینده،ده‌گه‌رێمه‌وه سه‌ر ئه‌وه‌ی ده‌بوو سه‌ركردایه‌تی سیاسی كوردستان كه دڵنیام پێش ئه‌وه‌ی ئه‌م ره‌شنوسه له ئاست تموحی خه‌لكی كوردستاندا بێت له ئاست تموحاتی خۆیانیش نیه لی حوكمی زه‌مه‌نه سه‌پاندوویه‌تی بۆیه خۆزیا راشكاوانه له‌به‌ر ده‌م میداكاندا له‌سه‌ر زاری سه‌ركرده‌كانمانه‌وه ئه‌وه ده‌بیسترا كه نه‌ك به پێچه‌وانه‌وه رایانگه‌یاند ده‌سكه‌وتی زۆر مه‌زنی بۆ خه‌لكی كوردستان تیا وه‌ده‌ست هاتوه ده‌سكه‌وت ئه‌و كاته‌یه كه گه‌لی كورستان له به‌شكه‌ی تری ئێراق ئاره‌زووی جیابوونه‌وه‌ی له قالبی یاسا بدرێت ده‌سكه‌وت ئه‌وه‌یه هاوبه‌شی عه‌ره‌ب نه‌بین نه له ژیان و نه له خاك ونه‌ش له ده‌سه‌ڵات. پێم وایه گه‌لی كوردستان ناچارن ده‌ستورێكی وا هه‌زم بكه‌ن ئه‌مه‌ش نیشانه‌ی هۆشیاری و زرنگی خه‌لكی كوردستانه لی ئه‌وانه‌ی رایه‌كی تریان هه‌یه كه گه‌لی كوردستان نابی ئه‌م ره‌شنوسه قبوڵ بكه‌ن ئه‌وانه‌ن كه وه‌ك گوتم به‌شێكن له‌و رۆشنبیرانه‌ی ده‌ره‌وه‌ی ووڵات كه ئاسووده‌ن هه‌نده ئاسووده‌ن ته‌نی ده‌توانن وه‌عز بده‌ن بی ئه‌وه‌ی له واقعی ئه‌م مه‌رگه‌ساته‌ی ئێراق و كوردستانی باشووریش وه‌ك به‌شێك له ئێراق حالی بووبن ئه‌وانه‌ی ده‌ره‌وه‌ی ووڵات ده‌توانن بێنه‌وه ووڵات و پشكداری ژیانی خه‌لكی ئێرا بكه‌ن ئه‌وجا وه‌عز بده‌ن داخۆ ئه‌وه‌ی ئه‌وان ده‌یلێن به كه‌ڵكی كام جۆر ژیان دێت ئه‌ورووپا یان ئێراقێكی خه‌نكاو له بوغز‌و رقی عه‌ره‌بی شوفێنی به‌رامبه‌ر كورد ئێراقێكی كاوله وێران له ناخی مرۆڤه‌كانه‌وه بیگره تا هه‌موو بواره‌كانی تری په‌یوه‌ست به ژیان كه ئێمه‌ی كوردستانیش له‌وه به‌ده‌ر نین. خولاسه ده‌توانین بلێن هه‌نگاو هه‌نگاو به‌ره‌و پێشه‌وه بۆ چه‌سپاندنی مافه‌كانمان ده‌رۆین چونكی ده‌ستور هه‌بی یان نه‌بی ئێمه له‌سه‌ر خاكی خۆمان ده‌مێنین هه‌ر ئێمه‌ش ده‌توانین هه‌موو بیركردنه‌وه‌و ئاراسته‌كان به‌ره‌و ئه‌و شوێنه به‌رین كه ده‌وڵه‌تێكی كوردستانی له‌سه‌ر ئه‌م خاكه چی كه‌ین،بۆیه ئه‌وه‌ی له چوارچێوه‌ی ئه‌م ئێراقه ده‌گوزری تاڵه‌و ده‌بی نۆشی كه‌ین!
|