لالۆ منیش زیندانیی سیاسی بووم! به‌شی (18) . . . . عه‌تای مه‌لا که‌ریم به‌ریتانیا ناوی باپیره گه‌وره‌ی خۆم چۆن به‌و جندۆکانه ده‌ڵێم! له کاتی ناونوسیندا پرسیاری ناوی چوارینه‌یان ده‌کرد، واته باوک و باپیر‌و باپیره گه‌وره‌ش. که سه‌ره هاته سه‌ر کابرای قه‌ڵادزێی ووتی نازانم، که‌مێک سه‌یری یه‌کتریان کرد‌و پێکه‌نین و ووتیان سه‌یری ئه‌م که‌ره بکه‌ن ناوی باپیره گه‌وره‌ی خۆی نازانێت! کاتێک هاتینه‌وه ژوره‌وه کابرای قه‌لادزێی ووتی: به‌خودای ئه‌وان که‌رن! من چۆن ناوی باپیره گه‌وره‌ی خۆم به‌و جندۆکانه ده‌ڵێم! به‌خودای هه‌ردووک ته‌سکه‌ره‌ی عێراقیش و ئێرانیشم هه‌ن. ده‌توانم بچمه به‌ر سێبه‌ره‌که؟ بۆ به‌یانی هه‌مومانیان هێنایه ده‌ره‌وه و ڕیزیان کردین و دایان نیشاندین. مامۆستا (م) ناوێک له‌گه‌ڵ جه‌ماعه‌تی شێخ جه‌مال بوو، قاتێکی ڕه‌شی له‌به‌ردا بوو که‌متر له زیندانی ده‌چوو، زۆر به زه‌لیلی و که‌ساسی له پاسه‌وانه‌که ده‌پاڕایه‌وه ڕێگه‌ی بدات بچێته به‌ر سێبه‌ره‌که! کابرای پاسه‌وانیش زۆر به توڕه‌یی و به بێڕێزییه‌که‌وه ووتی: دانیشه. من زۆر قێزم له‌و هه‌ڵسوکه‌وته ده‌هاته‌وه. باشه خۆ هه‌مووی دوو ڕۆژ له‌مه‌وپێش بوو ئێمه‌یان به ڕووتی و به برینه‌وه له‌به‌ر ئه‌و خۆره پشتاوپشت ده‌به‌سته‌وه و به چوارکه‌س لێیان ده‌داین، تۆ بڵێیت ئه‌و براده‌ره ئاگادار نه‌بێت؟ دواتر براده‌رێکی خۆیان چپاندی به گوێم‌دا و ووتی سه‌یر بکه ئه‌و پیاوه قات له‌به‌ره که ده‌ڵێیت له پیاسه بووه ئه‌وه یه‌کسه‌ر ئیعترافی له‌سه‌ر هاوڕێکانی کرد و زۆربه‌مانی تووشکرد. هه‌ر له‌وێ وه‌کو جاران که‌وته‌وه ئه‌مر کردن و به هاوڕێکانی ووت: که چوینه‌وه سلێمانی که‌س نه‌ڕوات به‌ملاو ئه‌ولادا کارمان هه‌یه! جا نازانم دوای ئه‌و هه‌موو داشکاندنانه به‌هیوای چ جۆره کارێک بوو! یه‌کێک له‌سه‌ربازه‌کان له زیندانییه‌کی پرسی تۆ ئه‌فسه‌ری سوپایت؟ ئه‌ویش وه‌ک ئێستا سه‌ربازه‌که له‌به‌رده‌میدا به جووته پێ ڕاوه‌ستابێت به ده‌نگێکی نێر‌و سه‌رفرازانه‌وه ووتی: به‌ڵێ. ئه‌م وه‌ڵامه نیشانه‌ی ده‌نگی که‌سێک بوو که زۆر له‌خۆی ڕوسورو سه‌رفرازبێت و به 180 پله له هه‌ڵوێستی مامۆستا (م) جیاواز بوو. جه‌نابی پارێزگاری که‌رکوک دوای ئه‌و ڕیزکردن و سه‌رژمێرییه، به‌ڕیز بردینیان بۆ شوێنێک به په‌له‌و به ڕاکردن به نێوان چه‌نده‌ها بیناو دیواردا تێیانپه‌ڕاندین. له‌وێ بینیمان کۆمه‌ڵێک پاس ڕاوه‌ستابوون؛ نه له‌وه پێش و نه له‌وه‌دواش پاسی ئه‌وتۆم نه‌بینیبوو. پاسه‌کان ئه‌وه‌نده‌ی پاسی مه‌نشه‌ئه ده‌بوون، به‌ڵام له هه‌موو لایه‌که‌وه قه‌پات بوون و ته‌نها له نزیک بنمیچه‌که‌وه ڕیزێك په‌نجه‌ره‌ی ووردی پێوه بوو. ئه‌وه‌ی له‌ناویاندا دابنیشتایه چاوی له‌ده‌ره‌وه نه‌ده‌بوو، که‌سیش له‌ده‌ره‌وه ئه‌وانی نه‌ده‌بینی. دیاره ئه‌م جۆره پاسانه به تایبه‌ت بۆ گواستنه‌وه‌ی زیندانی دروستکراون. سوار پاسه‌کانیان کردین و که‌وتنه ڕێگاو پاش ماوه‌یه‌ک له شوێنێک ڕاوه‌ستان. له‌وێ دایانبه‌زاندین و به ڕاکردن و به په‌له‌پڕوزێ به نێوان چه‌نده‌ها دیواری به‌رز به‌رز و ڕاڕه‌وی ته‌نگه‌به‌رو به قه‌راغی چه‌نده‌ها باخ و چیمه‌ن و گوڵوگوڵزاری ڕازاوه‌دا فڕاندینیان تا گه‌یشتینه هۆڵێکی گه‌وره. هۆڵه‌که هۆڵێکی ڕێکو‌پێک بوو پڕ بوو له کورسی شاهانه! له سوچه‌کاندا پاسه‌وان به گۆچانه‌وه ڕاوه‌ستا بوون له باتی چه‌ک! ئه‌مه له‌لای ئێمه زۆر نامۆ بوو. پاسه‌وانه‌کان ده‌تووت بتن، بێچرکه له شوێنی خۆیان چه‌قیبوون، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ئێمه ژاوه‌ژاوو ده‌نگه ده‌نگێکی زۆرمان لێوه‌ده‌هات. لێره گریمان هاته سه‌ر ئه‌وه‌ی که سه‌دام حوسه‌ین دێت بۆ ئێره‌و قسه‌مان بۆده‌کات. هه‌ندێک ووتیان کاکه ئێمه ده‌زانین ئه‌مه هۆڵی کۆنگره‌کانه‌و ته‌نها بۆ دیداری سه‌دام ئاماده‌کراوه! ئه‌گه‌ر بۆ ئه‌وه نه‌بوایه بۆ ده‌یانهێناین بۆ ئه‌م شوێنه که‌شخه‌یه که مه‌گه‌ر له ته‌له‌فیزیۆندا هۆڵی وه‌هامان بینیبێت! ئه‌م گریمانه‌ش به بانگه‌وازی پاسه‌وانه‌کان به‌راویته بوو که ووتیان: تکایه بێده‌نگ بن! ئێستا به‌ڕێز پارێزگاری که‌رکوک دێت و قسه‌تان بۆده‌کات. پاش ماوه‌یه‌ک له هۆڵه‌که‌ش بردینیانه ده‌ره‌وه‌و له چیمه‌ن و حه‌وشه‌یه‌کی گه‌وره‌دا دایاننیشاندین. وادیاره بۆگه‌ن و بۆن و به‌رامه‌ی ئێمه له‌و هۆڵه‌دا به‌کاری جه‌نابی پارێزگار نه‌ده‌هات. پارێزگاری که‌رکوک گه‌یشت. کابرایه‌کی ڕووخۆش و ده‌م به‌پێکه‌نین و باڵابه‌رزو قۆز بوو. خۆی به‌م شێوه‌یه به دانیشتوان ناساند: من پارێزگاری که‌رکوکم و ڕاوێژکاری سه‌رۆکی فه‌رمانده سه‌دام حوسه‌ینیشم، ئه‌و تاقه خوایه بیپاریزێت. هه‌ر ئه‌مشه‌و به‌ڕێز سه‌رۆکی فه‌رمانده به ته‌له‌فون پێیڕاگه‌یاندم که ئێوه‌ی زیندانی لێبوردن گرتونێتییه‌وه ده‌بێت بۆ جه‌ژنی ڕه‌مه‌زان بچنه‌وه ناو ماڵ و منداڵی خۆتان. دوای ئه‌وه ده‌ستی کرد به ئامۆژگاری و ڕێنومایی کردنمان: ئه‌وه‌ی بێکاره با بێت ئێمه کاری بۆ ده‌دۆزینه‌وه، مه‌چن پاره وه‌ربگرن له خه‌ڵک و پۆلیس و سه‌رباز بکوژن! ئیتر له‌م جۆره قسه هه‌له‌ق مه‌له‌قانه‌ی زۆرکرد و له‌نرخی خه‌بات و خۆپیشاندان و پێشمه‌رگه‌ی که‌مده‌کرده‌وه‌و ووتی: باوه‌ڕ نه‌که‌ن ئه‌گه‌ر ئه‌و موخه‌ڕیبانه ووتیان ئه‌م لێبوردنه هی ئێمه‌یه‌و ئێمه فشارمان خستۆته سه‌ر ده‌وڵه‌ت و ناچارمان کردووه لێبوردن ده‌ربکات! دیاره زه‌ینی به هه‌ڵه نه‌چووبوو ڕێک وابوو؛ ئه‌و فشاره هی خۆپیشاندان بوو. دوای ئه‌وه به دورودرێژی باسی ده‌ستکه‌وته مه‌زنه‌کانی شۆڕشی 17 و 30 گه‌لاوێژی کرد و ئێمه‌ش وابزانم زۆربه‌مان سه‌رخه‌وێکی بچوکمان شکاند تا ئه‌و هه‌مووی ته‌واو کرد. قسه‌کانی پارێزگار کاریگه‌ری خۆی هه‌بوو له‌سه‌ر هه‌ندێک که‌س و ئه‌شه‌وبیللایان بۆ کێشا. کار گه‌یشته ئه‌وه‌ی که کابرایه‌کی خه‌ڵکی کفری هه‌ستاو ووتی: ئه‌گه‌ر ئێوه قبوڵتان بێت من ده‌مه‌وێت بروسکه‌یه‌کی سوپاسنامه بده‌م به سه‌رۆکی فه‌رمانده. بۆ کوڕ هه‌بوو بوێرێت بێژێت نا! کابرا هه‌ستاو به عه‌ره‌بییه‌کی ڕێکو‌پێک و به داڕشتنێکی ئه‌ده‌بیانه‌وه به‌ناوی هه‌موو گیراوه‌کانی ناو هه‌یئه‌وه بروسکه‌یه‌کی دا به سه‌رۆک کۆمار. که ووتی: به‌ناوی هه‌موو گیراوه‌کانی ناو هه‌یئه‌ی لێکۆڵینه‌وه‌ی تایبه‌ته‌وه. . . پارێزگار‌و ئه‌فسه‌ره‌کان به زه‌رده‌خه‌نه‌وه سه‌یرێکی یه‌کتریان کرد، وادیار بوو بڵێن ئه‌وه چۆن ده‌زانن ناوه‌که‌ی وایه، ئه‌ی بۆ نازانن بووه به ڕێگای شه‌وو ڕۆژی کوردان؟ ئه‌م خۆشباوه‌ڕی و داماوی و ساویله‌که‌ییه له‌وانه‌یه په‌یوه‌ندی هه‌بێت به پێکهاته‌ی DNA کورده‌وه و تاکه‌که‌س که‌متر لێی به‌رپرسیار بێت! چونکه جارودووجار نییه‌و هه‌میشه دووباره‌و سه‌دباره ده‌بێته‌وه. ئه‌من کۆمه‌ره‌یمه! کوڕێکی هه‌ولێری لێ‌بوو هه‌ڵسوکه‌وتی زۆر سه‌یر بوو، هه‌ر ده‌جوڵایه‌و ده‌یووت: ئه‌من کۆمه‌ره‌یمه! که‌سمان له‌وانه‌ی کۆمه‌ڵه بووین متمانه‌مان پێنه‌ده‌کردو به سیخوڕمان ده‌زانی. کاتێک بڕیاری لێبوردن ده‌رچوو وورده وورده هاته ته‌نیشتمه‌وه‌و به چرپه ووتی: عه‌تا خۆ تۆ هه‌رچییه‌ک بووبیت هه‌ر به‌رده‌بیت، توخوا به‌ڕاست پێمبڵێ ئه‌تو چی بووویت و چیت کردووه و ئاستی لێپرسراویت چییه؟منیش زۆر به ووریایی وه‌ڵامم دایه‌وه‌و زانیم وه‌ڵامه‌که‌م ده‌گات به کوێ! ووتم: خۆ خۆت ده‌زانیت من هه‌رچییه‌ک بووبم هه‌ر به‌رده‌بم، ده‌بزانه چیم ووتووه هه‌ر ئه‌وه ڕاسته‌و من هیچ نه‌بووم و به هه‌ڵه تێمگه‌یشتون و به ناهه‌ق ئازاریان داوم، ئیتر به‌مجۆره له‌کۆڵم بوه‌وه. کاتێک پارێزگاری که‌رکوک له قسه‌کانی بوه‌وه و ووتی: کێ پرسیارێک یان قسه‌یه‌کی هه‌یه ده‌توانێت بیکات. ئه‌و کوڕه ده‌ستی هه‌ڵبڕی و ووتی: گه‌وره‌م من ئه‌مه سێهه‌م جارمه دێمه هه‌یئه، هه‌موو جارێک فه‌رمانگه‌ی ئه‌منی هه‌ولێر داوام لێده‌کات په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ڕێکخستنه‌کانی ده‌ره‌وه دروستبکه‌م و منیش په‌یوه‌ندی ده‌که‌م و دوایی ده‌مگرن و ده‌مهێنن بۆ ئێره. پارێزگار زۆری پیناخۆش بوو که ئه‌و ئه‌و نهێنییه‌ی له‌به‌رچاوی ئێمه درکاندو هه‌ر بۆیه به‌په‌له بانگیکردو ووتی: تۆ دوایی خۆم قسه‌ت له‌گه‌ڵ ده‌که‌م و کێشه‌که‌ت بۆ چاره‌سه‌ر ده‌که‌م. ئیتر نازانم چ جۆره چارسه‌رێکی بۆ نووسی!؟ جارێکی دیکه نه‌یه‌نه‌وه بۆ هه‌یئه! دوای ده‌رچونی ئه‌منستی پاسه‌وانه‌کان به ئێشکگره‌کانیان ووتبوو جارێکی دیکه نه‌یه‌نه‌وه بۆ هه‌یئه، ها به خوا ده‌تان کوژین! وادیاره خۆیان هه‌ر له‌وێ جێگیرن و خۆیان به به‌نده‌و کۆیله‌و گه‌مژه نازانن و خه‌می ئێمه‌یانه و ئامۆژگاریمان ده‌که‌ن نه‌گه‌ڕێینه‌وه بۆ لایان. ڕه‌وانه‌کردنه‌وه بۆ پارێزگاکان دوای ئه‌وه‌ی خواکردی و پارێزگار کۆتایی به قسه‌کانی هێنا، هێناینیانه شوێنێک له‌پڕ هه‌وای ده‌ره‌وه لێیداین. که سه‌رمان هه‌ڵبڕی چاومان به عه‌ره‌بانه‌ی له‌فه‌و قاورمه فرۆشه‌کان که‌وت و بینیمان ژماره‌یه‌کی زۆر پاسی هه‌ژده نه‌فه‌ری و کۆسته‌ر ڕاگیرابوون. یه‌کێک له سه‌ربازه‌کان هات و ووتی: که‌س پاره نه‌دات به شۆفێره‌کان، ده‌وڵه‌ت پاره‌ی بۆ داون. خه‌ڵکی هه‌ر پارێزگایه به جیا سواری پاسی خۆی ببێت و بچنه‌وه ماڵی خۆتان و خواتان له‌گه‌ڵ. دوای ئه‌وه بوو به ژاوه‌ژاوو خه‌ڵکه‌که کۆمه‌ڵ کۆمه‌ڵ له‌ده‌وری یه‌ک کۆبونه‌وه به‌گوێره‌ی پارێزگاکانیان. هه‌ر که گوێمان لێ‌بوو ووتی سلێمانی، ڕامان کرد پاسێکیان بۆ ده‌ستنیشانکردین سواربووین و به‌حاڵه‌حاڵ جێگه‌مان بوه‌وه. پاسه‌که گه‌یشته ناو شه‌قام و کۆڵانه‌کانی که‌رکوک، له‌پڕ کوڕێک سه‌یرێکی خۆی کرد‌و ووتی: ئه‌وه منم به‌ربووم، کاکه کاکی شۆفێر ڕاوه‌سته داده‌به‌زم. پاسه‌که هێواشی کرده‌وه هێشتا به‌ته‌واوی ڕانه‌وه‌ستابوو کوڕه به قه‌ڵه‌مبازێک خۆی له پاسه‌که دوورخسته‌وه‌و سه‌یرێکی ئه‌ملاو ئه‌ولای کرد و ده‌ستیکرد به ڕاکردن و تا خۆیکرد به یه‌که‌م کۆڵاندا هه‌ر ڕایده‌کرد. وادیار بوو ئه‌مه‌ی هه‌رگیز پێشبینی نه‌کردبوو، با‌وه‌ڕی نه‌ده‌کرد به لێبوردنی به‌عس هه‌ر بۆیه له‌یه‌که‌م فورسه‌تدا خۆی بزرکرد. جه‌ماعه‌ت ده‌ستیان کرد به چه‌پڵه لێدان و گۆرانی ووتن، به‌و جۆره به سیته‌ره‌که‌دا تێپه‌ڕین، ئینجا کابرای شۆفێر ده‌ستیکرد به بۆڵه‌بۆڵ. هه‌ر ئه‌وه‌نده یه‌کێک ووتی کاکی شۆفێر ئه‌وه تۆمارکه‌ره‌که‌ت (تسجیل) ئیش ناکات؟ کابرا خه‌ریک بوو وه‌ریده‌گێڕاین. که پرسیمان چییه‌و چی بووه؟ ووتی من به سوخره گیراوم و حکومه‌ت یه‌ک فلسم بۆ سه‌رف ناکات! ئیتر هه‌موو ووتمان کاکه ئه‌وه زۆر ئاساییه، هه‌ر ئێستا پاره‌ت بۆ کۆده‌که‌ینه‌وه، خۆ پاره‌مان پێیه، مه‌ڕوانه شڕوشیتاڵیمان! به‌وه‌رگرتنی پاره‌که کابرا گه‌شایه‌وه‌و کاسێتێکی گۆرانی بۆ هاویشتینه سه‌ر. له ڕێگا که به‌به‌رده‌م ڕه‌بایه‌و پاسگاکانی ڕژێمدا تێده‌په‌ڕین هه‌موو هه‌ساتبونه سه‌رپێ و ده‌ستیان بۆ به‌رزده‌کردینه‌وه. وا دیار بوو پێشوه‌خت ئاگادارکرابونه‌وه. له ڕێگا له شوێنێک لا‌ماند، چوینه سه‌ر ئاوه‌که‌و خۆمان فێنککرده‌وه و ئاومان خوارده‌وه. کۆمه‌ڵێک خه‌ڵک له‌وێ بوون خه‌ریکی سه‌یران بوون، که ئێمه‌یان بینی به‌و شڕوشیتاڵی و پێی په‌تی و سه‌رتاشراوییه ئه‌وه‌نده دڵخۆش بووین زۆر سه‌رسام بوون. ووتیان ئێوه چین و چکاره‌ن؟ له‌به‌سه‌رهاتی خۆمان ئاگادارمان کردن و زۆریان پێ‌خۆش‌بوو که‌وا ڕزگارمان بووه. تێبینی: تکا ده‌که‌م له هه‌ر که‌س له‌وانه‌ی ئه‌ڵقه‌کانی ئه‌م بابه‌ته ده‌خوێننه‌وه و شتێکی ئه‌و ڕۆژگاره‌یان دێته‌وه یاد، یان ناویان هاتووه، یان شاهیدی ئه‌و ڕۆژانه‌ن له‌گه‌ڵ من؛ هه‌ر تێبینییه‌ک یان ڕاستکردنه‌وه‌یه‌ک یان که‌م یان زیاد و پێوه‌لکاندنێکیان به‌دیکرد به‌و ناونیشانه ئه‌له‌کترۆنیانه‌ی خواره‌وه په‌یوه‌ندیم پێوه‌بکه‌ن تا ڕاستیان بکه‌مه‌وه، من زۆر مه‌منون ده‌بم. Mobile 00447754878293 |