كه‌سانێك هه‌ن واده‌زانن ئه‌گه‌ر سه‌رووتاره‌كه‌یان به‌گه‌وره‌ی نووسی ئه‌وه ناوه‌خنی بابه‌ته‌كه‌ش كاریگه‌ره ... جه‌مال عه‌زیز
كێشه‌ی له‌خۆبایی بوون ئه‌ونه‌خۆشیه‌یه كه‌مرۆڤ له‌قه‌واره‌ی خۆی ده‌رئه‌كات ئه‌یگه‌یه‌نێته ئه‌وئاسته‌ی كابرایی له‌خۆبایی باوه‌ڕنه‌كات كه‌ئه‌وه قه‌باره‌ی ئه‌و نیه‌و ئه‌وبه‌رده‌ی كه‌هه‌ڵیگرتووه ناتوانێ بیهاوێ. هه‌ندێك به‌ناوی سه‌رنووسه‌ر، هه‌ندێك به‌ناوی ده‌سته‌ی نووسه‌ران، هه‌ندێك به‌ناوی كارگێڕی ماڵپه‌ڕ، به‌ڕاست‌و چه‌پدا قسه‌ده‌كه‌ن‌و دوای ئه‌یكه‌ن به‌نووسین به‌بێ ئه‌وه‌ی بیری لێبكه‌نه‌وه ئایه ئه‌و نووسینه تا‌ك‌و چه‌ند خوێنه‌ری ئه‌بێت، به‌هه‌رحاڵ به‌دبه‌ختیمان له‌وه‌دایه كابرایی سه‌رنووسه‌ر یا‌ن ده‌سته‌ی نووسه‌ران تا‌ك‌و ئه‌م كاته‌ش نازانێ هۆی سه‌رهه‌ڵدانی دكتاتۆر چیه یاخود هۆكاره‌كان كه‌ئه‌بێته هۆی دروست بوونی دكتاتۆرێك چیه، یاخود ناتوانێ به‌راورد بكات له‌نێوان ئه‌و ووڵات‌و جێگایانه‌ی كه دكتاتۆری تێیدا دروست ئه‌بێت، گرنگ ئه‌وه‌یه ئه‌وداخه‌ی كه‌له‌دڵیدایه، ئه‌ومه‌به‌سته‌ی كه‌بۆی ئه‌نووسێ یا‌ن ئه‌و لایه‌نه‌ی فه‌رمانی پێكردووه بنووسێ ڕازی بن‌و ئه‌میش به‌ناوی سه‌رنووسه‌ر یا‌ن ده‌سته‌ی نووسه‌ران جنێوی خۆی بدات. ده‌به‌نگ،، (ئه‌وكه‌سه‌یه كه‌به‌میلله‌تی كورد به‌گشتی ئه‌ڵێ ده‌به‌نگ) له‌به‌رئه‌وه ده‌به‌نگه چونكه ناتوانێ ئه‌وڕاستیانه تێبگات كه‌كورد‌و كێشه‌ی كوردی به‌چه‌ند جۆر دوژمن ده‌وره دراوه. ده‌به‌نگ،، ئه‌وكه‌سه‌یه كه هه‌رزه‌و گه‌نجێكی عه‌ره‌ب به‌شۆڕشگێڕ بزانێ به‌به‌راورد به‌سه‌ركرده‌و خه‌باتگێڕانی گه‌لی كورد، ده‌به‌نگ ئه‌وكه‌سه‌یه كه‌خۆی له‌بیر بچێته‌وه‌و چۆنیه‌تی گه‌شتنی به‌ئه‌روپا‌و ژیانی له‌سه‌ر سۆشیال له‌بیربچێته‌وه به‌ڵام خۆیمان لێبكات به‌نووسه‌ر‌و سه‌رنووسه‌ری ماڵپه‌ڕێك‌و ئه‌و قسه‌ناشیرینانه‌ی كه‌به‌ته‌نها له قاموس‌و فه‌رهه‌نگی ئه‌وداهه‌یه به‌ئێمه‌ی بفرۆشێته‌وه، ته‌نها له‌ماڵپه‌ڕێكی دیاری كرا‌و بڵاویان بكاته‌وه كه‌زۆرینه‌ی خوێنده‌واری كورد ئه‌زانن ئه‌و ماڵپه‌ڕه چیه‌و بۆ‌چی مه‌به‌ستێك دامه‌زراوه‌و نووسه‌ره‌كانیشی كێن. ده‌به‌نگ،، ئه‌وكه‌سه‌یه كه‌شۆڕش‌و خه‌بات‌و سه‌ركرده‌كانی گه‌لی كورد به‌راورد بكات له‌گه‌ڵ به‌عس‌و سه‌ركرده به‌عسیه‌كان‌و تاوانه‌كانی به‌عس به‌یه‌ك چاو سه‌یر بكات‌و هه‌ردوو هاوكێشه‌كه به‌یه‌ك ڕێڕه‌ودا به‌رێت، به‌ڵام دیاره كابرایی ده‌به‌نگ بۆ‌چی به‌وجۆره بیرده‌كاته‌وه‌و ده‌نووسێ چونكه ڕۆژێك له‌ڕۆژان خۆی به‌قه‌رزداری خوێنی شه‌هیدان نه‌زانیوه بگره ئه‌و كه‌سێك بووه له‌و نموونانه‌ی كه‌خوێنی گه‌لی كورد‌و شه‌هیدانی كوردی بۆ ئاغاكه‌ی به‌حه‌ڵاڵ ئه‌زانی. ده‌به‌نگ،، ئه‌وكه‌سه‌یه كه‌ناتوانێ ڕه‌خنه‌ی داهێنه‌رانه بگرێ ناتوانێ ڕه‌خنه‌یه‌ك بگرێ‌و چاره‌سه‌رێكیش له‌به‌رامبه‌ریدا هه‌بێ له‌به‌رئه‌وه‌ی به‌ملهوڕی گه‌وره بووه له‌به‌رئه‌وه‌ی ته‌نها كاسه لێسی بۆ دوژمانی كورد كردوه چاوی به‌وژیانه‌و به‌و حوكمه خۆییه‌ی گه‌لی كوردا هه‌ڵنایه، له‌به‌رئه‌وه‌ی له‌گوێ‌ی ئاغاكه‌یدا نووستوه بێئاگایه له‌و هه‌موو ده‌نگه دلێره‌ی میلله‌تی كورد كه‌ئه‌ڵێن بمرین له‌برسا‌ن‌و له‌سه‌رمایه خۆشتره‌له‌لامان له‌حوكمی به‌عس‌و نۆكه‌ره‌كانی. ئه‌ی ده‌به‌نگ!! كه‌س ناڵێ كه‌م‌و كورتی نیه، كه‌س ناڵێ ئه‌مڕۆ له‌كوردستان مافی مرۆڤ به‌ته‌واوه‌تی چه‌سپاوه، كه‌س نیه بڵێ ئازادی تا‌ك‌و كۆمه‌ڵ مافی ژنا‌ن له‌كوردستان مسۆگه‌ره!، به‌ڵام كه‌س ناتوانێ نكوڵی ئه‌وڕاستیه بكات ئه‌و حوكمه خۆییه‌ی كورد ئه‌یكات له‌ماوه‌ی ئه‌م 14 ساڵه‌دا له‌سه‌ر ئه‌و هه‌رێمه بچوكه‌ی عێراق‌و له‌باشوری كوردستان هه‌موو نه‌ته‌وه‌ی عه‌ره‌ب‌و 24 ده‌و‌ڵه‌ته عه‌ره‌بیه‌كه به‌خۆیانه‌وه نه‌دیوه له‌كاتێكدا عه‌ره‌ب‌و ده‌وڵه‌ته‌كانیان هه‌ر كامێكیان با‌س بكه‌ی زیاتر له 40 - 50 ساڵه حوكمڕانن. ده‌به‌نگ،، ئه‌وكه‌سه‌یه كه‌ئه‌یه‌وێت له‌به‌ر خاتری ئاغه‌كه‌ی یاخود له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ناوی بكه‌وێته ناو ناوان‌و باسی بكرێ به‌ردی كوێرانه ئه‌گرێته په‌نجه‌ره‌ی ماڵی كورد. .
|