گه‌نده‌ڵی، ریسواکردنی یان داپۆشینی؟ ... وه‌هاب شاه محمد
دیاره کێشه گه‌نده‌ڵی له زۆربه‌ی زۆری وڵاتانی جیهان هه‌یه، به‌ڵام راده‌که‌ی له وڵاتێکه‌وه بۆ وڵاتێک، کۆمه‌ڵگاێک و کۆمه‌ڵگاێک وه پاشان سیستێمێکی سیاسی و سیستێمێک تر رێژه‌که‌ی ده‌گۆرێ. له‌وڵاتانی دیموکراسی گه‌وره‌ی جیهان، ئه‌مریکاو رۆژئاوا زۆرجار له دامووده‌زگا بڵاوکراوه‌کان (میدیا) باس له‌وه ده‌کرێ که کارمه‌ندێکی بچووک یان گه‌وره‌ی که‌رتی تایبه‌ت یان ده‌وڵه‌تی ده‌سه‌ڵاتی خۆی یان پایه‌وپله‌ی بۆکاری گه‌نده‌ڵی ئابووری به‌کارهێناوه، ئه‌ویش به به‌کارهێنانی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته ئیداریه‌ی خۆی بۆ به‌رژه‌وه‌ندی که‌سایه‌تی یان به‌رژه‌وه‌ندی کۆمه‌ڵایه‌تی تایبه‌ت، که‌پاشان ئه‌نجامه‌که‌شی دادگای کردنی ئه‌و که‌سه ده‌بێ له‌لایه‌ن دامووده‌زگا یاساێکان، بێ هیچ ده‌ستێوه‌ردانێکی سیاسی یان ده‌سه‌ڵاتی ده‌وڵه‌تی بۆ کارتێکردن یان رێگاگرتن له دادگای کردنی ئه‌و که‌سه. به‌ڵام له وڵاتانی نا مه‌ده‌نی و تاکه ده‌سه‌ڵات گه‌نده‌ڵی زۆر بڵاوه‌و هه‌موو دامووده‌زگاکانی ناو وڵاتی گرتۆته‌وه، زۆر جاریش ئه‌و گه‌نده‌ڵیه له ده‌سه‌ڵاتدارانی سیاسی ناو وڵاته‌که‌وه ده‌ستپێده‌کات تاکو دێته خواره‌وه بۆ کارمه‌ندێکی ئاسای ناو ئه‌و وڵاته. ئه‌م جۆره گه‌نده‌ڵیه‌ش به هه‌موو هێزێک له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانی سیاسی ناو وڵاته‌که داده‌پۆشرێ وبێده‌نگ ده‌کرێ، هه‌رکه‌سێکیش باس له‌و گه‌نده‌ڵیه ئابووری و ئیداریه بکرێ، ئه‌وا یان تیروور ده‌کرێ، یان به ناوی دژایه‌تی کردنی رژێم و ده‌وڵه‌ت، یان مه‌ترسی درووست کردن بۆ ئاسایشی وڵات و میله‌ت هه‌زارو و یه‌ک تاوانی ده‌خرێته سه‌ر وون ده‌بێ. دیاره له سیستێمی تاکایه‌تی و سه‌رتاسه‌ری هیچ دامووده‌زگاێکی میدیای و یاسای سه‌ربه‌خۆ به‌دی ناکرێ بۆ ریسواکردنی کارێکی گه‌نده‌ڵی، یان به‌رگری کردن له خه‌ڵکانێک که هه‌وڵی ریسواکردنی ئه‌و گه‌نده‌ڵیه ده‌ده‌ن، به پێچه‌وانه‌وه ئه‌و دامووده‌زگا ده‌وڵه‌تیانه‌ی که هه‌ن بۆ پاراستن و به‌هێزکردنی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی به‌کارده‌هێنرێن. کوردستانی باشوور، پاش 1991 کاتێ ده‌سه‌ڵاتی به‌عسی شۆڤینی نه‌ما و ده‌سه‌ڵاتێکی ئیداری و سیاسی بۆ وڵات له‌لایه‌ن هێزه سیاسێکانی کوردستانه‌وه درووست بوو، زۆر له رۆشنبیران و پسپۆرانی سیاسی باسیان له درووست بوونی سیستێمێکی دیموکراسی و مه‌ده‌نی له کوردستان، دوور له‌و گه‌نده‌ڵیه ئابووری و ئیداریه‌ی وڵاتانی جیهانی تاکه ده‌سه‌ڵاتی وڵاتانی ده‌ورووپشتی گرتۆته‌وه له کوردستان کارێکی وا ئاسان نی، چوونکه کوردیش له ناو سیستێمێکی ئابووری و سیاسی ناو عیراق ژیاوه، بۆیه وا ئاسان نیه ئه‌قلیه‌تی هه‌موو ئه‌و کارمه‌ند و ده‌سه‌ڵاتداره سیاسیه تازانه بگۆری به بیرێکی مودێرن دامه‌زراو له‌سه‌ر بنه‌مای سیستێمێکی دیموکراتی مه‌ده‌نی. . زۆر له که‌سایه‌تیه کوردێکانی ده‌ره‌وه‌ی وڵات، به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی ساڵه‌های ساڵ ژیانیان له وڵاتانی ئه‌ورووپای دیموکراسی بردبووه‌سه‌ر، هیواێکی گه‌وره‌یان به سیستێمێکی سیاسی و ئیداری مودێرن له کوردستان هه‌بوو،که جیاوازبێ له وڵاتانی ده‌ورووپشت، دوورشبێ له‌هه‌موو گه‌نده‌ڵێکی ئابووری و ئیداری. تاکو رووخانی به‌عس هه‌موو ئه‌و گه‌نده‌ڵیه‌ی له کوردستان هه‌بوو ده‌خرایه ئه‌ستۆی هه‌ندێ هۆ، له‌وانه باری سیاسی کوردستان و ناوچه‌که، مانه‌وه‌ی ترسی به‌عس، گه‌شه‌نه‌کردنی بیری مودێرن له ناو کوردستان، برسێتی، بێ کاری، مانه‌وه‌ی که‌سانێک له دامووده‌زگا ئیدارێکان و سیاسێکانی کوردستان که له‌سه‌ر هه‌مان ئه‌قلیه‌ت و په‌روه‌رده‌ی وڵاتانی ده‌ورووپشت، وه زۆر شتی تر. به‌ڵام پاش رووخانی به‌عس و نه‌مانی، زۆر له‌و هۆ و بیانووانه‌ی جاران نه‌ما،باشه بۆچی ده‌بێ گه‌نده‌ڵی ئابووری و ئیداری په‌ره‌ی سه‌ندووه، له‌کاتێکدا ده‌بوایه به پێچه‌وانه‌وه بووایه دووای گۆرانکاریه سیاسی و ئابوورێکان. تاکو ئێستا زیاتر له 3 ملیارد دۆلار دراوه‌ته هه‌ردوو ئیداره‌ی کوردی له کوردستان وه له % 48 ئه‌و پاره‌یه ته‌نها بۆ دامه‌زراندنی خه‌ڵکی له دامووده‌زگا حکومێکان به‌کارهێنراوه که زۆریان هیچ سودێک و شاره‌زاێکی ئه‌وتۆیان بۆ به‌رێوه‌بردنی ئه‌و دامووده‌زگانه نیه، به‌ڵکو بوونه‌ته بارێکی قورس بۆ وڵات چی له‌رووی ئابووریه‌وه بێ یان ئیداری. هه‌ندێ که‌س هه‌ن سێ چوار کاریان پێدراوه له یه‌ک کاتدا، که ئه‌مه له هیچ وڵاتێک و کۆمه‌ڵگاێک به‌دی ناکرێ، چوونکه چی له‌رووی کاته‌وه بێ یان شاره‌زای ئه‌و که‌سانه ناتوانن کاره‌کانیان به شێوه‌ێکی سوودمه‌ند ئه‌نجام بده‌ن. ئه‌م سیاسه‌ته چه‌وته نه‌ک ته‌نها پاره‌وپوولێکی زۆری پێویسته، به‌ڵکو وا له خه‌ڵکی ده‌ره‌وی شاره‌کان کردووه که‌واز له کاری کشتوکاڵی خۆیان بهێنن و روو له‌ناوشار بکه‌ن بۆ دامه‌زران له‌و دامووده‌زگا ده‌وڵه‌تیانه، له‌کاتێکدا ئێمه‌ی کورد له‌هه‌موو میله‌تێ زیاتر پێوستیمان به په‌ره‌پێدان و زیادکردنی به‌رهه‌می کشتوکاڵی و پیشه‌سازی هه‌یه بۆ پرکردنه‌وه‌ی که‌م و کرێکانی خۆراک و پێویستێکانی تری رۆژانه، نه‌ک بازاره‌کانمان پر بێ له‌به‌رهه‌می کشتوکاڵی و پیشه‌سازی وڵاتانی ده‌ورووپشتی داگیرکه‌ری کوردستان،که له هه‌ر قه‌یرانێکی سیاسی و ئه‌منی تووشی کاره‌ساتی گه‌وره بیین. ئه‌ی باشه ئه‌گه‌ر مه‌سه‌له‌ی گه‌نده‌ڵی و خزم و خزمایه‌تی نه‌بێ، چۆن که‌سێک که هیچ شاره‌زاێکی ئه‌وتۆی له‌بواری کاره‌کانی نه‌بێ، سێ یان چوار کاری پێدراوه. دامووده‌زگا ئیداری و ده‌وڵه‌تێکتانمان پر بووه له خه‌ڵک که له% 80 بێ کار کاته‌که ده‌به‌نه سه‌ر. ئایا باشتر نه‌بوو له 20% ئه‌و که‌سانه که شاره‌زایان له بواری کاره‌کان هه‌یه دامه‌زرێن، دوور له خزم و خزمایه‌تی، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و دووای پاره‌یه‌ی که ده‌مێنێته‌وه بۆ پێشخستن و گه‌شه‌کردنی پیشه‌سازی و ئابووری سه‌رف بکرێ. باشه 3 ملیارد دۆلار نابوایه پاش نه‌مانی ئابلووقه‌ی ئابووری له‌سه‌ر عیراق و کوردستان ته‌رخان بکرایه بۆ کردنه‌وه‌ی کارخانه‌و دامووده‌زگا به‌رهه‌م هێنه‌ره‌کان، که خه‌ڵکانێکی زۆری بێکار له بێ‌کاری رزگاربکات و له‌هه‌مان کات ببێته جۆرێکی به‌رهه‌م هێنانی باش بۆ پرکردنه‌وه‌ی که‌م و کورێکانی خوراک و پێویستێکانی تری رۆژانه. 3 ملیارد دۆلار پاره‌ێکی که‌م نیه بۆ کوردستان، له‌کاتێکدا یارمه‌تیه ساڵانه‌که‌ی ئه‌مریکا بۆ وڵاتانی وه‌ک ئوردن و مسر له ساڵێکدا ناگاته 2 ملیارد دۆلار بۆ گه‌شه‌ی ئابووری وپیشه‌سازی له‌و وڵاتانه، که ژماره‌ی دانشتوانیان زۆر له خه‌ڵکی کوردستان زیاتره. ئه‌ی باشه بۆ ده‌بێ له % 52 ئه‌و 3 ملیارده بۆ درووست‌کردنی رێگاوبان، یان خه‌سته‌خانه‌و شتی تر سه‌رف کرابێ، ئایا درووست‌کردنی ئه‌و دامووده‌زگانه ئه‌و هه‌موو پاره‌وپووله‌ی پێویسته، یان زۆربه‌ی زۆری ئه‌و پاره‌یه ده‌چێته گیرفانی به‌ڵێنده‌ری ئه‌و کارانه، یان که‌سانێک که به‌رژه‌وه‌ندی ئابووریان له له‌گه‌ڵ ئه‌و به‌ڵێنده‌رانه هه‌یه، یان خۆیان له یه‌ک کاتدا به‌ڵێنده‌ر و ده‌سه‌ڵاتداری سیاسیین له کوردستان. هیچ گه‌نده‌ڵێکی ئیداری و ئابووری له جیهان ناکرێ بێ ئاگاداری و به‌شداری نه‌کردنی که‌ساێنک که نزیک بن له‌ده‌سه‌ڵاتدارانی سیاسیه‌وه به‌رێووه‌بچێ. ئه‌گه‌ر که‌سانێک نه‌بن له سه‌رووی ده‌سه‌ڵاته‌وه که په‌یوه‌ندیه سیاسی و خزمایه‌تێکانیان بۆ به‌رژه‌وه‌ندی که‌سایه‌تی و سیاسی به‌کارنه‌هێنن هیچ که‌سێک و کارمه‌ندێکی تری نزم ناوێرێ گه‌ندڵی بکات به په‌یژه‌ی ده‌وڵه‌مه‌ندبوونی خۆی. دیاره ئه‌و که‌سانه‌ی پاره‌وپوولێکی زۆریان له رێگای گه‌نده‌ڵیوه ده‌ست ده‌که‌وێ هێز و که‌سانێکیان له پشته‌وه‌یه که ده‌سه‌ڵاتی سیاسی گه‌وره‌یان هه‌یه له کوردستان، ئه‌گینا وابه‌ئاسانی نه‌یان ده‌توانی ئه‌وکارانه‌یان ئه‌نجام بده‌ن. باشه ئه‌گه‌ر میدیا حزبی و ئازاده‌کانی کوردستان کاری گه‌ده‌ڵی ئاشکرا و ریسوا نه‌که‌ن و بێده‌نگ بن لێ ده‌بێ کێ بیکات؟ ئایا کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی و دیموکراسی رێگا نادات به دامووده‌زگا میدیاێکان سه‌ربه‌خۆیانه پرسینه‌وه‌و لێکۆڵینه‌وه له هه‌موو داهاتوو خه‌رجی دامووده‌زگاکانی حکومی و غه‌یره حکومی بکه‌ن، یان ده‌سه‌ڵات ته‌نها ئه‌و دامووده‌زگا میدیایانه ته‌نها بۆ خزمه‌تی ده‌سه‌ڵات و چه‌واشه‌کردنی خه‌ڵک به‌کار ده‌هێنێ. پێویسته ده‌سه‌ڵاتدارانی سیاسی له کوردستان رێگا به هه‌موو داموده‌زگا میدیای ئازاد و غه‌یره ئازاده‌کان بده‌ن بۆ ئاشکرا کردن و ریسوا کردنی کاری گه‌نده‌ڵی، بۆ ئه‌وه‌ی ئێمه‌ش وه‌ک وڵاتانی ده‌ورووپشت میله‌ت له خۆمان دوورنه‌خه‌ینه‌وه. ده‌کرێ له‌رێگای دامه‌زراندنی (ئه‌نجوومه‌نی تایبه‌تی کۆنترۆڵ) وه هه‌موو ئه‌و که‌سانه‌ی پایه‌وپله‌ی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی و ئیداریان له پێناو به‌رژه‌وه‌ندی ئابووری و سیاسی به‌کارده‌هێنن ئاشکرابکرێ، پاشان له رێگای یاسایه‌وه سزابدرێن، هیچ کاتێکیش رێگایان پێنه‌درێ جارێکی تر له دامووده‌زگا ئیدارێکانی کوردستان کاربکه‌ن. ئاشکرانه‌کردنی گه‌نده‌ڵی خه‌ڵکانێک دێنێته پێشه‌وه و ده‌سه‌ڵاتیان زیاترده‌کات که هیچ پرنسیپێکی ره‌وشتیان لا نیه، بێجگه له په‌ره‌سه‌ندن و زیادکردنی سه‌رمایه‌و ده‌سه‌ڵاتیان، میله‌ت و وڵاتیش له زیان و کاره‌ساتی گه‌وره زیاتر هیچی له‌و که‌سانه ده‌ست ناکه‌وێ. Shah. wahab@gmail. com
|