ده‌ستووری عێراق و ئاب جۆی ئیسلامی. . . عه‌لی مه‌حمود محه‌مه‌د
28-8-2005
پێش ڕێككه‌وتن
له‌سه‌ر ڕه‌شنووسی ده‌ستووری عێراق، زۆر له سه‌رانی كورد هه‌ڕه‌شه‌ی
ئه‌وه‌یان ده‌كرد، ئه‌گه‌ر عێراق ببێت به وڵاتێكی ئیسلامی ئێمه قه‌بوڵی
ناكه‌ین و لێی جیا ده‌بینه‌وه. به‌ڵام دوایی پێشه‌كی ده‌ستووره‌كه
مه‌لایه‌كی عه‌مامه له‌سه‌ر بۆیانی نوسییه‌وه، كۆبونه‌وه‌شییان به‌جێ
نه‌هێشت. ده‌ترسم چاره‌نووسیان به دواڕۆژی كه‌ریم سنجابی و داریوش فرۆهه‌ر
و مه‌هدی بازرگان بگات.
ئه‌و هه‌ڕه‌شه و
گوڕه‌شانه زۆر كۆن نیین، هێشتا ئه‌و ڕۆژنامانه‌ی ئه‌و هه‌ڕه‌شانه‌یان بڵاو
كرده‌وه زه‌رد نه‌بوونه‌ته‌وه. له‌وانه‌ی شمشێرییان دژ به ده‌وڵه‌تی
ئاینی هه‌ڵئه‌كێشا، ده‌توانم دیاریترینیان ناوی به‌ڕێزان نه‌وشیروان
موسته‌فا و عارف ته‌یفور و نێچیروان بارزانی و. . . بژمێرم.
ئه‌گه‌ر ناوی
ته‌واوی لیسته‌كه‌ش بنووسمه‌وه به 99 سه‌ركرده‌و نێوه‌ند كرده ته‌واو
نابێت.
كه‌چی ئێستا
ده‌بینین، به پێیه‌كانی خۆیان، چوون لۆ به‌غدا ده‌ستووری ئیسلامی‌یان
به‌دیاری بۆمان هێنایه‌وه. من وه‌ك ئه‌وانه بێ ویژدانانه ناڵێم سفر یه‌ك
به ده‌ست ده‌رچوون و هیچییان بۆمان به‌دیاری نه‌هێنایه‌وه. به‌ڵام
ده‌سكه‌وته‌كان گه‌لێك كه‌متره له شایی و لۆغانه‌كان دوای 19-3.
هه‌ر نه‌بێت گرنگترین
ده‌ستكه‌وت كه وه‌رگرتراوه، دابه‌شكردنی سامانه. باوه‌ڕ ناكه‌م ئه‌گه‌ر
زه‌رقاویشیان بگه‌یاندایه به‌ده‌سه‌ڵات، له‌و خاڵه ته‌نازلیان بكردایه.
10 ساڵ شه‌ڕ له‌سه‌ر ئیبراهیم خه‌لیل بكه‌ن، بۆیه بۆڕیه نه‌وتێك قه‌ڕنێك
مفاوه‌زاتی پێویسته.
له كۆدا ئه‌وه‌ی
وه‌رگرتراوه، به‌لای منه‌وه زیاتر نییه ئازادبوونی ئاب جۆی ئیسلامی بۆ
عاره‌ق خۆرێك. ئاب جۆی ئیسلامی چه‌نده ده‌توانێت ئاره‌زووی مودمنێك
دامركێنێته‌وه، فیدراڵی ناو حكومه‌تێكی ئیسلامیش هه‌ر ئه‌وه‌نده
ده‌توانێت وه‌ڵام به داواكاری كورد بداته‌وه.
ئه‌و ڕۆژه زانیم هیچ
وه‌رناگرن، كه كه‌وتنه ڕێ بۆ به‌غدا، به‌ڕێزان سه‌لاح بها و ا‌لدین و
كه‌ماڵ شاكیر و قادر عه‌زیزیان له‌گه‌ڵ خۆیان برد. له شه‌ریكایه‌تی شێر و
چه‌قه‌ڵ گۆشت بۆ شێره و كه‌وڵ بۆ چه‌قه‌ڵ، له شه‌ریكایه‌تی
هاوپه‌یمانییه‌تی كوردستانیش پاره‌و وه‌زیر و سه‌فیر بۆ هه‌ردوو خێزان،
شكستییه‌كانیش له‌گه‌ڵ پارته‌كان و په‌رله‌مان دابه‌شه كه‌ن.
ئه‌وه‌ی سه‌یره به‌لامه‌وه، سه‌رانی هه‌ردوو حیزب، هه‌ر خودی ئه‌وانه‌ی
پێشووتر هه‌ڕه‌شه‌ی ئاگراوییان ده‌كرد، ئێستا كه‌وتوونه‌ته پیا هه‌ڵدان
به‌سه‌ر ڕێكه‌وتننامه‌كه.
كاك نه‌وشیروان
مسته‌فا ده‌ڵێت 80% داخوازییه‌كانی گه‌لی كوردی تێدایه، نازانم كاك
نه‌وشیروان چ جۆره پێوه‌رێكی داناوه بۆ داخوازه‌كانی گه‌لی كورد. پێوه‌ر
دانان ته‌نانه‌ت له ده‌وڵه‌تی ئاینیشدا، كه له قالب دراوه ڕوون نییه،
نه‌ك داخوازی گه‌لێك به كۆمه‌ڵێك پێوه‌ر و بۆچوونی سیاسییه‌وه.
ئه‌و ڕێژه‌یه
ئیسلامییه‌ك دیاری بكردایه ئاسایی بوو، به‌ڵام بۆ كه‌سایه‌تییه‌كی خۆ به
عه‌لمانی زانی خاوه‌ند چه‌ند ده‌یه كاری سیاسی گرانه. باوه‌ڕ ناكه‌م ئه‌و
پڕۆژه‌یه كه‌مترین ئه‌و داخوازانه‌ی تێدا بێت، هه‌ر خودی خۆیان، له
ده‌سگا ڕاگه‌یاندنه‌كانیانه‌وه چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك پێش چوونییان بۆ به‌غدا،
ڕایان ده‌گه‌یاند و هه‌ڕه‌شه‌یان بۆی ده‌كرد.
ئه‌گه‌ر به‌لای كاك نه‌وشیرانه‌وه 80% داخوازه‌كانی كورد به‌ده‌ست هاتبێت،
ئه‌وا ئه‌و ڕێژه‌یه، به لای كاك ئازاد به‌روارییه‌وه، هه‌موو خواست و
داخوازه‌كانی كوردی تێدایه. ئیتر نازانم پێوه‌ری داخوازی كورد له سۆران و
بادینان جیایه؟؟؟.
نه‌گبه‌تییه‌كه له‌وه‌دایه، به‌رپرسانی سیاسی، به‌ساڵ ناو جه‌ماوه‌ر
نابینن، به مانگ ڕۆژنامه ناخوێننه‌وه، ئاگاداری په‌رچه‌كرداری جه‌ماوه‌ر
نیین به‌رامبه‌ر به ڕه‌شنووسه‌كه، ڕێژه ده‌به‌خشنه‌وه. ده‌ترسم ئێستا
دوای گۆڕانكارییه‌كان له ده‌ستوور ئه‌نجامدرا، لای كاك ئازاد به‌رواری
100% داخوازه‌كانی كوردی تێپه‌ڕاندبێت و لێی بڕشێته‌وه؟؟؟.
|