ڕزگار ڕه‌نجه‌رۆ و گروپی مۆسیقای ئازادی له‌ فێستیڤاڵی ئه‌ڵمیره‌ هاڤنی جیهانیدا ... نووسین و ئاماده‌کردنی: سامی شاسوار

 

چه‌ند ساڵێکه‌ کۆمه‌ڵێک هونه‌رمه‌ندی دڵسۆزی کورد ڕۆڵێکی زۆر به‌رچاو ده‌بینن له‌ ناساندنی هونه‌رو مۆسیقاو گۆرانی کوردی به‌ جیهانی ده‌ره‌وه‌ی کوردستان به‌ به‌شداربوونیان له‌ فێستیڤاڵه‌ جیهانیه‌کان، له‌وانه‌ هونه‌رمه‌ندی گه‌وره‌ی کورد کاک ڕزگار ڕه‌نجه‌رۆ به‌ هاوکاری گروپی مۆسیقای ئازادی، هه‌ر ئه‌م ساڵ به‌ گۆرانی و مۆسیقای ڕه‌سه‌نی کوردی ده‌یانچریکاند له‌ فێستیڤاڵه‌ ناوداره‌ جیهانیه‌کانی (ئازادبوونی ئه‌وروپا به‌سه‌ر نازییه‌ت و شه‌ست ساڵه‌ی کۆتای شه‌ری دووه‌می جیهان) ، له‌ شاری (لیواردن) و (ئوترێخت) ، هه‌روه‌! ها له‌ فێستیڤاڵی دونیا له‌ (ڕۆته‌ردام) ،فێستیڤاڵی مۆسیقاو گۆرانی ئێلاستیک له‌ شاری (هیلڤارنبێیک) و فێستیڤاڵی مۆسیقاوگۆرانی جیهانی له‌ شاری (لۆوڤن) ی به‌لجیکا. . سه‌دان هه‌زار له‌ جه‌ماوه‌رانی ئه‌وروپایان به‌ مۆسیقاو ئاوازه‌ ڕه‌سه‌نه‌ کوردیه‌کان ئاشنا کرد. من وه‌ک ڕۆژنامه‌نوسێک ئه‌م جاره‌یان له‌ ڕێگای ئێنته‌رنێته‌وه‌ له‌م ناوونیشانه که‌ به‌شی مۆسیقام خوێنده‌وه‌ نوسرابوو له‌م فه‌ستیڤاڵه‌دا رۆژی 2005-09-03‌ به‌شداربووه‌کانی مۆسیقا و www. almerehavenfestival. nl

گۆرانی جیهان. . . . یابانی، کوردی،سه‌نێگالی. . . هتد بێگومان کوردیه‌که‌ سه‌رنجی ڕاکێشام زیاتر به‌دووای هه‌واڵی ئه‌م فێستیڤاڵه‌دا بچم و خۆشبه‌ختانه‌ زۆر زانیاری ترم په‌یداکرد و بڕیارم دا پێش هه‌موو شتێک چاوم به‌ هونه‌رمه‌ند ڕزگار بکه‌وێ، له‌ رێگای هه‌ندێ هونه‌ردۆست و خۆشه‌ویستان په‌یوه‌ندیم به‌ هونه‌رمه‌نده‌وه‌ کرد بۆ زیاتر ده‌وڵه‌مه‌ندبوونی نووسینه‌که‌م ده‌رباره‌ی ئه‌م فێستیڤاڵه‌

جیهانیه. . ڕووم کرده‌ کاک ڕزگار و کۆمه‌ڵێک پرسیارم ئاراسته‌کرد

پ؛ مامۆستا ڕزگار ده‌رباره‌ی فێستیڤاڵی ئه‌ڵمیره‌ هاڤنی جیهانی چ زانیاریه‌ک و ئاگاداریه‌کت هه‌یه‌ بۆ خوێنه‌رانی کوردستان نێت؟و: سه‌ره‌تا زۆر به‌خێر بێی ومن یه‌کێکم له‌ خوێنه‌ره‌ سه‌ره‌کیه‌کانی کوردستان نێت و ڕێزێکی زۆر تایبه‌تیم هه‌یه‌ بۆ کاکه‌ عومه‌ر

 فارسی ماندوونه‌ناس،ده‌رباره‌ی ئه‌و فێستیڤاڵه‌ له 09-02 ده‌ستپێده‌کا تاکو 09-04 به‌رده‌وامه‌ هه‌ر ته‌نها مۆسیقاو گۆرانی نیه‌ به‌ڵکوپێک دێت له‌ پیشانگای هونه‌رمه‌ندانی جیهان و چه‌ندین پرۆگرامی کولتوریو نه‌ریتی گه‌لان، له‌ باره‌ی گۆرانی و مۆسیقا کۆمه‌ڵێک گروپی مۆسیقای جیهانی به‌شداری ده‌کا له‌وانه‌ گروپی مۆسیقای ژاپۆنی،گروپی شانتی، گروپی جازز، ئۆرکێسترای برابانت. . . . هتد بێگومان گروپی ئازادی ئێمه‌ش به‌شدارین به‌ دوو پڕۆگرام هه‌ر به‌شه‌ی 45 خوله‌ک مۆسیقا و گۆرانی کوردی پێشکه‌ش ده‌که‌ین، بۆ زیاتر زانیاری ده‌توانن ژماره_ 9d 14 740? ڕۆژنامه‌ی کۆرۆسیای سه‌نته‌ری ڕۆشنبیری سه‌یربکه‌ن له‌م ماڵپه‌ڕه‌ www. corrosia. nl

پ؛ گروپی مۆسیقای ئازادی کێن؟

و: ئه‌و تیپه‌ بۆ ساڵێک دێ دامانمه‌زراندووه‌ پێکهاتووه‌ له‌ ده‌سته‌یه‌ک هونه‌رمه‌ندی به‌ توانای گه‌له‌که‌مان که‌ هونه‌رمه‌ند و ئه‌ندازیار کاک هیوا جه‌مال به‌رێوه‌به‌ریه‌تی و ئامێری کیبۆرد و گیتاریش ده‌ژه‌نێ هونه‌رمه‌ندانی تر مامۆستا ڕه‌نجبه‌ر خۆشناو به‌ ئامێری عود و هونه‌رمه‌ند هه‌رێم سه‌ڵاح به‌ ئامێری باڵه‌بان و زوڕنا،شمشال،هونه‌رمه‌ند سۆران ئیبراهیم خه‌یات به‌ ئامێری که‌مان، هونه‌رمه‌ند شه‌هرامی سابورییش به‌ ئامێری زه‌رب، ده‌ف و ده‌هۆڵ. هه‌موو ئه‌م هونه‌رمه‌ندانه‌ له‌م تیپه‌ خنجیلانه‌یه‌ به‌شدارن زۆر جارانیش هه‌ندێ ل 'e5‌ هونه‌رمه‌ندانی تری گه‌له‌که‌مان له‌گه‌ڵمان به‌شدار بوینه‌ له‌ هه‌ندێ فێستیڤاله‌کان له‌وانه‌ هونه‌رمه‌ندان (گۆران کامیل،فاروق باپیر،ئالان عارف، حه‌سه‌ن گه‌نجۆ. . . هتد) .

پ؛ئێوه‌ چۆن به‌شداری له‌م فێستیڤاڵانه‌ ده‌که‌ن؟ کێ پاڵپشتیتان ده‌کا تاکو به‌شداربن له‌م جۆره‌ فێستیڤاڵه‌ جیهانییانه‌؟

و: ئه‌وه‌ی ڕاستی بێت ئێمه‌ له‌ ڕێگای کۆمپانیایه‌کی به‌ناوبانگی هۆڵه‌ندی که‌ ناوی (مۆسایک ڤیڤانت) ه‌ به‌شداری ده‌که‌ین ئه‌وه‌ی بخوازێ زانیاری زیاتری بزانێ له‌ چالاکی به‌رهه‌مه‌کانی ئێمه‌ له‌ ناو ئه‌و کۆمپانیایه‌ ئه‌‌وه‌ با سه‌ردانی ماڵپه‌ڕه‌که‌یان بکات

 ده‌رباره‌ی پاڵپشیش باوه‌ڕ بکه‌ن ته‌نها پشتمان به‌ خۆمان به‌ستوه‌ هه‌رچه‌نده‌ زۆر پێویستمان www. mosaiquevivant. nl

به‌ یارمه‌تی هه‌ندێ دڵسۆزی هونه‌رومۆسیقای کوردی هه‌یه‌ که‌چی جارێ وونن.

پ؛مه‌به‌ستت کێیه‌؟

و: هه‌موو رێکخراوه‌ کوردیه‌کان له‌م ووڵاته‌ بۆ نمونه‌ که‌ ئێمه‌ به‌شداری له‌و جۆره‌ فێستیڤاڵانه‌ ده‌که‌ین هه‌ر هیچ نه‌بێ گروپێکی هه‌ڵپه‌ڕکێ ئاماده‌بکه‌ن بۆ پڕۆگرامی کوردی، له‌ لایه‌کی تر ده‌توانن رێکلامێکی زۆر بکه‌ن له‌ ناو کۆمه‌ڵگای کوردی بۆ ئه‌و جۆره‌ فێستیڤاڵانه‌ی که‌ هونه‌رمه‌ندی کورد تێیدا به‌شداره‌. بێگومان مه‌به‌ستم میدیا و ڕاگه‌یاندنی کوردیشه‌ له‌وانه‌ که‌ناڵه‌ ئاسمانیه‌ کوردیه‌کان ئه‌رکی سه‌رشانیانه‌ که‌ گه‌له‌که‌مان ئاگادار بکه‌نه‌وه‌ له‌وه‌ی که‌ وا هونه‌رمه‌ندانی کوردستان له‌ هه‌نده‌ران ده‌سته‌وئه‌ژن­ 4? ن

u1740?ن و کوردیش وه‌ک هه‌موو گه‌لان ده‌توانێ به‌شداری له‌ فێستیڤاڵه‌ جیهانیه‌کان بکات،هه‌روه‌ها لاپه‌ڕه‌ کوردیه‌کانی تۆڕی ئینتێرنێت لای خۆیانه‌وه‌ به‌پێی توانایان رێکلام بۆ ئه‌م جۆره‌ فێستیڤاڵانه‌ بکه‌ن.

پ؛ مامۆستا ڕزگار به‌شداریتان له‌م فێستیڤاڵه‌ جیهانیه‌ بۆ ئه‌م ساڵ ئه‌وه‌ دووا چالاکیه‌؟

و: نه‌خێر، له‌ 2005-11-25 دووباره‌ له ووڵاتی به‌لجیکا له‌ شاری (پیێر) یانه‌ی کولتوری پۆرتهاوس کۆنسه‌رتێکی تایبه‌تیمان بۆ www. ccpoorthuis. beسازده‌ده‌ن بۆ زیاتر زانیاری و بینینی پرۆگرامی کۆنسێرته‌که‌مان سه‌ردانی ئه‌م ماڵپه‌ڕه‌ بکه.

 پ ؛ وه‌ک هونه‌رمه‌ندێکی پڕ ئه‌زموون تاکو ئێستا له‌ چه‌ند فێستیڤاڵی جیهانی به‌شداریت کردووه‌ و کامه‌یانت هه‌رده‌مه‌ له‌بیره‌؟ و: تاکو ئێستا له‌ ده‌یان فێستیڤاڵی جیهانی به‌شداریم کردووه‌،ئه‌وه‌ی له‌ هه‌موویان زیاترکه‌ هه‌رده‌م له‌بیرمه‌و زۆر شانازی پێوه‌ ده‌که‌م ئه‌ویش فێستیڤاڵی گۆرانی سیاسی جیهانی بوو له‌ ساڵی 1988 له‌ ووڵاتی چیک له‌ شاری (سۆکۆلۆڤ) که‌ له‌م فێستیڤاڵه‌ 29 ووڵات به‌شدار بوو منیش وه‌ک کورد که‌چی به‌بێ ئاڵا ئه‌نجامه‌که‌شی خه‌ڵاتی ڕێزلێنانی گۆرانی سیاسی جیهانیم پێبه‌خشرا،له‌ بیرمه‌ ئه‌و رۆژه‌ من! و _e3امۆستا (قادر دیلان) ی نه‌مر له‌ خۆشیان وه‌ک مناڵ ده‌گریاین.

پ؛ هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ ماوه‌ بڵێم ئێوه‌ له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ندانی تیپی ئازادی شایه‌نی په‌یکه‌ری زێڕینن چونکه‌ توانیوتانه‌ تا ڕاده‌یه‌ک مۆسیقا و گۆرانی کوردی به‌ جیهانی ده‌ره‌وه‌ ئاشنا بکه‌ن، وه‌ ئه‌گه‌ر شتێکتان ماوه‌ بڵێن؟

و: هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ ماوه‌ به‌ کۆمه‌ڵگه‌ خۆشه‌ویسته‌که‌ی کورد بڵێم ئاماده‌بوونی ئێوه‌ له‌م فێستیڤاڵه‌ گه‌وره‌ترین پاڵپشتی هونه‌ری کوردیه‌ ئێمه‌ به‌ ئاوازه‌ ڕه‌سه‌نه‌کانی کوردی و ئێوه‌ش به‌ هه‌ڵپه‌ڕکێ و چه‌پڵه‌ڕێزان بۆ زیاتر ناساندنی مۆسیقاو گۆرانی کوردی به‌ جیهانا. سوپاسی به‌ڕێزیشتان ده‌که‌م کاکه‌ سامی که‌ خه‌مخۆری هونه‌رمه‌ندانن، هه‌ر سه‌رکه‌وتووبن.